زیرەکی دەستکرد نوێنەرایەتی یەکێک لە داهێنانە گرنگەکانی شۆڕشی دیجیتاڵی مۆدێرن دەکات، توانا و دەرفەت پێشکەش بە داڕێژەرانی سیاسەت دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داتا گەورەکان و پێشبینیکردنی کێشە گشتییەکان کە ڕەنگە لە کۆمەڵگا و دامەزراوەکاندا سەرهەڵبدەن. جگە لەوەش، ڕۆڵی هەیە لە بەرزکردنەوەی کارایی پارتە ڕامیارییەکان بە باشترکردنی توانای پێشبینیکردن و شیکردنەوەی داتاکان، پشتگیریکردن لە پرۆسەی داڕشتنی بەدیلەکان و هەڵبژاردنی سیاسەتی گونجاو لەسەر بنەمای بەرنامە تاقیکارییەکان، هەروەها دابینکردنی ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن لەسەر بنەمای داتای ورد و نوێ، کە یارمەتیدەرە لە چاکسازیکردنی سیاسەتەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. سەرەڕای ئەو دەرفەتانەی کە زیرەکی دەستکرد پێشکەشی دەکات، بەڵام ڕووبەڕووی هەندێک ئاڵانگاری دەبێتەوە کە ڕێگری لە بەکارهێنانی دەکات. لەوانە ئانگاری ڕێکخراوەیی پەیوەست بە کۆکردنەوەی زانیاری و پەرەپێدانی بەرنامەکان، هەروەها ژێرخانی دیجیتاڵی لاواز . هەروەها ئاڵانگاریی مرۆیی، کە پەیوەندییان بە کەمی توانای ڕاهێنراوەوە هەیە. لە ڕووی دیجیتاڵییەوە .
لە سەردەمی بەدیجاڵبووندا ، پارتە ڕامیاریەکان بەتەنیا ڕووبەڕووی ئاڵانگاریەکانی ڕێکخستنەوەی پەیکەرو فۆرمی ڕێکخستن و ڕاکێشانی بەهرەمەندەکان نابنەوە، بەڵکو پێویستە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو شۆڕشە دیجیتاڵیە بێ وێنەو خێرایەی کە گۆڕانکاری بنچینەیی بەسەر چۆنیەتی پەیوەندیکردن هاوڵاتیان و دروستکردنی ڕای گشتی و میکانیزمەکانی بڕیاردان هێناوە.
مرۆڤایەتی بەسەردەمێکی نوێ گەیشتووە ،بەشێوەیەک زانیاری لە چەند چرکەیەکدا بەهەموو جیهاندا بڵاودبێتەوە.
لەلایەکیترەوە زیرەکی دەستکرد بۆتە هێزێکی کاریگەر لە بواری میدیا و ئابووری و پەروەردە و سیاسەتدا.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان و ئامارەکانی وەزارەتی گەیاندنی عێراق, ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەنتەرنێت لە عێراقدا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٩.٦ ملیۆن کەس. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئەنتەرنێت لەنێوان ٪٨٢.٩ تا ٪٨٣.٨. کۆی دانیشوانی عێراا و هەرێمی کوردستانە ، ئەمە لەکاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا گەیشتۆتە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن هەژماری تۆمارکراو ، کەدەکاتە ڕێژەی زیاتر لە ٨٦٪دانیشتوان.
ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠٢٦دا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٤.٤ ملیۆن بەکارهێنەر. بەپێی نوێترین ئامارەکان.
ژمارەی بەکارھێنەرانی ئینستاگرام لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠٢٦دا گەیشتووەتە نزیکەی ٢٣,٥٧٥,٣٠٠ بەکارھێنەر.
ژمارەی بەکارهێنەرانی تیکتۆک لە عێراقدا لە نێوان 34.3 بۆ 40.1 ملیۆن بەکارهێنەر دایە. بەپێی دواین ڕاپۆرتەکانی ناوەندی میدیای دیجیتاڵی (DMC) و ئامارە جیهانییەکانی وەک DataReportal، پلاتفۆرمی تیکتۆک لە ئێستادا پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.
ئەم ژمارانە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە فەزای دیجیتاڵی بۆتە هۆکاری سەرەکی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ جەماوەر بەشێوەیەکی گشتی،و بەتایبەتی لەگەڵ توێژی گەنجان.
ئەم ژمارانە هەڵگری پەیامێکی ڕوونن بۆ پارتە ڕامیاریەکان ، کەئیتر ئامادەیی دیجیتاڵی شتێک نییە بۆ سەیرکردن و ڕامان بەدیاریەوە یان ئامرازێکی بانگەشەی وەرزی بێت، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ئامادەیی سیاسی و کاریگەریی کۆمەڵایەتی.
پارتە ڕامیاریەکان نابێت تەنیا پشت بە کۆبوونەوە تەقلیدییەکان و لێدوانی چاپکراو ببەستن، پێویستە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ شێوازی پەیوەندی نوێ و لە ڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانەوە بۆچوونەکانیان و پەیام و بەرنامەی خۆیان بگەیەنن.
بە دیجیتاڵکردن تەنها دروستکردنی لاپەڕەی سۆشیال میدیانیە بەڵکو گۆڕانکارییەکی قووڵە لە کولتوری پارتی ڕامیاریدا ، پارتی دیجیتاڵی ڕاستەقینە ئەو ئەو پارتەیە کە داتا بەکاردەهێنێت بۆ تێگەیشتن لە چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیان و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و پەیوەندیکردن بەکاردەهێنێت .
پارتی سیاسی دەبێت خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ئەندامەکانی پەرەپێدەدات و تەکنەلۆژیا بکاتە ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردنی سیاسی، دوور بکەوێتەوە لەوەی کە کە تەنها وەک ئامرازێکی نمایش و بانگەشەکردن بەکاری بهێنێت.
زیرەکی دەستکرد ڕەهەندێکی نوێ بۆ ئەم گۆڕانکارییە خێرایانە زیاد دەکات ،دەتوانێت هەزاران سەرنج و پێشنیار شیبکاتەوە، چاودێری بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکات، هاوکاری ئامادەکردنی ڕاپۆرت بکات، ناوەڕۆک وەربگێڕێت، پەیامەکان دابڕێژێت، پەیوەندی لەگەڵ ئەندامان ئاسان بکات. هەروەها دەتوانێت بەشداری بکات لە باشترکردنی کوالیتی کاری حزبی و خێراکردنی بڕیاردان کاتێک بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و ئاکاریانە بەکاردەهێنرێت.
دامەزراوە زانستی و فەرمیەکان دووپاتی دەکەنەوە کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان باشتر بکات و کارایی دامەزراوەکان بەرز بکاتەوە کاتێک لەگەڵ فەرمانڕەوایی باش و پاراستنی مافەکانی هاونیشتیمانیان یەکدەگرێتەوە.
بەڵام ئەم گەشەسەندنە ئاڵانگاری بەرچاو دەخاتە ڕوو وەک ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنانی وێنە و ڤیدیۆی فەیک و بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و بە ئامانجگرتنی وردی دەنگدەران ،دەتوانێت متمانەی گشتی و یەکپارچەیی گوتاری گشتی تێکبدات ئەگەر پارێزبەندی ئاکاری و یاسایی نەبێت ،بۆیە چیتر شەڕ تەنیا لەسەر بەدەستهێنانی دەنگ نییە، بەڵکو پاراستنی ڕاستی و بەهێزکردنی متمانەیە بە دامەزراوە دیموکراتی و فەرمیەکان دەبێتە ئەرکێکی بنچینەیی.
لە داهاتوودا بەهێزی پارتی ڕامیاری لەکێبڕکێدا تەنیا بە ژمارەی دامەزراوەو ئۆرگانەکانی یان کۆبوونەوەکانی ناپێورێت، بەڵکو بە ئاستی توانای لە بەدەست هانان و دروستکردنی زانیاری لە ڕێگەی شیکردنەوەی داتا و خوێندنەوەی سیگناڵەکان و بەردەوام گوێگرتن لە هاووڵاتیان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ نیگەرانییەکانیان و وەبەرهێنان لە کارامەیی دیجیتاڵی و ڕاهێنانی گەنجان لە بواری زیرەکی دەستکرد و شیکاری داتا
بابەتی زیاتر