پێشه‌كی
ساده‌كردنی كایه‌ی سیاسه‌ت و كاری سیاسی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه هه‌موو تاكێك، به‌ناوی مافی به‌شداریی سیاسییه‌وه Political participation، قبووڵ بكات، كه مافێكه له ده‌نگدانه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی وڵات!، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چالاكییه مرۆییه بارگاوی بێت به قه‌یرانی جیاجیا، كاری سیاسی-یش ببێته پیشه‌یه‌كی میللی و گشتی Public، هه‌ڵسوڕاوانیشی له‌وه به‌تاڵ ببنه‌وه كه بوونه‌وه‌ری كارا و جێی متمانه و له خزمه‌تی چاكه‌ی گشتیدا بن له‌جێی ململانێ بۆ خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی!.
نه‌وتراوی ئه‌مجاره ته‌رخانه بۆ جۆرێك له تیۆریزه‌كردنه‌وه‌ی روانین و ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ كایه‌ی سیاسه‌تدا، خستنه‌ڕووی په‌یوه‌ندیی نێوان سیاسه‌ت و زانست و سیاسه‌ت و مه‌عریفه‌شه، زه‌قكردنه‌وه‌ی بۆشایی په‌یوه‌ندیی نێوانیشیانه له ئه‌زموونی وڵاتانی جیهانی سێێەم و دنیای ئێمه‌دا.
كورتهێنانی پسپۆڕیی تاكڕه‌هه‌ند
سه‌ره‌تا، ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته نوێ نییه ئەگه‌ر بوترێت: سیاسه‌ت، زانسته. له ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه گۆڕاوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، گریمانه‌كردنی ئه‌م كۆنسێپته وه‌ك بنه‌مایه‌كی ره‌ها و تاقانه بۆ دیاریكردنی پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی بكه‌رانی سیاسی، تا راده‌یه‌كی زۆر، هه‌ر به‌سه‌رچووه.
راسته زانستی سیاسه‌ت، به پێی پشكنینی ئاركیۆلۆژییانه بۆ كه‌له‌پوور و ئه‌ده‌بیاتی شارستانییه‌ته دێرینه‌كانی وه‌ك سۆمه‌ری و فیرعه‌ونی و بابلی و گریكی/یۆنانی كۆن، ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به دیاریكراوییش له كتێبی(Politics)ی ئه‌رستۆ-وه(384-322 پ.ز) ئیتر بۆته زانستێكی ئه‌زموونیی پێشوه‌خته له مێژووی زانستی سیاسه‌تدا، ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئه‌م زانسته، له‌و سه‌رده‌مه‌وه بۆ ئێستا، زۆرجار، زیاتر هۆشیارییه‌كی تیۆریی له بوارێكی پسپۆڕیی دیاریكراودا به‌خشیوه و بڵاوكردۆته‌وه، له باشترین حاڵیش‌دا، كه دەر‌بڕی پێشكه‌وتنی زانستی سیاسه‌ت بێت له مێژووی هاوچه‌رخمان، ئه‌وا ئه‌م زانسته زیاتر له تیۆره سیاسییه‌كان، سیستمه سیاسییه‌كان Political Systems، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سیاسه‌ته گشتییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی گشتی Public Administration، ره‌فتاری سیاسی، به‌راوردكارییه سیاسییه‌كان Comparative Politics ده‌كۆڵێته‌وه و له‌وانه زیاتر تێناپه‌ڕێت. كه‌سیش ناتوانێت، له یه‌ك كاتدا، له كۆی ئه‌م لقه زانستییانه‌ی زانستی سیاسه‌تدا پسپۆڕ بێت.
واته زانستی سیاسه‌ت، چۆن سه‌ریهه‌ڵدابێ و بره‌وی سه‌ندبێت، له كۆتاییدا كورتده‌هێنێت و ناتوانێت خۆی به ته‌نها ماشێنێكی پێرفێكتی به‌رهه‌مهێنه‌ری رابه‌ر و سه‌ركرده سیاسییه‌كان بێت، ئەگه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌وا، زۆر به ساده‌یی بیڵێین، ئێستا و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌شه‌كردووه‌ی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی، ساڵانه، ده‌رچووانی خوێندنی باڵای ئه‌م بواره زانستییه، به لێشاو ده‌خزانه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسییه‌وه Political community، به‌تایبه‌تی ده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌شه جیاجیاكانییه‌وه، ره‌نگه تا ئه‌وانیش هه‌بان، كه‌سی تر ئه‌م ئاسته له مافی به‌شداریكردنی سیاسیی، نه‌بووایه!.
ئه‌گه‌ر به زمانێكی ساده‌تر بدوێین، ده‌ڵێین: پسپۆڕی و بڕوانامه‌ی باڵا له زانستی سیاسه‌تدا، له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆز و له هه‌مانكاتدا په‌ره‌سه‌ندووه‌ی، كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی تێكه‌وتووه، نابێته چوارچێوه‌یه‌كی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیی Socializationره‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه سه‌ركرده، یان سیاسیی شاره‌زا و كارامه، به‌رهه‌م بێت و ئاماده‌بوونی هه‌بێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هیچ پسپۆڕییه‌كی سنوردار، كه ئه‌ركی سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت، بۆ شاره‌زایانی پێشنیاز بكات، كه‌س به شایسته‌یی ناكاته سیاسه‌تمه‌دار، یان سه‌ركرده و رابه‌ر، به بواری پسپۆڕیی زانستی سیاسه‌تیشه‌وه!، به‌ڵكو زانستی تایبه‌ت به‌م چالاكییه مرۆییه، ته‌نها ده‌توانێت فاكته‌رێكی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ هه‌ڵسوڕاندنێكی پیشه‌ییانه تری كاری سیاسی و هیچیتر، یان یه‌كه‌یه‌ك له‌ناو ستراكتچه‌رێكی ئاڵۆزدا، كه ده‌شێت پێشمه‌رجی زۆر بخوازێت بۆ دروستكردنی سه‌ركرده و رابه‌ر و چالاكوانه سیاسییه‌كان.
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته رابه‌ر، یان سه‌ركرده، یان سیاسه‌تمه‌دار، پێویسته خاوه‌ن مه‌عریفه بێت، مه‌عریفه به ته‌واوی ئه‌و ئاماژه و مانا فراوانانه‌ی كه تیۆریزه كراون
سیاسه‌ت له ناو هاوكێشه‌ی زانست و زانیندا
به مانایه‌كی تر، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ره‌چاوكردنی یه‌ك زانست به ته‌نها به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه ده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبگیرێت، چ جای له ئه‌زموونی کۆمەڵگەكانی جیهانی سێیەمدا، كه زۆرجار، لانیكه‌م، ئه‌م مه‌رجه‌ش، له ریزی مه‌رجه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسی‌دا Political socialization، به‌دی ناكرێت!.
كاركردن له بواری سیاسی‌دا، رێك به پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی ژیانی سیاسیی كۆمه‌ڵگه ترادشناڵه‌كانی دنیای ئێمه، پێویستیی به مه‌رجی یه‌كجار قورستره له‌وه‌ی ته‌نها شاره‌زای ئه‌م زانسته بیت و به‌س، له‌وه ئاڵۆزتره په‌یوه‌ست بكرێت به یه‌ك كایه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه، به‌ڵكو پڕ به مانای وشه، پێویستیی به زانین/مه‌عریفه-یه Knowledge، بگره زانینێكی فراوان و فره ره‌هه‌ند.
واته سیاسه‌ت پێویستیی به فۆرمێكی هاوچه‌رخ و كرده‌یی، یان هه‌مواركراو و تا راده‌یه‌ك نزیك هه‌یه له تێزی كلاسیكییانه‌ی ئه‌فلاتۆن (427-347 پ.ز)، كه له كتێبی كۆمار-دا The Republic ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وانه ده‌یخاته‌ڕوو كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه ئەفلاتون، له ده‌ورانی شارستانییه‌تی دێرینی گریكدا، هه‌ر زۆر زوو داوای کرد كه فەیلەسوفەکان فه‌رمانڕه‌وایی دەوڵەت بکەن، چونکە بە دیدی ئەو، ئەوان زاناترین و ژیرترین و دادپەروەرترین کەسن و توانای ناسینی چاکەی گشتی و ڕێنماییکردنی کۆمەڵگەیان بەرەو دادپەروەری و راستی هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ش له‌م پرسه‌دا تیۆریزه‌ی ده‌كه‌ین، گرنگیدانه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخه به بنه‌ما فكری و مه‌عریفییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كایه‌ی سیاسه‌ت و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده و رابه‌ری سیاسی. هاوكات كاركردن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پله به پله‌ی كاراكته‌رانی نه‌زان و چاوچنۆك و خۆپه‌رست له‌م چالاكییه مرۆییه‌دا، كه قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی گه‌لانی پێوه به‌نده.
زانین به چ مانایه‌ك؟
له‌م روووه، ده‌زانین كه له په‌یوه‌ندیدا به سیاسه‌ته‌وه، بایه‌خدانه‌وه به زانین، به‌بێ فراوانكردنی ئاماژه و ماناكانی له ئاستە تیۆری و چه‌مكسازییه‌كه‌یدا، هه‌رزوو ده‌بێته بیرۆكه‌یه‌كی خه‌یاڵی Ideal thought و ناواقعی، ره‌نگه وه‌ك چاره‌نووسی تێزه‌كه‌ی ئه‌فڵاتۆن-یش رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند ببێته‌وه، بگره وا راڤه بكرێت كه بانگه‌وازه بۆ پاوانكردنی كایه‌كه بۆ توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراو!، یان ته‌نانه‌ت وه‌ك راڤه‌كردنی تێزه‌كه‌ی ئه‌فڵاتۆن، به فۆرمێك له سته‌مكاری بدرێته قه‌ڵه‌م، کە ئه‌مه بۆچوونی خوێندكارێكی خودی ئه‌فڵاتۆن خۆی بوو! كه مه‌به‌ستمان له ئه‌رستۆیه، یان به دوژمنایه‌تیكردنی دیموكراسی ببینرێت، وه‌ك فه‌یله‌سوفی نه‌مساوی، كارل پۆپه‌ر(1902-1994ز) له كتێبی(كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و نه‌یارانی/The Open Society and Its Enemies)دا، ئه‌فڵاتۆن و تێزه‌كه‌ی، پێ تۆمه‌تبار ده‌كا و ده‌خوێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه، زانین، له‌م تێزه‌ی ئێمه‌دا، به‌پێی ساده‌ترین پێناسه‌كردن، وه‌ك لای ئه‌رستۆ هه‌یه، بریتییه له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له رێی هه‌سته‌كانی مرۆڤه‌وه دروستده‌بن، به‌ڵام به زه‌بری عه‌قڵ كامڵ ده‌كرێن. هه‌روا زانین، هه‌م لایه‌نی تیۆریی تیایه، كه بریتییه له تێڕامان له پره‌نسیپه گشتییه‌كان، هه‌م لایه‌نی كرده‌نیش، كه په‌یوه‌سته به ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه‌وه.
نزیك له هه‌مان چه‌مكه‌وه بۆ زانین، تێڕوانینی فه‌یله‌سوفی ئینگلیز، جۆن لۆك (1632-1704ز) بیر ده‌خه‌ینه‌وه. زانین، له‌لای ئه‌و، به‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه هه‌سته‌كان پێكیده‌هێنن و عه‌قڵ چاره‌سه‌ری ده‌كات. هه‌رچی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی، ئه‌مانوێل كانت-ه(1804-1724ز) ئه‌وا وا گریمانه ده‌كات كه زانین هه‌ر ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه، یان ته‌نها له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه دروست نابێت، به‌ڵكو به كارلێكی هه‌ردووكیان دێته‌دی. واته، هه‌م ده‌ربڕی شاره‌زایی تیۆری و فكرییه و هه‌م زاده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش.
به مانایه‌كی فراوانتر، زانین هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه مرۆڤ دركیان پێده‌كات وه‌ك بۆچوونه‌كان و ئه‌زموونه‌كان و بیروڕاكان، ئیتر ده‌ره‌نجامی ئه‌زموونی هه‌سته‌كی بن، یان بیركردنه‌وه‌ی عاقڵییانه، یان پێشبینیكردن، یان باوه‌ڕهێنان(ایمان)، یان میراتی كەلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، یان هه‌موویان، یان به‌شێكیان پێكه‌وه. هه‌ر به‌م پێیه‌ش، زانین له زانست فراوانتره، فره ره‌هه‌ندتر و ئاڵۆزتریشه، درێژده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بریتی بێت له فه‌لسه‌فه، هونه‌ر، زانینی رۆژانه، زانینی زگماك، زانینی ئاینی، یان روحی و هتد.. نه‌ك ته‌نها فه‌لسه‌فه‌ی په‌تیی فه‌یله‌سوفان، كه ئه‌فڵاتۆن بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد.
زۆرێك له تاكه‌كان پێیانوایه كه سیاسه‌ت، وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی فۆلكلۆری و میللی!، پیشه‌یه‌كی ئاسان و مومكینه، به‌تایبه‌ت له سایه‌ی ئه‌زموونه قه‌یراناوییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و فه‌رمانڕه‌واییدا
ئه‌ی زانست چییه؟
هه‌رچی زانست-ه Science، ئه‌وا بێگومان تایپێكی تایبه‌ته له زانین. رێبازی ئه‌زموونگه‌ری و عه‌قڵی و سیستماتیكیی هه‌یه. زانست پشكنینی گریمانه‌كانه، ئه‌و سه‌لماندنانه‌یه كه بتوانرێت تێبینی و پێوانه بكرێن. زانست ده‌بێ قابیل به دووباره‌كردنه‌وه و ره‌خنه لێگرتن و هه‌مواركردنیش بێت، چونكه راستییه‌كی به‌شه‌كییه نه‌ك ره‌ها وه‌ك فه‌یله‌سوف و زانای فه‌ره‌نسی، رێنییه دێكارت (1596-1650ز) ده‌یووت و به راستییه‌كی لێبڕاوه و ته‌واو دڵنیا (یقیني)ی ده‌زانی.
بۆ نموونه زانینی ئه‌وه‌ی كه ئاگر ده‌سووتێ و سوتێنه‌ره، ده‌شێت ئه‌مه زانینێكی گشتی بێت، ئیتر به ئه‌زموون پێی گه‌یشتبین یان بۆمان گوازرابێته‌وه كه واشه، به‌ڵام كاتێك ده‌مانه‌وێت له‌وه بكۆڵینه‌وه كه چۆن و بۆچی ئاگر ده‌سووتێ و سووتێنه‌ره، ئه‌وا ته‌نها له رێگه‌ی زانسته‌كانی كیمیا و فیزیاوه‌یه كه ده‌بێته زانینێكی زانستی.
لای كارل پۆپه‌ر زانست ئه‌و شته نییه كه ده‌یسه‌لمێنیت، به‌ڵكو ئه‌و شته‌یه كه تاقیده‌كه‌یته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ربخه‌یت، چونكه لای ئه‌و زانست به تاقیكردنه‌وه و ره‌خنه پێش ده‌كه‌وێت نه‌ك له رێگه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنێكی ساده‌ی راستییه‌كانه‌وه.
به‌هه‌موو ئه‌م مانایانه‌ش، زانست راستییه‌كی ره‌ها به‌رهه‌م ناهێنێت، بۆیه هه‌ر خۆیشی به‌س نییه بۆ مرۆڤ، زانستی سیاسه‌تیش، ته‌واو له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دایه.
مه‌رجی تری سه‌ربار.!
روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێین: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته رابه‌ر، یان سه‌ركرده، یان سیاسه‌تمه‌دار، پێویسته خاوه‌ن مه‌عریفه بێت، مه‌عریفه به ته‌واوی ئه‌و ئاماژه و مانا فراوانانه‌ی كه تیۆریزه كراون، نه‌ك ته‌نها شاره‌زاییه‌كی هه‌بێت له بواری زانستی سیاسه‌ت و به‌س، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده و بكه‌ره سیاسییه‌كان هێنده ده‌ستكورت و هه‌ژار بن كه هیچ یه‌كێك له‌مانه‌یان نه‌بێت! وه‌ك ئه‌مه، به‌داخه‌وه، حاڵی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سیاسییه‌كانی وڵاتی ئێمه و جیهانی سێیەمە!. هاوكات بۆ ئه‌وه‌شمانه ئه‌و راستییه هاوچه‌رخه بیر بخه‌ینه‌وه كه كایه‌ی سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن و بوون به سیاسه‌تمه‌دار، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و مه‌رجی فكری و مه‌عریفیی سه‌رباری تریشیان هه‌یه، كه به‌بێ ره‌چاوكردنیان، ناتوانرێت سیاسه‌ت بكرێت، له‌وانه:
- هۆشیاربوونی قووڵ به گۆڕانكاریی و وه‌رچه‌رخانه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهان: ئه‌مه به‌و ئارگیۆمێنته‌ی كه سیاسه‌ت، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له چوارچێوه‌یه‌كی لۆكاڵیدا به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو كاریگه‌ره به دیارده‌كانی جیهانگیری Globalization، زیره‌كیی ده‌ستكرد Artificial intelligence، كه‌شوهه‌وا، ئابووریی ژماره‌یی Digital economy، زیره‌كیی هه‌واڵگری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌سی سیاسی پێویستیی به تێگه‌یشتن هه‌یه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئابووریی جیهانی، ته‌كنۆ‌لۆژیای مۆدێرن.
- توانای شیكاریی ستراتیژی: ئه‌مه به‌و پێیه‌ی سیاسه‌تی كارامه و سه‌ركه‌وتوو پێویستیی به تێڕوانینێكی دوورمه‌ودا هه‌یه كه په‌رچه‌كرداره ساته‌وه‌ختییه‌كان تێ په‌ڕێنێت و به‌ره‌و بنیادنانی ئه‌و سیاسه‌تانه بچێت كه به‌ر مه‌بنای پێشبینیكردن و شیكردنه‌وه‌ی واقعییانه‌ی پێدراوه‌كانن.
- پشتبه‌ستن به زانین و توێژینه‌وه‌ی زانستی: ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌مێژه بڕیاره سیاسییه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه هه‌مه لایه‌نه‌كان، داتاكان، زانیارییه پێویسته‌كان، راپرسییه‌كان داده‌ڕێژرێن و ده‌رده‌كرێن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای میزاج و مه‌زه‌نده‌ی عه‌قڵ، یان به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و كه‌سی و په‌یوه‌ستی و وه‌لائی به‌رته‌سك.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هیچ پسپۆڕییه‌كی سنوردار، كه ئه‌ركی سه‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت، بۆ شاره‌زایانی پێشنیاز بكات، كه‌س به شایسته‌یی ناكاته سیاسه‌تمه‌دار، یان سه‌ركرده و رابه‌ر
ئه‌نجامگیری
به پوختی، كایه‌ی سیاسه‌ت له وڵاتان و ناوچه‌كانی ئێمه‌دا، بۆیه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی قه‌یرانه سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان و په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئاڵۆز و شێواندووه، چونكه زۆرێك له تاكه‌كان پێیانوایه كه سیاسه‌ت، وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی فۆلكلۆری و میللی!، پیشه‌یه‌كی ئاسان و مومكینه، به‌تایبه‌ت له سایه‌ی ئه‌زموونه قه‌یراناوییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و فه‌رمانڕه‌واییدا، كه تێیاندا بكه‌رانی كایه‌ی سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران، ناتوانن چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ قه‌یرانه‌كان بدۆزنه‌وه، دانایی و زانایی خۆیان بۆ جڵه‌وكردنی ته‌نگژه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه ده‌وڵه‌تی و نیشتمانییه‌كان ناسه‌لمێنن، ئاماده‌ش نین دان به هه‌ڵه‌كاندا بنێن و ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.
ره‌نگه رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ده‌ره‌نجامه‌كانیان، زاده‌ی ئه‌زموونی خراپی سیاسه‌تمه‌دارانی رژێمه‌كانی ناوچه‌كه و گه‌مژه‌یی سیاسیی ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بێت، كه به‌رپرسیارێتییه‌كانی دنیای سیاسه‌تیان، له سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی ناو وڵاته‌كانیاندا، كورت كردبووه‌وه.
هۆكارێكی تر، بۆ بێ به‌هابوونی پێگه‌ی سیاسه‌ت و ئاسانكردنی كاری سیاسی له جیهانی ئێمه‌دا، گرێدراوی به دامه‌زراوه‌ییكردنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی، بۆشایی رۆڵی یاساكان، پێوه‌ره‌كانی ئه‌رك و ماف، نه‌بوونی سیستمی كارای لێپرسینه‌وه و سزادانه، له‌وانه‌ش خراپتر پاڵنه‌ره‌كانی قه‌ره‌باڵغی و حه‌شامه‌تی زۆری تاكه‌كانمان له‌ناو ئه‌م كایه‌یه‌دا، به زه‌قی دیاره كه بریتییه له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییانه‌ی كه به‌داخه‌وه، به‌ده‌ستهێنانی پۆست و پایه‌كانی ناو كایه‌ی سیاسه‌ت و كاركردن تێیدا، بۆ مرۆڤه‌كانی دنیای ئێمه‌ی، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
بابەتی زیاتر