زۆرمان نەماوە بۆ گەیشتن بە رۆژی دەنگدان 20 / 10 / 2024، ئاشکرایە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و سندوقەکانی دەنگدان سەنگ و قورسایی لایەنە سیاسییەکانی سەر گۆرەپانەکە و شێوازی نوێی حوکومرانیی لە هەرێمی کوردستان دەردەخات. کورد وتەنی ئەمجارە مانگەشەو سەر لە ئێوارەوە دیارە، پشت بەخوا چاوەڕوانکراوە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرکەوتنی گەورە بە دەست بهێنێت، بەجۆرێک دۆستەکان دڵخۆش و نەیارەکانی توشی شۆک بکات. بەمەش یەکەمین چرکەساتی گۆڕینی سیستمی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەبینن. پشتیوانی ئەمجارەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی پۆڵاینی یەکێتییەکان وادەکات، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەوڵی یەکلاکەرەوە بدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و داراییەکانی هەرێم کە لە سۆنگەی حوکمڕانیی خراپ و خۆسەپێنەوە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، بەمەش وا چاوەڕواندەکرێت جارێکی دیکە لەسەردەستی یەکێتی، هەرێمی کوردستان بۆ کەناری ئارامی و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری و بەردەوامیی دیموکراسیی بڕوات. یەکێتیی نیشتیمانیی لە رۆژی دامەزراندنیەوە تاکو رۆژگاری ئەمڕۆ وەکو داربەروویەکی پتەو کە رەگی داکوتاوە لەسەر شاخەکانی کوردستان، وەکو دارخورما کە لە ناوچەی گەرمەسێردا، راست و باڵا بەرز، سێبەر و بەرهەمی خەباتی پیرۆز و شیرینی خۆی بۆ هەمووان دابین دەکات. بەندە رۆژانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەم وەرزە دیموکراسییە، وەک وەرزی پێگەیشتنی خورما وەک ساتەوەختی( سەرام )و (زگاری ) باخەکانی خانەقی و گەڕەکی جەلەوە و دنیا تایبەتەکەی خۆم دەبینم، وەکو کەرنەڤاڵی نیشتیمانیی دەیبینم کە پێکەوە بە هۆشیاریی نیشتیمانیی و بە خۆشەویستیی یەکێتیی و بۆ سەرکەوتنی کوردستان ئەنجامی دەدەین. هیوادارین ئەم کەرنەڤاڵە دیموکراسی و ئەم پڕۆسە سیاسییە گرنگە بەبێ کێشە و کەموکوڕی بەرێوەبچێت و هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی هەرێمەکەمان لە مەترسی و پیلانگێریی رزگار بکات و متمانەی خەڵکی کوردستانیش بۆ نوێنەر و قەوارە سیاسییە راستەقینەکانی بگەڕێنێتەوە. هەڤاڵانم ...وەرن بۆ سەرام، وەرن وا، وادەی لێکردنەوە و تەکاندنی خۆشە خورمای دارخورماکانە. وەرن بۆ زگار و هەرەوەرزی خورمای دیموکراسیی حزبەکەتان. وەرن بۆ کۆکردنەوەی خورمای هەڵڕژاوی دەنگەکانی ژێر دارخوماکانی یەکێتییەکەتان، کە بە فکر و تێکۆشانی سەرۆکی رەوانشاد مامجەلال و بەخوێنی شەهیدان و رەنج و ئارەقەی تێکۆشەران و کۆششی ئێستای گەنجان و ژنان و زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئاودراوە. هەڤاڵان ..،هیمەت بکەن، ئێستا وادەی سەرام و زگاری و چنینەوەی بەرهەمی پڕ خێر و بەرەکەتی خەباتی راست و رەوای یەکێتییی نشتیمانیی کوردستانە بۆ هەمووان. یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان لە خەباتی دوور و درێژی پڕ لە شانازیی شاخ و شاری خۆیدا، هەوراز و نشێوی زۆری بینیوە بەڵام سوپاس بۆ خودا، کە بەردەوام دەرفەتی پێدراوەتەوە سەربەرزانە درێژە بە خەباتی نەپساوەی خۆی بدات، لە پێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان. بێگومان لەم پرۆسە و دەورانەشدا دڵنیاین، بەهیمەتی شێلگیرانەی یەکێتییەکان و پشت ئەستور بە رێبازی راست و دروستی مامجەلال و پشتیوانیی کۆمەڵانی خەڵک، یەکێتیی دەتوانێت مەڵۆیەکی دیکەی مایەی هیوا بخاتە سەر خەرمانی خزمەت و چاکسازیی و بنیاتنانی حوکمڕانیی رەشید لە کوردستاندا. هەڤاڵان ...وەرن بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی وەرن بۆ سەرام، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، چونکە بێ دوو دڵی لەگەڵ یەکەمین چرکەساتەکانی سەرکەوتندا و دوای دەرکەوتنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەم جارە، یەکێتی هەڵسەنگاندنێکی واقیعی و زانستی بۆ گشت دامودەزگاکانی خۆی دەکات و رێسای رەوای پاداشت و سزاش دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و خەڵکی دڵسۆز و بەوەفا و ماندونەناس لەگەڵ خەڵکی مشەخۆر و بێباک ناخاتە یەک تای تەرازوو، بەمەش یەکێتی زیاتر خۆی نوێدەکاتەوە و دەرفەتی دەبێت کەسانی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێت و وەک هێزی هیوا بەردەوامیی بە خەباتی راست و رەوای خۆی دەدات لە پێناوی ئێستایەکی باشتر بۆ گەل و داهاتویەکی شایستەتر بۆ نیشتیمان.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
عيماد ئه‌حمه‌د
ئاشتی؛ بنەمای ژیان
عيماد ئه‌حمه‌د
هەڤاڵان وەرن بۆ زگار
عيماد ئه‌حمه‌د
لە جرجیانەوە بۆ عەقاری
عيماد ئه‌حمه‌د
عەون نەک فیرعەون
عيماد ئه‌حمه‌د
پایز و هەڵۆی سوور
عيماد ئه‌حمه‌د
خەونی سەوزی خانەقی
عيماد ئه‌حمه‌د
یەکێتی بوون وەک شانازی

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved