بزوتنەوەیەکی فەلسەفییە، بەوە لە بزافە فەلسەفییەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە کە زۆر جەخت دەکاتە سەر زانست و میتۆدی زانستی وەک تاکە سەرچاوەی مەعریفە، جگە لەوەی ئەم بزوتنەوەیە جیهانی راستییەکان و جیهانی بەهاکان بەتەواوی لێک جیا دەکاتەوەو بەشێوەیەکی لێبڕاوانە دژایەتی ئاین و فەلسەفە کلاسیکییەکان دەکات.
لایەنگرانی پۆسیتیڤیزم وای بۆ دەچن کە مەعریفە تەنها دوو سەرچاوەی هەیە و بەس کە بریتین لە ئەقلانیەتی لۆجیکی و تاقیکردنەوەی ئەزمونگەری. بەم پێیە، هەر لێدوانێکی دیاریکراو رەوایی و ناڕەواییەکەی تەنها بەوە ساغ دەبایتەوە کەدروستی  یان  چەوتییەکەی، لانی کەم وەک پرنسیپ، لە ڕێیتاقیکردنەوەوە، دەرکەوێ ئەم دڵنیاییە بەو پرنسیپە دەوترێ کە لە توانای دایە بسەلمێندرێ. بۆیە مانای هەر لێدوانێک دیاریکراو لە توانای سەلماندنیدایە و تەنها لەو کاتەدا ناواخنی ماناکەی تێدەگەین ئەگەر ئەو هەلومەرجە بزانین کەدروستی و چەوتییەکەی دەردەخات. جگە لەوە یاسای سێ قۆناغەکە کە کۆنت دایناوە، نیشانی دەدا کە هەموو زانستەکان بەر لەوەی بچنە ناو چاخی زانستی پۆستیڤیزم، بە چاخی تیبۆلۆژی و چاخی میتافیزیکدا تێدەپەڕن. ئەمەش جیاوازی نێوان زانستە سۆسیۆلۆژییەکان و زانستە سروشتییەکان زادەی ئەو وەرچە رخانە میتۆدگەراییە لە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا دوا کەوت و لەسەدەی نۆزدەهەم هاتە ئاراوە. بۆیە دەبینین کۆنت بانگەشەی بۆ فیزیایەکی کۆمەڵایەتیی هاوشێوەی فیزیای سروشت کردووە، ئەوەش کاتێک وای دانا کە دیاردەی کۆمەڵایەتی و دیاردەی مرۆڤایەتی لە ژێر کاریگەریی چەند یاسایەکی بابەتیدان کە لە رێی بەکارهێنانی رێساکانی میتۆدەوە دەتوانین پێیان بگەن

پۆسیتیڤیزم بە واتا فراوانەکەی هەڵوێستێکە بانگەشە بۆ ئەو  بیرۆکەیە دەکات کە پێی وایە ئامانجی مەعریفە، بەشێوەیەکی ساکار، رۆماڵ کەدنی ئەو دیاردانەیە کە تاقییان دەکەینەوە، لە کاتێکدا ئامانجی زانست خۆنووساندنە بەو شتانەی کەدەیانبینین و دەیانپێوین. بەڵام ئەو مەعریفەیەی  کەلەم سنورە دەردەچێ بە لای پۆسیتیڤیزمەوە مەعریفەیەکی مەحاڵە. جا لەبەر ئ   ەوەی ئێمە دەستەو وەستانین لە تێبینی کردنی هەست، بیرەکان بە شێوەیەکی راستەو خۆ، بۆیە بابەتانە بۆ هیچ توێژینەوەیەکی زانستی پەسەند کراو نین( بەرەوچآوکردنی ئەوەی کە ئێمە لەوانەیە بتوانین هەنێ لە هاوپێچە ماددی وفیزیۆلۆژییەکان بپێوین). هەم لە فەلسەفەی زانستدا ئەم دەستەواژەیە کۆدەنگیی لەسەر نیە هەم لەتیۆریی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. لە پرسەدا وا لەم دەستەواژەیە دەگەین کە ئاماژە بۆ ئەو فەلسەفەیەی زانست دەکات کە لەسەر بنەمای سێ ستوون دامەزراوە:یەکەم، تێۆریی ئیمپرسیزم  لە بواری مەعریفەدا کە مشتومڕ لەسەر ئەوەدەکات کە ئەزمونی هەستپێکراو تاکە سەرچاوەی رەوای مەعریفەیە. دووەم، فەلسەفەی سروشتی کەپێ لەسەر یەک پارچەیی زانستە سروشتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەگرێ. سێیەم، باوەڕهێنان بەوەی کە دەتوانرێ ەاستی بەها و بیروباوەڕەکانی پێوەرگەرایی و سیاسەت و ئاکار لە گوزارە راستەقینەکان جوێ بگرێنەوە. لەم رووەوە بنواڕە:
بیری پۆسیتیڤیزیستی دەربارەی جیهان وا دەڕوانێتە زانست کە هۆکارێکە بۆ گەیشتن بە راستی و تێگەیشتن لە جیهان تا ئەو ئەندازەیەی کە بتوانین پێشبینی بکەین وخۆمان خۆمان بەسەر جیهاندا بسەپێنین. جیاهن وگەردون دوو شتی حەتمین و ملکەچی یاساکانی هۆو ئەنجامن، بۆیە ئەگەر لێک نزیک خستنەوە ناوازەکەی میتۆدی زانستی پراکتیزە بکرین، دەتوانین یاساکانی هۆو ئەنڤجام پەیڕەو بکەین . زانست تارادەیەکی زۆر مەسەلەیەکی میکانیکییە وبۆ دانانی ئەو تیۆرییانەی کە لە توانامان دایە تاقییان بکەینەوە، ئینجا پاش ئەوەی ئەنجامی توێژینەکەمان دەبینین، رەنگە بچینە سەر ئەو باوەڕەی کە تیۆرییەکەمان لەگەڵ فاکتەکاندا یەکناگرێتەوە و سەرنجام دەبێ پێداچونەوەی پێدا بکەین بۆ ئەوەی واقیعە کە پێی وایە تێبینی و پێوانەکردن کرۆکی زانست پێکدێنن و تاقیکردنەوەش  بە فاکتەرە نزیکخەرەوە سەرەکییەکەی میتۆدی زانستی دادەنرێ لە هەواڵدانێدا بۆ دۆزینەوەی یاساکانی رەفتار دەربارەی پۆسیتیڤیزم و پۆست پۆسیتیڤیزم لە پەیوەندیی نێودەوڵەتاندا.

سەرچاوە: ئەم بابەتە لە لاپەڕە 221ی گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ژمارە (1)ی ساڵی بیست و هەشتی 2020 بڵاوبۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved