مافی مرۆڤ سیفەتی نوێنەرایەتی ، هاونیشتیمانی
ئالان تۆرین
و. دلاوەر عەبدوڵڵا
قەلای دیموکراسیەت : دەبێت دوولایەن لەلایەنەکانی دیموکراسی جوودا بکەینەوە. لەلایەکەوە، دەوڵەتی ماف هەیە، کەدەسەڵاتی دەولەتی زۆردار سنورداردەکات ، بەڵام کۆمەک بەم دەولەتە دەکات بۆ پێکهاتن و فۆرمگیری پیاداهەڵدانی ژیانی کۆمەلایەتی ، لەرێگای بانگەشەکردنی بۆ یەکێتی سیستەمی یاسایی و توندوتۆڵی ، ئەم دەولەتی مافە بەراوردێکی پێویستانە ناکریت لەگەڵ دیموکراسیەتدا . چونکە لەوانەیە بەرهەڵستی بکات هێندەی بەهێزی بکات. لەلایەکی دییەوە بیرۆکەی دەسەلاتی گەلەکە راستەوخۆ رێگاخۆشکەرە بۆهاتنی دیموکراسی ، کەپێدەچێت بوار نەبێت بۆ پەرینەوە لەویستی گشتیەوە بۆ ویستی زۆرینە و کۆگەرایی دەگۆرێت بۆکێبرکێ و ململانێ ورێکخستنی زۆرینەو کەمینە. کەواتە دەولەتی مافمان هەیە کەدەبێتە هۆی هەموو جۆرە جیاکارییەک لەنێوان مەرجەعی سیاسی یان یاسایی و لەنێوان ژیانی کۆمەلایەتیی، بیرۆکەی دەسەلاتی گەلمان هەیە کەئامادەکاری دەکات بۆ گەیاندنی ژیانیی سیاسی بەو پەیوەندییانەی لەنێوان هێزە کۆمەڵایەتییە چالاکەکاندا هەیە، بەڵام بەچ مەرجێک دەسەلاتی گەلی بۆ دیموکراسی دەگۆرێت ؟ بەومەرجەی دەسەلاتێکی کۆنترۆلی نەبێت و. وەک پرنسیپێک لەپرنسیپەکان ئۆپۆزسێۆنی دەسەلاتی باو بمێنێتەوە، هەرشێوەیەک بێت دەسەلاتی گەلی کەرێخۆش دەکات بۆ دیموکراسییە کەواتە، روپۆشی ئەو دەسەلاتە گەلییە ناکات بەشریعیەتێکی بێ سنوور، بەڵکو پرەنسیپێکی خزاندۆتە ژیانی سیاسیەوە کەئەویش پرنسیپی قەڵایە بۆ ئەوانەی پێویستیانەو پیادەی دەسەلات ناکەن لەژیانی کۆمەڵایەتییدا ، لەپێناوی بەرگری کردن لەبەرژەوەندییەکان و زامنکردنی هیواو ئاواتەکانیان. بەبێ ئەم فشارە کۆمەلایەتی و مەعنەویە دیموکراسی بەخێرایی بۆ ئۆلیگاریشی دەگۆرێت، لەرێگای بەراوردکردنی دەسەلاتی سیاسی بەهەمووشێوەکانی دی هەژموونی کۆمەلایەتی . دیموکراسی لەدەولەتی مافەوە سەرهەڵنادات ،بەڵکو لەبانگەشە کردنی بۆ پرنسیپە مەعنەویکان – وەک ئازادی ویەکسانی – بەناوی زۆرینەوە کەدەسەلای نییەو ، دژەبەدەسەلاتە هەژموونییەکان . لەکاتێکدا گروپە هەژمونیەکان هەول بۆ شاردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان دەدەن لەپشت هەندێک لەتەزاهۆریەکانەوە ( مارکس ) وتەنی ، قسەلەبارەی بەرژەوەندی و شتومەکەوە دەکات ، وتەزا
ئابورییە ئەبستراکتەکان دادەبریت ،لەمەوجەعیەتەکەیدا پشت بەپشکێ ئەقلانیەت دەبەستێت ،بەپێچەوانەوە پێناسەیەکی گۆراوبە مەبەست بۆگروپە لاوازەکان دەکات کەئابورییە – ئە پێناسەیە کەدەیگرێتەوە بۆکەسانی دی و کردنی بەپاشکۆیان – بە پێناسەیەکی مۆراڵیانە: بەناوی داد پەروەری و ئازادی و یەکسانی و هاوکارییەوە دەدوێت. ئەوژیانە سیاسیەی بەندە لەسەر ئەم ناکۆکیەی نێوان بریارە سیاسی و دەستوریەکان بارودۆخی گروپە هەژموونییەکان بەهێزدەکات و لەنێوان پەنا بردن بۆ مۆراڵە کۆمەڵایەتییەکان بەرگری لەبەرژەوەندی لاوازو کەمەنەتەوەکان دەکات ، بۆیە هەژموونیەکان گوێ لەم ئەخلاقیانە دەگرن چونکە بەشدیارش دەکا لەیەک بوونی کۆمەڵگەو کامڵ بوونی. کەوایە دیموکراسیەت هەرگیز ناکرێت کورت بکرێتەوە بۆ راپەراندن و تەنانەت بۆ دامەزراویش . ئەو هێزی کۆمەلایەتی و سیسیە کەهەوڵدەدات بەگۆرینی دەوڵەتی ماف بەئاراستەیەک کەبگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندی هەژاراندا، لەکاتێکدا رواڵەتی یاسایی وسیاسی بەئاراستەی پێچەوانەوە بەکاری دەهێنت، ئۆلیگاریشیانەکەدەسەلاتی سیاسی رێگری لەدەواکارییە کۆمەڵایەتیەکان دەکات ،ئەوانەی کەدەسەڵاتی گروپی دەسەڵاتدار دەخەنە مەترسیەوە. ئەوەی ئەمرۆهزری دەسەلات خواز لەگەڵ هزری دیموکراسی دەخاتە تای ناکۆکیەوە ئەوەیە کەیەکەم سورە لەسەر رواڵەتی بوون رێسا دەستوریەکان ، لەکاتێکدا دووەم هەوڵدەدات بۆدەرخستنی ئەونهێنیانەی کەروالتی مافەکان گوتەکانی دەسەلات لەپشک و ململانێ کۆمەڵایەتیە دیاری کراوەکان حەشاری داوە. گەر لەم پرسەدا قووڵ ببێتەوە دەبێت بڵێین یەکسانی سیاسی کەدیموکراسی بەبێ ئەو بوونی نییە ، کورت ناکرێتەوە بۆ ئەوەی کەهەموو هاونیشتیمانیان یەک مافیان پی بەخشرێت ، بەڵکوهۆکارێکە بۆ قەرەبووکردنەوەی جیاوازی کەمو کورییە کۆمەڵاتییەکان بەناوی گروپێک لەمافی مەعنەویەوە، بەجۆرێک پێویستە لەسەر دەوڵەتی دیموکراسی بۆ هاونیشتمانیە ماف خۆراەوکان دان بەمافی هەڵسو کەوتیانابێت ، لەچوارچێوی دەوڵەتدا ، دژەسیستمی زەوتکار کەدەوڵەت خۆی بەشێکی پێکدەهێنیت . دەوڵەت بەو هەڵناستێت تەنها لەپێناوی سنوردارکردنی دەسەڵاتدا ، بەڵکو بەوکارە بۆیە هەڵدەستێت چونکە ئەوەدەزانێت کەئەرکی مەرجەعی
سیاسی ئەوەیە کەقەرەبووی کەموڕییە کۆمەڵایەتییەکان بکاتەوە. ئەمەیش یەکێک لەدیارترین نوێنەرانی قوتابخانەی لێبڕالی سەردەم بەناوی ( رۆڵاند دورکن ) بەڕوونی دەریدەخات .
بڕێت کەدەڵێت: یەکسانییە سیاسیەکان ( واپێویستە لاوازەکانی سەربەتایەفەیەکی سیاسی دیار یکراو لەلایەن حکومەتەوەکەیانەوە ڕێزیان بگرێت وجێگای گرنگی پێدان بن، کەدەبێت ئەم مافە یەکسان بێت بەومافەی بەهێزەکان بەخۆیانی ڕاودەبینن ، بەجۆرێک گەر هەندێک تاک یازادی بریار دانی هەبێت، جاخراپەکەی هەرچییەک بێت بۆسەر بەرژەوەندییە گشتیەکان، دەبێت هەمووتاکەکان خاوەنی هەمان ئازادی بن).
( وەرگرتنی داد پەروەری بەجدی، ١٩٩ -
. ( Rights sirously Taking, Ronald Dworkin
کە ( دوورکن) تێزەکانی قوتابخانەی ئۆپۆرتۆنیزم و قوتابخانەی پۆزتڤیزمی شەرعی بەیەکدادەدات، جیاکاری دەکات لەنێوان مافەبنەڕە تیەکان ئەو مافانەی کەیاسا دیاری کردون. کەواتە ئەگەر یەکەمیان، کەبەهۆی دامەزراوەکانەوە دیاری دەکرێت، هەوڵ بۆ بەستنی چەند ماف و پڕنیسیپێکی مەعنەوی، کەوادەکات ئەم مافانە لەرووی دەوڵەتدا مایەی پیادەکردن بن هەرچەندە لەلایەن دەوڵەتە خۆشیەوە خۆشییەوە دانی پیادانراوە . تێوەرسێنەکانی دیوکراسیەت لەلۆک و روسۆ بۆتۆکیڤل سەلماندویانە کەدیموکراسیەت بەخستنە رووی یەکسانی لەمافەکان بەشێوەیەکی ئەبەستراکت نەوەستاوە، بەڵکو بانگەشەی ئەویەکسانیە باسکراوەی کردوە لەپێناوی نەهێشتنی جیاوازی و ستەمەکانی کەهەیە، بەوەشکەهەوڵدەدات بەسەنتەری بڕیارە گشتیەکان نەکات. خۆئەگەر پرنسیپەکانی دیموکراسیەت وەک قەڵایەک دژ بەوجیاوازیانە کاری خۆی نەکردایە، دەبووە درۆیەکی بێکۆتایی لەناوەختیدا. هەتا یاسا بەوکارانە هەستێت کە(دوورکن ) دەیخاتە ئەستۆی دەبێت ئەو قەڵایە لەلایەن ( ڕۆلەکانی چینی لاوازە) چالاکانە بەکاربهێنرێت. هەروەها دەبێت زۆرینە دان بەمافەکانی کەمینە دان بەمافەکانی کەمینەدا بنێت و.
بەشێوەیەکی تایبەت دوورکەوێتەوە لەزۆر کردن لەتاکە کەمایەتیەک تا بەرگریلەبەرژەوەندی و دەربڕینی بیروڕوی بکات بەپێی شێوازی و رێچکەی تر بگرێت ،
بیرۆکەی دیموکراسیەت مومکین نییە لەهزری مافەکان جودابکرێتوەو، هەروەها ناکرێت بۆ تەزای حکومی زۆرینە دابەزێنریت ، ئەم چەمکەی (دوورکن) زۆر بەروونی دەربدەڕێت و تەزای بەرگریکردن سژ بەچەوسانەوە دەخوازێت، تێگەیشتنێکی جودایە لەهەموو ئەو چەمکانەی کەهەوڵ دەدات وەک لەکتێبەکەی ( ڕاول ر لەدادپەروەریدا ) هاتووە، بۆ پێناسە پرنسیپی دادپەروەری بەپشت بەستن بەهزری ز- تێۆ بەرژەوەندی گشتی، کەبەرەو کەمکردنەوەی ئەوستەمە رۆیشتوە کەدوچاری توێژە مەحرومەکان بووە، ئەموش شتێکە لەوانەیە بەدەربڕینی سودمەندیانە دەڕیت کەهەوڵ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بەش ودەستکەوت بۆ هەموو چینەکە دەدات، کەواتە بیرۆکەی مافە بنەڕەتیەکان یان مەعنەویەکان بە پێچەوانەوە لەسەر بەرژەوەندی کۆمەڵگە بەتاڵکراوە لێی ناوەستێت، بەڵکو پشت بە پرنسیپێک کەدەکەوێتە دەرەوەی رێکخستنی ژیانی کۆمەڵ دەبەستێت. بۆیە ناکریت دیموکراسیەت بۆ دامەزراوەی گشتی نەبستراکت کورت بکریتەوە، یان بۆ تەنها سنوردارکردنی دەسەڵاتەکان، یان تەنانەت بۆ پرنسیبی هەڵبژاردنی فەرمانڕەوایان هەڵبژاردنێکی ئازادانەو لەماوەی دیاری کراوی خۆشیدا. ئەرکێکە ناکریت لەتیۆری مافەکان و پیادەکانی ئەم مافەنە جودابکریتەوە.
دێرینە ونوێیەکان
ئەوماوەیەی کەدەوڵتی ماف لەقەڵای دیموکراسی دادەبڕێت ، یان تەنانەت لەنێوان کۆماری هاونیشتمانیان و پارێزگاری مافەکەسایەتییەکان، هەرئەوەشەکەنێوان ئازادی دێرینەکان و ئازادی نوێیەکان دادەبرێت، بەوجۆرەی کە ( بنیامین کۆنستان)، لەدەقە کورت و بەناو بانگەکەیدا پێناسەیان دەکات ، ژەبەر ئەوە بانگەشەکردن بەئیرادەی گشتی وهزری نیشتیمانیانی یان کۆماری دەسەڵاتی گەلی کەهەرلەسەردەمی ( جان جاک روسۆ )وە تاشۆرشەکانی سەدەی بیستەم بەگوێدا دەدران، چ نین جگەلەبانگەوازی دووبارەی ئازادی دێرێنەکان. بەڵام پێویستە لەسەرمان پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم دوووێناکردنە دژ ببینەوە، دان بەو شتەدا بنێین کەهاوبەشە لەنێواندا جائەگەر مرۆڤ بامگەشە بۆ هزری نیشتمانی یان بەرگریکردن لەمافەبنەرەتیەکان بکات،
وێک نایەتەوە. کاتێک کەسێکمان داوادەکات هەرکەسەمافی خۆی بدرێتی، بەپێی کار یان شارەزاییەکەی،یان بەسود بوون و یان بەسود بوون و پێویستیەکانی، وێنەیەکی ئابووری دەخزێنێتە بابەتەکەوە، واتا بەرام بەر بەهاو بەشیەک یان کرێێەک داواکراوە، بەهەرحاڵ ئەم هاوسەنگیە شرۆڤەی ڕیلاکسی هێزە کۆمەلایەتیە چالاکەکان یان شرۆڤەی داواکارییەکانی دەکات، بەڵام توانای بەسەر پێناسەکردنی سیستمی سیاسیدا ناشکێت،چ جای پێناسە بکرێت بەپێێ چەمکێکی دیاری کراوی دادپەروەری – پێدەچێت دەبوو لێرە باس لەرێکوراستی بکەین نەک داد پەروەری- کەهیچ پەیوەندی بەدادپەروەری دابەش کردنەوە نییە، ئەوە( ئەرستۆن ) بوو کەبەتووندی دژایەتی ئەمجۆرە کورتکردنەوەیەی بۆ سیاسەت دەکرد، داخزاندنی بۆ سنورێک کەتەنها پڕکردنەوەی بەرژەوەندی وداواکارییەکان بێت، بەر گریکارانی مافە سروشتیەکانیش هێندە دوورنین لەچەمکی ئابوری بۆ سیاسەت چونکە هیچ شتێک نیە جێگای بیرکردنەوەمان دەربارەی دەسەلات و سەبارەت بەڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵ بگرێتەوە، بەڵام جگە لەم رێککەوتنە ئاوارتەیە دەربارەی سروشتی ئەرکی تایبەتی سیاسەت، دێرینەو نوێیەکان، ئەرستۆی لێبرلیەکان، زۆر ناکۆکن لەناو خۆیاندا، ئەو بیرۆکەی ئەرستۆ تاکڕەوی تێداکردوە بیرۆکەیەکی نییە کەسیستمێک بەسروشتی گەورەی فەرمانڕەوا پێناسە بکات، جایەک کەس بێت یان چەندین کەس یان زۆرینە،کەخاوەندارێتی لەئۆرۆستۆکراتی جودابکاتەوەو، ئەوشتەی ئەمرۆ خۆبەخۆ بەدیموکراسیەت ناوی دەبەین و، ئەوانەی سەردەمی ئەرستۆبە ( ئینزۆنۆمیا) یان یەکسان لەبەردەم یاسا ناویان دەبرد، بەڵکو بیرۆکەیەکی دژە لەنێوان سێ سیستم کەهەوڵ بۆ بەرگری کردن لەبەرژەوەندیەکانی ئەوانە دەدات کەپیادەی دەسەڵات دەکەن، جائیتر دیکتاتۆر یان ئۆلیگاریشی یان گەل بیت و،لەنێوان سێ سیستمی دیدا کەبونیان ناگۆرێت لەوهەلومەرجە رێکچوەدا لەڕووی بەدەستە وەرگرتنی دەسەڵات بەبێ ئەوەی گربگی بەرژەوەندییە گشتی و چاکەی هاوبەش نەدات، واتە کردارانە دەبێتە سیستمی سیاسی. ئەمە ئەو واتایەیە کەلەبەشی حەوتەمی سێێەم کتێبی ( سیاسە) دەردەهێنرێت، کەتیایدا (ئەرستۆ) پۆلێنکردنیسیستمە
سیاسەکان دەخاتەڕوو، چونکە ئەو جیاکاری لەنێوان فەمان ڕەواو فەرمان بەسەردا کراواندا ناکات، هاونێشمانیان بەو پەیوەندییە سیاسیانەی لەنێوانیاندایە پێناسە دەکات، بەوسیفەتەی هەموویان بەشێک لەدەسەلاتیان هەیە، جائەوبەشە لەدەسەڵاتدا نەبێت یان راوێژکاریانە
( شتێک نیە لەوەباشتر پێناسەی وردی هاونیشتمانی بوون بکات تەنها بەبەشداری کردنی نەبێت لەپیادە کردنی دەسەڵاتەکانی قازی ووالیدا -، ١،٦ ) بۆیە گرنگی دان بەیەکسانی دی و هەستکردن بەنەرمونیانی بەرامبەریان سوو ئەرکی بنەرەت بوون لەوسیفەتە چاکەدا کە
( ئەرستۆ) بە (پۆلیتیا ) politeia ناوزەدی دەکات، واتاسیستمی سیاسی بێ ڕکەبەر، ئەوسیستمەیە کەبەرامبەربەدەسەڵاتی گەل کاتێک لەپێناوی بیناکردنی کۆمەڵگەیەکی سیاسیدا پیادە دەکریت نەک لەپێناوی بەرگریکردن لەبەرژەوەندی هەژاران. ئائەمەیە ئازادی دێرینەکان کە (ئەرستۆ)وتەنی بەئازادی ئەستێرەکان دەچێت، کەلەسەر تێکخزان و کامڵبوون لەهەر یەکێکیاندا وەستاوە. مەبەستی شار دابینکردی بەختەوەرییە بۆ هەموان. بریتی نییە لەگروپێ کۆمەڵایەتی پێویست بێت لەسەرتاکەکان تیایدا بژین، بڵکۆپێویستە بەباشترین بژین، وەک ئەوەی
(ئەرستۆ) لەکتیبی یەکەمی ( سیاسەت) دا مرۆڤ بەوە پێناسەدەکات کە (بوونەوەرێکی سیاسییە). بەڵام بەختەوەری چییە جگە لەیەکێتی نیشتیمانی کامڵ کە لەبوونەوەری کۆمەڵایەتیدا بەرەو توانەوە ناچێت و بەلکو بەرەو گەورەترین بەشی مومکین لەبەردەوامی ؟ پاشان ئەگەر بڕیار کۆگەلی بوو، وەک (ئەرستۆ) دەڵێت، بەرزترە لەوبڕیارەی کەباشترین تاک دەدات، ئەوەش چونکە سیاسەت پرسی برووڕاو شارەزاییی وحیکمەتی پراکتیکانەیەلە ( فرۆنیزیسPhronesIs )،
( وتەزایەکە – پیرئۆبانک – شرۆڤەگرنگیە سەنترالییەکەی لای ئەرستۆ کردوە)، بۆگەیشتنە یوکبونێکی کامڵی ڕێژەیی و یەکخستن لەنێوان دەرک و بیروڕا تاکەکان، دەکریت ( ئەرستۆ)بە بەهرەداری سەرەکی ئازادی دێرینەکان دابنرێت،هەرچەندە ئەو شتە رەتدەکاتەوە کەناوی ناوە دیموکراسیەت، چونکە سەرکەوتنێکی خۆپەرستانەی زۆرینەی تێدا دەبینی، دەترسا بەهۆی ئەو دیموکراسییەوە شاروێران
بێت، کەنەیاری لەگەڵ سیستمی دەستوری کەمتر نییە لەنەیاری خاوەن داریتی، لەگەڵ زۆرداری و چەوسێنەری. هاونیشتمانی جیاوازە تایبەت.(کەواتە ئاشکرایە کردەکرێت مرۆڤ هاوڵاتی چاک بێت بەبێ ئەوەی خاوەنی ئەو فەزیلەیە بێت کە مرۆڤی چاکی لێدروست بووە-٤،٤) ئەم جیاکارییە لەنێوان ژیانی گشتێتی و ژیانی تایبەت کە بۆبەرژەوەندی یەکەم دەشکێتەوە، بۆتە دیارترین گۆڕانی چەمکی نیشتمانی بۆ ئازادی و گرنگترین گۆراڕانی ئایدۆلۆژییەکانیکۆماری وشۆرشگێڕی کەلەجیهانی نوێدا بانگەشەی بۆکرا.
ئازادی نوێگەراییەکان لەگەڵ ئەو چەمکە نیشتمانی و کۆمارییە بۆدیموکراسیەت لەچیدا جیاوازە؟ لەوەدا جیاوازە کەسیاسەت ئیتر بەو جۆرە پێناسەناکرێت، لەجیهانی نوێدا، کەدەربرین بێت لەپێداویستیەکانی گروپێک، یان شارێک، بەڵکو بەوەی کردارەو کارکردن لەسەری، ناکۆکی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە لەگەڵ دروست بوونی بەهۆی سەرهەڵدانی خاوەندارێتی ڕەهاوە، لەسەرەتای کۆتایی سەدەی ناوەراست، لەوبڕوایەوەی کەکارکردنی یەکەم لەسەر دووەم ، لەگەڵ وتەزای شاردا بایکۆتێکی کۆتای دروست کرد، تەنانەت لەدەوڵەت- شارەکانی وەک ( بوندقیە)کە ئەمیش لەسەدەکانی چواردەوە پازدەدا بووە دەوڵەتێکی نوێ و ئەوەی بەسەردا دەگونجا کە بەسەر فەرەنسا وئینگلتەرا دادەچوو. هەرهێندەی دەوڵەت دروست بوو، ئیتر لەتوانای هەندێک هێزی کۆمەلایەتی سیاسی چالاک دا هەبووبەکار بهێنن دژ بەنەیارە کۆمەڵایەتییەکان، یان بەپێچەوانەوە، لەگەڵیدا بجەنگێت لەپێناوی دەست بەرکردنی زۆرترین بەش لەسەربەخۆی بۆهەموو هێزە کۆمەڵایەتییە چالاکەکان. بەڵام سیاسەت وەک چارەسەرێک بۆ دۆزینەوەی کۆمیۆنەتێکی(طائقة)ی سیاسی ماوە.ئەمەش ئەوهۆیەیە کەوای لەوانەکرد لەئازادی دێرینەکان وچەمکی نیشتمانی بۆ دیموکراسیان بۆ ناو جیهانی نوێ گواستەوە رێگاخۆش بکەن بۆ پاک تاوکردنی ئازادی،لەکاتێکدا کەبەرگریکردن لەئازادییە کۆمەڵایەتییەکان، تەنانەت لەحاڵوتێکیشدا کەبەکار بهێنرێت بۆ خزمەتی هەندێک بەرژەوەندی خۆپەرستانە، پارێزگار دیموکراسی بووەو، بگرە بەهێزکاریشی بووە. ئەگەر ئیمە لێبرا لیەتمان بەمرادفی ئازادی نوێگەرایان
پێناسەکرد بەهاو واتای بەرگری لەهێزە کۆموڵایەتیییەکان دژ بەدەوڵەت. کەوایە ئەوانەی لیبرالی نین ڕاسەو خۆبێت یان ناڕاستەو بەر پرس دەبن لەپاکتاو کردنی سیستمی، دیموکراسی، جائەوە بەناوی ئازاد کردنی نەتەوەیەک لەنەتەوەکانەوە بێت بەناوی بەرژەوەندییەکانی گەلێک لەگەلانەوە بێت، یان بەناوی لایە نگری ڕەها بۆ سەرۆکیک بێت، ئەمە هیچ لەوکارە جەوهەرییە ناگۆرێت کەئەویش مومکین نییە مرۆڤ لەجیهانی دوڵەتەکاندا باس لەدیموکراسیەت بکات گەرمەبەستی ئەو سانسۆرە نەبێت کەهێزە کۆمەڵایەتییە چالاکەکان بەسەر دەسەڵاتی سیاسیەوەپیدەی دەکەن. بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ ئەوەی پێکهاتنی دەوڵەت لەجیهانی نوێدا فەراهەمی دەکات دەرکەوتنی ئەرکی کۆمەڵایەتییە. کۆموڵگەوەک دەریچەیەک یان پلەدار یان جەستەیەکی مەبەست دار نەماوە، بەڵکو بۆتە پێکهاتەیەک لە پەیوەندی و پەیوەستی کۆمەڵایەتی، لەهەمان کاتدا لەیەکگرتنی هێزی چالاک بەئاراستەی جیاوازو بەهاو پەیوەندییە ململاناویکانی و هاوکارییەکانی لەگەڵ هێزە کۆمەڵایەتییەکانی دی یان گەیاندنی بۆ یەکلاکردنەوە لەگەڵیدا. بەمجۆرە دیموکراسیەت پێناسە دەکرێت، ئەم هاڵەتە نەک بەو سیفەتەی کەدامەزراندنی سیاسیانەی شارە بەڵکو بەوسیفەتە تێخزاندنی زۆرترین ژمارەی مومکینی هێزە کۆمەڵایەتییە چالاکەکانە، تاکانەبێت یان گروپی، بۆناو مەیدانی بڕیار، بەجۆرێک کە( بواری دەسەڵات دەبێتە بوارێکی بەتاڵ) کلودلوفور وتەنی (وتاردەربارەی ئەرکی سیاسی، ص٢٧ )ئەوەی کەتێگەیشتین لەهۆگری ئەم نوسەرە خۆی بۆ سیاسەت گەان دەکات بەو سیفەتەی (پێکهاتەیەکە بۆبواری کۆمەڵایەتئ، فرۆمی کۆمەڵگەیە- ئەوشتەی کەلەپێشودا بەشار ناوبرا). ئەویش گران وەرگرتنی بیرۆکەی خودی دەسەڵاتی گەلییە، وێناکردنی گەل بۆتە گەورە جێگای پاشای گرتۆتەوە زۆر کۆمەك بەپێشکەوتن لەرێچکەی دیمەکراسی نادات، گەرگەورە لەناو نەما، کەس نەما بکەوێتەژێرکاریگەری دەسەڵاتەوەو، دەستاو دەست بکات بەپێی دەرئەنجامەکانیهەڵبژاردنە رێکوپێکەکان، مرۆڤ لەتوانایدا دەبوو بڵێت لەژێر سایەی دیموکەاسیەتی نوێدا دەژی. هیچ کۆمەڵگەیەکی نمونەیی لەجیهانی نوێدانییە، ناکرێت کۆمەڵگەیەکی باشتر لەکۆمەڵگەی کراوە هەبێت کەدارو پەردوی بریتییە لەمێژووەکەی ، لەکاتێدا
ئەوکۆمەڵگەی دژە دیموکراسی دیاری دەکات، بێگومان کۆمەڵگەی تۆتالیتاری، وەک کلودفور بەبیرمان دەهێنێتەوە چەقبەستوویی و سروشتە دژە مێژووەکەیەتی، ئەمرۆمومکین نەماوە ئەرکی سیاسی لەسەرو ئەرکی کۆمەڵایەتییەوە دابنرێت، وەک ئەوەی (حنه أرنث)کردی کەبەهەموو وزەیەوە بەرهەڵستی لەنێوان ئەو جیهانی ئابوری و کۆمەڵەیەتییەدا کرد. کەپیداویستییەکان کۆنترۆلێ دەکات و لەنێوان جیهانی سیاسی کە جیهانی ئازادە، ئەگەربمان نەوێت لەبینراواو بەرجەستە نزیک بین، دەڵێن بیرۆکەی مافە کۆمەڵایەتییەکانە کەبەسەر مافەکانی مرۆڤدا بەهەمووهێزو قورساییەوە لەجیهانی نەێدا ڕەنگ دەداتەوە، هەمووجیاکارییەک لەنێوان ئەرکی سیاسی کۆمەڵ ولەنێوان هێزی تایبەتی کۆمەڵایەتی چالاک، دەبێت بێتەوە هۆی دواواکاری بەخشینی تازیار(الامتيازات)و مافی حوکم کردن بۆدەستە بژێرێک لەئاقڵەکان، ئەوانەی کاریان بەسەرکاروباری کارگەرە ئاسایی ونەهامەتییەکانیانەوە نییە، یان دابەزاندنی مەیدانی سیاسی بۆپیکدادانی بەرژەوەندی تایبەت و پێکدا هەڵپژانی هەندێکیان لەگەڵ یەکدی.
سێ رەهەند:
پێناسەکردنی دیموکراسیەت بەوەی کەهەڵبژاردنی ئازادی فەرمان ڕەوایانە لەلایەن فەرمان بەسەرداواکراوانلەماوەی رێکوپێکدا بەئاشکرا ئەو بەراییە دامەزراوەییە دیاری دەکات کەبەبێ ئەوە دیموکراسیەت بوونی نییە، پێویستە شرۆڤە خۆی بهاوێتە چوارچێوەی ئەم پێناسەیەوەو هەرگیزلەوبوارە نەیەتەدەر. دەسەڵاتێکی گەلی کەبەدیموکراسی ناوبیرێت بوونی نییە ئەگەر نەبەخشرابێت و تازە نەکریێتەوە لەرێگای هەڵبژاردنی ئازادەوە، هەروەها دیموکراسی بوونی نییە ئەگەر بەشێکی زۆری فەرمان بەسەردا دراوان مافی هەڵبژاردنیان نەبێت، ئەوکارەی کەزۆرکات لەئارادابووەو، تاماوەیەکی نزیکیش پەیوەندی بەژنانەوە هەبووە، هەتائێستاش پەیوەستە بەوکەسانەوەی کەتەمانی شەرعیان تەواو نەکردوە، ئەمەشدەبێتە هۆی تێکچونی هاوسەنگی جەستەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کەسانی بەتەمەن و خانەنیشان لەسەرحسابی ئەوکەسانەی هێشتانەچونەتە شانۆی ژیانی پێشەییەوە، دیموکراسیەت سنوردار دەبێت،گەربەتەواوی کۆتای پێنەیەت، کاتێک هەڵبژاردنی ئازاد لەلایەن دەنگدەرانەوە سنوردار دەبێت بەبوونی
چەند پارتێکەوە کەوزە سیاسیەکان رێکدەخەن ودەیسەپێنێت بەسەر دەنگداراندا کەلەنێوان دووتیم یان چەند تیمێکی چاویان لەکورسی دەسەڵات هەڵبژێرن، روون نییە ئەم دووتیمە یان چەند تیمە گونجاوبن لەگەڵ پشکەکان، کەدەنگدەران بەگرنگترین پشکی خۆیان دادەنێن. کێ دەتوانێت باس لەدیموکراسیەت بکات لەو هەلومەرجەدا کەپیادەکردنی دەسەڵاتی شەرعی لەئارادا نییە، یان لەوکاتەدا کەتوندوتیژی و ئاژاوە بەشێکی زۆری کۆموڵگە داگیردەکات؟ بەڵام ئەوەشی بەدەرخستنێکی تەواوی هەلومەرجی نادیموکراسیانە دادەنرێت ناتوانرێت شڕۆڤەیەکی کاملی دیموکراسیەت بێت،ئەمەکاتێک دروست دەبێتکەبواریکی سیاسی والەئارادا بێت پارێزگاری لەمافی هاونیشتیمانان لەبەرامبەر دەسەڵاتی گشتی دەوڵەتدا بکات، ئەم چەمکوپێچەوانەی ئەو بیرۆکەیەیە کەوەڵامدانەوەیوکی ڕاستەوخۆلەنێوان گەل ودەسەڵاتدا بەپێویست دادەنێت، چونکەگەل حوکم ناکات، بەڵکو تەنها وتەبێژەکانی حوکم دەکەن. هەروەک چۆن دەوڵەتیش لەبەرامبەردا ناتوانێت تەنها دەربڕینێک بێت لەهەستی گەل. چونکەپێویستە لەسەریەکێتی گروپی سیاسی زامن بکات و نوێنەرایەتی بکات و لەڕووی جیهاندا بەرگری لێ بکات. کاتێک دیموکراسیەت لەئارادا دەبێت کەماوەیەکی جیاکەرەوە لەنێوان دەوڵەت و ژیانی تایبەتدا هەبێت و، دان بەبوونی ئەوماوەیەدا بنێت و لەلایەن دامەزراوەی سیاسی و یاساییەوە دەستەبەربکرێت، دووبارە دیموکراسیەت تەنها بۆ کاروباری راپەڕاندن کورت ناکرێتەوە، چونکە نوێنەرایەتی چەندین میانجەیگەری لەنێوان یەکێتی دەوڵەت و زۆربی هێزی کۆمەڵەیەتی چالاک دەکات. دەبێت بچێتەپاڵ زامنکردنی مافە بنەڕەتیەکانی تاکەکان، هەروەها دەبیت هەمان ئەوتاکانەش هەست بکەن کە هاونیشتتمانین و، بەشداری بیناکردنی ژیانی کۆمەڵ بکەن،کەواتە دەبێت هەردووجیهانەکە-جیهانی دەوڵەت وجیهانی کۆمەڵگەی مەدەنی- ئەودوانەی کەواپێویست دەکات لەیەک جودابن، لەهەمان کاتیشدا هەردووکیان هاوبەندبن پێکەولەرێگای سیفەتی نوێنەرایەتیە وە کەدەسەڵاتدارەسیاسەکانی خاوەنین، بەمجۆرە ژەنێوان هەرسێ ڕەهەندەکەی دیموکراسیدا تەواوکردن دەبێت: رێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ
هاونیشتمانێتی، سیفەتی نوێنەرایەتی دەسەڵاتداران. ئەوپەیوەندییە بەرام بەرییەی نێوان دەبێتە دیموکراسیەت.
دیموکراسییەت بەپلەی یەکەم ئەوەگریمانە دەکات کەدەسەڵاتداران خاوەنی سیفەتی نوێنەرایەتی بن واتە نوێنەری بن.جا لەبەرئەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لەچەندین هێزی کۆمەڵایەتی دیار پێکهاتوە، دیموکراسیەکان بڕوای بەچەندایەتی ململانێی بەرژەوەندییەکان هەیە، هەندێکی تریان بڕوایان بەخولگەیەکی سەنتەری هەیە کەپەیوەندی هەژموون و پاشکۆیەتی لەکۆمەڵگادا دەسوڕێتەوە. بەڵام هەموویان بەڕووی ئەوەدا دەوەستنەوە کەوا وێنای کۆمەڵگە دەکات وەک کۆمەڵێک کەکۆدەنگی و گونجاوی باڵی بەسەردا کێشابێت، دان بەوادا دەنێن کەنەتەوە لەدەستەیەکی سیاسی نزیکەتا هێزی کۆمەڵایەتی چالاک، بەجۆرێک کەناتوانین وێنای نەتەوەیەک لەنەتەوەکان بکەین- بەپێچەوانەی گەلێک لەگەلان- بەبێ دەوڵەت، هەرچەندە زپر نەتەوە هەیە دەوڵەتی نییە وبەدەست ئەوگرفتەوە دەناڵێنێت. چەندایەتی هێزی سیاسی چالاک لەسەربەخۆیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و رۆڵی دیاری کراوی جوداناکرێتەوە، ئەو کۆمەڵگە سیاسی بێت، هەتا ئەگەرحکومەت یان پارتە دەسەڵاتدارەکەشی-چەندبارەکردنەوەخراپ نییە-سوورین لەسەرئەوزۆرینەیەی کەۆشتگیریان دەکات و، هەست کردن بەبەرژەوەندی گشتی، بەڵام سیفەتی دووەمی کۆمەڵگەی دیموکراسی، وەک ئەوەی لەپێناسەیکدا هاتووە، دەبێت دەنگدەران هاونیشتمانی بن و خۆشیان وادابنێن. ئەگینا ئازادی هەڵبژاردنی دەسەڵاتداران چ مانایەکی هەیە ئەگەر فەرمان بەسەرداکراوان حوکم پشتگوێ بخەن، یان هەست بەئینتیما بۆ کۆمەڵگەی سیاسی نەکەن، بەڵکو هەست تەنها بەئینتیما بۆ خێزان، گوند، گروپی پیشەیی و مەزهەبی ئاینی بکەن ؟ ئەم هۆشمەنییەی ئینتیماکردنە لەهەموو شێنێکدا فەراهەم نییە، پێناچێت هەمووداخوازی هاونیشتمانی بەنیان
هەبێت، یان لەبەرئەوەی قانعن بەوشوێنەی لەکۆمەڵگەدا هەیانە و گوێ بەپرسی چاککاری بڕیارو یاساکان کۆنترۆڵی کارەکات نادات، یان لەوبەرپەسیارێتیە هەڵدێن کەلەوانەیە داوای قوربانی گەورویان لێبکات، زۆرجار وادەردەکەوێت کەدەسەڵات سەربەدونیایەکە کەهیچ پەیوەندییەکی بەجیهانی کەڵکی رەشۆکیەوەنییە.
بۆیە ئەم قسەباوەمان بەرگوێ دەکەوێت:ئەوان لەم جیهانەدا ناژین کەئێمەی تێدادەژین. دیموکراسیەت هاوبەندی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی بوو، گومانیش هەیەبتوانێت بەردەوام بێت لەم جیهانی ئێستادا و لەدەرەوەی ئەو دەوڵەتانەی باسکران، تەنانەت گەرلای هەریەکێکیشماب ئاشکرابێت کەپێویستە لەسەر دیموکراسیەت ئاشتی نەتەوەیی تێپەڕێنێت، بەرەوخواربەئاراستەی شاریان ناوچەیەک، بەرەوسەرەوەش بەئاراستەی دەوڵەتی فیدراأی، وەک ئەوئەوروپایەی کەدەیەوێت لەدایک بێت، یان بەئاراستەی رێکخراوی نەتەوەیەک گرتوەکان، بیرۆکەی هاونیشتیمانی بوون تائبەت نییە بەبیرۆکەی دیموکراسییەوە. لەوانەیە ناکۆک بێت لەگەڵیدا زاڵ بوو،، بەتایبەتی کەبانگەشە بۆ چەک هەڵگرتن دەکەن و بەسنوردارکردنی ئازادییەکەیان رازیدەبن. بەڵام ناتوانین وێنای دیموکراسیەتێک بکەین لەسەر بنەمای دیاری کردنی گروپێکی سیاسی دیار(بولیتی)و هەروەها دەست نیشان کردنی خاکێکی دیار نەوەستابێت، دواهەمین، ئویوهەڵبژاردنی ئوزاد بوونی دەبێت ئەگەردەسەڵاتی دەسەڵات داران سنوردار نەبێت؟ دەبێت ئەودەسەڵاتانە سنورداربن، یەکەم، بەحکومی بوونی هەڵبژاردن، بەتایبەتی بەحوکمی رێزگرتنی ئەویاسایانەی کەتخوبەکانی پراکتیکی دەسەڵات دیاری دەکەن. هەروەها داننان بەهەندێک مافی بنەڕەتی کەدەسەڵاتی دەوڵەت دیاری دەکەن-هەروەها هی کەنیسەو خێزان ودامەزراوەکانیش-کارێکە پشتگوێ خستنی نییە بەهۆی بوونی دیموکراسییەوە، بەجۆرێک کەبەراورد کردنی نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکان بەسنوردارکردنی دەسەڵات لەکۆمەڵگەی سیاسیدا، دەبێتەهۆی دیاری کردنی دیموکراسیەت بەورترین شێوەی مومکین، کەئەونهێنیانەی ناو پێناسەی گەورەکەی فراوان دەکات.
ئایائەم سێ بنەمایەی کەدیموکراسیەتی پێ بەهێزدەبێت سێ رووی یەک پرنسیپی
گشتی پێکدەهێنن؟ وادیارە سروشتی دەبێت لەنێوان دیموکراسیەت و ئازادیداجیاکاری بکەین، یان بەواتایەکی وردترجیاکاری لەنێوان ئەووئازادییەکانیدا بکەین، بەڵام ئەوەی لەلامانوادەردەکەوێت پێشکەوتنە لەبواری ڕاڤەکاریدا هیچ نییە جگە لەگەڕانەوە بۆ پێناسەیەکی تەسکتر. چونکە بیرۆکەی ئازادی هزری نوێنەرایەتی لەخۆناگرێت یان بیرۆکەی هاونیشتمانی بوون. بەڵکوتەنها نادیاری کینەو ئیلتیزام لەخۆدەگرێت. قسەکردن لەسەر ئازادی زۆر ئاڵۆزە،بۆیە لێرەدا تەنیا لەسەر ئازادی هەڵبژادنی دەسەڵاتدارن دەکەین ، واتە ئەوانەی جڵەوی دەسەڵاتی سیاسیان بەدەستەوە دەگرن، چ جای هەڵسوکەوتیان لەپیادەکردنی توندوتیژی مەشروع. لەراسیدا سەربەخۆیی نێوان بنەمای دیموکراسایەکان لەیەکتری زۆر گەورەیە، بەجۆرێک کەدەتوانین قسەلەسەر رەهەندەکانی دیموکراسی یان مەرجەکانی بکەین ئەوکاتە قسەکردنمان ورتردەبێت تاقسەکردن لەسەربنەما پێکهێنەرەکانی. چونکە هەموو ئەم رەهەندانە بەوەو بەرهڵستی کردن لەگەڵ رەهەندەکاندەکانی دیدادەچێت لەهەمان ئەوکاتەی کەلەوانەیە بگونجێت لە گەڵیدا.
کەواتە هاونیشتمانی بوون یەکێتی کۆمەڵایەتی تەواو دەخوازێت، هەروەها هۆشمەندی بە پێویستی دادەنێت کەنیشتمانەک تەنها بۆ شاریان دەوڵەتێکی نەتەوەیی یان دەوڵەتێکی فیدڕاڵی هەبێت، بەڵکوبۆکۆمیونەتیەک کەڕۆلەکانی پێکەوە دەبەستێت، پارچەیەکی رۆشنبیری ومێژوویی لەسنورێکی دیاری کراودا لەجوڵەدایەوە چاوی دوژمن یان نەیارە یان هاوپەیمان چاودێری دەرەوەی دەکات، لەوانەیە ئەم هۆشمەندییە پێچەوانەی کۆگەلی مافە مرۆییەکان و گشتێتی بێت. سیفەتی نوێنەرایەتی دەچێتە بابەتەکەوەو دەیگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی هاوبەندی بەچەمکی هۆکاری بۆخزمەتکردنی بەرژەوەندییەکی دیاریکراو. هەروەها داننان بەهەندێک مافی سروشتی بۆئسوڵیەتی مەسیحی دەگەڕێتەوە، کەلەسەر بنەمایەک بینای کردوە کەخۆی لەخۆیدا
دیموکراسیەت نییە، بیرۆکەی ڕێزە کەپێویستە بۆ هەمووزیندەوەرێکی دابنێن، بۆ بونەوەری مرۆڤی دابنێین و بۆبونەوەرانی سروشتێش، زیندوبێت یان مردوو، بەوسیفەتەی هەموویان ئەفرێندەی کردگارن . لەباوەڕەوەی کەهەریەکەیان ئەرک ورۆلێکی لەم سیستمەدا هەیە، کەیەزدان ویستویەتی هەبێت، تەنها بەڕیزگرتنی سیفەتی نوێنەرایەتی و هاونیشتمانی بوون وسنورداری دەسەڵات بەهۆی مافە بنچینەیەکانەوە لەپاڵ یەکتریدا بەس نین بۆ پێکهاتنی دیموکراسیەت لەهەموو حاڵەتەکاندا گەرپرنسیپێکی قوڵترلەم سێ توخمە بوونی نەبێت، دەبێت لەوەوەتێبگەین کە ئەوپەیوەندیانەی یەکیان دەخات و ناچار بەئاوێتە بونیان دەکات جگە لەپەیوەندییەکی نێگەتیڤانە شتێکی دی نییە: پەیوەندییەکە برتەواوی لەسەربنەمای نەبوونی پرنسیپی سەنتڕاڵی لەدەسەڵات و یاسادانان دا دەوەستێت، رەتکردنەوەی جەوهەری دەسەڵات، جۆرەکانی ئەوجەوهەرییە هەرچۆنێک بێت، کارێکی ناچارییە بۆدیموکراسیەت، هەرئەمەشە کە یاسای زۆرینەی دەریدەبڕێت، دەربڕینێکی بەرچاووهەست پێکراوانە، پاشان یاسای زۆرینە بەهۆیەکی دیموکراسی دانانرێت مەگەر بیسەلمێنین کەزۆرینەی نوێنەرایەتی جگە لەنێوەی دەنگدەران کۆی یەک هەرشتێکی دی ناکات و، کەواتە بەردەوام دەگۆڕێت، بەڵکولەوانەیە ( چەندایەتی بیروڕا)ی جیاواز لەئارادابێت کەبەپێێ گرفتەکان و ئەوچارەسەریانەی بۆی دادەنرێت بگۆرێت. ئەمەویاسای زۆرینە دژی دەسەڵاتی گەلی و پەنابەردن بۆئیرادەی گەل، ئەم پەنابردنەی کەسیستەمی دەسەڵات خوازی لەسەربیناکراوەو دەبوو دیموکرسیەکان لەناویان ببات لەجیاتی ئەوەی هەمیشەزرێنێت.
سێ شێوەی دیموکراسیەت
لەناو ئەم رێسا خۆپارێزودا هیچ هاوسەنگیەکی نمونەیی لەنێوان سێ رەهەندەکەی دیموکراسیدا بوونی نییە. دیموکراسیەکی نمونەی لەنێوان سێ رهەندێک تاقیکاری دیموکراتیانە بەرهەڵستی بکات لەهیچ شوێنێکدا بوونی نییە، بەڵکو بەپێچەوانەی سێ شێوەی سەرەکی دیموکراسیەت هەیە بەپێی سەرکەوتووی یەکێک لەم سێ رەهەندە بەسەر دوانەکەی دیداو داگیرکردنی شوێنگەیەکی شیاو بەبەراورد لەگەڵ
ئەوانی دیدا شێوەی یەکەم گرنگیەکی سەنتەری بەسنوردار کردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لەرێگای یاسا یان لەرێگای داننان بەمافە بنەڕەتەیەکاندا دەدات، خەریکە دەڵێم کەئەم شێوەیە گرنگێتی هەرسێیەکی دییە لەرووی مێژووییەوە، هەتا ئەگەرلە دوو شێوەکەی دی پێشکەوتووتر ئەبێت، ئەم چەمکە لیبرالی لەسەدەی نۆزدەدا بینیمان، بەڵام مافە کۆمەڵایەتی یان ئابوورییەکان دەچەسپێنێت چەسپاندنێکی پتەو بەرووی هێرشەکانی دەسەڵاتی رەها، وەک ئەوەی لەنمونەی دێرێنەی بەریتانیادا دەبینرێت.
بەڵام شێوەی دووەم گرنگیەکی زپر بەهاونیشمانێتی یان دەستور هزری مۆراڵی یان ئایینی دەدات، کەیەکێتی کۆمەڵگەوکامڵبوونی دەسەبەردەکات و، یاساکان لەسەربنەمای پتەودادەڕێژێت. دیموکراسیەت لێرەدا بەحوکمی یەکسانی دێتە پێشەوە تائەوەی بەحوکمی ویستی ئازادی بێت، ئەوەی لەگەڵ ئەم ئەزموونە گەنجاوە نمونەی ئەمریکایەوە هزری ئەوانەی ئەم ئەزمونەیان شیکردۆتەوە: کەخودەناوەرۆکێکی کۆمەڵایەتییە زیاد لەوەی سیاسی بێت، وەک (توکڤیل) دەڵێت کەلەو نمونەیەدا سەرکەوتنی یەکسانی دەبێت، واتە نەمانی مرۆڤی پلەدارکراو کەتایبەت مەندی کۆمەڵگە کۆکراوەکانە، ئەگەر بمانەوێت بەزمانی ( لودیون) بیڵێین .
بەڵام شێوەی سێیەم ، پێ لەسەر سیفەتی نوێنەرایەتییەکی کۆگەلی دادەگرێت کەدەسەڵات داران بەدەستیان هێناوە، جیاوازی لەنێوان دیموکراسی کەبەرگری لەبەرژەوەندی کۆمیونیتە گەلیەکان دەکات و، لەنێوا دیموکراسی کەبەرگری لە بەرژەوەندی کۆمیونیتە گەلیەکان دەکات و، لەنێوان ئۆلیگاریشیدا دەکات، جا پەیوەست بێ بەحوکمی مەلەکی خاوەنی ئیمتیازی دیاریکراویان بەخاوەنی سەمایەداری بێت، لەمێژوی فەرەنسای سیاسیدا لەسەدەی بێست- نەک لەسەردەمی شۆڕشی گەورەی فەرەنسادا- ئازادییە گشتیەکان و خەباتە کۆمەڵایەتییەکان لەپەیوەندییەکی توند وتۆڵدابوون، تونترلەوەی لەویلایەتە یەگرتوەکان و تەنانەت لەبەریتانیای گەورەشدا بووە. بەڵام ئەستەمە جیاکاری لەنێوان جۆرێک لەجۆرەکانی دیموکراسی و لەنێوان ئەزمونێک یان لەئەزمەنێکی نەتەوەیی بکەین، لەرۆژانی شۆرشی گورەی .
فەرەنسا بیرۆکەی هاونیشتمانێتی باو بوو، (مارکس) رەخنەی ئەوەی لەفەرەنسیەکان دەگرت کەهەمیشە کۆمیونیتەسیاسیەکان بەسەر کۆمەڵایەتیەکاندا زاڵ کردووە. ئەم حوکمەش (فرانسوافوری) لەودواییانەدا دانی پیادا ناوە،کەوەک مێژوو نوسێک سەلماندویەتی کەشۆرشێکی کۆمەڵایەتی بووە، وەک تیزەکەی (ئاڵبێرماتیز)لە ڕووداوەکانی شۆڕشی فەڕەنسی لەکۆتایی سەدەی هەژدەدا وای دەبینێت کە یەکەم قۆناغی سەرکەوتنی چینەکانی گەل بوە، کەدەبوو لەپاڵ شۆرشی روسیادا بگاتە ئەوپەری. بەڵام بەریتانیا بەپێچەوانەوە گرنگیەکی زۆری بەنوێنەرایەتی بەرژەوەندی و تێۆری سودمەندێتی (النفعية)و رۆڵی دەستە ناوەندیەکان دابوو. بەڵام ئەوپێشبڕکێ سیاسیەی لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم روویدا پیشبرکێیەک بوو لەنێوان شێوەی دیموکراسی ئنگلیزی کە بیریارانی ناوداری لیبرالی شرۆڤەیان کردو لاوازی خۆ هەڵقورتاندنی شیوعیەت لەبەریتانیای گەورە بەیزی کردو، لەنێوان ژیانی سیاسی فەرەنسا کە بەملکەچی مایەوە، هەر لەرۆژەکانی بەرەی گەلی و بەهۆی نفوزی بەهیزی درێژخایەن کەهیزبی شوعی لەناو نێوەندی چەپ وبەتایبەتی لەنێوەندە سەندیکاییەکاندا پیادەی کرد، بۆ بیرۆکەی ململانێتی چینایەتی، یان بۆراستەڕەوی بۆ بەرگری کردن ئەو مەترسیەی لەئەنجامی دیکتاتۆری شیوعیەتەوە سەرهەڵدەدات، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان ، ئەگەر لەلای خۆیەوە گرنگیەکی ئاوراتەی هەمیشەیی بەچاودێری دەستوری یاساکان و.هەروەها بەرپرسی بەرگریکردن لەئازادییەکان دابوو، لەنێوان دانەشتوانەکەیدا، کەهەرلەژێرکاریگەرییەکی توندی بزوتنەوەی کۆچدا مابوونەوە، هۆشمەندی ئینتیما بۆ کۆمەڵگەیەکی توندی بزوتنەوەی کۆچدا مابوونەوە، هۆشمەندی ئینیما بۆ کۆمەڵگەیەکی بەڕێکراو لەسەر رێسای مۆراڵی و یاسایی و دانراوە بۆبەرگریکردن لەبەهای دیاری کراوبۆبڵاوکردنەوەی جۆرێکی ژیانی تایبەت بڵاوکردەوە، بەم جۆرە دەتوانین قسەلەسەرنمونەکان، ئنگلیزی و ئەمریکی و فەرنسی بکەین ، نەک بەوسیفەتەیب شێوەی مێژوویین بەڵکو بەو سیفەتەی پێشبڕکێی سیاسین کەپاش جەنگی دووەمی جیهان روویدا، ئینجا ئەم سێ شێوە(ئنگلیزی وئەمریکی وفەرەنسی) هەمان گرنگیان هەیە. پێویست نییە لێرەدا باس لەئاوراتەیی
فەرەنسا لەوبوارەدا بکەین، لەکاتێکدا نموونەی فەڕەنسا کاریگەرییەکی فراوانی لەسەرچ ئەمریکا هەبووە، لەکاتێدا کە لاسیکردنەوەی شێوەی دیموکراسی فۆڕمی دەستوری ئەمریکی لەبەشێکی ئەمریکای لاتین یان لەئاسیا بڵاوکردۆتەوە. لەوانەیە مرۆڤ دەربارەی خاڵی بەهێزو لاوازی کەئەم سێ نموونەیە لەهەلومەرجە مێژوییە جۆراو جۆرەکاندا بەخۆوەبینیویانە پرسیار بکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە دان بەوەدا بنێن کە نموونەی دیموکراسی هیچ فۆرمێکی سەنتراڵی توخمە پێکهێنەرەکانی خۆی هەڵگرتوە، بەڵام هەمان گرنگی بەم توخمانە نادات، لەبەرئەوەی جیاوازی گەورە لەنێوان دیموکراسی لیبرالی ، دیموکراسی دەستوری ، دیموکراسی ململانییدا هەیە، بەڵام ئەو بوارەش دیاری دەکات کەهەموونموونە مێژوویەکانی دیموکراسی لەناویدا دروست دەبن. ئەم بوارە بەهۆی بواری پەیوەندیەکانی لەنێوان مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کۆمەڵایرتی وهاونیشتمانی بووندا هەیە دیاری دەکرێت، هەروەها بریتیشە لەبواری پەیوەندیەکانیلەنێوان پرنسیپی گشتی کۆمەڵ و بەرژەوەندییە تایبەتەکان و گروپە سیاییەکاندا هەیە، سێ رەهەندی هاوبەندی توند وتۆڵ، رەهەندی مۆڕاڵی، رەهەندی کۆمیونتی ورەهەندی نیشتمانی یان سیاسی. ئەوەی دیموکراسی دەکاتە دژی سیاسەتی ئەبەستراکت، دژی سەربەخۆیی دەربڕینی ناوخۆیانەی سیستمی سیاسیە. جیاکاری لەنێوان دەسەڵاتەکاندا.
ئەم تێیشتنەمان بۆدیموکراسیەت لەوتێگەشتنەمان کەبەتەواوی خۆی دەهاوێژیتە ناو سیستمی سیاسی و دامەزراوییەوە جیاوازە، کەدەربڕینێکی کلاسیکانەی بۆدەکرێت لەوپێناسەیەدا کە ( رۆبەرتدال)بۆدیمکورسی دەیکات بەو سیفەتەی بڕیارێکی گروپگەرایانەیە کە لەسەر هەڵبژاردن بەندە(یان پۆلیارشی هەڵبژاردن). وشەی دووەمی ئەم پێناسەیە پێویستی بەگفتوگۆنییە، هەرچەندەزۆربەی ئەوسیستمانە دان بەجیاکاری نێوان دەسەڵاتەکاندا دەنێن لەرێگای هوڵبژاردنەوە ئەوانەی پیادەی دەسەڵاتی یاسایی دەکەن هەڵنابژێرێن، لەهەمان کاتدا رازییە
دەسەڵاتی راپەڕاندنی لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە هەڵبژێردرێت. هەروەها ئەوەی لەسیستمی پەرلەمانیدا هەیە. ئەوەی لام وایە زیادرۆی و لەوزەدەرکردنە ئەوەیە کەجیاکاری نێوان دەسەڵاتەکان بکڕێتە رەگەزێکی بنەرەتیانەی دیموکراسیەت، چونکە ئەواتای تێکەڵکردنی ئەم فۆڕمەیە رێکخراوەییەی دەسەڵاتەکان لەگەڵ پرسی سنوردارکردنی دەسەڵات بەهۆی مافەبنەرەتیەکانەوە، کەدەبێت پراکتیکانە بەرەوبەرگری لێکردنی بچێت بەهۆی یاسای دەستورییەوە کە قازی وقانونیەسەربەخۆکان جێبەجێ دەکەن و بەرگری لێدەکەن ، چەند جیاکاری نێوان دوودەسەڵاتی یاسادانان وراپەراندنی خاوەنی تازیاری سنورداری و کەموکوڕی بەرجەستەبن کەلەوانەیە ببێتە هۆی راپەرینی بانگەشە دەرانی پەرلەمانیەوە، بەورادەیەش جیاکاری نێوان دەسەڵاتی قەزایی گرنگی دەبێت. ئەم جیاکارییەی دواییانە کەئەوهێزەتایبەتەی بەدیموکراسیەتی ئەمریکا بەخشیوە، هەروەهاگرنگیشی لە فەرەنسادا دەردەکەوێت کەبەحوکمی مێژووە سیاسی و ئایدۆلۆژیەکەی ئامادە نەبووە رازی بێت بەوەی کە ئەنجومەنێکی دەستووری لەهاوجووتی یاساکان لەگەڵ پڕنسیپە گشتیەکانی کەدەستور دایناوە بکۆڵێتەوە. لەبەرئەوەی ئەم پرەنسیبانە بەدەوری بەرگرئ لەمافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤدا رێکخراون. بەجۆرێک کەس نییە، بەڵکوناگونجێت قسە لەسەرجیاکاری دەسەڵاتەکان بکرێت کاتێک مەسەلەکە پرسی پەیوەندیەکانی کە هەیە لەنێوان سەنتەرە بڕیاردەرە جیاوازەکان نەبێت لە کۆمەڵگەی سیاسیدا، بەڵکوپرسی رووبەڕووبونەوەی نێوان دەوڵەت ومافە جیاکردنەوەیان. مەسەلەی جیاکاری نێوان دەسەڵاتەکان بەپلەی یەکەم لەسەرەتایی مێژووی دیموکراسیدا بەکارهات بۆسنوردارکردنی دیموکراسی ودەسەڵاتی زۆرینە، لەپێناوی بەهێزکردنی بەرژەوەندی ئۆرستۆکراتەکان، وەک ئەوەی لەهزری( مونتسکیو) دابوو، یان بەرژەوەندی دەستە بژێرێکی نوێخواز، وەک ئەوەی لەسەرەتاکانی کۆماری ئەمریکادابوە، بە پێچەوانەی ئەوەوە لەودەوڵەتانەی کەگەشەکردنێکی پاشکۆکییان هەیەو، بەدوالێزمی ئابوری وجیاوازی کۆمەڵایەتی وناوچەیی گەورە وەسف دەکرێن. جیاکارییەکی تیژ لەنێوان ئەوشتەی کەمن بۆ.
ئەمریکای لاتین ناووم نابوو جیهانی قسەوجیهانی خوێن دەبینین، سیستمە نەتەوەی- گەلییەکان هەوڵیان بۆ کەم کردنەوەی ماوە لەنێوان ئەم دوو جیهانەدا دابوو. لەگەڵ ئەوەشدا نەیارەکانی ڕێگرییەکی ئەو تۆیان نەدیبۆوە بۆ بەشداری کردنیان لە هێشتنەوەی ئەم ماوەیەوپارێزگاریکردنی. بۆیە پەرلەمانەکان هەربەردەوام بوون لەبەرگریکردن لەهەندێک بەرژەوەندی ئۆلیگارشیانە، هەتا ئەو کاتەی هەندێک بزوتنەوەی گەلی توانی سیستمی سیاسی فراوان بکات، تاوای لێهات بەشێکی گەورە لەدانیشتوانی شارو بەشێکی کەم لەدانیشتوانی گوندەکانی گرتەوە. شایانی باسە بزوتنەوەسیاسیە شۆرشگێڕەکان هەڵگری خوێندنەوەیەکی دیموکراسیانە بوون، هیچ رێکخراوێکی نەبووە لەپاش شۆرشی بەکاری نەهێنابێت بۆیە بەدیهێنانی ئامەنجەکانی پێش ئەوەی پەنا بۆ لەناوبردنی ببات. بۆ هەندێک لەبزوتنەوە شۆڕشگێرەکان هەڵکەوتووە دەسەڵاتی دیاری کراوی دروست کردوە،( فرهەدخسروکاڤار) ئەمەی لەدواکتێبیدا باسکردوە دەربارەی شۆڕشی ئێرانی لەساڵی( ١٩٧٩)کە بزوتنەوەیەکی کۆموڵایەتی بۆ ئازاد کردنی گەل بوو پاشان هەڵگەڕوەیە بۆ دیکتاتۆریەتی ئاخوندی، بەهەمان ئەو خێراییەی کە ئەو ڕژێمەی لە روسیای سۆڤیەتی لە ئەنجامی شۆڕشی ئۆکتۆبەردروست بووەگۆڕاو بۆ دیکتاتۆریەتی تاکە حزب. شۆرشەکان بزوتنوەویدیموکراسیەکان بۆئیزامی دژە دیموکراسی دەگۆڕێت، لەم جیهانەدا کە پێدەچێت بەو سیستمە یۆتالیاریە مەحکوم بێت کەلەئەنجامی شۆڕشی دیاری کراوەو هاتوە، بەکەوتنی ئەم سیستمە زۆر بەختەوەر خۆمان دەبینین بەجۆرێک خوریکە لەیادی دەربکەین کەبزوتنەوە شۆڕشگێرییەکان هەر تەنها بەرژەوەندییە گشتییەکانی دانیشتوانی لەئەستۆنەگرتبوو، بەڵکو ئاخێنراوبووبە ویستی لەناوبردنی خاوەندارێتی رەهاو، بەئاواتی ڕزگارگرتنی ئەوانەی ملکەچی بڕیاری زۆردا نەبوون بۆئەوەی بەهاونیشتمانیان بکات بەپێچەوانەوە دەبینین کەجیاکاری لەنێوان دەسەڵاتەکان و زاڵبونی چيمکی دامەزراوەی ئەبستراکت بپسەر دیموکراسیەتدا، گونجاوبن بۆ جێگرتنەوەی خاوەندارێتی بازاڕو گورە بوونی جیاوازییەکان، کەلەوکاتەدا پەنا بۆ بەکارهێنانی دامەزراوەی سیاسی و دەستورە
یاساییەکان دەبن وەک هۆکارێک بۆ لەت و پەتکردنی پەلەکانی رەخنەگرتن لەدەسەڵاتی ئۆلیگاریشی و لاوازکردنی.
کەواتە جیاکاری نێوان دەسەڵاتەکان جیاکارییەکی تەواو، ئەوەواتای نەمانی دیموکراسییەو، نەمانی سیستمی سیاسیە، کە بەسەرخۆیدادادەخرێت بەرامبەر بەهەموو نفوزوکاریگەرییەک بۆسەر کۆمەڵگەی مەدەنی یان بۆسەردەوڵەت.پێناسەی دیموکراسیەت بەوەکراکە بەپلەی یەکەم دەربڕینێکە لەدەسەڵاتی گەل. ئەی چی بەسەر ئەم دەسەڵاتەدا دێت ئەگەر هەموودەسەڵاتێک سەر بەخۆبێت لەوەی دی؟ یاسابەخێرای دەبیتەئامراز یان هۆکارێک لەهۆکارەکانی بەرگریکردن لەبەرژەوەندی بەهێزەکان بەهێزی بەهێزکردن، گەربەردەوام نەخرێتە ژێر چاککردن و گۆران کارییەوە گەردەسەڵاتە قەزاییەکان گرنگی برپەرەسەندنی رای گشتی نەدەن، بۆئەوەدەبێت دەسەڵاتی یاسادانان کاری گەرییەکی دیاری لەسەردەسەڵاتی راپەراندن پیادەبکات بکات، هەرئەمەشە بەشێوەیەکی تیبەت دەبێتە بەهێزکاری پارتەکان. بەڵام هزری لیبرالی بەپێچەوانەوە بەئارەستەی بەهێزکردنی جیاکاری نێوان دەسەڵات دەچێت.(مایکڵ ڤالزر)وای دادەنێت کەکارێکی بنەرەتییە کەسەربەخۆیی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەئارادا بێت کە کارێکی بنەڕەتییە کەسەربەخۆیی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لەئارادا بێت کەهەریەکەیان رووبەڕووی چاکە کاریەکی هەژموون دەبێتەوە،کەئەویش لەلای خۆیەوە دەبێت چەندایەتیەکی تەریب لە( فەرمنگە دادپەروەری) پێکبهێنێت. ئینجا ئازادی تاکەکان پشت بەم بەشە دەبەستێت، بەم جیاکارییە لەنێوان سیستمە لقیەکان. بەڵام پیادەکردن دوور لەئەوپەڕی جیاکاری دەسەڵاتەکان دەمێنێتەوە، بەتایبەت کاتێک دوڵەت پشت بەتێخزاندی کۆمەڵگە دەبەستێت لەپێناوی گۆڕینیدا، جا لەپشت ئەم تێخزاندنەوە مەبەستی بەدیهێنانی گەشەکردن یان شۆرش یان یەکێتی نەتەوەیی بووبێت. دیموکراتیەتبەجیاکاری دەسەڵاتەکان دیاری ناکرێت، بەڵکو بەسروشتی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی سیاسی و دەوڵەتدا هەیە، ئەگەر کاریگەری لەسەرەوە بۆ خوارەوە پیادە بکرێت، ئەوکاتە دیموکراسیەت بوونی نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە سیفەتی دیموکراسییەت بەو کۆمەڵگەیە دەبەخشن کەهێزە کۆمەڵایەتیە چالاکەکانی لەتوانایاندابیت بڕیارەکانی بەسەر نوێنەرە سیاسیەکانیدا پیادەبکات، کە
ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە هەڵدەستن بەچاودێریکردنی دەوڵەت، ئەی چۆن دان بەبەرایی دەسەڵاتی گەلی دانێن بەسەر پرسی جیاکاری نێوان دەسەڵاتەکان؟ نابێت ئاستی دامەزراوە سیاسیەکان لەئاستی هێزی کۆمەڵایەتییە چالاکەکان. دابڕوابێت. ئەم هزرە گشتییە هاوشانی هاوجوتی خۆی لە وپێویستیەدا دەبینێتەوەکە، لەسەرئاستی دەوڵەت و هەروەها ئاستی سیستمی سیاسیدا، توخمی ناسیاسیانە لەوێدا هەبێت کە فۆرمەکەی سەربەخۆیی بێت لەبەرامبەر ئیرادەی گەلیدا. ئەم توخمە لەسەرئاستی دەوڵات بەسەر بەخۆی فەرمانبەرو پیشەکانیانەوە دەردەکەوێت. بەڵام لەسەر ئاستی سیستمی سیاسی بەهەمان یاساوە شکۆدارەو، بەهەمان ئەوسەرەتا گەورانەی چاودێریکردنی دەستوری بڕیارەکان و شەرعیەتیان. ئەم لێکدانە لەنێوان پرنسیپی یەکتابی، کەداواکاری زۆرینەی کۆمەڵایەتیە و لەگەڵ چەندایەتییەک لەپرنسیپەکانی سەربەخۆیی، وەک باشترلەدامەزراندنەوەی ئیدارەو هێزە کۆمەڵیەتییە چالاکەکان خۆیان دەمێنێتە وە، کەبەشێوەیەکی پیشەییانەی نوێوە دەخزێتە جەستەی دەسەڵاتی سیاسی و حەکمی حزبەکانەوە(( الخريقراطية- P artitiocrazia)) .
دەبێت ئەم دووکارەی پێناسەمان کردن لێرەدا کۆیانبکەینەوە : راستە کەبنەمای دیموکراسیەت سنوردارکردنی دەسەڵاتیب دەوڵەتەوە، راستە کە باهۆزانی ئازادی نێگەتیڤی لەسەر هەقن بەرامبەربەوانەی رێگایان دا بەخەبات کردن لەپێناوی ئازادییە پۆزەتیڤەکان بۆلەناوبردنی بنەمای ئەو دامەزراوانەی کەدیموکراسی لەسەر بەندە. بەڵام ئەم هەڵوێستە لیبرالیە ناتوانێت بەسەڵاتێکی ئۆلیگاریشی یان نەریت وترادیسۆنی لۆکاڵیەوە. کەوایا داننان
بەمانە بنەرەتییەکاندا لەناوەرۆکدا بەتاڵ دەبێت گەرنەیتوانی دڵنیایی وئاسایش بۆهەموان دەستەبەربکات، گەر نەیتوانی بیمەی شەرعی وبەشداری دەوڵەت لەپێناوی پارێزگاریکردنی لاوازەکان فەرهەم بکات. ئەمەش واتای دەسبەرکردنی مافی ژیان بۆ هەموان لەزۆربەی وڵاتە هەژارەکاندا، ئەوشتەی کەهێشتا لەزۆر شوێنی جیهاندا بەدی بێت، بەتایبەتی لەئەفەریقا. کەوایە کاری دیموکراسی ئەمڕۆ لەسەر کۆکردنەوەی توند و تۆڵی نێوان ئەم دیموکراسیە نیگەتیڤە دەوەستێت، کەخەڵکی لەزۆرداری دەسەڵاتێکی
وێران کاری دەپارێزێت لەگەڵ دیموکراسیەتی پۆزەتیڤانە کەدادپەروەریەکانی زیادبوونی زۆرترین ژمارەی چاودێرانە لەخەڵکی بەسەر هۆکاری تایبەتی بونیانەوە.
ماوەیەکی زۆرمان بەرێکردوە بەسەرئەوناونانەدا کە بەتەدەخولی دەوڵەت لەژیانی ئابوری وکۆمەڵایەتی لەپێناوی کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و، دابینکردنی جۆرێک لەکۆمەک لەڕووی فێرکاری و تەندروستی ئابورییەوە بۆهەموان بگوترێت دیموکراسیەت . لەتوانماندا نەماوە ئیتر لەمەودوا بڵێین ئەم پێناسەیە بەسە، چونکە تەدەخولی دەوڵيت نابێت جگەلەهۆکار بۆخزمەتکردنی ئامانجی سەرەکی شتێکی دی بێت، کەئەویش بەرزکردنەوەی توانستی بەشداری کردنی هەموو کەسێکە لەکاروباری ژیانیدا، ئەم توانستەش بەشێوەیەکی میکانکانە لەرێگای دەوڵەمەندکردنی گروپیەوە نابێت، بەڵکو بەدەستەهێنرێت، جایەک بەهێز یان بەدانوستان، یان بەشۆرش یان بەڕیفۆرم . بەڵام پرۆتستۆکردنمان کەلەئەنجامی شۆڕشەوە هاتبوو، نابێت ئەوەمان لەبیر بەرێتەوە کرئروشتەی جەوهەرییە لرکارەکەدا زیادبوونیئازادی هەریەکێکانەوە، زیاتروزیاتربونی سیاسەت بەنوێنەری داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان،
لەسەرەتادا بیرۆکەی دیموکراسی لەگەڵ چەمکی کۆماری بۆ دەوڵەت لەدایکبونی دەوڵەتی نەتەوەی کەئەقڵ حوکمی دەکات بەراوردکرا. ئەوچەمکە کەبەڕووی خاوەندارێتی رەهادا دروست بوولەئنگلتەرا وهۆڵندا بەزاێنراو،پاشان لەویلایەتە یەکگرتوەکان و فەرەنسا. دەستەبژێرێک لەلیبرالیەکان کەلەهاونیشتمانی رۆشنگە پێکهاتبوون لەگەڵ ئەودەسەڵاتی کۆمارییە کەوتبوونەململانێ، کاپاش ئەوەی بەنەزانی راڕاییەوە حوکمیان کردبوو جەماوەری گەلیان لێدوە خستبۆوە، بەڵام گەل زۆری نەخەیاند لەدەسەڵات دەریکرد، لەویلایەتە یەکگرتوەکان لەپێش فەڕەنساوە دەریکرد، بەتایبەتی پێش ئەوەی لەئنگلتەرا دەربکرێت، کەسەردەمی زێڕینی لەریفۆرمەکانی نێوان ساڵانی ١٨٣٣و١٨٦٧ی هەڵبژاردنەکاندا ناسی بوو.
ئینجا پرۆسەی گۆڕینەوەی دەستەبژێری سیاسی ناوبراو بەپارت وبزوتنەوەی چینایەتی دەستی پێکردبوو، ۆێش ئەوەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە تایبەتیەکان بواری جیهانی کارکردن ببڕێت و بەسەر لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا باڵ بکێشێت، کە
بەهۆی بەرهەم هێنان وبەرخۆری جەماوەرییەوە گۆڕابوو. هەرلەوکاتەوەماوەکە لەنێوان بواری دەوڵەت و هاونیشتمانیدا دووردەکەوتەوە، ئەوانەی کە بوونە خەڵکی بەرخۆوو کەسایەتی تایبەت، بەجۆرێک کەهێواش هێواش دیموکراسیەت لەناوچوو، بوو بەرێکخستنێکی سەربەخۆ بۆ لێدانی ژیانی سیاسی کەنابێت نە بەدەوڵەت نە بەداواکاری بەرخۆران بەراورد بکرێت، بەڵکوسەربەخۆییەکە هێندەگەورەبوووای لەژیانی سیاسی کرد لەزۆرکاتدا دورو نامۆ دەرکەوێت لەگرفتەکانی دەوڵەت و دواواکارییەکانی کۆمەڵگە مەدەنی بێجیاوازی. لەبەرامبەر ئەوەدا، بیرۆکۆی کۆماری لەوڵاتانی دیدا دەستی بەوەرگرتنی فۆرمێکی نوێ، دەنگێکی زیاتر لەخودە دواەواکاری بەسەرئەقڵانیەتی سیاسیدا زوڵ کرد، بەڵکوهەندێکجاریش شۆڕشگیرانە. ئەوەش لەمیانی سۆشیالیستی چەپەوە کەهەر بەدیموکراسیەتی پیشەسازییەوە نەوەستا، بەتایبەتی لەبواری باڵی بەلشفی و شۆڕشگێرانەی سۆشیاللیستی- دیموکراسی روسیاو ئەڵمانیادا. هەرهێندەی ئەم ئاراستەکۆماری شۆرشگێرانە یە هەڵگەڕایەوە دژایەتی دیموکراسیەت سەری هەڵدا، بەجۆرێک وایلێهات مومکین نەبوو سیفەتی دیموکراسیەت بەسیستمانە بدرێت کەلەهەناوەشۆڕشە شیوعیەکانەوە یان لەهاوشێوەکانیانەوە لەجیهانی سێدا لەدایک دەبوون، بۆیە ئەمڕۆ ناکرێت بەهیچ شێوەیەک باس لەدیاری کردنی دیموکراسی بکرێت تەنها بەکۆکردنەوەی ئەوسێ تەخمەی باسمان کرد،
تێبینی دەربارەی (جۆن راولز)(لەژمارەی یەک).
نەبوونی پرنسیپی سەنتراڵی لەپێناسەکردنی دیموکراسیدا-و دادپەروەریدا-دەرئەنجامێکی لۆژیکانە جیاکاری نێوان ئایین وسیاسەتە، بەوبڕوایەی کەئەو جیاکارییە کەتازەگەری لەبواری سیاسیدا دیاریدەکات. علمانی بوون ناچارمان دەکات بەدووی پرنسیپی دیاری کراودا بۆرێکخستنی کۆمەڵگابگەڕێین، کۆمەڵگایەک لەسەربنەمای چەمکی فەلسەفی یان مۆڕاڵی بۆکاروبارەکانی نەوەستاوە، تەنانەت گەرلەگەڵ ئەم چەمکەشدا هاودەنگ بێت.(جۆن ڕاوڵز) ئاماژەی بەم پرسەداوە وەک خاڵی دەرچونی پێویست بۆهەمووبیرکردنەوەیەک سەبارەت بەمافەکان. لەمەوە دەرئەنجامێکی هەلهێنجاوەدەڵێت پێویستە لەسەرتێوری مافەکان لەسەربنەمایەکی
سیاسیانە نەک فەلسەفی بێت. ئەمەش لەوکاتەدا دەردەبڕێت کەپێناسەی دادپەروەری بەعادل وەسف دەکات. ئەم دات پەروەرییە تەنها بەدووپرنسیپی ئاوێتە بووی سەربەخۆ بەرجەستە دەبێت. بەڵکو هەرتەنها سەربەخۆنین،چونکە هەریەکەیان بەئاراستەیەکی دژی ئەوی دی دەڕوات. ئەم دووپرنسیپەش بریتین لەئازادی ویەکسانی. ئەوەڵامەش (راولز) دەیخاتە روو ئەوەیە کەپرنسیپی ئازادی دەبیت بەرایی بەسەر هەرپرنسیپێکی دیدا هەبێت، بەمەرجێک بەراورد کراوبێت لەگەڵ پرنسیپیی یەکسانیدا، کەخۆی لەخۆیدا دووشێوەلەخۆدەگرێت: وەک یەک هەل ومەرجی ئازادی کەببێتە هۆی کەمکردنەوەی جیاوازی وچەوساندنەوەکان.
لەراستیدا پێویستە لەسەر هەمووچەمکێکی ئازادی، ئازادی ویەکسانی ئاوێتەیە بکات، ئەوشتەی کە خۆم دەیکەم لەکاتێکدا کەجیاکاری لەنێوان هەرسێ رەهەندەکەی دیموکراسیەتدا لێرەدادەکەم: رێزگرتنی مافەبنەڕەتییەکان ئەوڕێزەیە کەناکرێت لەئازادی جودابکرێتەوە، هاونهشتمانێتی و، سیفەتی نوێنرایەتی. بەڵام ئەم بیرۆکانە هەمان ئەووێناکردنە لەخۆناگرێتکە(راولز) هەیەتی بپژیانی کۆمەڵایەتی-ئەو وایدەبینێت کەتێکەڵکردنی ئازادی و یەکسانی واتە کۆکردنەوە لەنێوان دیدی تاکایەتی بۆهێزەچالاکەکان لەگەڵ دیدی سیاسی، بەواتایەکی کرداریانە بۆکۆمەڵگە. خەڵکانێک هەن بەشێوەیەکی ئاقڵانە دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتوون-کەئەمەش بۆ ئەوان چاکترە-ئیترهاوکاری یەکدی دەکەن و کۆمەڵگەیەک پێک دەهێنن. لەراستیدا ئەمە دەکەوێتە سیاقێکی راستەوخۆی بیرۆکەی پەیمانی کۆمەڵگەیەک پێکدەهێنن. لەراستیدا ئەمە دەکەوێتە سیاقێکی راستەوخۆی بیرۆکەی پەیمانی کۆمەڵایەتی کە(راولز) هەرلەسەرەتای کتێبەکەیەوە(تێۆردەربارەی دادپەروەری) گەواهی بۆدەدات. کەواتە، تاک لەیەککاتدا بەوەدیاری دەکرێت کەتاریکێکی ئابورییە وتاکێکی سیاسیە، کەسایەتیە مەعنەویەکای لەسەر(هەستێکی دیاریکراو بۆ دادپەروەری وتێگەشتنێکی سنوردار بۆ چاکە) بنیادنراوە،هەروەهاش لەسەرهۆشمەندی بەرامبەر بەپێداویستیەکان ژیانی کۆمەڵایەتی. ئەوبیرۆکەیەی کەمن لێرەدا دەیخەمەڕوو جیایە لەتێگەشتنی (راولز). بیرۆکەکەم پێلەسەرکاری سیاسی داناگیرێت بەورادەیەی پێلەسەرکاری کۆمەڵایەتی دادەگرێت، بەو واتایەی تاکی ئازادی ئەکسانی لەگەڵ ئەوانی دی دەگۆڕێت بەتاکێک یان
گروپێک کەداخزاوەتە ناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەهەمیشەیەکسنی ملکەچی فەرمانەکان سیفەتێکی. چونکەکاری گروپی مەبەستی نییەماف بداتە هەموو خاوەن مافیێک بەڵکو مەبەستی بەهێزکردنی شوێنگەی دەسەڵاتدارانە، یان پەنابردنە بەربیرۆکەی یەکسانی-بەناوە فەرمان بەسەردا دراوانەوە-بەوسیفەتەی کەئامرازیان هۆکارێکە لەهۆکارەکانی خەبات دژبەنا بەکاسانی. لەبەرئەوەی هەموو فۆرمێکی رێکخستنی کۆمەڵایەتی پلەدارییە، بۆیە دادپەروەری لەوەدا، دژبەوپلەداریییە، پشت بەپرنسیپی مۆرڵی( سروشتی) گەرشیاوبێت بڵێین دەبەستێت، کەپرنسێپی یەکسانییە، بیرۆکەی دادپەروەری ،هەروەک بیرۆکەی دیموکراسیەت، خاوەنی ئەوشتەیە کەبەپەناگەیان قەڵا ناوزەدمان کرد، کەواتە خاوەنی گواستنەوەیەکە بپ ململانیێیەکی دیار یکراو، بەجۆرێک کەداد پەروەری لەسەر هاودەنگی گشتی راگیرنییە بەڵکو لەسەرلابالاکردنەوە، لابەلاکردنەوەیەک هەردەم لەلایەن هێزە کۆمەڵایەتیەکانەوە یان سیاسیە چآلاکەکانەوە دەخرێنەو ژێرلێکۆڵینەوە لەرێگای ئەوچاککاریانەی لەخانەکانی مافدا دەکرێت. هەر لەڕؤژانی(توکڤیل)ەوە دەزانین رەهەندێکی مۆڕاڵی لەدیدی(راولز)دا هەیە، کەئەوەش رەهەندێکی جەوهەرییە بۆکۆمەڵگەی ئەمریکی، بەجۆرێک کە ئەم رەهەندە لەگەڵ لێدانێکی دیاری کراوی تاکێتی ئاوێتەدەبێت، کەلەپرۆژەی ئازاددا دەربڕینە ئابورییەکەیدەدۆزێتەوە. بۆیە بەرژەوەندی دادپەروەری(لەکۆمەڵگەی ناوبراودایەکتری تەوەدەکەن، چۆن ئابوری وئاینی یەکدی تەوە دەکەن. بەڵام مێژووی دیمەکراسیەت کەبەردەوام مێژووی تێکخزاندنەکان و ریفۆرمەکان بووە، دەیسەپێنێت بەسەرماندا کەواز لەپرسی یەکسانی هەلەکان ودادپەروەری بهێنین، کەتێکەڵەیەکی ئاڵۆزلەنێوان تاکایەتی بەرژەوەندی فرەییەکەی دروست دەکات. پرنسیپی چەندایەتی بەهاکان لەکۆمەڵگەی نوێدا، ئەوپرنسیپەیە کە(راولز) بەبیرمان دێنێتەوە، کەدەبێت تادەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکی پاڵی پێوەبنرێت. ئەوشتەی کەگواستنەوەی هەمیشەیی بۆدادپەروەری سنوردار دەکات بەوسیفەتەی خاڵێکی هاودەنگی وهاوسەنگی گشتیە. بۆیە پێم وایە مەمکین نییە لەو(شوێنگەی بنەڕەتی) یەوە دەستپێبکەین کە(راولز) دیاری
نۆڤین
کردبوو، کەبریتیە لەو شوێنگەیەی ناچارمان دەکات بەرژەوەندی و بەهاو ئامانجەکانی تاکەکان بکەینە دوو کەوانەوە، ئەوتاکانەی کەتەنها هاونیشتمانی نین ، هاونیشتمانی پلەیەکیش نین، بەڵکو هێزی کۆمەڵایەتی چالاکن. ئەوهەراوهوریا و ژاوەژاوەی لەمێژووی هەموو کۆمەڵگەکاندا دەردەکەوێت ناکرێت بەنامۆ لەوبنەمایە سەیربکرێ کە دەبێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەجۆرەکانی جیاوازی یان ململانێ کۆمەڵایەتییەکان یان بزوتنەوە رۆشنبیریەکان دیاری بکرێت-تابێت بنەمای سیاسی لەپەیوەنییە کۆمەڵاتییەکان داببڕێن، بەوجۆرەی کە (فرانسواتێژی ) لەپێشکەشکردنی کۆڕی (تاک ودادپەروەری کۆمەڵایەتی)دا، کە لەفەرەنسا تایبەت کرابوو بەڵێکۆڵینەوە لەبیروڕاکانی(راولز) بەبیری هێناینەوە .
هەرتێورێک لەمەڕ دیموکراسی و دادپەروەری دەبێت سیاسیانە بێت، وەک ئەوەی (راولز) داوای دەکات، بەڵام هەرتێورێک دەربارەی کاروباری سیاسی نابێت لەشڕۆڤە کاری پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەهایەکی رۆشنبیری بەپاشکۆ دەکات، پاشان دیموکاسیەت فۆرمێکی نێوەند دروست دەکات کەهەمیشە بەچەندایەتییەکی داواکاری بارگەکراو لەنێوان دەسەڵاتی هەمیشە چەوسێنەر لەرووی داباشکردنەوە لەگەڵ پەنابردن بۆمافی سروشتی کەئیرادەی ئازادی و یەکسانی لەسەر بەندە لەیەک کاتدا.
سەرچاوە: لە گۆڤاری نۆڤین وەرگیراوە
بابەتی زیاتر