بڕیاردان لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنێكی راوێژكاری لە دەڤەری بەهدینان، كە راستەوخۆ سەر بە مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دەبێت، بڕیارێكی سەرپێی و تەنها بۆ دڵخۆشكردنی هەڤاڵانی ئەو دەڤەرە نییە، بەڵكو لە ئەنجامی هەڵێنجانی دۆخی جیۆسیاسی، شێوازی حوكمڕانی و هەڵسەنگاندنی رێكاری ئۆرگانی ئەو دەڤەرە و كیۆماڵكردنی رەخنە و پێشنیاز و سەرنج و تێبینییەكانی هەڤاڵانی بەهدینانە لەكاتی دیداری یەكێتی و لە قۆناغی دوای دیدارەكە هاتووەتەدی، بەمەش یەكێتی لەو دەڤەرە پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ، چونكە: 
-لە سنووری بەهدینان بەرزترین ئۆرگانی یەكێتی مەڵبەندە، بەمەش ناهاوسەنگی لەنێوان ژمارەی ئۆرگان و رێژەی كادراندا هەیە، بۆیە دەرفەت ناڕەخسێت كە رێژەیەكی زۆری تێكۆشەران و كادرانی یەكێتی ئەركدار بكرێن، ئەمەش وایكردبوو كە بەهۆی نەبوونی ئەركی پێویستەوە نەك هەر سوود لە توانا و ئەزموون و مەعریفەی بەشێك لە كادرانی دەڤەرەكە نەبینراوە، بەڵكو هەندێجار خۆیان بە پەراوێزخراو و فەرامۆشكراو بینیوە، بۆیە ئەم ئەنجومەنە دەبێتە چەتری كۆكەرەوە و ئەركداركردنی تێكۆشەرانی دەڤەرەكە.
-بەم بڕیارە هەموو هەڤاڵان وەكو یەك تیم بە رێكارێكی نوێ هەوڵی سەرخستنی ئەركەكانی مەڵبەندەكانی ئەو سنوورە دەدەن. 
-كۆتایی بە پەراوێزخستنی بەشێكی زۆر لە تێكۆشەر و كادرە پێشكەوتووەكانی دەڤەرەكە دێت و بۆ لەومەودوا راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ یەكێك لە گرنگترین ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن.
-لەمەودوا بە شێوازی تیم و ئۆرگان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بەهدینان دەكرێت، نەك لەسەر بنەمای تاك و هەڵسەنگاندنەكان بابەتیانەتر دەبێت. 
-ئەنجومەنی راوێژكاری دەبێتە پردێكی ئۆرگانی و رێكخراوەیی نوێ كە تێكۆشەرانی دەڤەرەكە راستەوخۆ بە ئۆرگانە باڵاكانەوە دەبەستێتەوە.
-گرنگییەكی دیكەی ئەم ئەنجومەنە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە یەكێك لە راسپاردەكانی دیداری یەكێتی لە سنووری دەڤەری بەهدینان جێبەجێ دەكرێت، چونكە پێشنیازكراوە بۆ هەر ناوچەیەك بەپێی هەلومەرجە هەمەجۆرەكانی خۆیان، دەكرێت ئۆرگانێكی تازە بكرێتەوە. 
-پێكهێنانی ئەنجومەنی راوێژكاری لە دەڤەری بەهدینان بە بڕیاری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، نیشانەی گرنگیدانی یەكێتییە بە دەڤەری بەهدینان و لە نزیكەوە چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی ئەركی هەڤاڵان و دروستكردنی پردێكی راستەوخۆی ئۆرگانییە لەگەڵ هەڤاڵانی بەهدینان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved