لەگەڵ رووداوەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە سوریا، هاوكات لەسەروبەندی كۆمەڵێك پەرەسەندنی پێشتر و دواتری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، پێش ماوەیەك لەگەڵ چەند توێژەرێكی تر و لە پانێڵێكی زانستیدا، لەسەر داوای زانكۆی راپەڕین، ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاوتوێكران.
لە پەیپەرێكدا، بە مەبەست، ناونیشانێكمان هەڵبژارد كە ئاماژەی كوردیش، روونی تێدا بێت بۆ هاتنی قۆناغێكی مەترسیدار، كە بەداخەوەگەی سەرەكیمان ناونا «كورد لە لەناوچەكەدا، رووبەڕووی ببێتەوە. بڕجیهانێكی ترسناكدا..!»، بەوپێیەی ئاماژەكانی جەنگی روسیا-ئۆكرانیا، رۆژەی 12رووخاندنی ئەسەد، جەنگی غەززە و پاشان شەڕی ئیسرائیل-ئێران و ململانێی تری ناوچەكە، لەبەرامبەردا هەڵوێستی ناكارای نێودەوڵەتی و دابەشبوونی جیهان بەسەر زیاتر لە تەوەرێكی هەڵوێستوەرگرتنی پێكناكۆكدا، بەئاشكرا، بە مانای ئەوەن كە ئیتر ناوچەكە و جیهان بەگشتی، باجی گەورەی ئەمنی و مرۆیی و ماددیدەدەن، كە بەوزووانەش كۆتایی نایەت.
بەو بەشە لە تیۆریزەكاری و ئەم ئەنجامگیرییەمان بەستەوە پراكتیكی زلهێزانی فەلسەفەی سیاسییەوە، كە بەداخەوە لەمڕۆدا بۆتە ، ناوچەكەو جیهان. مەبەستمان كاركردنە بە بژاردەی جەنگ و توندوتیژیهەم وەك جێگرەوە بۆ هەوڵە دیبلۆماسییە بەبنبەستگەیشتووەكان و هەم وەك هۆكارێكیش بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی، كە لەكۆتاییدا بە مانای ، یان جەنگێكی دەمامكراو بە ئامانجێك، گوایە بریتییە جەنگێكی كراوەیە!.! لە ئاشتی و سەقامگیرییەكی زیاترلەو پانێڵەدا و دواتریش بە پەیپەرێك ئەوەمان بیرخستەوە، كە ئەم دیدگا مەترسیدارە بۆ ئاشتی و هەلومەرجی هاوچەرخی نێودەوڵەتی، كە ەوە دەستیپێكردووە، هەر خۆی دەبێتە هۆی فراوانبوونی 2022لەساڵی ململانێكان، رشتنی زۆرترین خوێنی خەڵكی مەدەنی، بەرپابوونەوەی، ئاوارەبوونی ملیۆنان كەس و وێرانبوونی رووبەری مەینەتییە مرۆییەكانفراوانی ئاوەدانی لە ناوچە گڕگرتووەكاندا.رەنگە باشترین بەڵگە، ئەو زیانە گەورە مرۆیی و ماڵییانە بن كە لە شارەكانی، بۆ نموونە، خاركێف، ماریۆبۆل، باخموت، سیفیروودونیتسك، لیسچانسك، ئیربین و بوتچا-ی نزیك كیێف لە جەنگی روسیا- ئۆكرانیا.
لە سوریا، حەلەب، رەقە، دێرلزور، ئیدلب و دێهاتەكانی، حمس، حەسەكەو قامیشلۆ و سنووری كۆبانی.
لە فەلەستین، غەززە، هەندێ شوێنی خانیونس، رەفەح، جیبالیا، بەیت حانون. لە یەمەن، سەنعا، تەعز، مەئرەب، سەعدە. لە لیبیاش تەرابلوس، سرت، مەرزەق، سەبها. لە لوبنانیش باشووری وڵاتەكە و تەنانەت هەندێ شوێنی بەیروت-یش بێت، كە هەر هەموویان، زیانی گەورەیان بەركەوتووە.ئەگەر ئەو وڵات و ناوچانە خاوەنی قەوارە و دەوڵەتی خۆیان بن و هێشتا نەتوانرابێت لە ماڵوێرانی و جەنگی خوێناوی بپارێزرێن، دەبێ جیهانێكی ترسناكی ئاوها، بۆ نەتەوەیەكی وەك كورد، چۆن بێت؟ ئاخۆ مەرگ و لێدان و ئاوارەكردن، لە دوو گەڕەكە كوردییەكەی حەلەبدا،! دەوەستێت، یان دەشێت بەبۆنەی یەكگرتنی ئەجێندای دێرینەكانەوەقۆناغ بە قۆناغ، فراوانتر ببێت و بەرەو پارچە جیاجیاكانی كوردستان، لانیكەم بەرەو باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، بەوپێیەی هەڵبكشێتعیراق و ئێران، دوو جیۆپۆلۆتیكی ناو ئەم هاوكێشە وێرانكەرەی ناوچەكە و جیهانن.
كاتێك باراك-ی نێردەی ئەمریكا، دەڵێت: جەنگ، لە میدل ئیستدا، بە پێغەمبەران كۆتایی نەهاتبێت، چۆن بە ئێمە كۆتایی دێت؟ ئەمە، هەرخۆی، كانی جەنگێكی فراوان و كراوە بۆ ناوچەكە. كاتێك گوزارشتە لە ئەگەرەهاكان فیدان، باس لەجەنگی داهاتوو لە شەنگال و قەندیل و مەخمور ، كاتێك روسیا دەكات، تەنها گۆشەیەكی سیناریۆكانمان بۆ هەڵدەداتەوە!دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ناو رووداوەوكانی سوریا و ناوچەكە و لەگەڵ چین-دا چەكی نوێ بۆ تاران دەنێرن و تواناكانی دژە ئاسمانیی ئێران بەهێزتر دەكەن، تێدەگەن كە جەنگەكان رەهەندی جیهانییان هەیە.
هەزار چەكداری 11كاتێك شەرع و رەغدی سەدام، لە دیمەشقەوە، سوننە و كۆنە بەعسی بۆ سیناریۆكانی داهاتووی عیراق ئامادە دەكەن، كاتێك ئیسرائیل، تا بێت سنووری ئەمنی خۆی لەناو سوریادا فراوانتر دەكات، كاتێك ململانێكانی سعودیە و ئیمارات لە كەنداو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا پەرەدەستێنن، كاتێك عیراق ئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازی دەباتە سنوورەكانی سوریا، كاتێك كەشتیگەلی ئەمریكا لە دەریاكانی ناوچەكەدا چڕتردەبنەوە، ئەوا ئەوانە و زۆر پەرەسەندنی تریش، دەربڕی ئەو فەلسەفە سیاسییەن كە بەڵێ جەنگ بۆتە بژاردەیەكی بەهێز.راستە دانوستانەكان، هەوڵی لێكگەیشتن، كۆنگرەكان، بانگەوازەكان و جموجوڵە دیبلۆماسییەكانیش زۆرن بۆ ئەوەی ئەم بژاردەیە جڵەوبكرێت، بە زیاتر لە بەڵام لەبەر ئەوەی خودی بژاردەكە خۆی، بەداخەوە، پێچراوەتەوە، چاوچنۆکی و خەیاڵدانێكی سیاسیی تایبەت و ترسناكەوەكە بەگشتی هەڵگری ئاماژەی گۆڕینی نەخشەی ناوچەكەو جیهانن، ئەوا دەمێنێتەوە. پرسیار ئەوەیە: ئایا كورد، لەناو ئەم جیهانە بەكراوەییشترسناكەدا، چ خەم و پلانێكی هەیە، چ یەدەكێكی كردووە كە بە كەمترین ماڵوێرانی بێتە دەرەوە؟.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
هه‌ر پۆست، وه‌ك گرێ كوێره؟
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
سلێمانی، پاریسی كوردان..
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
نەخشە رێگەی گۆڕانكاری..
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
چ كابینەیەكی نوێی حكومەت ؟
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
چی جێی خۆهەڵكێشانە..!؟
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
قەیرانی هاوڕێیەتی ..

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved