زیاتر له هۆكارێك هه‌ن بۆ ئه‌و پرسیاره. كاتێك كه ئاماژه‌كان به گشتی، دڵه‌ڕاوكێی زیاتر دروست بكه‌ن، كاتێك كه پێدراوه‌كان ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌رییان بۆ ئه‌و بنبه‌ست و قه‌یرانانه پێ نه‌بێت كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ وڵاتمان، كاتێك كه له نێوان نیشتمان و هاونیشتمانیدا، خراپیی دۆخی دووه‌م به‌های سوودی یه‌كه‌م ده‌ستنیشان بكات!، ئه‌وا ئیتر ده‌بێ پرسیاری زۆر له قه‌ده‌ری داهاتوو و له نادیار بكرێت!، له‌وه‌ی ده‌شێت له رێدا بێ و هێشتا نازانین سه‌ر له كوێوه ده‌ردێنێت!.
ئه‌و ده‌مه‌ی كه هاونیشتمانیان، به راده‌یه‌ك ماندوو ده‌كرێن كه چاره‌نووسی نیشتمانیان لا ببێته پرسێكی لاوه‌كی، ئه‌و كاته‌ی كه قه‌یرانه‌كانی گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری به راده‌یه‌ك سه‌خت ده‌بن كه وڵات له چاوی هاووڵاتیدا تاڵ و بێزراو بكه‌ن، ئه‌وسا ئیتر به پێچه‌وانه‌ی هاوكێشه‌كانی جارانه‌وه، كه بریتی بوون له چاوه‌ڕوانیكردنی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندانه گه‌وره‌كان، بێزاریی هاووڵاتیان و بێ هیواییان گه‌وره‌تر ده‌بێت!، خودی شكستی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ساڵانی رابردوو، یان ئه‌زموونی قۆستنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گروپه سیاسییه هه‌لپه‌رست و بێ پرۆژه‌كانه‌وه، هه‌ر خۆی ده‌بێته هۆی گۆڕینی بژارده‌كان و په‌رچه‌كرداره‌كانیش..!
مه‌ترسیدارترین په‌رچه‌كردار ئه‌وه‌یه كه له خه‌می نیشتمان و هاونیشتمانییه‌وه بگۆڕێت بۆ پەرچه‌كردار به‌رامبه‌ر به خودی نیشتمان خۆی!، به پێچه‌وانه‌ی قه‌سیده‌كه‌ی مه‌حمود ده‌روێش-ه‌وه، نیشتمان ببێته جانتا و هاونیشتمانیانیش موسافیر!.. ببێته ئه‌و سه‌رزه‌مینه غه‌مگینه‌ی كه ئاره‌زوو بكه‌یت لێی هه‌ڵبێیت، یان رقت لێی ببێته‌وه، یان لانیكه‌م، به ئه‌ندازه‌یه‌ك لێی بێزار بكرێیت كه ماغوت وته‌نی: هیچ پێوه‌ی نه‌تبه‌ستێته‌وه پێڵاوه‌كانت نه‌بێت!. ته‌نانه‌ت په‌رچه‌كردار بگاته ئه‌وه‌ی، هه‌ندێکجار و هه‌ندێک خه‌ڵك، ئاره‌زوو بكه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كی بێت و داگیری بكاته‌وه..!
ئه‌م واقع و هاوكێشه تاڵه، ئه‌گه‌ر لای جان جاك رۆسۆ، په‌یوه‌ست بێت به بۆشایی ئازادی و گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه به‌های نیشتمانیان پێ دیاری ده‌كرێت، ئه‌وا لای مۆنتسیكۆ به‌نده به چاكه و دادپه‌روه‌رییه‌وه، ئه‌و زۆر به راشكاوی و بێ گرێ و گۆڵ پێمانده‌ڵێت: كاتێك كه دادپه‌روه‌ری و چاكه‌خوازی له‌ئارادا نابن، ئه‌وا رایه‌ڵه‌ی هاونیشتمانیانیش به نیشتمانه‌وه، لاواز ده‌بێت.
هه‌ر به راستی، ئه‌مڕۆ هه‌رێم، كه بۆ هه‌موومان به‌شێكه له پارچه‌ی نیشتمانێكی گه‌وره، به باشی و خراپ-یشیه‌وه، سه‌رزه‌مینێكی جێی گره‌وی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنییه، به هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ترسناكدا تێپه‌ڕده‌بێت. به‌ربه‌ره‌كانیی زۆری هاتۆته‌ڕێ و چاره‌نووسی كه‌وتۆته ناو به‌رداشی زیاتر له مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه. هه‌موو ده‌بینین كه چۆن هیچ سه‌رده‌مێك نه‌بووه، به‌و راده‌یه، لێی بێ‌باك بین، ئاوها له بۆشایی دامه‌زراوه‌كاندا بژی، به تایپی دوو ئیداره‌یی به‌ڕێوه بچێت، ناكۆكی و ململانێكان و كه‌لله‌ڕه‌قی هێنده بخایه‌نن، قه‌یران و ته‌نگژه‌كان ئه‌وه‌نده خۆیان بجوونه‌وه، هیچ دۆستێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هیچی پێ نه‌كرێت، به‌غدا به‌دڵی خۆی یاری به قوت و مووچه بكات و ئێرانییه‌كانیش به ئاسایش و ئارامیمان، خۆیشمان به ئێستا‌و ئاینده‌ی خۆمان!.
هه‌رێم له دۆخێكی خراپدایه، ویستێك هه‌یه بۆ كۆتایی پێهێنانی، یان گۆڕینی بۆ دوو كانتۆنی لاواز به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی لۆكاڵیی پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه. ئه‌م سیناریۆیه، له ده‌ره‌وه كاری بۆ ده‌كرێت و به ناكۆكییه‌كانی خۆمان سپێردراوه و بیانووی بۆ دروست ده‌كرێت!. شاڕێی پیاده‌كردنی ئه‌م سیناریۆ و گه‌مه‌یه‌ش، بێزاركردنی زیاتری هاووڵاتیانمانه، قورسكردنی قه‌یرانه‌كانه له‌سه‌ریان، چه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، بێ به‌هاكردنی قه‌واره‌كه‌یه، گۆڕینی بەرە بەرەی پێکهاتەی دیموگرافییە، دابه‌شبوونی سیاسیی زیاتری خۆمانه، له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و فاكته‌یه كه زۆر ده‌مێكه ته‌گبیر له‌م سه‌رزه‌مینه سیاسییه ده‌كرێت، زۆر له مێژه ده‌ویسترێت كۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له رێی چی و كێوه؟ خودی خۆمان..!