پرسیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆچی مرۆڤ شه‌ڕ ده‌كات، له مێژه مێشكی مرۆڤی داگیركردووه، هه‌ر له كه‌سێكی ئاساییه‌وه بۆ بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناسێك، هه‌موویان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاڵۆزه‌دا گه‌ڕاون. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌نشتاین ئه‌و پرسیاره‌ی له فرۆید كرد، ئاوهاش خوێندكارێك له مامۆستاكه‌ی ده‌پرسێت و منداڵێك له باوكی، ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌مووكه‌س ده‌یكات و تامه‌زرۆی وه‌رگرتنی وه‌ڵامه. له‌راستیدا ئاڵۆزی له خودی پرسیاره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له وه‌ڵامه‌كه‌یدایه، نه‌نگی و گرانی له كردنی پرسیاره‌كه نییه، به‌ڵكو له‌و وه‌ڵامه ئاڵۆزه‌دایه، كه بۆچی مرۆڤ شه‌ڕ ده‌كات؟ ئه‌وه‌ی ده‌یبینین راڤه‌ی جیاجیای نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناس و ده‌رووناسه‌كانه و هه‌ریه‌كه و به ئاراسته‌یه‌كی هزری جیاواز شیكاری ده‌كات.
سینیسا مالیسۆڤیچ له‌و باوه‌ڕه‌دایه دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژی رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی پشتیوانی جەماوەری، بۆ شەڕ و ره‌وایه‌تیدان بە کردەوەی توندوتیژی و شەڕەنگێزانە
سینیسا مالیسۆڤیچ
توێژەری ئێرلەندی بە رەچەڵەک کرواتی، سینیسا مالیسۆڤیچ، کتێبێکی نووسیوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پڕ لە کێشەیە، کتێبێکی بە ناونیشانی (Why Humans Fight The Social Dynamics of Close-Range Violence) (داینامیکی کۆمەڵایەتی توندوتیژی مه‌ودا نزیك) نووسیوە. کتێبەکە لەسەر بنەمای شیکارییەکی تیۆری بۆ ماددەیەکی بەرفراوان دامەزراوە، بە بەکارهێنانی میتۆدێكی توێژینه‌وه‌ی ئەزموونگه‌ری. ئەم بابەتە لەلایەن نووسەرەوە لە کاتی کاری مەیدانیدا ئه‌نجامدراوه، کە زیاتر لە 10 ساڵی خایاندووه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەڕه‌ڤانانی پێشووی هه‌ریه‌ك له ئێرلەندای باکوور، کرواتیا، بۆسنە و هەرسك، سربیا و شوێنەکانی دیکە كردووه.
رووناکبیران هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك باسیان له دیارده‌ی شه‌ڕ كردووه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌یان داوەته‌وه، بۆ وێنه، هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دان، توندوتیژی و شه‌ڕكردن و مه‌یلی مرۆڤ بۆ جه‌نگ، ته‌واو سروشتییه و په‌یوه‌ندیی به سروشتی مرۆڤەوە هه‌یه و بابه‌تیكی سایكۆلۆجییه. له‌مباره‌وه نووسەر هەوڵەکانی ژمارەیەک دەروونناس بۆ روونکردنەوەی (رەفتاری توندوتیژی و کوشتن وەک رەفتاری سروشتی) نیشان دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکە کە (جینی خۆپەرستی) هەیە. لە ئەنجامدا هەوڵ ده‌دات بۆ بەدەستهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی پێویسته و هه‌ركاتێك مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر مانه‌وه‌ی، ئه‌وكاته په‌نا بۆ شه‌ڕ ده‌بات.
هاوكات هه‌ندێكی تر له‌و باوه‌ڕەدان په‌یوه‌ندی به بایۆلۆجیای مرۆڤه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر وەک ئامرازێکی عەقڵانی بۆ بەدەستهێنانی سوودیی ئابووری، سیاسی، هێمایی ته‌ماشای ده‌كه‌ن و پێیانوایه، زۆرێک لە دەوڵەتەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان و رێکخراوەکان، توندوتیژییان بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم سوودانە، به‌ڵام مالیسۆڤیچ خۆی لە گرنگیدان بە پاڵنەرە تاکەکەسییەکان بەدووردەگرێت و جەخت لەسەر گرنگی سەرەکی ئەو زەمینە کۆمەڵایەتی و مێژووییانە دەکاتەوە کە شەڕکردن ده‌خوڵقێنن.
سه‌باره‌ت به‌وه دەڵێت : (شەڕکردن تایبەتمەندییەکی سروشتی تاک نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، کە بەهۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاکەکانی دیکەدا، لە قاڵب دەدرێت) له‌م نێوه‌نده‌دا چەمکی (شەڕی کۆمەڵایەتی) به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژی رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی پشتیوانی جەماوەری بۆ شەڕ و ره‌وایه‌تیدان بە کردەوەی توندوتیژی و شەڕەنگێزانە. دواتر ئەزموونە جۆراوجۆرەکانی شەڕکردن ئەوە نیشان دەدەن، کە کردەی توندوتیژی، کۆمەڵایەتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ مەیلێکی سروشتی مرۆڤەوە نییە. ئه‌م كۆمه‌ڵناسه باوه‌ڕی به‌وه‌یه، شه‌ڕكردن و په‌نابردن بۆ جه‌نگ له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رووده‌دات و دیارده‌یه‌كی جینالۆجی تاكه‌كه‌سی نییه.
*مامۆستای زانكۆی سلێمانی