پێشەکی
به‌جیهانیبوون وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و کەلتوریی ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك چه‌مك و كاریگه‌رییه‌كانی، وه‌ك (گۆڕانكاریی گه‌وره له قه‌باره‌ی بازرگانی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سنووربڕی ده‌وڵه‌تان، كایه‌ی میدیا و په‌روه‌رده، سنووربه‌زاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، نوێیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستەم. له‌دوای كه‌وتنی یەکێتی سۆڤییەت و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموكراسیی لیبراڵیی وه‌كو کۆتا فۆڕم بۆ حوكمڕانی، جیهان به‌خێرایی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشهاتی سیاسی و کەلتوری و رووداوی گرنگ هه‌نگاوی نا. بابه‌تی به‌جیهانیبوون له چوارچێوه‌ی پڕۆسه ئابورییه‌كان هاته ده‌رێ و ئه‌رك و كاریگه‌ریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایی و سەربازیی و کەلتوریی وه‌رگرت.
به‌جیهانیبوون له‌سه‌ر میتۆدێك كارده‌كات كه خۆی تاكه جه‌مسه‌ر و تاكه فریادڕه‌سه، مۆدێلێكه ده‌بێت لە ته‌واوی جیهان شوێنكه‌وتووی هەبێت، ئه‌و دەتوانێت مۆدێل و فۆڕمی سیاسی و حكومڕانی پێشنیاز بكات و ته‌واوی وڵاتانی دونیا گوێڕایه‌ڵی بن، ئه‌و كارده‌كات له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری نه‌بوونی جێگرەوە، تا خۆی ببێته تاكە جه‌مسه‌ر و كۆتایی مێژوو جاڕ بدات. کێشەی ئەم تێڕوانینەی لایەنگرە سەرسەختەکانی بەجیهانیبوون لەوەدایە کە مێژوو پێچەوانەی ئەمەمان پێدەڵێت، چونکە تەواوی سیستمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان زادەی بیرکردنەوەی مرۆڤ و رەوڕەوەی گەشەسەندنییەتی، بۆیە هەر ئەم مرۆڤە دەتوانێت چەندان سیستم و فۆڕم و مۆدێلی نوێ دابهێنێت و لەسەری بڕوات، بیری نەبوونی جێگرەوە بیرێکی تاکڕەویانەیە و دەسەڵاتە ستەمکار و دیکتاتۆرەکان دایانهێناوە.
بەجیهانیبوون سازانە، یان ترازانە؟
كاتێك گه‌نگه‌شه‌ی به‌جیهانیبوون ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك دێته مه‌یدان، گوایه به‌جیهانیبوون هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی تاكه كه‌لتورێكی یه‌كگرتووی جیهانی، له راستیدا ئه‌مه بیرۆكه و ئارگومێنتێكی هه‌ڵه‌یه، دژبێژییەکە له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نالۆژیكی داڕێژراوه، چونكه له‌گه‌ڵ سروشتی چه‌مكی به‌جیهانیبوون یه‌كناگرێته‌وه و لە توانادابوونی تاكه كه‌لتورێكی جیهانیی بوونی نییه، جیاله‌وه‌ش به‌جیهانیبوون چه‌نده سه‌رقاڵی تێكه‌ڵكردنی كه‌لتوره‌كان و به‌جیهانیكردنی کەلتوره لۆكاڵییه‌كانه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی به سه‌رده‌سته‌كردن و زاڵكردنی کەلتورێكه به‌سه‌ر كۆی کەلتوره‌كانی دیکەدا، له هه‌وڵی ره‌خساندنی كه‌شێكدایه بۆ چه‌سپاندن و ره‌واجدان بە فه‌رهه‌نگێك و به ناوه‌ندكردنی کەلتورێكی رۆژئاوایی و په‌راوێزخستن و به كه‌ناركردنی کەلتوره رۆژهه‌ڵاتییه‌كانه.
ئەگه‌ر ته‌ماشای تێڕوانینی نه‌رێنیانه‌ی زانای ئەمریکی (سامیۆل هانتینگتۆن بکەین، ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە، كه به‌جیهانیبوون به‌رله‌وه‌ی سازان بێت ترازانه، به‌رله‌وه‌ی له‌یه‌كچوون بێت دژبەیه‌كییه، به‌جیهانیبوون ئه‌وه‌ی لێده‌چنینه‌وه پێكدادانی شارستانییه‌ته جیاوازه‌كانه و پێكهه‌ڵپژانی رۆژهه‌ڵات و رۆئاوایه، به‌ریه‌ككه‌وتنی کەلتور و شارستانییه‌ته‌كانه نەوه‌ك ئه‌وه‌ی لە بۆته‌یه‌كدا جیهان کۆبێتەوە. ئەم تێڕوانینە نەرێنییەی (هانتینگتۆن) هیچ جیاوازییەکی نییە لەو دیدە تەواو ئەرێنی و سەرمەستەی پێیوایە لەسایەی بەجیهانیبووندا ئیدی دنیا بەرەو خۆشنوودییەکی هەمیشەیی دەڕوات و لەم گۆڕانکارییانەدا، کەلتورە بچووک و پەراوێزخراوەکان، لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان هاوتا دەبنەوە.
پێشکەوتنە بەردەوامەکانی تەکنۆلۆجیا و بە تایبەت تەکنۆلۆجیای سەربازی و کاریگەریی درۆن لە گۆڕینی فۆرمی جەنگ و برەوسەندنی زیاتری سەرمایەداریی و جەنگ لەسەر ماددە دەگمەنەکان، وایانکردووە کە جیهان لە جەنگێکی وێرانکەر نزیک ببێتەوە
جیا لەوەش لە دیدی ئەم بیرمەندەوە به‌جیهانیبوون گه‌شه‌سه‌ندنێکی ژیارییه، چاره‌نووسی مرۆڤی تێدا نه‌خشێنراوه، به دیدێكیتر مەبەست لەو مرۆڤه‌یە، به مرۆڤی یه‌كگرتوو ناوزه‌د ده‌كرێت. هه‌موو ئه‌م یه‌كگرتن و یه‌كڕه‌نگی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه بۆ ئه‌وه نییه جیهان یه‌كبخات و بیانكاته هاوده‌نگ و هاوه‌ڵی یه‌كتر، به‌ڵكو به‌واتای ئاستێكی به‌رزی كارلێك و له‌یه‌كچوونی نێوان ناوچه‌كان دێت، كه کارلێک و كاریگه‌ریی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ئه‌م كارلێككردنه ده‌بێته هۆی به‌یه‌كدادانی كۆمه‌ڵگه و شارستانییه‌ته جیاوازه‌كان.
بەجیهانیبوونی جەنگ: شۆڕشی دیجیتاڵی و گۆڕانکارییە قووڵەکانی نوێنەرایەتی ڕێبازێکی نوێ دەکەن بۆ روونکردنەوەی پارادۆکسی لەرزینی سیستمی نێودەوڵەتی لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا. رەوتی بەرفراوانی زانیاری، پەیوەندیی قووڵی پێکهێنەرەکانی سیستمی نێودەوڵەتی و ئاڵۆزی نێوان کۆمەڵگەکان و کاریگەریی دوور مەودای بەها و کەلتوری جیهانگیریی، بەشدارییان لە «بەجیهانیکردنی جەنگ»دا کردووە، بە پێچەوانەی بارودۆخی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم. مرۆڤایەتی ئێستا نەک هەر لە بەرژەوەندیی نەتەوەکانی بەڵکو لە خودی بوون و بەردەوامیی کۆمەڵگەکانیشدا مەترسی لەسەرە. چاوخشاندنێکی سادە لە نەخشەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە- راستەوخۆ و ناراستەوخۆ (جەنگی بە وەکالەت) و کارەساتە مرۆییەکان و زیانەکانی مرۆڤایەتی، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لۆژیکی شەڕ لەسەر حسابی لۆژیکی ئاشتی، چەندە برەوی سەندووە. لێرەوە زەروورەتی بوونگەرایی گەڕاندنەوەی رۆحی ئاشتی و دامەزراندنی فەرهەنگی ئاشتی دەردەکەوێ.
لە سەردەمی بەجیهانیبووندا هەموو کایەکان بەجیهانیی کراون، پێشکەوتنە بەردەوامەکانی تەکنۆلۆجیا و بە تایبەت تەکنۆلۆجیای سەربازی و کاریگەریی درۆن لە گۆڕینی فۆرمی جەنگ و برەوسەندنی زیاتری سەرمایەداریی و جەنگ لەسەر ماددە دەگمەنەکان، وایانکردووە کە جیهان لە جەنگێکی وێرانکەر نزیک ببێتەوە. پیشەسازییە سەربازییەکان شێوازی نوێیان پەرەپێداوە و سنووری وڵاتانییان ئاڵۆز کردووە، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی لە ململانێدان. ئێستا جیهانگیری رێگە بە پێشێلکردنی سەروەری ئاسمانی نەتەوەیەک دەدات بەبێ گوێدانە ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمەش وایکردووە یاسا نێودەوڵەتییەکان بیر لە پرسی پێشێلکردنی ئاسمانیی بکەنەوە و هەوڵی دامەزراندنی چوارچێوەی یاسایی بدەن کە رێگری لە دەوڵەتەکان بکەن لە بەزاندنی سەروەریی لە رێگەی شەڕی مووشەکی، شەڕی ئاسمانی، یان تەنانەت شەڕی ئەلیکترۆنیش.
وەک چۆن سەرەتا لە باسکردنی بەجیهانیبووندا، پێیان وابوو، جیهانگیریی هەوڵی دروستکردنی تاقە کەلتورێکی جیهانیی دەدات، ئێستا بۆچوونەکان بۆئەوە دەچن کە بەجیهانیبوون بەهەموو رەهەندەکانییەوە مرۆڤایەتی لە لێواری داڕمان نزیککردۆتەوە. بەجیهانیبوون جەنگ، گەڕانەوەیەکی مەترسیدارە بۆ جەنگی هەمووان دژی هەمووان بە دەربڕینە هۆبزییەکەی و گەڕانەوەیە بۆ دۆخی سروشتی ئەو دۆخە گریمانکراوەی بەر لە دۆخی مەدەنی کە تێدا وێنەی مرۆڤی بە چاوسوور و دڕەندە و بکوژ وێنا دەکرد، کە مرۆڤ دەبووە گورگی براکەی و هەمووان لە دژی هەمووان دەجەنگان و بەهێزەکان لاوازەکانییان دەچەوساندەوە و لەناویان دەبردن. خەریکە بەکردەیی مرۆڤایەتی دەبەن بەرەو قەدەری مەرگێکێکی دڕندانە و بێ بەزەییانە.
ئەنجام
دنیای تازە و هاوچەرخ چەمکی هاوبەندی مرۆیی پشتگوێی خستووە، کە بەردی بناغەی ئاشتی جیهانییە، هاوکات چەمکی ناسنامەی مەدەنی هاوبەش کە لەسەر بنەمای گرێبەستێکی پراگماتیک دامەزراوە، فەرامۆش کراوە، سەروەریی دەوڵەتەکان دەشکێندرێت و خۆسەپاندن لەبرەودایە و تیرۆر لە گەشەسەندندایە، هەموو ئەمانە زەنگی جەنگێکی کاولکارن و سەرەتای دنیایەکی نابەرابەر و بێ بەزەیی و ناشیرینن.
بابەتی زیاتر