دیدێکی شیکارییە بۆ رووداوەکان
بۆته پرسیار به راستی، هه‌ندێ پۆست كه گروپه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌داری نابن و وای ده‌بینن كه ته‌نها هی ئه‌وان بن، له چییه‌وه هاتووه و نهێنیی مۆنۆپۆڵكردنیان، چییه؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك یه‌ك پاكێج وه‌ربگرین، ئه‌وا ئه‌زموونێكه وه‌ك چۆن ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بۆ كورد تێدايه، به‌تایبه‌تی له‌و ده‌ورانه‌دا كه هێزه‌كان هاوپه‌یمان بوون، یان لانیكه‌م له شه‌ڕی بچو‌وكدا نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا!، ئه‌وا ئاوهاش ئه‌زموونێكه پڕبووه له قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی، ئابووری، دارایی، كارگێڕی، كه ده‌شێت له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان، له هه‌موو ئاسته‌كاندا، له سه‌ره‌وه Top Management بۆ خواره‌وه Operational Management، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت!.
قه‌یرانه‌كان، له په‌یوه‌ندیدا به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشه‌وه، هه‌روایه. به ده‌گمه‌ن نه‌بێ، هیچ وه‌زاره‌تێكمان نییه له‌و قه‌یرانانه به‌رپرسیار نه‌بێت. وه‌زاره‌تی پرۆفیشناڵ و بێگه‌رد بوونی نییه، وه‌ك چۆن وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستێكمان نییه، له‌و هه‌موو ساڵه‌دا، هیچ سكاڵا، تانه، ره‌خنه‌یه‌كی نه‌هاتبێته سه‌ر، مه‌گه‌ر هه‌ر هیچ كارێكی نه‌كردبێت!، به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ر كابینه‌یه‌كدا كارنامه‌یه‌كی پان و پۆڕی حكومی بۆ رای گشتی نمایش ده‌كرێت و له‌وسه‌ره‌وه ده‌بینیت 50 %یشی جێبه‌جێ ناكرێت!.
فه‌رمانڕه‌وایی له فه‌لسه‌فه و ئه‌زموونی سیاسیی ئێمه‌دا، به‌داخه‌وه، یان سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆ حزب و بۆ كه‌سه‌كان!، یان ئه‌هریمه‌نێكه له‌ژێر ناوی (ده‌سه‌ڵات) وه‌ك لای پارته به‌رهه‌ڵستكاره بێ هزر و پۆپۆلیسته‌كاندا ده‌یبینین، له‌كاتێكدا كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا نابێت هیچیان بێت
كه‌واته، هیچ ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی و هیچ پۆست و كاربه‌ده‌ستێك، پیرۆز نین، له‌سه‌روو كه‌موكورتیشه‌وه نابن، به‌ڵكو وا پێویستە، به‌پێی بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی و زانستی، له مه‌نگه‌نه بدرێن، پێگه‌كانیش له نێوان هێزه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌تدا ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت و كاربه‌ده‌ستانیش بگۆڕدرێن.
لێره‌دا، بۆئه‌وه‌ی بابه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه بووەته گرێ كوێره‌یه‌كی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌بێته كۆباسی هه‌موو كێشه‌كان، باشتر وایه كه گۆڕین و ئاڵۆگۆڕكردنه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به پره‌نسیپی ده‌وڵه‌تدارییه‌وه. ئه‌و پره‌نسیپه ئه‌وه‌بێت كه وه‌رگرتنی پۆست، به‌رپرسیارێتییه، دوای خولێكیش ئیتر پێویستی به بینینی ئه‌زموون و وزه‌ی نوێیه، مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌گرێته‌وه كه موعجیزه‌یه‌كی ئیداریی خوڵقاندبێت!.
له‌وه‌ش زیاتر پێویسته پۆسته‌كان به پارتی سیاسیی تر بسپێردرێن بۆئه‌وه‌ی هه‌م به‌رپرسیارێتییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكرێن، هه‌م پۆسته‌كان ببنه پۆستی نیشتمانی، هه‌م به وزه و ناوی نوێش پڕبكرێنه‌وه. ئه‌م پره‌نسیپه‌ش وه‌ك گره‌وێك ته‌ماشا بكرێت كه ده‌شێت ئه‌دای ئه‌و وه‌زاره‌ت یان ده‌زگایه، ئیتر هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك بێت، بگۆڕێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت، خۆ وا ده‌رنه‌چوو، هه‌مووان پێكه‌وه، هه‌م پارته به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت، هه‌م په‌رله‌مان، هه‌م میدیاكان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش، لێپرسینه‌وه‌یان هه‌بێت و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
راسته، ئه‌م بیرۆكه‌یه، بۆ وڵاتێك ده‌گونجێت كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت بیری نیشتمانی National thinking باڵاده‌ست بێت. لێره هه‌ستی نیشتمانی هه‌یه، به‌ڵام نه‌بۆته بیر. هه‌ست به‌رپرسیارێتی دروست ناكات، له‌باشترین حاڵ‌دا ته‌نیا سۆزێكی تێپه‌ڕ ده‌وروژێنێت و سه‌رله‌نوێ مرۆڤ ده‌خاته‌وه ناو قاوغی ناسنامه بچووك و ته‌قلیدییه‌كانی خۆیه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بیری نیشتمانی، وه‌ك فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی، ئه‌مانوێل كانت (1724-1804ز) ده‌ڵێت: «پابه‌ندبوون و ئه‌ركی ئه‌خلاقی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت».
كێشه‌كه هه‌ر بۆشایی فكر-یش نییه. بیرۆكه‌كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بۆ ژینگه‌یه‌ك شیاوه كه متمانه‌ی سیاسیی نێوان گروپه سیاسییه‌كانیش به‌هێزبێت و باكگراو‌ندی به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ حزب-ی تێدا نه‌بێت!. فه‌رمانڕه‌وایی له فه‌لسه‌فه و ئه‌زموونی سیاسیی ئێمه‌دا، به‌داخه‌وه، یان سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆ حزب و بۆ كه‌سه‌كان!، یان ئه‌هریمه‌نێكه له‌ژێر ناوی (ده‌سه‌ڵات) وه‌ك لای پارته به‌رهه‌ڵستكاره بێ هزر و پۆپۆلیسته‌كاندا ده‌یبینین، له‌كاتێكدا كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا نابێت هیچیان بێت.
زۆرێك له به‌رپرسان، به‌تایبه‌تی له‌م كابینه‌یه‌دا، كه ماوه‌ی یاسایی تێپه‌ڕیوه، وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌سوڕان، سامان و ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك به‌رپرسی زۆنێك، یان راسپێردراوێكی حزبیی په‌تی، هه‌ندێکجاریش وه‌ك نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و شه‌خسی، ده‌ركه‌وتن
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین، دره‌نگ بێت یان زوو، پێویسته وه‌ك پره‌نسیپێكی ئیداری، دیموكراتی، نیشتمانی، په‌یڕه‌و بكرێت، ده‌نا پۆست و پێگه‌كان و ئه‌وانه‌شی كه تیایاندا داده‌نرێن، هیچی تر نابن جگه له گه‌مه‌یه‌ك به ده‌ستی پارتی سیاسییه‌وه، ده‌شبنه كانگای ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه جان جاك رۆسۆ (1712-1778ز) له تیۆریزه‌كردنی كاری ده‌وڵه‌تداری و له بۆشایی بیری نیشتمانیدا هه‌یه‌تی: «ده‌وڵه‌تی ببێته میكانیزم و شوێنی به‌دیهێنانی ویسته تایبه‌تییه‌كان نه‌ك ویستی گشتی»!.
ئه‌مڕۆ گرێ كوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا، هه‌ر دیمه‌نی زه‌قی بێ متمانه‌یی و قه‌یرانی سیاسی نییه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو خودی كابینه‌كه خۆی مشتومڕی گه‌وره‌ی له‌سه‌ری پێویسته، چونكه زۆرێك له به‌رپرسان، به‌تایبه‌تی له‌م كابینه‌یه‌دا، كه ماوه‌ی یاسایی تێپه‌ڕیوه، وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌سوڕان، سامان و ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك به‌رپرسی زۆنێك، یان راسپێردراوێكی حزبیی په‌تی، هه‌ندێکجاریش وه‌ك نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و شه‌خسی، ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش خۆی به ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی، پێش پێكهێنانی كابینه، سه‌دو یه‌ك فلته‌ر بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و كاربه‌ده‌ستان له ئاستی نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و هاووڵاتیاندا بن.