بۆ سیاسەتمەدار و رابەری سیاسی، پابەندبوون بە بەڵێن و خۆبەستنەوە بە پرەنسیپە گشتییەكانی گوتاری سیاسی لە هەموو شتێكی تر گرنگترە.
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی یەکێکە لەو کارەکتەرە سیاسییانەی كە بە هێڵێكی گشتی و تەریب هەڵوێستەكانی لەسەر بنەمای باوەڕی نەگۆڕی دەخاتەڕوو، ئەمەش خاڵی بەهێزی جیاكەرەوەیەتی لە دەستەبژێری دیکەی سەر گۆڕەپانی سیاسیی  کوردستان، لەوەشدا وتار و پەیامەكەی لە کەرنەڤاڵی كەركوكدا، هەمان ئەو راستییەی دووپاتكردەوە.
كاتێك راڤەی دیدگای دوورمەودای سیاسەتمەدارێك دەكەین، بە تەنها لە سیاقێكی دیاریكراوی مێژووییدا هەڵسەنگاندنی بۆ ناكرێت، بەڵكو لە رێگەی بەستنەوەی سەردەمەكان بە یەكترییەوە وێنە راستەقینەكەمان دەست دەكەوێت.
پەیامەكەی دوێنێی سەرۆك لە كەركوك، هاوشێوە لەگەڵ پەیامەكەی دوو ساڵ پێش ئێستادا لە هەمان شار، هەر دووپاتكردنەوەی ئەو بەها گەورە و نەگۆڕ و باڵایانە بوو كە لە هەردوو وێستگەکەدا وەك راستیی مێژوویی بەرجەستەی كرد، ئەمەش جیاوازییەكەیە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیکەدا كە ئاریشە گەورەكەیان لەوەدایە خواست و هەڵوێستیان بە شێوەیەکی واقیعی بەرجەستە نابن و تەنها لەناو بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە.
با بە رامان لە وتارەكەی، سەرنج بدەین و بزانین جیاوازییەكە لە چیدایە؟
* سەرۆك سەلماندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان چەند گەورەش بووبن لە بەرامبەر یەكێتیدا بۆ دەستەبەركردنی پارێزگاری كەركوك، بەڵام سەرەنجام ئیرادەی یەکێتییانە و كەركوكییانە بردییەوە و ئەوانەی دەنگ و سەنگیان لە کەرکوک کەمە، سەرەڕای ئەوەی بەشێك نەبوون لە بەرەی وەرگرتنەوەی كەركوك، بەڵام هێشتاش بۆ رووخاندن و سەندنەوەی كەركوك لە هەوڵدان، بەڵام پرسیارەكە لەوەدایە كەركوك لە كێ وەردەگرنەوە؟!. هەروەها  کەرکوک بە كێی دەبەخشێتەوە؟! لەكاتێكدا هاوپەیمانەكانیان بە زەبری یاسا لە پرۆسەی سیاسی دوورخراونەتەوە.
* سەرۆك سەلماندی كە یەكێتی وەک چۆن روڵی سەرەکیی هەبووە کە ماددەی 140ی لە دەستووری هەمیشەییدا چەسپاند، هەر جێبەجێكردنیشی خەمی گەورەی ئەو دەبێ، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە سیاسەتێكی دیموكراسییانە و خەباتێكی مەدەنییانە، نەك بە هەڕەشە و بەكارهێنانی كارتی گوماناوی و پەیوەندیی ناڕەوا بۆ تێكدانی سەقامگیریی كەركوك.
* کەرنەڤاڵی جەماوەریی یەكێتی لەو شارە و قورسایی كورسی و دەنگەکان، بەجۆرێك ركابەرەكانی تەنگەتاو كردووە، کە هەموو رێگایەك تاقیدەكەنەوە بۆ دروستكردنی دابڕان لەنێوان خەڵك و یەكێتی، بەڵام سیاسەتی حەكیمانەی یەكێتی و سەرۆکەکەی بە رێبازی سەرۆك مام جەلال، هەموو ئەو سیحرانە بەتاڵ دەكاتەوە.
* یەکێتی سەلماندی وەك چۆن بەغداد قووڵایی ستراتیژیی خەباتی كوردە، ئاواش كەركوك قووڵایی ستراتیژیی نەتەوەییمانە، بەڵام بەو وتارە بارگاوییە بە رق و كینە نا، بەڵكو بەو لۆژیكە دیموكراسی و پێکەوەژیانەی كە لەوەتەی یەكێتی هەیە هەر خۆی ئاڵا هەڵگری بووە.
بۆیە دەتوانین بە شانازییەوە بڵێین: ئەوەی سەرۆك لە كەركوك وتی، چەسپاندنەوەی سەرلەنوێی ستراتیژێكی نیشتمانی بوو، کە خزمەت بە کەرکوکییە  رەسەنەکان و سەقامگیری و ئایندەی شارەکە دەکات.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
له‌تیف نێروه‌یی
ئێمە و ئەوان و هەڵبژاردن
له‌تیف نێروه‌یی
ئێمە و ئەوان و هەڵبژاردن
له‌تیف نێروه‌یی
ئێمە و ئەوان و هەڵبژاردن
له‌تیف نێروه‌یی
ئێمە و ئەوان و هەڵبژاردن

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved