سه‌رمایه‌ی مرۆیی رۆڵێكی گه‌وره له بووژاندنه‌وه و بنیادنانی شارستانێتى و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌بێنێت، تاڕادەیەک گەشەی ئابووریى و پێشکەوتنى وڵاتەکان بەرادەى هەبوونى سەرچاوەى مرۆیی لێهاتوو و کارامەوە بەستراوەتەوە، چونکە بە تەنها رەگەزى ماددى ناتوانێت وڵات پێشبخات، بەڵکو ئەوە رەگەزی مرۆییە داینەمۆی گۆڕانکارییەکانە و کۆمەڵ بەرەو پێشەوە دەبات.
کۆچی ئەقڵەکان وەکو دیاردەیەک لە عیراق و هەرێمى کوردستان مێژوویەکى هەیە و نزیک بە سەدەیەک زیاتر، بەربڵاوتر بووە، چونکە سەدەى 20 و 21 وابەستەیە بە چەندان گۆڕانکاریی سیاسی و پشێویى کۆمەڵایەتى و ئابووریى و جەنگى خوێناویى و گرانى و برسێتى و ناسەقامگیریی ئاسایشەوە، هەموو ئەمانەش برەوى زیاتریان بە کۆچکردن داوە. لە راستیدا لە (کۆچگە) چەند هۆکارێک بۆ هاندانى کۆچکردن هەیە، بارتەقاى ئەوە و بگرە زیاتریش لە (وێستگە) هۆکاری کەمەندکێش هەیە و ئەقڵەکان بۆلاى خۆی رادەکێشێ.
سه‌ره‌تای كۆچی ئه‌قڵه‌كان له عیراق ده‌گه‌ڕێتەوه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 20، ئەم قۆناغە به كۆچی لێهاتووييه زانستییە جووه‌كان بۆ و‌ڵاتانی هیند و چین، توركیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا، دەستیپێکرد. دواتر له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ، كۆچی ئه‌قڵه‌كان له عیراق ده‌ستیپێكرد و سه‌ریهه‌ڵدا، له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری سیاسی و ئابووریی و راوه‌دوونان و ده‌ركردن و ناچاركردن.
سەرەتای سەدەی بیستەم
کەوتنى دەوڵەتی عوسمانى لە عیراق لە چارەکی یەکەمى سەدەی بیستەم، بۆ دیاردەى کۆچی ئەقڵەکان، دەسپێکێکى گرنگ بوو. تا ئەوکاتە هۆکارەکانى کۆچکردن کەمبوون و دیاردەى کۆچکردن کەمبوو، تەنانەت تا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقی له ساڵی(1921) ئەم دیاردەیە واتە كۆچی ئه‌قڵه‌كان، به‌رێژە‌یه‌كی زۆر نه‌بوو، چونكه هۆكاره‌كانی كۆچ به‌هێز نه‌بوون. بۆ نموونە ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌یانخوێند له ساڵی خوێندنی (1922-1923) هەمووى 10 خوێندكار بوون. دواتر له ساڵی خوێندنی (1946-1947) ئه‌و ژمارەیه به‌رزبووه‌وه بۆ258 كه‌س. پاشان بۆ جارێکى دیکە کۆچی جووەکان لە عیراقدا سەریهەڵدایەوە و ئەمجارەیان لە نێوان ساڵانى (1948-1951) بوو، یەکێک بوو لە کۆچە گەورەکان کە تا ئەوکاتە لە مێژووى عیراقدا وێنەى نەبوو.
شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆچ له عیراقدا
له دوای شۆڕشى1958.7.14 بەهۆی پشێوى سیاسییەوە، هه‌زاره‌ها عیراقی كۆچیان كرد، زۆربه‌یان ئه‌وانه‌بوون له وه‌زاره‌ته جیاجیاكان، یان له كۆشكی پادشایی كاریان ده‌كرد، یان ئه‌وانه‌بوون كه دیپلۆمات و خاوه‌ن پایه‌بوون، له نێوانیاندا ئه‌و خوێندكارانه بوون، كه له‌سه‌ر خه‌رجی ده‌وڵه‌ت له ده‌رەوه ده‌یانخوێند. له سه‌رده‌می كۆمارییدا رایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێز له نێوان پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی باڵا دروست بوو، کە ژمارەیه‌كى زۆر له زانا و لێهاتووە زانستییه‌كان كۆچییان كرد و دوای ئه‌وه‌ی خوێندنیان ته‌واوكرد لە دەرەوەى وڵات، نه‌هاتنه‌وه بۆ نیشتمان، ئەمەش سەرەتاى زیانێکى گەورە بوو بۆ عیراق، ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌م و شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆچ بوو له عیراقدا.
شه‌پۆلی دووه‌م و سێیەم
شه‌پۆلی دووه‌می کۆچی ئەقڵەکان لە دوای شكستی كوده‌تاكه‌ی (عه‌قید شه‌واف) بوو، كه به‌شی زۆریان كۆچیان كرد بۆ ئه‌مریكا و روسیا، دواتر شه‌پۆلی سێیه‌م له دوای كوده‌تای (1963) ئه‌و كوده‌تایه‌ی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) هێنا، به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر بوون له وه‌زاره‌ته‌كان كۆچییان كرد. زیاد لەوەش به‌گوێره‌ی ئامارێك لە ساڵی 1965 دا (3145) خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز كۆچیان كردووه، له‌و رێژه‌یه (503) كه‌سیان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌بووە، (206) كه‌سیان بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بووە هه‌روه‌ها زۆرترین رێژه (234)كه‌س بوون. لەم نێوەندەدا بە تەنها عیراق نەبووە کە زاناکانى لەدەستداوە، بەڵکو لەو ماوەیەدا زۆربەى وڵاتانى گەشەسەندووی گرتۆتەوە، هەربۆیە دەوڵەتە گەشەسەندووەکان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە زانا و تەکنیکى و پزیشک و ئەندازیاریان لە بەرژەوەندیى دەوڵەتە پێشکەوتووەکان لەدەستداوە، بەتایبەتى لە بەرژەوەندیى ئەمریکا و بەریتانیا. بۆ نموونە لە ساڵانى1966-1967لە 18 دەوڵەتى گەشەسەندووەوە بە دەوڵەتە عەرەبیەکانیشەوە 7000 زانا و پزیشک و تەکنیککار بەرەو ئەمریکا نیشتمانیان جێهێشتووە.
شه‌پۆلی چوارەم
دواتر شه‌پۆلی چوارەم له دوای كوده‌تای (1968) بوو، له دوای ساڵی(1968) و له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه كێشه‌ی سیاسیی گه‌وره دروست بوو، به‌هۆی فشاری زۆرى به‌عسییه‌كانه‌وه لێهاتووییه زانستییه‌كان كۆچیان كرد. به‌گوێره‌ی راپۆرتێك و ئامارێكی ساڵی (1974) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه له (٪50) خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاریی و٪90 خاوه‌ن بڕوانامی دكتۆرا كۆچییان كردووه.
شه‌پۆلی پێنجه‌م
شـــه‌پۆلـــی پێنجـــه‌م لـــه‌دوای ساڵی (1979)و به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی جه‌نگی عیراق- ئێرانی بوو. شایەنى باسە له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كۆچی ئه‌قڵه‌كان له عیراقدا به‌هۆی جه‌نگی عیراق و ئێرانه‌وه رووی له زیادبوون کردووە، ئه‌وكاته حكومه‌تی عیراقی ناچار بوو له ساڵی (1982) كۆچكردن قەدەغە بكات، ئەوەش له ده‌رئه‌نجامی هه‌ستكردن بوو به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو رێكارەکان، هێشتا ژماره‌ی كۆچكردن روو له‌زیادبوون بوو. جیالەوەش له‌و قۆناغه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یانخوێند نه‌یانده‌ویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمان، ئه‌وەش به‌هۆی سه‌ربازیی ناچاری و به‌رده‌وامیی جه‌نگی عیراق و ئێرانەوە بوو.
له ساڵی( 1991) دا رێژە‌ی كۆچی ئه‌قڵەكان ٪15.3 دانیشتووانی عیراق بوو. ده‌سته‌ی مامۆستایانی زانكۆكانی ئو‌رد‌ن له سه‌ڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ٪75 مامۆستایانی بێگانه‌ی ئه‌و وڵاته عیراقی بوون. لە ساڵی(1990) نزیکەى (4400) ئەقڵ عیراقیان جێهێشتووه، هه‌موویان پزیشك بوون. هه‌روه‌ها له ساڵی (1995) کۆچی ئەقڵەکان رێژە‌ی٪13.8 دانیشتووانی عیراقیان پێکهێناوە و كۆچیان كردبوو. هەر بەگوێرەى ئامارەکان (11550) مامۆستای زانكۆی عیراقی له ئه‌مریكا هه‌یه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌كی دیكه (7350) زانای عیراقی لە (1991-1996) عیراقیان جێهێشتووه، له ٪67 مامۆستای زانكۆ بوون و٪23 له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كاریان كردووه.
سەرەڕاى گرتنەبەرى چەند رێکارێکى توندى یاسایی لەلایەن دەوڵەتى عیراقەوە کەچی له ساڵی(1999)دا، نزیكه‌ی (23000) ئه‌كادیمیی و لێهاتوی زانستی له عیراق كۆچیانکرد. ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌تی عیراقی كرد، رێگه له كۆچکردن بگرێت و له هەمان ساڵدا، بڕیارییدا بە یاساغکردنى کۆچ له زانا و پزیشك و ئه‌ندازیاره‌كان، ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه حكومه‌ت رێگه‌یان پێده‌دات. یاسایه‌كی ده‌ركرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵی ئه‌و زانایانه‌ی كه بێ مۆڵه‌ت كۆچ ده‌كه‌ن سزادانیان به ماوه‌ی (10)ساڵ زیندانیکردن.
شه‌پۆلی شه‌شه‌م و حەوتەم
دواتر شه‌پۆلی شه‌شه‌م له دوای داگیركردنی كوێت و شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌م ده‌ستیپێكرد، شه‌پۆلی حه‌وته‌م له( 2003) ده‌ستیپێكرد و به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و خه‌ڵكه، لێهاتووه زانستییه‌كان بوون له پزیشك و ئه‌ندازیار و مامۆستای زانكۆ كۆچیانکرد. له نیسانی 2003 تاوه‌كو كۆتایی (2006) نزیکەى (185) مامۆستای زانكۆ تیرۆر‌كراون و زیاتر له (142) گیراون. ئامارێکی دیكه باس له‌وه ده‌كات رێژە‌كه له‌مه زیاتره و نزیكه‌ی (232) كه‌س تیرۆر‌كراون و (2500) كه‌سی كۆچیان كردووه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه زانای فیزیا بوون له سه‌ره‌تادا دواتر هه‌موو پسپۆرییەكانی دیكه‌ی گرته‌وه. هاوکات له ساڵی(2006) نزیكه‌ی (3250) مامۆستای زانكۆ كۆچیان كردووه بۆ و‌ڵاتانی دراوسێ، نزیكه‌ی(56) پزیشك كوژراون و له ساڵی خوێندنی( 2006-2007) نزیكه‌ی ( 152) به‌شی زانستی داخراون.
له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق له (2003) كۆچی ئه‌قڵه‌كان رووى له‌زیادبوون كرد، به‌هۆی زنجیره‌یه‌كی رێکخراو له تیرۆر و كوشتن و رفاندنی زانا و كه‌سه ناوداره‌كان. به‌گوێره‌ی راپۆرتی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی (2008) له دوای داگیركردنی عیراقه‌وه نزیكه‌ی (2200) پزیشك و په‌رستاری عیراقی كوژاروون و (250) کەسیان رفێندراون و زیاد له (20000) كادری پزیشكی ناچاركراون عیراق به‌جێبهێڵن، هەر لە دواى پرۆسەى ئازادییەوە نزیكه‌ی (5000) زانا و ئه‌ندازیاری عیراقی كوژارون و سه‌ره‌ڕای كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كان.
شه‌پۆلی هه‌شته‌م
شه‌پۆلی هه‌شته‌م له ساڵی (2014) ده‌ستیپێكرد ئه‌وكاته‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر به‌شێكی خاکی عیراقدا. هه‌رچه‌نده ئاماری دروست نییه، بەڵام بە پێی هەندێک سەرچاوە نزیكه‌ی4ملیۆن عیراقی كۆچیان كردووه و زۆربه‌یان هۆشمەندەکان بوون. بە گوێرەى راپۆرتێکى (Euro News) لەدواى ئەو کێشە گەورەیەی کەرتى تەندروستى لە زۆربەى وڵاتە خۆرئاواییەکان دروست بوو، کۆچی ئەقڵەکان و بەتایبەت پزیشکەکان لە وڵاتانى عەرەبی زۆر زیادیکردووە و عیراقیش بە پلەى چوارەم دێت.
سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە:
1. رؤوف، ابراهيم عبد الخالق و العسكري، كفاح يحيى صالح. (2007). دراسة ظاهرة هجرة العقول...اسبابها...علاجها من وجهة نظر التدريسيين والتدريسيات في كلية التربية -الجامعة المستنصرية، مجلة كلية التربية مجلة علمية محكمة،ع.2، ص ص. 215-295..
2. حسين، عـمـر إسماعيل. (2012). هجرة الكفاءات العراقية واثرها علي الاقتصاد الوطني1990-2009. قسم العلاقـات الدولية، وزاره المالیة، الدائرة الاقتصادیة، العراق.