ئه‌وه‌ی بڕێك شاره‌زا بێت له ئه‌ده‌بیاتی ره‌خنه‌ی سیاسیی Political Criticism فه‌یله‌سوفێكی ئه‌مریكیی به‌ناوبانگی وه‌ك نۆم چۆمسكی(98 ساڵ)، له‌وه ئاگاداره كه گوتاری ره‌خنه‌یی ئه‌و، به پله‌ی یه‌كه‌م، روو له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی. ره‌خنه‌كانی زیاتر ره‌خنه‌ن له جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كان له جیهان، له پشتگیرییه‌كان بۆ هه‌ندێ وڵات و له سیاسه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تدا، هه‌روا ره‌خنه‌ن له ماسمیدیا و له رۆڵی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا و هتد..
ئه‌گه‌رچی له‌م بواره‌دا، زۆرجار، چۆمسكی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر رادیكاڵ و تونده‌و زیاتر فۆكه‌سی له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌مریكایه پێش ئه‌وه‌ی كه رووی له ده‌وڵه‌ت و ئیمبراتۆرییه‌ته‌كانی تری خاوه‌ن رابردووی ئیمپریالیستی و كۆڵۆنیالیستی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌وانیتر بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م راستییانه له‌باره‌ی ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌وه، له به‌های زۆرێك له‌و تێز‌و بۆچوونه ره‌خنه‌گرانانه‌ی ئه‌و، سه‌باره‌ت به زۆر دۆز و دۆسێی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌م ناكه‌نه‌وه، كه زۆرجار ده‌بینین، یه‌ك به یه‌ك و به تاقیكردنه‌وه و له قۆناغی جیاجیادا، بۆ رای گشتیی ناوخۆ و جیهانیش، روون ده‌بێته‌وه كه راستن و له جێی خۆیاندان.
زۆرجار قه‌ده‌ر وایه كه ئایدیاكانی چۆمسكی و ره‌وایه‌تیی ره‌خنه‌كانی له سه‌رده‌م و ده‌ورانی مێژوویی دیكه‌دا به‌ده‌ربكه‌ون، چانسیشی له‌وه‌دایه كه هه‌ندێ له تێزه ره‌خنه‌ییه‌كانی، ناڕاستوخۆش بێت، له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی قۆناغی جیاجیای ئیداره‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌سه‌لمێنرێن و له‌سه‌ر زمان و به قه‌ڵه‌می خۆیان، دانی پێداده‌نێن!.
راسته ئه‌و سه‌لماندن و دانپێدانانه، زۆرجار، بۆ ئه‌و كاتانه دوا ده‌كه‌ون كه سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی له سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌ونه‌وه، یان خانه‌نشین ده‌بن و سه‌رگه‌رمی نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی خۆیان ده‌بن، یان یاداشتنامه‌كانیان ده‌نووسنه‌وه، یان چاوپێكه‌وتنی دوورودرێژ و بنكۆڵكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌وره نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌دا ده‌كه‌ن كه گرنگیی به دۆسێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن و نهێنیی رووداوه مێژووییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه له‌كۆتاییدا، راستییه‌كی نه‌گۆڕ هه‌یه، سه‌رله‌نوێ، خۆی ده‌سه‌پێنێته‌وه، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه تێڕوانینه تیۆرییه‌كان، كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌ی قووڵ و سوودوه‌رگرتنن له زانسته‌كان و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ئه‌زموونه جیاجیاكان، زۆرجار ده‌شێت ته‌كتیك و بڕیاری هه‌ڵه، یان پێشێلكاری، یان تاوانی سیاسی كه‌م بكه‌نه‌وه كه به داخه‌وه سیاسه‌تمه‌داران، له قۆناغی فه‌رمانڕه‌واییه‌تیاندا، ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن و له گه‌رمه‌ی رووداوه‌كاندا گوێ بۆ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك ناگرن تا بسڵه‌مێنه‌وه و تێ نه‌كه‌ون، به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌ی رووناكبیران و بیرمه‌ندان و پسپۆران كه به‌وه ناسراون هه‌وڵده‌ده‌ن پێش رووداوه‌كان بكه‌ون، یان له تێز و توێژینه‌وه‌كانیاندا رایه‌ڵه‌كانی نێوان رابردوو و ئێستای دۆسێ و رووداوه‌كان ببینن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بتوانن به شێوه‌یه‌كی زانستی پێشبینیی بۆ رووداوه‌كانی ئاینده بكه‌ن.
لێره‌دا نموونه‌یه‌كی ساده ده‌هێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه بنه‌ما بۆ تێزه‌كانی چۆمسكی له باره‌ی دیارده‌ی داعش-ه‌وه، كه به‌داخه‌وه نزیكه‌ی ده‌هه‌و نیوێكه، ئاسایش و ئارامیی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زۆر ناوچه‌ی تری جیهان هه‌ڵگرتووه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
باسكردنی ئه‌و نموونانه هه‌ر بۆ ئه‌وه نییه كه تێزی چۆمسكی له باره‌ی داعشه‌وه بسه‌لمێنین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ئاشكرا بكه‌ینه‌وه كه تارمایی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و ئه‌گه‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، تارمایی و ئه‌گه‌ری بابه‌تین و پێشهاتێكه نابێت فه‌رامۆش بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و پلانی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا مومكینه شه‌پۆلێكی تری ناسه‌قامگیریی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا، به هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه، بێته ئاراوه.
چۆمسكی، كاتی خۆی له وتارێكی به‌ناوبانگیدا به ناونیشانی(به‌رپرسیارێتیی رووناكبیران/ The Responsibility of Intellectuals) كه له ساڵی 1967دا بڵاوی كردۆته‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له رووداوی جه‌نگی ئه‌مریكا له ڤێتنام ده‌گرێت و وڵاته‌كه‌ی خۆی به ده‌ستدرێژیكار ناوده‌بات، جه‌نگه‌كه‌ش وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات كه هێرشێكی وه‌حشیگه‌رانه‌ی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر دانیشتوانی گوندشینی بێده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ڤێتنام. چۆمسكی هه‌موو ئه‌و بڕو بیانووانه‌شی ره‌خنه ده‌كرد كه كاتی خۆی هه‌ر یه‌ک له ئیداره‌كانی سه‌رۆك لیندۆن جۆنسۆن له ماوه‌ی(1963-1969ز) و سه‌رۆك ریشارد نیكسۆن له ماوه‌ی (1969-1977ز)دا بۆ پاساودانی جه‌نگه‌كه و رووداوه‌كانی، ده‌یانهێنایه‌وه.
دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ له‌و ره‌خنانه، كاتێك كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكای سه‌رده‌می ئیداره‌ی كینیدی و جونسۆن، كه مه‌به‌ستمان له روبه‌رت ماكنمارا-یه
Robert Strange McNamara
(1916 - 2009ز) دێت و له ساڵی (1995ز)دا یاداشته‌كانی خۆی له‌ژێر ناونیشانی(له‌چاوگێڕانه‌وه‌دا بۆ دواوه، مه‌ینه‌تی و وانه‌كانی ڤێتنام/ In Retrospect: The Tragedy of Vietnam) ده‌نووسێته‌وه، كه پڕفرۆش‌ترین یاداشتنامه‌ی ئه‌و ساڵه بوو، زۆر به ئاشكرا دان به هه‌ڵه و بڕیاری خێرا‌و بژارده زیانبه‌خشه‌كاندا ده‌نێت كه له جه‌نگی ڤێتنام-دا رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بوونه‌ته‌وه. ماكنمارا ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، ده‌شكرا به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی خۆیانیان لێ لابدایه.. واته دان به راستییه‌كدا ده‌نێت كه چۆمسكی – بێگومان نووسه‌ری تری ئه‌مریكییش - له گه‌رمه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه و ساڵانی دواتردا، زیاتر له جارێك راشكاوانه جاڕیداوه و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ره‌خنه كردووه.
جگه له ماكنمارا، زۆر سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی ئه‌مریكا هه‌ن كه له قۆناغی جیاجیا و له یاداشتنامه‌كانیاندا دانیان به‌و هه‌ڵانه‌دا ناوه كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌م فه‌یله‌سوفه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر چڕكردۆته‌وه و ئه‌وان پشتگوێ‌یان خستووه و به‌رده‌وام بوون، له‌وانه داننانی سی و پێنج هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆن كه‌ندی (1917-1963ز) به ته‌ڵه‌زگه‌یه‌كی تراژیدیی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی و CIA له كوبا، كه بریتی بوو له ئه‌نجامدانی بێ ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (كه‌نداوی به‌رازه‌كان له باشووری كوبا -1961ز) بۆ روخاندنی رژێمی فیدڵ كاسترۆ، ئه‌و رووداوه‌ی كه زۆربه‌مان ده‌زانین دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی چێ جێڤارا و كاسترۆ خۆی، شكستی پێهێنرا.
له‌م بواره‌دا، چۆمسكی، پێش ئه‌و رووداوه مێژووییه، ره‌خنه‌ی توندی هه‌بوو، دژی هه‌ر هه‌وڵێكی وڵاته‌كه‌ی بوو كه بیه‌وێت رژێمی كوبا بڕوخێنێت، ره‌خنه‌كانی ئه‌م بیرمه‌نده ره‌خنه نه‌بوون له هه‌ڵه‌ی ته‌كتیكی و سه‌ربازیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، نا، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی مه‌بده‌ئی بوون، ره‌خنه‌بوون له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ماف به‌خۆی بدات رژێمی وڵاتێكی تر بڕوخێنێت!، ئه‌وانه و زۆر نموونه‌ی تریش..
بۆ دۆسێی ناكۆتاو نه‌بڕاوه‌ی داعش-یش، چۆمسكی هه‌ر زوو پێی وابووه كه دابه‌شبوونی تایه‌فه‌گه‌ری، به‌تایبه‌تی له نێوان سوننه و شیعه‌ی عیراقدا، كه به دیدی ئه‌و، ئه‌مریكا له دوای رو‌خانی رژێمی پێشووه‌وه(2003ز) زیاتر ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی قووڵ كردۆته‌وه، هه‌لومه‌رج و ژینگه‌یه‌كی له‌باری له‌م وڵاته‌دا دروستكردووه كه گروپی توندڕه‌و و مۆدێلی داعش سه‌رهه‌ڵبده‌ن.
جگه له‌وه، چۆمسكی ره‌خنه‌ی تریشی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه، له‌بابه‌ت: توركیا، سعودییه، هه‌ندێ له وڵاتانی كه‌نداو، گروپه جیهادییه‌كانیان پاره‌داركردووه، یان ئاسانكارییان بۆ كردوون كه خۆیان رێك بخه‌نه‌وه، یان لێیان بپه‌ڕێته‌وه بۆ ناو عیراق و سوریا، ئه‌مه جگه له پشتیوانیكردنی ئه‌و وڵاتانه له‌و به‌شانه‌یان كه هێلانه‌یان له‌ناوچه سوونه‌كاندا كردووه. له‌و باره‌یه‌وه، چۆمسكی له چاوپێكه‌وتنێكدا له گۆڤاری now Democracy كه هی یه‌ك ده‌هه له‌مه‌وبه‌ره، به راشكاوی ده‌ڵێت كه ئه‌و گروپانه، به هۆی ململانێ تائیفییه‌كانه‌وه له عیراق و سوریاد، ده‌مێننه‌وه، پشتگیریی به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتووانی سوونه‌نشینیشیان هه‌یه. ئه‌و پێی وایه كه سوننه‌كان له ناوچه‌كه‌دا داعشیان زۆر له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لته‌رناتیڤ پێ باشتره، كه مه‌به‌ستی له هه‌ژموونی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌یه.
به مانایه‌كی تر، چۆمسكی به‌رله 10 ساڵ، ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بیرخستووینه‌ته‌وه كه زه‌مینه‌ی ژیان و مانه‌وه و گه‌شه‌كردنی داعشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، له‌وانه: شكسته‌كانی جه‌نگ له‌دژی تیرۆریزم، داگیركردنی عیراق، هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی سوننه‌نشینی ناوچه‌كه، به‌ریه‌ككه‌وتن و هه‌ستیاریی تائیفی له عیراق و سوریادا كه تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ئاسانكاریی هه‌رێمایه‌تیی بۆ گروپه جیهادییه‌كان، پاڵپشتیی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه له سوننه‌كانی عیراق، هه‌ژموونی گروپه چه‌كداره شیعییه‌كان له عیراق و لوبنان و هتد..
مه‌ترسییه‌كه، زۆر به ساده‌یی ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و فاكته‌رانه، هێشتا له ئارادان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو رووداوه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش، هێشتا رۆڵیان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێویست بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی گروپه جیهادییه‌كان و له سه‌روویانه‌وه داعش، بڕه‌خسێنن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بڕیاری پاشه‌كشه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا و كاڵبوونه‌وه‌ی ئیلتیزاماتی ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كاندا كه عیراق زۆر پێویستیی پێیه‌تی، له‌كاتێكدا كه ئه‌مڕۆ، به‌داخه‌وه، له‌ژێر كاریگه‌ریی دروشمه‌كانی ده‌ركردنی هێزی ده‌ره‌كی و بێگانه و (داگیركه‌ر) له‌سه‌ر خاكی عیراق، فه‌رامۆش كراوه و ره‌چاوی ده‌ره‌نجامه سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی نه‌كراوه و به‌هۆیه‌وه وڵات خراوه‌ته قۆناغێكی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و نادیاره‌وه.
بابەتی زیاتر