کاتێک دەربارەی مێژوی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنووسی ، دەبێت ئەوەت لەیادبێت کەدەربارەی نیوسەدە لە لەخەبات و تێکۆشان و بەرخۆدانی پارتێک دەنووسی کە سەرکردایەتی گەلێکی کردووە لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتیەکانی و (٥٠) پەنجا ساڵە سەرمەشقی خەباتی نەتەوەیی و داهێنانە.
لەدوای (٥٠) ساڵ لەخەبات و مانەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی لەناوخۆ و دەوروبەردا بە بەهێزی وای کردووە کە یەکێتی خاوەندارێتی دۆزی نیشتیمانی و نەتەوەیی بکات و لە مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورددا تاکە هێزە کەتوانیوێتی شۆڕش بگەیەنێتە ئەنجام و سەرکردایەتی ڕاپەڕین بکات و سەرکەوێت و دامو دەزگا نیشتیمانیەکان دابمەزرێنێت دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر دەستی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جلال و هاوڕێکانی تەحەدایەکی گەورە بوو ، چونکە شۆڕشی ئەیلول ئاشبەتاڵی کردبوو ، کورد لەو بەڕی نائومێدیدابوو ، هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و جۆشدانەوەی خەبات پێویستیەکی مێژوویی بوو دەستپیکردنەوەی شۆڕش وەرچەرخانێکی گەورەبوو لە شێوازی خەباتی گەلی کوردستاندا چونکە یەکێتی تەواوی بیروبۆچون و ئاڕاستە جیاوازەکانی کوردستانی لە پارتێکی سیاسیدا کۆ کردەوە و هێز و تواناکانی ڕێک خستەوە و وەک شۆڕشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئاراستەی کردن و ناو نرا شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لە لایەکیترەوە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بووە سەرەتای سەرهەڵدانی قۆناغێکی نوێژ ، چونکە خەباتی یەکێتی تەنها خۆی لە خەباتی سەربازی و تێکۆشانی چەکداریدا نەدەبینیەوە بەڵکو لەگەڵ خەباتی چەکداری خەباتی دیبلۆماسی و فەرهەنگی و دیموکراسی و بڵاوکردنەوەی بیری نیشتمانی و هۆشیاریی نەتەوەیی و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادیەکان وەک بنەمایەکی ستراتیجی پەرەپێدرا. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، قوتابخانەی کوردایەتیە و بەهەزاران کادری دڵسۆزو بەئەمەک و نیشتیمان پەروەری پێگەیاندووە و خاوەنی مێژوویەکی قوڵ و پاکە بە جۆرێک کە مێژووەکەی بووە بەمێژووی گەلی کوردستان .
لە ( ٥٠) ساڵی تەمەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا زیاتر ٢٦ هەزار شەهیدی بەخشیوە بەخاکی پیرۆزی کوردستان کە بەشێکی زۆر لەشەهیدەکا سەرکردەو فەرماندەکانی بوون، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە خاوەندارێتی راستەقینەی بزافی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی ،مێژووی یەکێیی هێندە پڕشنگدارو درەوشاوەیە، كە هیچ ڕۆژێکی ساڵ نییە شەهیدی تێدا نەبەخشی بێت لەپێناو ئازاد کردنی خاكەكەمان و پاراستن و گەشەپێدنی ئەزموونەکەمان.
لە دوای (٥٠)ساڵ لە دامەزراندن و بەردەوامی لە خەبات، ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکیکە لە هێزە سیاسییە کاریگەرو بەهێزەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جێگەی ئومێدی گەورەی گەلی کوردستانە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم مافە سیاسی و نەتەوەییەکان و گەشەدان بە ئەزموون و دەستکەوتەکان و بەردەوامیدان بە خەباتی ستراتیجیی نیشتمانی. ئێستا یەکێتیەکان دەتوانن شانازی بکەن بە سەرکردایەتیی بەهێزی سەرۆک بافڵ و یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی یەکێتی کە ئەمەش ئومێد و سەرچاوەی ورەی ئەندامان و دۆستان و تەواوی گەلی کوردستانە و درێژەپێدەری ڕیبازی کوردایەتیە کەسەرۆک مام جلال بناغاکەی داڕشتووە. ٥٠ ساڵە سەروەری دوای سەروەری بەدەست دەهێنین شارای سەروەریەکانمان یەکجار زۆرن ، بەڵام ئەرکی نوێشمان هەیە هێشتا پێویستمان بە خەبات و تێکۆشانە بۆ بەدیهێنانیان وەک: - هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووریی نیشتمانی بە ئامانجی بنیاتنانی ئابوریەکی بەهێزی نیشتیمانی ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەژاری و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داهات بۆ تاک و خێزانەکان بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتیمانیان. - کارکردن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی جەماوەری و فراوانکردنی بنکەی جەماوەری،
بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کایەی سیاسی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان. - بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی کێشە سیاسییەکان بۆ هاووڵاتیان بەمەبەستی وەرگرتنی پێشنیاریان و بەشداری پێکردنیان لە دۆزینەوەی چارەسەری بنچینەیی بۆیان. - هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە پرسە گشتییەکان و هاوتەریبکردنی بیر و بۆچوونە سیاسییەکانیان لەگەڵ بیرۆکەکانی حزب. - ڕێنماییکردن و سەرکردایەتیکردنی بیروڕای گشتی، بەدواداچوون بۆ خواستەکانی هاوڵاتیان، و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان - گەشە پێدان و پەرەپێدانی توانای ئەو کەسانەی کە شیاون بۆ سەرکردایەتی سیاسی ، ئەمەش لەڕێگەی ڕاهێنانی ئەندامانی حزب بۆ مومارەسەی دەسەڵات و کردەی سیاسی، پاشان کاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردنی گشتی بۆ وەرگرتنی پۆستی گشتی. - پابەندبوون بەها سیاسیاکان و هەڵوێستە نیشتییمانیەکان و نەخشە کۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەی گواستنەوەی کولتوری سیاسی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەکانی ئایندە، بە ئامانجی بەدیهێنابی گۆڕانکاریی هەمەلایەنە لە توخم و پێکهاتەکانی ژیانی سیاسی حیزب - کردنەوەی دەرگا بۆ خەڵک بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی لۆژیکی و کاریگەر خواست و داخوازییەکانی خۆیان دەرببڕن، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان حیزب و دەنگدەران - بەشێوەیەکی زانستی و بابەتیانە چاودێری چالاکییەکانی حکومەت بکەین بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. - بارەگا و ئۆرگانەکانی حیزب لە سەرانسەری هەرێمدا ، بکرێنە هێڵی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان بەبێ گوێدانە جیاوازییە نەتەوەیی و کولتووری و ئایینییەکانیان.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved