هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عیراق، هه‌ندێ فاكتی له‌خۆگرتووه كه جێی بایه‌خە. بۆ هێزێكی وه‌ك (ی.ن.ك)، ئه‌نجامه‌كان له په‌یوه‌ندیدا نا به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه 2024، به‌ڵكو به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران2021، ده‌بنه هۆی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌تر.
یه‌كێتی، له‌نێوان دوو خولدا، وه‌ك رێژه‌ی ده‌نگ و كورسیش زیادیكردووه، ده‌نگه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته (624.352) ده‌نگ، خۆ ئه‌گه‌ر شێوازی سانتلیگۆ(The Saint-League method)ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌بوایه كورسیی زۆرتریشی ده‌برد، چونكه داتاكانی كۆمسیۆن به روونی ده‌ڵێن كه ده‌نگه‌كانی له هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا-ش، له نێوان(2021 بۆ 2025ز) زیادیان كردووه، ئه‌وه‌ی كه‌می كردبێت ته‌نها ئه‌وه‌ی دهۆكه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وێ زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ نوێنه‌ری كۆتا چوون، كه به‌بۆنه‌ی ده‌نگی زیاتری كۆتایه‌كی تری پێكهاته‌كانه‌وه، چانسی ده‌رچوونی نه‌بوو.
به‌راوردكاری بۆ پێگه‌ی یه‌كێتی له عیراق و له نێوان دوو خولدا، بۆ ئه‌وه‌یه باس له بابه‌تێكی جدی بكه‌ین كه بریتییه له مسداقیه‌تی سیاسی Political credibility. ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی به‌و رێژه به‌رزه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له دۆسێكانی عیراقدا هاووڵاتیانی ده‌نگده‌ر متمانه‌یان به گوتار و سیاسه‌تی راست و ره‌وای یه‌كێتی هه‌یه. مسداقیه‌تی سیاسی ئه‌م حزبه له وڵاتێكدا‌یه كه به‌گشتی مسداقیه‌تی هێزه سیاسییه‌كان تیایدا له پاشه‌كشه‌دایه، بگره هه‌ندێكیان هه‌ر بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، هه‌ندێكی تریشیان دابه‌شبوون و بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مسداقیه‌ت هاتوون خۆیان به‌تایتڵی تر و له‌ناو هاوپه‌یمانیی دیكه‌دا، رێكخستۆته‌وه.
دوو فاكتی تر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، گه‌واهین بۆ مسداقیه‌تی یه‌كێتی و پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش ده‌ستیان پێوه بگیرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی عیراق، ده‌بێته متمانه‌پێكراوترین كاندید كه نزیكه‌ی (100.000) سه‌د هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێت و ده‌كه‌وێته پێش هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا (سودانی) و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر(مالكی) و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانه‌وه (حه‌لبوسی)، ئه‌ویتریشیان به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كه له‌ناو دڵی عیراقدا كه به‌غدای پایته‌خته، كه به‌وه‌ش قۆرخكردنی ره‌های كورسی بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له به‌غدادا ده‌شكێت، بۆ دانیشتووانی به‌غداش چیتر ده‌بێته جێی سه‌رنج كه كوردێك نوێنه‌رایه‌تیی كوردانی پایته‌خت ده‌كات و له لیسته‌كه‌ی مام جه‌لال-ه.
ئه‌و دوو فاكته، ئه‌گه‌رچی گرنگن، به‌ڵام سوپرایزیش نین. رێبوار ته‌ها-ی پارێزگار، به ماوه‌یه‌كی مێژوویی كه‌م ده‌ریخست كه كوڕی شاره‌كه‌یه و مه‌ودایه‌كی یه‌كسان له پێكهاته‌كانی كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت و بابایه‌كی ده‌مارگیری ناسیۆنالیست نییه كه ئه‌وانیتر به گژ كورددا بكات. له‌ناو كوردیشدا، سه‌لماندی كه هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی (پ.د.ك) له به‌رامبه‌ریدا تووشی په‌رچه‌كرداری هه‌ڵه‌ی نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به فاكتی دووه‌میش. كورد به‌درێژایی مێژووی كۆن و نوێی سه‌رزه‌مینی میزۆپۆتامیا و عیراق، به‌شێك بووه له دیموگرافیای به‌غدا. به‌غدا خۆی به‌شێكی گرنگی جوگرافیای شانشینی كوردۆنیا (1680-1157پ.ز) بووه كه كورده كاشییه‌كان دایانمه‌زراندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر مێژوونووس ده‌ڵێن كه دیواره‌كانی شاره‌كه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ئه‌بوجه‌عفه‌رو‌لمه‌نسوردا (762ز) هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاران و كرێكارانی كورد بونیاد نراون. ناوی (محلة الاكراد)یش له به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یانزه‌ی زاینی. به‌پێی هه‌ندێ ئاماریش بێت، كورد له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، زیاتر له ملیۆن و نیوێكی دانیشتووانی پایته‌ختی پێكهێناوه. هه‌رچی كوردانی فه‌یلی-ن، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی به‌غدان، به‌ڵكو به‌شێكیان له چینه ئه‌رستۆكرات و بازرگان و پیشه‌گه‌ره‌كانی پارێزگاكه‌ن، بۆیه ئه‌وسا و ئێستاش پێمانوایه كه پێویسته كورد، له پایته‌ختدا، زیاتر له كورسییه‌كی هه‌بێت.
به كورتی، به‌هێزیی پێگه‌ی یه‌كێتی له عیراق و مسداقیه‌تی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی، له‌سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو مام جه‌لاله‌وه بۆ ئێستا، سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه بۆ هه‌موو كورد. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیی زیاتریش له‌گه‌ڵ (پ.د.ك) و هێزه كوردستانییه‌كانی تردا هه‌بێت، ئه‌وا مومكینه كه كورد، به‌گشتی، ببێته بلۆكێكی سیاسیی گه‌وره له عیراق و به‌بێ ئه‌و پرۆسه‌ی سیاسی، سه‌قامگیر نه‌بێت.