ئه‌گه‌ر له رۆژگاری ئاسایی‌دا، وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی، به‌رده‌وام به بوونی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ و زۆرجاریش نیمچه ده‌وڵه‌ت، نیگه‌ران بووبن. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان بووبێت كه پێیانوایه به‌هۆی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان دروستبووه. ئه‌گه‌ر به ئاشكرا و نهێنی گوشاریان بۆ ملدانی هه‌رێم و هێزه‌كانی هه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌وا چاوه‌ڕوانكراوه كه ئیتر ئه‌و وڵاتانه، له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی كورد لهناوچهکە، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كه‌ژاوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له باشووری كوردستان، له باكوور، له رۆژئاوا خۆی، له دیاسپۆرا، له ناو كوردی رۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه، هاوكات بینینی پاڵپشتیی هه‌ندێ وڵات و ناوه‌ندی سیاسی و رێكخراو و كه‌س و كه‌سایه‌تیی ئازادیخوازیش له‌جیهاندا بۆ رۆژئاوا، بكه‌ونه‌وه پلان و پیلان له ئاست دۆزی كورد و به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم و كاریگه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و جوڵه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی.
له‌م شه‌وانه‌دا، چاودێرێكی سیاسی له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانیی توركییه‌وه به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد و هۆشیاریی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كوردپه‌روه‌ریی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌گه‌ر توركیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری نه‌هێنێت!، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
له‌م رۆژانه‌شدا له سه‌دان په‌یج و ئه‌كاونتی سوننه‌كانی عیراق و سوریاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به ئاشكرا ده‌بینین كه چۆن راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، مژده‌ی ئه‌وه ده‌درێت كه هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سوریای ده‌بێت و كۆتایی پێدێت، به‌تایبه‌تی دوای گواستنه‌وه‌ی تۆم باراك-ی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عیراق، كه به گره‌وی ئه‌وان یه‌كسانه به كۆتاییهاتنی سیستمی فیدراڵی ئه‌م وڵاته و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی مه‌ركه‌زی تێیدا، كه به‌پێی هه‌ندێک سیناریۆ و گریمانه‌ی خۆیان، بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌كانی عیراق دوای ئه‌وه‌ی كه به پاڵپشتی توركیا و كه‌نداو و سوریای شه‌رع و پشتگیریی ئه‌مریكییه‌كان، كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی 23 ساڵه‌ی شیعه‌ی عیراق ده‌هێنن!
خۆی له راستیدا، ئه‌م گره‌و و گریمانانه و به‌دیهێنانیان، چه‌ند له واقیعدا سه‌خت بن و فیتنه‌ی نوێی تائیفی و شه‌ڕی گه‌وره و خوێناوییان بوێت، له جه‌وهه‌ردا ده‌ربڕی خه‌یاڵدانێكی سیاسیی مه‌ترسیداره كه هه‌ر له ئێستاوه زیانی گه‌وره‌ی له متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی عیراق و نوێنه‌رانی سیاسی‌یان داوه. جارێ خۆشحاڵی لانیكه‌م به‌شێكی سوننه‌كانی عیراق به ئه‌ستووربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیی حكومه‌تی شه‌رع له سوریا و له‌باربردنی خه‌ونی خۆسه‌ریی سیاسی و ئیداریی كورد له رۆژئاوای كوردستان، هه‌ر خۆی، نیگه‌رانییه‌كی قووڵی له دڵ و ده‌روونی كوردی هه‌موو پارچه‌كاندا دروستكردووه.
له‌لایه‌كی تر، هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌نكه‌ره، ریاز، ده‌وحه، دیمه‌شق، به‌پاڵپشتی و چاودێریی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له رووداوه‌كانی ناوچەکە و دۆسێی سوریادا و له‌وه‌ی كه به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا هات، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه كه ته‌ماحێكی سیاسیی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی بریتییه له به‌رگرتن له مه‌ترسییه‌كانی گه‌وره‌بوون و به‌نێوده‌وڵه‌تیبوونی كێشه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌م پرسه‌دا، به‌داخه‌وه، وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌م میحوه‌ره، له‌وه‌دا كۆكن كه له دۆسێی كورددا، ئێرانی و عیراقییه‌كانیش هاوبه‌ش بكه‌ن!. له عیراقدا، ئه‌و رۆڵه نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرنه‌وه كه له پاڵپشتیكردنی پارچه‌كانی تری كوردستاندا ده‌یگێڕێت، بۆ ئێرانیش، خۆیان له پاڵپشتیكردنی سیناریۆی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بپارێزن و له به‌رامبه‌ردا پشتیوانیی تاران بۆ جڵه‌وكردنی ته‌ماحی كورده‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه تاران پێویستیی زۆری به‌وه‌یه كه توركیا و كه‌نداو نه‌چنه ناو هیچ پیلانێكی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیبه‌وه له‌دژی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزانه‌دا، پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا بكرێته ئامانج، هه‌رێمی كوردستانه. دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، دابه‌شبوونه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێم، درێژه‌كێشانی هه‌ندێ له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانمان له به‌رده‌وامبوونی كێشه‌ی مووچه و هه‌ندێ له خزمه‌تگوزارییه‌كان، بوونی هێزی نزیك له په‌كه‌كه له سنووری شه‌نگال، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، دزه‌كردنی گروپه تیرۆریستییه‌كانی داعش بۆ ناو خاكی هه‌رێم و .. هتد، هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه هه‌وڵده‌درێت به‌هۆیانه‌وه، هه‌موو هیوایه‌كی نوێی یه‌كڕیزیی كورد له هه‌رێم و ناوچه‌كه‌شدا لهباربهرنهوه، بگره هه‌رێم به‌و قه‌یران و كێشانه‌وه سه‌رقاڵ بكرێته‌وه كه جارێكی تر نهیپهرژێتهوهسهر هیچ رابوونێكی نه‌ته‌وه‌یی، كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، به هۆی رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌ر بۆیه، زۆر به كورتی ده‌ڵێین: پێویستوایه كه سه‌ركردایه‌تیی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌خێرایی ئه‌و دۆسێیانه چاره‌سه‌ربكات كه درێژهكێشانیان ده‌بێته‌هۆی خاڵی لاوازی كورد و بۆ لێدان له هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌قۆزرێنه‌وه.
بابەتی زیاتر