د. عەباس وەلی و. شەماڵ
سەبارەت بە مۆدێرنیتە و گرنگی ئەم بابەتە تا ئێستا باسێکی زۆری دەربارە کراوە، بۆیە من ئەو باسە بەجێدێڵم و لە بری ئەوە. هەوڵ دەدەم باسی ئەو جارەم بە پێچەوانەی باسەکانی پێشوو بەشێوەیەکی جیاواز دەست پێبکەم مەبەستم لە شێوەیەکی جیاواز بەراوەژووکردنەوەی باسەکەیە، هەڵبەت نەک وەک ویستێکی شەخسی بەڵکو وەک پێداویستیەک بۆ بەرفراوانکردنەوە و پەرەپێدان بە بیری ڕەخنەگرانە چونکە بیری ڕەخنەگرانە لە بنەڕەتدا بیرێکە کە دەتوانێ خۆی لە بەرامبەر و لە دژی خۆی دا دابنێ و لە ڕوانگەیەکی دژی خۆیەوە دەتوانێ سەیری خۆی بکا. هەر بۆیە بەراوەژوو کردنەوەی بنەما تیۆرییەکانی ئەم بابەتە بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی فەلسەفی و تیۆری ئەم بابەتە بە پێویست دەزانم.
هەروەک دەزانن تاریف و واتایەکی یەکگرتوو لەسەر مۆدێرنیتە نیە و بە گوێرەی جیاوازی تیۆرێکی ڕوانگەکان تاریفی جیاواز ئاراستەی ئەم چەمکە کراوە بەڵام ئەگەر ئێمە بەمەبەستی کردنەوەی باسەکە بمانەوێ ڕەهەندێکی هاوبەش لەم باسانەدا بۆ تاریفی مۆدێرنیتە هەڵبژێرن دەتوانن بەکورتی بڵێین کە مۆدێرنیتە دەربڕێنی سەروەری ئاوەز یان حاکیمیەتی عەقڵە ئەم سەروەری (sovereignty) و حاکمیەتی ئەقڵەش بەشێوەیەک لەگوتار (discourse) و پراکتیکە کۆمەڵایەتی و لە دامەزراوە (Institution) سیاسی، فەرهەنگی و زانستییەکان دا ڕەنگ دەداتەوە و خۆی بەرجەستە دەکاتەوە ئەم تاریفە خۆی لەخۆیدا هەڵگری ماکێکی بەهێزە بۆ ڕەخنەیەکی توندی نێوخۆیی لە خودی مۆدێرنیتەدا هەڵبەت کە باسی حاکمیەتی عەقڵ لە مۆدێرنیتەدا دەکەین مەبەست هەموو جۆرە عەقڵێک نییە بەڵکو تەنیا ئەو عەقڵەیە کە پەیوەندیەکی پتەو و ڕاستەوخۆی بە ئازادییەوە هەیە.
یەکێ لەم تێڕوانینانەی کە ڕەخنەیەکی توند‌و تیژی ئاراستەی مۆدێرنیتە کردووە و پەیوەندی ئاوەزوو ئازادی لە مۆدێرنیتەدا خستۆتەبەر ڕەخنەوە بیر و ڕوانگەی پۆۆست مۆدێرنیسییە. هەڵبەت بەرلەوەی پۆست مۆدێرمیزمیش بە شێوەیەکی هاوپێوەستە (Coherent) ڕەخنەی خۆی ئاڕاستەی مۆدێرنیتە بکا و بیر‌و ڕوانگەگەلی وا لەنێو خودی مۆدێرنیتەدا هەبوون کە ڕەخنەیان لە مۆدێرنیتە گرتووە بۆ وێنە ئەو ڕەخنانەی کە لەلایەن قوتابخانەی فرانکفۆرت و بەتایبەت لەلایەن هۆرکهایمێر و ئادۆرنۆ ئاڕاستەی مۆدێرنێتە کراوە. گرنگییەکی زۆریان هەبوو ئەوانیش لە ئاماژە بە پێوەندی نێوان ئاوەز و ئازادی‌دا پێیان وابوو کە مۆدێرنێتە خۆی بۆتە قوربانی ئەو شتەی ئەوان بەدیالێکتی ڕۆشنگەری (Dialectic of Enligntenment) ناودێریان کردووە. واتە دیالێکتیک کە ئەنجامی ناتەبایی نێوان دوو خولیا‌و ئاڕاستەی جیاوازی نێوان بەرجەستەبوون و خۆ دەربڕینی ئەم ئاوازە لە زانست و تەکنەلۆژی و هەروەها لە فەلسەفەو فەرهەنگ دا بەرجەستەبوونی ئەم ئاوەزە لەنێو زانست و تەکنەلۆژیدا لە دیدی هۆرکهایمێر و ئادۆرنۆوە بنەماکانی پێشکەوتوی ئەم فکر و ئەدێشا فەلسەفی و فەرهەنگییەی بەرەو ئازادی گرتووە بۆتە هۆکاری هەڵگەڕانەوەی ئەم ناتەباییە و لەئەنجام دا بنەمایەکی ئازادی لە چوارچێوەی مۆدێرنیتەدا نەفی کردۆتەوە. ئەمە بنەمای ئەوباس و ڕەخنە نێوخۆییەی ئادۆرنۆ و هۆرکهایمێر بوولە مۆدێرنێتە کە بەناوی دیالێکتیکی ڕۆشنگەری هێنایە ئاراوە.
دیارە ئەمانەو هەموو ئەو کەسانەی لە چوار چێوەی خودی مۆدێرنیتە دا ڕەخنەیان لە مۆدێرنێتە گرتووە نەیانتواننیوە ئەم سنورە ببەزێنن و لە ئەنجامدا ئەمەگدارێتی خۆیان بەرامبەر بە پرۆژەی ئازادی لە مۆدێرنێتەدا پاراستووە.
بەڵام لە چوارچێوەی ئەو باس و ڕەخنانەی لەلایەن پۆست – مۆدێرنیزمەوە هاتۆتە ئاراوە بەتەواوی لەگەڵ ئەو ڕەخنە نێو خۆییانەی مۆدێرنیتەدا جیاوازن. خاڵی دەسپێکی پۆست مۆدێرنێزم، نەفی پێوەندی نێوان ئاوەز و ئازادییە پێوەندی ئازادی و ئاوەز لە دیدی ئەوانەوە لە بنەڕەتدا پێوەندییەکی مێتافیزیکییە. کاتێ ئێمە ئاوەز لە پێوەندی لەگەڵ ئازادی‌دا دەبینین ئەم ئازادییە تەنیا تەنیا دەتوانێ لە چوارچێوەیەکی دیاریکراوی مێژووی لە داهاتویەکی دیاریکراو و بەدەستی هەندێ هێزی دیاریکراو بەدی بێت واتە ئێمە بنەمایەک بۆ ئەو فکرو ئەندێشە فەلسەفی و سیاسییە قایلین کە چیکڵدانی ئەوەی نییە بێتە بنیاتنەری خۆی و خۆی وەدی بێبێ. ئەو ئازادییەی لە مۆدێرنێتەدا باسی دەکرێ و بە عەقڵەوە پێوەند دەدرێ. ناتوانرێ بنەمایە کاربکا هەربۆیەش لە لێکدانەوەی ڕەخنەی پۆست مۆدێرنێست دا پێوەندی نێوان ئاوەز و ئازادی نەفی دەکرێتەوە بە بۆچوونی ئەوان هیچ تیۆری دامەزراوە یان ڕەوتێک ناتوانێ دەربڕی ڕووحی زەمانێک بێ و هەموو ئەم کارە موومکینە دەبینین دەبنە حیکایەت و گێڕانەوەیەک (Narrative) کە توانستی شی کردنەوەی ئامانج جیاوازی (Difference) و ناوێکچووییە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانیان نییە ئەگەرچی ڕەخنەی پۆست مۆدەرنیسەکان لە مۆدێرنێتە هەندێ ئەنجامی دروستی هەیە بەڵام من دژی شێوەی تیۆرێکی ڕەخنەی ئەوانم، ڕاستە ئێمە دەبێ لەبنەمای جەوهەر گەرایانە (Essenntialism) ی مۆدێرنێتە دوور کەوینەوە کە بەمشێوەیە ئازادی بەئاوەزەوە پێوەند دەدا، بەڵام ئەوە نابێ بمانگەیەنێتە ئەم ئەنجامە کە ئەم پەویوەنیەی نێوان عەقڵ و ئازادی دەبێ بە تەواوی نەفی کرێتەوە. بەڵکو دەکرێ لەبری نەفی کردنەوەی ئەم پەیوەندییە ئێمە ڕاڤەو لێکدانەوەیەکی جیاوازمان هەبێ لەسەر ئەم پەیوەندییە
بەبڕوای من ئەم چەشنە لێکدانەوەیە خودی پۆست مۆدێرنیستەکان توشی چەشنە جەوهەر گەرایی یەکی دیکە دەکا، چونکە کاتێ ڕوانگەیەکی فکری بانگەشەی ئەوە دەکا کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئاوەز و ئازادی دا نییە، خۆی جەوهەر گەراییەکی نوێ لە شوێن ئەوەی کۆن دادەنێ و ئەو فکرەی خۆی وەک رووحی زەمانی ئێمە دەناسێنێ.
(ئەمە هەروەها بەم مانایەیە کەلەدوای ڕؤشنگەرییەوە ئەم پەیوەندیەی نێوان ئاوەز و ئازادی تەنیا لە گوتەدا هەبووە و هیچ کاتێ لە کردەوەدا بوونی نەبووە)، واتە لە ڕوانگەی پۆست مۆدێرنیزمەوە، ئەوە پێوەندی عەقڵ و ئازادی نییە کە ڕووحی زەمان دەردەبڕێ. ئەمە خۆی چەشنێکی دیکەیە لە جەوهەر گەرایی و بنیاتگەرایی (Foundationalism) فەلسەفی و چەشنە بەراوەژوو کردنەوەیەکی بنەما فکرییەکانی مۆدەرنیتەیە.
هەروەک ئاماژەم پێ‌کرد، من لەگەڵ ئەم بنەما فیکریەی پۆست مۆدێرنیستەکان دام کە دەڵێن ئەوە ئەم ناتەبایی یەی خودی ئازادییەکە مۆدێرنیتەدا ئازادی لەلایەکەوە بە ئامانجی هەموو ڕەوتە فکری و کردەوەییەکان دادەنرێ و لەلایەکی دیکەشەوە ئەم ئازادییە تەنیا وەک ئامانجێک ناژمێردرێ بەڵکوو خۆی دەبێتە بنەمای خودی فیکرەکە. بەم چەشنە هەر دیاردەیەک بیەوێ هەم لە نیوەی رەوتی مێژوویدا ببێتە بنەمای بزاڤێکی کۆمەڵایەتی سیاسی یان زانستی و فەرهەنگی و هەم لەدەرەوەی ئەم ڕەوتە زەمانیەدا بێتە مەبەست و ئامانجی خودی ڕەوتەکە، هەمیشە بنەمایەکی مێتا فیزیکی دەبێ.
هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو کە زۆر کەس هەر لە سەرەتاوە مارکسیزمیان بە گوتارێکی مێتا فیزیکی دەزانی چونکە مارکسیزم سەرەڕای توانستی شیکاری و سیاسیەکەی لەسەر بنەمای ئامانجێک (واتە کۆمۆنیۆم) دامەزرابوو کە لەدەرەوەی ڕەوتی مێژوویدا هەڵکەوتبوو. ئەگەر چی مارکسیزم جەختێکی زۆری لەسەر ماتریالیزم دەکرد بەڵام خۆی لە هەمانکاتدا بەدوای ئامانجێکەوە بوو کە ئازادی تێیدا هەم لەدەرەوەی ڕەوتی مێژوودا بوو هەم بنەما و سنوور و چاورچێوەی هەموو بزوتنەوەیەکی سیاسی و فکری و کۆمەڵایەتیش دیاری دەکرد.
ئەم ناتەباییەی کە لە فەلسەفەدا بە ناتەبایی یان پارادۆکس (paradox) ی ئازادی ناسراو، لە پەیوەندی لەگەڵ مارکسیزم دا زۆر ئاشکرا بوو.
هەڵبەت ئەمە ڕیبرالیزمیش دەگرێتەوە و ئەمیش لەم کەمو کوڕیەی بێبەری نییە لیبرالیزمیش ئامانجێکی هەبووەکە کە لەدەرەوەی ڕەوتی کۆنکرێتی زمانی و شوێنی دا وەک مەبەستێک دەناسراو دەناسرێ و لەهەمان کاتیش دا لە ڕەوتێکی زەمانی و مەکانیدا بنەما، چوارچێوە و سنوری بزاڤە فیکری، سیاسی و ئابووریەکانی دیاریدەکرد ئەگەر دیاردەیەک تایبەتمەندییەکی مێژووی هەبێ و بتوانێ لە ڕەوتێکی زەمانی و مەکانیدا بنەما، چوارچێوەو سنوری بزاڤە فیکری سیاسی و ئابووریەکانی دیاریدەکرد ئەگەر ئەگەر دیاردەیەک تایبەتمەندییەکی مێژووی هەبێ بتوانێ لە ڕەوتێی زەمانی و مێژوویدا بنەمای دیاردەکانی دیکەی دیاری بکا و لە هەمان کاتیش‌دا لە دەرەوەی ئەم ڕەوتە ببێ بە ئامانجێک ئەوە دەبێتە باوەڕێکی ئاینی و بەهەر چەشنێکیش بمانەوێ بنەمایەکی ماتریالیستی بدەین بەم فیکرە. دیسانیش ئەم فیکرە لە چوارچێوەیەکی جەوهەرگەراییانەی ئاینی دەرناچێ، جا بۆیە من سەرەڕای هاوبیرم لەتەک هەندێ لە ئامانجەکانی بیری پۆست مۆدێرنیزم پێم وایە ئەم فیکرە نەیتوانیوە و ناتوانی بەم ڕەخنانە خۆی لە شێوەیەکی دیکە جەوهەرگەرایی ڕزگار بکا.
ئەوەش تەنیا پۆست مۆدێرنیزم ناگرێتەوە بەڵکوو هەر جوڵانەوە یان فکرێک کە بییەوێ ئامانجی خۆی لە دەرەوەی ڕەوتی مێژووی و لە داهاتوویەکی نادیاردا (کە جارێ لەدەرەوەی ڕەوتی مێژوودایە) دیاری بکاو بیەوێ ئێستا و ڕابردوو لە پێوەندی لە تەک ئەم داهاتووە نامێژوویدا هەڵسەنگێنێ، توشی گرفت دێ ئەم گرفتەش بریتییە لە گرفتی ناکۆکی نێوان برسێتی و رەوایتی، یان گرفتی ناکۆکی نێوان زانست و باوەڕ (ئیمان). من پێموایە هیچ فکرێک ناتوانێ ئیدیعای زانستی بونی هەبێ کاتێ خۆی بە داهاتوویەک شی دەکاتەوە کە لە دەرەوەی ڕوتی ئێستادایە ئەمە پتر لە باوەڕێکی ئاینی دەچێت تا بیرێکی زانستی.
هەر فکر یان جوڵانەوەیەک کە لە ئێستادا خەریکی چالاکی بێ بەڵام بیەوێت رەوایەتی خۆی لە ئامانجێ وەرگرێ کە لەدەرەوەی زمانی مێژوویدا هەڵکەوتووە، بێگومان لە ڕووی بەرپرسێتییەوە توشی گرفتێکی ئەخلاقی دەبێ. لە بارێکی ئاوادا کەس ناتوانێ. رەوایەتی و مەشروعیەتی کار و کردەوەی خۆی لەنێوەرۆک خودی کار‌و کردەوەکە وەرگرێ. بەڵکو ئەم ڕەوایەتییە دەبەستێتەوە بەسێک کە لەدەرەوەی ڕەوتی میژوو و لە داهاتوویەکی نامیژوویدایە. بۆ وێنە سەیری چەمکی کۆمۆنیزم یان ئازادی ڕەهای لیبرالیزم. بکەن کە هەردوکیان بە شێوەیەک نامێژووین. هیچ کام لە کردەوە و نووسراوەکانی ئەمانە ناتوانێ بێتە سەرچاوەیەک بۆ بەرپسێتی، چونکە ئەوان ڕوایەتی خۆیان لە ئامانجێک دا دەبینن کە لە داهاتوویەکی نامێژوویدایە و بۆیەش هیچ کام لەو کردەوە تاوانکاریانەی ئەوان نابێتە قورساییەکی ئەخلاقی و بەرپرسیاریەیتییەکەیان بۆ ساز ناکا ئینجا ئەگەر ئێمە پێمان وابێ رەخنەی پۆست مۆدێرنیستەکان، سەرەڕای کۆمەڵێ گرفتی بنەمایی دەکری هەندێ ئەنجامی دروستیان لێ دەرکشێ : ئەگەر ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەبین کە لە مۆدێرنیتەدا، پێوەندیەک لە نێوان ئاواز و ئازادی تاریف بکرێ یان ڕێک بخرێ ؟
بە بڕوای من تاریفێکی دیکە لەم پەیوەندییەدا مەیسەرە و ئێمە دەتوانین لەبری پەیوەندییەی کە مۆدێرنیتە لەنێوان ئاوەز و ئازادی‌دا سازی کردووە، جۆرە پێوەندییەکی دیکە جێگیر بکەین بۆ ئەم کارەش پێویست ناکا بە تەواوی نکۆڵی لە پێوەندی نێوان ئەم دوو چەمکە بکەین، بەڵکو دەبێ ڕاڤەو تەعبیرێکی جیاواز لەجێی تەفسیرە کۆنەکە دابنێن و لەسەر بنیاتێکی (Foundation) جیاواز ئەم پەیوەندییە نوێیە لێک دەینەوە یەکەم هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە ئەمەیە کە ئێمە ئەو پاشخانە رەت بکەینەوە کە مۆدێرنیتە ئەو پێوەندییەی تێدا ساز کردووە. ئەم پاشخانە دەبێ نەفی کرێتەوە و پێوەندی ئاوەز ئازادی لەم چوارچێوەیە وەلا بنرێ تا ئیمکانی لێکۆڵینەوەیەکی جیاوازی تیۆری لەم دوو چەمکە ( ئاوەز و ئازادی ) هەبێ لە ڕۆژئاوادا، دوای کانت، پێوەندی ئازادی و ئاوەز هەمیشە لە چوارچێوەی و پاشخانی پێشکەوتنی مێژوویی‌دا بیندراوە کەبەوە پێشکەوتن و گەشەسەندن دەڕوات، ئەم زەمینە مێژووییە (بەتایبەت لە فەلسەفەدا) ئاڵۆزییەکی زۆری خستۆتە پێوەندی نێوان ئاوەز و ئازادییەوە. بەم مانایە کە ئەم پێوەندییە لە چوار چێوەی فەلسەفەدا بەباسێکی مێژووی بەستراوەتەوە کەتیایا بنەمای ئەو پێوەندیەی هەمیشە لە چوارچێوەی ڕەوتی پێشکەوتن و پەرەسەندن دا بینراوە، بۆیە بەشێکی زۆر لە ڕەخنەکانی پۆست مۆدێرنیزم بەجێیە و بەپێی ئەو ڕەخنانە دەکرێ سەرهەڵدانی دیاردەگەلی وەک ستالیزم و فاشیزم لەم چوارچێوەیەدا ڕوون کەینەوە کەواتە هەنگاوی یەکەم کەواتە هەنگاوی یەکەم لەباری تیۆرییەوە ئەمەیە کە ئێمە باسی ئاوەز و ئازادی لە چوارچێوەی فەلسەفی مێژوو (Philosophy of history) دەرهاوێژین کە پێی وایە مێژوو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیک بەرەو پێشکەوتن دەڕوا. کاتێ ئەم کارە کرا، باسی فەلسەفەو پێوەندی نێوان ئاوەز و ئازادی دەبێتە باسێکی هەنووکەیی و ئێستایی و چیتر ئەم باسە شەرعیەتی خۆی لە ئامانجێکی بان مێژووی (Ttanshistorical) میتافیزێکی دەرەوەی خۆی وەرناگرێ ئێستا با بزانین ئەم تەفسیر و تاریفە نوێیە چۆن کاریگەرییان لەسەر باسەکانی هاوچەرخدا وەک دیم‌و کراسی کۆمەڵڵگای مەدەنی، هاوڵاتی دیموکراتیانە....دەبێ.
ئەگەر ئێمە ئاوەز و ئازادی لە فەلسەفەی مێژوو جیا بکەینەوە وەک مەسەلەو پرسێکی زەمانی حاڵ هەڵسەنگێنین، ئەگەر ئێمە پێوانەکانی تەعبیر و ڕاڤە و پێوەرەکانی ڕەوایەتی و ئەخلاقی ئەمانە لە زمان حاڵ وەربگرین، تەواوی بنەما تیۆری و فەلسەفەییەکانی ئەم پێوەندی چەمکانە بەراوەژوو دەبنەوە ئەوسا ئێمە ناتوانین ئاوەز و (عەقڵ) بە حاکمیەتێکی گشتی و سەربەست بزانین ئاەم ئاوەز ئەوسا تەنیاو تەنیا لە پێوەندی لەگەڵ هەندێ پراکتیکی کۆمەڵایەتی فەرهەنگی ئابووری سیاسی دا مانا دەبەخشێ و دەبێتە گشتێکی پلۆڕاڵ کە خاوەنی جەوهەرێکی هاوچەشن نییە ئەوسا ئەم هاوچەشنییە تەنیا لە تەک ئە ستراتیژیانەدا دەبێت کە ئەم ڕەوتو پڕاکسیسە، (praxis) کۆمەڵایەتی و ئابوریانە لە نێوانیاندا ڕوودەدەن ئەم ستراتیژیانە کە ئێمە دەتوانین سیسەت و فەرهەنگ لە ئاراستەی ڕەوتێکی ئاوەزمەندی یاخود نائاوەزمەندی ئەم ستراتیژی و رەوتانەی لێک هەڵاوێرن ؟
بە بڕوای من تەنیا ڕێگە بۆ ئەم کارە ئەمەیە کە ئێمە تەعبیرێکی غەیری جەوهەر گەراییمان لە ئازادی تەنیا لە چوار چێوەی ئەم پراکتیکیانەدا بیبینین کە لە ئێستا‌و لەنێو ڕەوتی مێژوودا ڕوودەدەن بەم چەشنە ئازادی جیتە لەسەر بنەمای ئامانجێکی مێژووی تاریف ناکرێ و نابێتە ئایدیاڵێکی مێژووی (Historicall deal) بەگوێرەی ئەم تاریفە، ئازادی لە چوارچێوەی قاڵبی ئەم ڕەوت و کردەوە کۆمەڵایەتیانەدا دەبینرێ و هەروەها وەک گشتێک، هیچ هاوچەشنییەکی زاتی و جەوهەریانە بەیەکەوە نابێ ئەم چەشنە ئازادییە تەنیا لە بەراورد لە تەک نەبوونی ئازادی دا (لە بەراورد لەتەک سەرە ڕۆیی و دیکتاتۆری‌دا) مانا دەدا. کە دەڵێن نێوەڕۆکی ئازادی لەبەرانبەر یان لە نێوان ئازادی و نا ئازادی‌دا (لەنێوان ئازادی و سەرەڕۆیدا) دەبێتە پێوەندییەکی ناکۆک و دژانە. لە ئاستی فەلسەفی و تیۆریی سیاسیەوە ئەوە پیشاندەری ماکێکی نوێیەو ئەوە دەدەخا کە ئەم ئازادییە چیتر پێوەندی بە ئامانجێکی مێژوویەوە نییە بەڵکو لە زەمانی حاڵ و لە پراکتیکە کۆمەڵایەتییەکان دادەبیندرێ. ئەم ئازادییە تەنیا لە بەرامبەر و لە ناکۆکی لەتەک نەبوونی ئازادی‌دا، یاخود لەو کردەوانەدا کە پێش لە ئازادی دەگرن، مانا دەبەخشێ ئەوەش ئێمە دەگەیەنێتە ئەم ئەنجامەی کە (پێچەوانەی بڕوای پێشووکە ئازادی هەمیشە لە دژی دەسەڵات دەبینێ ) ئازادی بەپێی دەسەڵات ولەدەرەوەی دەسەڵات دا ناکرێت وێنا بکرێت ئازادی هەمیشە لە زەمانی حاڵ‌دا مانا دەداو خۆی لە بەرامبەر دەسەڵات و لەدەرەوەی دەسەڵات ناکرێ وێنا بکرێ ئازادی هەمیشە لە زەمانی حاڵ‌دا مانا دەداو خۆی لە بەرامبەر دەسەڵات دادادەنێ، بەڵام نە بۆ نەفی و هەڵوەشانەوەی دەسەڵات. بەڵکو و بۆ گرتە دەستی دەسەڵات و بۆ ئەوەی بتوانێ بنەمایەک بۆخۆی سازکا. ئەمە تەنیا دەسەڵاتی سیاسییەکە دەتوانێ بێتە بنباتێک بۆ ئازادی و ئازادی خۆی هەرگیز ناتوانێ بنەمای خۆی پێک بێنێ (بەمجۆرە لە فەلسەفەی ڕۆشنگەری دا فەرز دەکرا) باوەڕ بەم ئەسڵە کە ئازادی خۆی بنەما و بنیاتی خۆی پێک دێنێ دەبێتە هۆی ئەو گرفتە کە من لێرە وەک نا تەبای و پارادۆکسی ئازادی ئاماژەم پێ‌کرد.
بەگوێرەی ئەم تاریفە غەیرە جەوهەر گەراییان ئازادی لە پێوەندیەکی ناچار لە تەک دەسەڵات دایە و هیچ دەسەڵاتێک بەبێ ئازادی و هیچ ئازادییەک لە دەرەوەی پێوەندییەکانی دەسەڵاتدا ناکرێ وێنا بکرێ. ئەنجامێکی دیکەی ئەم چەشنە تەعبیرە لە ئازادی دەتوانێ وڵامێک بێ بۆ ئەم پرسیارە گرینگە کەچ شتێ بنیات و بنەمای ئاوەز یاخود کۆمەڵگایەکی ئازادی دا دیاری دەکا ؟ یاخود شونەکە و بنەمای ئەسڵی عەقڵ بنەمای پێوەندی ئەو عەقڵە لەگەڵ ئازادی‌دا چییە ؟ ئەم پرسیارانە ئاماژەن بەیەکێ لە سەرەکیترین کێسەکانی فەلسەفەی هاوچەرخ، واتە ئاماژەن بە نێوەرۆک و ساختاری سووژەی مێژوو و سیاسەت و شوێنی ئەم سووژەیە لە پێکهاتەی گوتار و پراکتیکی فەلسەفی و سیاسی‌دا (کەبەتیۆری سووژە یاخود سووژایەتی پێویستە) شیکردنەوەو تاریفی نێوەرۆکی سووژە هەڵسەنگاندنی دەوری ئەو لەڕەوتی مێژووی و سیاسی و فەرهەنگیدا نێوەرۆکی زۆربەی ئەم تیۆریانە پێکدێنێ. ئێستا ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە سەر پرسیاری پێشوو دەبێ بڵێین کە نێوەڕۆکی سووژە ( ئینجا ئەم سووژەیە چ تاک بێ یان کۆچ مرۆڤ، چینی کۆمەڵایەتی یان خود نەتەوەبێ) و چۆنیەتی پێوەندی لەگەڵ ئازادی و نەبوونی ئازادی دا هەمیشە لە ڕێگای پێوەندییەکانی دەسەڵاتی مەوجوود و زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا دیاری دەکرێ ئەوە دەسەڵاتە کە بنەمای سووژایەتییە دروست دەکا، ئەوە دەسەڵاتە کە بنەمای سووژایەتی و بنەمای تاکییەتی کۆمەڵایەتی و بەگشتی پێناسی ئەمانە دیاریدەکا.
با ئێستا لەبەر تیشکی ئەم باسەدا بێینەسەر مەسەلەی پێناس (Identy) و بزانین چ جیاوازییەک لەنێوان ئەم تاریفە لەگەڵ تاریفە باوەکان دا هەیە ئەگەر ئازادی تاریفی دژی جەوهەر گەراییانەی هەیە، پێوەندی نێوان ئازادی و ئاوەز چی بەسەر دێ؟ تەعبیرێکی دژی جەوهەر گەرایانە لە عەقڵ دەتوانێ ببێتە سەرچاوەی سازدانی پێوەندییەکی جیاواز لە نێوان عەقڵ و ئازادی‌دا، بەمەرجێ ئەم تەعبیرە خۆی لە تەعبیری جەوهەر گەراییانەی ئاوەزی سیاسی دوربخاتەوە و ئاوەز وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بە نێوەرۆکێکی هاوشێوە نەبینێ. بەواتە یەکیتر ئاوەز نابینێ وەک جەوهەرێکی هاوشێوە هەڵسەنگێندرێ کە نێوەرۆکی (phenom) دیاردە مێژووی و سیاسیەکان دیاریدەکا. ئەم چەشنە تەعبیرە دیاردە ناسانانە (enolgical) کە هەموو دیاردەیەکی دەرەکی بە ڕەنگدانەوەی جەوهەرێکی یەکەو هاوشێوە لە چەشنی ئاوەزی سیاسی و مێژووی دەزانێ جەوهەر گەرایان. ئاوەز یان سیاسی دەبێ بە پێچەوانەی ئەم ڕوانگانە خاوەنی نێوەڕۆکێکی ڕەخنەی و ڕەخنە گرانە بێ، بەگوێرەی ڕەخنەی پۆست – مۆدێر نیستەکان لە مۆدێرنیتەدا ئاوەز یان ڕەخنەیەکی ئاوەزمەندانە دەبێ تەنیا سنوورەکانی دیاردەیەک دیاری بکاو کاری بە ڕوح و جەوهەری دیاردەکەوە نەبێ چونکە ئەم جەوهەرە خاوەنی تۆتەڵێتییەکی (Totalyty) هاوچەشن و شیاوی تێگەیشتن و دەرک نییە بەڕای من دەبێ ئەم ڕەخنەیە دەوڵەمەند تر بکرێت بگوترێ : ئاوەزێک کە لە پەێوەندی لەتەک ئازادیدایە و جگەلە خوسڵەتی ڕەخبنەگرانەی، دەبێ بتوانێ ناوەندەکانی پووکانەوەی (Decadence) (انحاوی) فکری و فەرهەنگی لە کۆمەڵگادا دەستنیشان بکاو توانای ئەوەی هەبێ لە ئاستی تام یان کۆمەڵدا ئەو شتە لە فەلسەفەدا سنور بەزاندنی (Transg ression) پێدەڵێن دیاری بکا.
ئاوەز دیاردەیەکی پلۆراڵە و جەوهەرێکی هاوچەشنی نیە، هەر بۆیەش ئەقڵی سیاسی – ئەگەر تاریفێک لەم چەمکە هەبێ – دەبێ لە چوار چێوەی ئێستا‌و لە بواری کارکردن، پراکتیک و دیسکۆرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییە دا بێ، ئەقڵێ کە خۆی لە دەرەوەی ئەم پراکتیکە کۆمەڵایەتییەدا ببینێ، ناتوانێ ئەقڵێکی مێژوویی بێت ئەم چەشنە تاریفە جیاوازن لە ئازادی و ئاوەز دەتوانن ببنە ئامرازێک بۆ ڕەخساندنی تەفسیرێکی جیاواز لە مۆدێرنیتە کاتێ من جەخت دەخەمەوە سەر بنەمای پلورالیستی ئازادی و ئاوەز دژی ئوە ڕادەوەستم کە ئەم دوو ئەسڵە بنەمایەکی مێژووی بەدەر و هاوشێوەیان هەبێ ( بۆ وێنە وەک مارکسیزم و لیبرالیزم ) مەبەستم پروپاگەندە کردن بۆ لیبرالیزم نییە، بە پێچەوانەوە! ئەوەی من مەبەستمە جیاوازییەکی جدی لەتەک لیبرالیزمی فیکریدا هەیە با بەر لەمەی بچینە سەر مەسەلەی کۆمەڵگای مەدەنی و دێموکراسی، هەندێ ئەم خاڵە ڕوون کەینەوە.
لێبرالیزم هەمیشە پلۆرالیزم وەک فاکت (واقیح) دەبینێ فاکت بوونێکی مەوجودە فاکت یان واقع لەبارەی فەلسەفییەوە باسی بوون (Existence) دەکەن هەرگیز باس بوونایەتی (Deing) وەک ڕەوتێک ناکەن من باسی پلۆرالیزم دەکەم مەبەستم پلۆرالیمێکە کە بوون بەشێوەی ڕەوت دەبینێ جیاوازی بوونایەتیی و بوون لەوە دایە کە لە بوونایەتی دا دەتوانین دیاردەکان لە پێوەندییەکی هاوێنەیی و جیاوازدا (identity & difference) ببینین (هەروەک پێشتر من لە باسەکانمان دا ئاماژەم پێکردووە ) ئەگەر ئێمە باس لە پلۆرالیزم دەکەین نابێ وەک ، نابێ وەک فاکتێکی (واقعێکی) کۆمەڵایەتی و سیاسی جەخت بخەینەسەر ئەم پلۆرالیزمە، بەڵکو دەبێ ئەم پلۆرالیزمە وەک ڕەوتێکی بوونایەتی ببینین ڕەوتێک کە تێیانە تەنیا ئامادەی (حزوور) پیشان دەدرێت بەڵکو دەربڕی نائامادەی (غیبت)یشە بۆیە بوون ناتوانێ خۆی لە خۆیدا وەک واقعێک هاوکات ئامادەیی نا ئامادەیی (حزور و غیابی) دیاردەیەک بەیەکەوە پیشان بدا. بۆیە تەنیا پلۆرالیزمێکی دیموکراتێک ئەو پلۆرالیزمە کە دەتوانێ ڕێزی جیاوازی بگرێ و جیاوازی بکاتە بنەمای چالاکی و کاری ئەوە جیاوازییەکە نیوەرۆک و سنورەکانی پلۆرالیزم دیاری دەکا بەبێ ئامادەی جیاوازی پەسەند کردنی ئەم جیاوازییە هیچ چەشنە پێناسێک ناتوانێ بوونی هەبیت چونکە پێناس تەنیاو تەنیا لە جیاوازیدا و لە پەسەند کردنی ئەم جیاوازیانەدا مانا دەبەخشێ (جا ئەم پێناسەیە هیچ پێناسێکی ناتەوایەتی و چینایەتی بێ یان پێناسێکی جنسی و فەرهەنگی ).
پلۆرالیزمێک کەنەتوانێ بێتە بنەمایەک بۆ پێناسەو بۆ سەنەدی ئەم جیاوازییە دەبێتە پلۆرایزمێکی وەستاو قەتیس ما‌و ئەم چەشنە پلۆرالیزمە دەبێتە هه‌مان پلۆرالیزمى لیبرالی كه له زۆربه‌ى وڵاته دیموكراتیكه‌كاندا هه‌یه كه تیایاندا بنه‌ماكانی هاوڵاتیه‌تى به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنانه هه‌رگیز ناتوانین جیاوازیه‌كان به‌رامبه‌ر و ناته‌بایى دیارده‌كان له‌چوارچیوه‌ى پلۆرالیزم دا پیشان بده‌ن. به‌كورتى پلۆرالیزم به‌بێ په‌سه‌ندى جیاوازییه‌كان ناتوانێ بنه‌مایه‌ك بێت بۆ پێناسى جیاواز ته‌نیا ده‌توانێ یه‌ك پێناسى وێكچوو په‌سه‌ند بكا كه‌پێناسه‌كانی دیكه ده‌بێ له‌ودا بتوێته‌وه یاخود سه‌روه‌رى ئه‌و په‌سه‌ند بكه‌ن و له‌ژێر سێبه‌رى ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وایه‌تى ئه‌و پێناسه‌دا درێژه به‌ژیانى خۆیان بده‌ن.
كه‌ئه‌م ته‌فه‌سیره له ئازادى و ئاوه‌ز پێوه‌ندیان به پلۆرالیزم و پێناسه‌وه (كه له‌سه‌ر بنیاتی هاو ێنه‌یی و جیاوازى ساغ بۆیه‌وه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاماده‌یه‌كى مه‌ییوو ته‌عبیرێكى واقعگه‌رانه له بوون) ده‌توانێ ببێته بنه‌مایه‌كى پته‌و بۆ ڕه‌خنه له دیموكراسى یان چه‌مك گه‌لى وه‌ك كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و بوارى جه‌ماوه‌رى( Pudlic sphere) یان یاساكانى هاوڵاتێتى ئه‌گه‌ر ئه‌و باسانه‌ى سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌كرین بخرێنه نیو قاڵبێكى نۆرماتیڤ خه‌سڵه‌تى مۆدێرنیته ناتوانن ببنه باسێكى دیموكراتیك. ته‌واوى ئه‌و ته‌عبیرانه‌ى له كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موویان ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌رئه‌م تاریفه نۆرماڤه (كه ڕیشه‌ى له‌فه‌لسه‌فه‌ى ڕووناكگه‌رى دایه ) ئه‌م باسانه سنور و چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌م جۆره‌ى ئاماژه‌م پێكرد ( یانى به پێى ئاماده‌یی كه نا ته‌بایى و جیاوازی تیایا نا بینرێ ) دیارى ده‌كه‌ن به‌م پێیه ئه‌م كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه هه‌رچه‌ند دیموكراتیش بێ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ بنه‌مایه‌ك بێ بۆ ڕێزگرتن له‌م جیاوازیانه و په‌سه‌ندى مافه جۆربه جۆره‌كانى پێناسه جیاجیا كان هه‌رگیز ناتوانێ ببێ به‌كۆمه‌لأگایه‌كى دیموكرات.
له‌م گۆشه نیگایه‌وه پێوه‌ندى ئه‌م كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا تووشى گرفتیكى جدی ده‌بێ چوونكه له تاریفه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا (كه‌زۆربه‌یان تاریفیكی دامه‌زراوه‌ین، واته ئه‌مانه ئه‌م كۆمه‌ڵگا یه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تدا ده‌بینن ) جه‌خت ده‌كرێته‌سه‌ر رۆڵى یاسا‌و حكومه‌تى یاسا بۆ وێنه له ته‌عبیرێكى ڕ‌ۆشنبیرانى ئاینى ئێران دا جه‌ختى سه‌ره‌كى ده‌كرێته سه‌ر حكومه‌تى یاسا‌و یاسایى بوون، له‌حاڵه‌تێكدا زۆربه‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى نا ئاینى ڕیگایه‌كى تر هه‌لأده‌بژێرن و جه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ئه‌م دامه‌زراوانه له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى(ده‌وڵه‌ت)دا به‌ڕای من هه‌ردوو فیكره‌كه توشى هه‌ندێ گرفتن كه سه‌رچاوه‌یان له چه‌شنه تیگه‌یشتنێكى تایبه‌ت له مۆدیرنیته‌دا.
كۆمه‌لأگاى مه‌ده‌نى له‌فه‌لسه‌فه‌دا ته‌نیا میتافۆریكه (Metaphor) ئه‌وه‌شتێ نیه بكرێده‌ستى له‌سه‌ر دانێى و بڵێى لێره‌وه تا ئێره كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییه سنوره‌كانى دیاری بكه‌ى. كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى مۆتا فۆریكه، كه سنور و چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى پێشان ده‌دا. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجى ئه‌و تاریفه بده‌ین، ده‌بینین كه چوار چێوه و مه‌وداى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى – به‌گوێره‌ى ئه‌و تاریفانه‌ى له ئازادی و ئاوه‌زمان كرد توشى ئاڵۆزییه‌كى زۆر دێ. ئازادى ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا ببیندرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وابێ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بنه‌ما یان پێگه‌یه‌كه بۆ ئازادى كه تییا ئازادى به گوتار یان پێشكه‌وتن نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه له ئامانجداریه‌تیه‌كى مێتافیزیكى ڕزگارى بووه , ده‌بێ بڵێین كه پێوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له خودى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و له ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه كه‌واته ئێمه ناتوانین هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كى مه‌ده‌نى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسادا فه‌رز كه‌ین (كاتێ یاسا زاڵه، به‌م مانایه‌یه كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى خۆى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م یاسایه‌دایه ) ئه‌م ئازادییه دیارده‌یه‌كى نێگه‌تیڤ نیه كه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات دابێ و پێناسى خۆى له نه‌فى ده‌سه‌ڵات وه‌رگرێ، به‌ڵكو ئازادییه‌كه پێوه‌ندى له‌گه‌لأ ده‌سه‌ڵات دایه‌و پیناسى خۆى له‌م پێوه‌ندیه دا ده‌بینێ جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئازادى ده‌بێ نه‌فى ده‌سه‌ڵات بێ، یان ئازادى له پێوه‌ندى له‌گه‌لأ ده‌سه‌ڵات دابێ، باسێكى به‌رفراوانى سیاسى ده‌كاته‌وه. ئه‌م باسه‌ش ته‌نیا باسێكى فه‌لسه‌فى نیه، به‌ڵكو زۆر لایه‌نى كرده‌وه‌یى و سیاسى هه‌یه، ئازادى به‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى شیاوى لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتن نیه به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له پراكتیكه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بیندرێ و هیچ هاوێنه‌یه‌كى جه‌وهه‌رى له ده‌ره‌وه‌ى پێوه‌ندییه ئاماده‌كانى كۆمه‌ڵگادا نیه، ئازادى نایه‌تى و نێگاتیڤ، ئه‌ساسێك نییه كه بتوانێ ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى دیمو‌كراتى و ڕادیكالأ كه له‌وێدا پلۆرالیزم بوونایه‌تیه‌كى زاڵى ببێ ئازادى نایه‌تى و ئه‌و واقعیه‌ته وه‌ستاوه (Staic) كه به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ناتوانێهه‌لو مه‌رجى پێویست بۆ ده‌ربڕینى جیاوازى و وێك نه‌چونانه سیاسى فه‌رهه‌نگى،ئیتینیتكى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بڕه‌خسێنێ و ئاماده‌یی چالاكانه و كاریگه‌رى ئه‌م ئه‌م وێك نه‌چونانه له ڕه‌وتى سیاسى دیموكراتیك دا ده‌ست به‌كار دیاره ئه‌م چه‌شنه تێگه‌یشتنه (بونایه‌تییه) له ئازادى و ڕه‌وتى سیاسى دیموكراتیدا پێویستى به تێگه‌یشتنێكى تایباته له هاوڵاتێتى، كه‌بتوانێ ئه‌م بونایه‌تى دینامیكییه (Dinamic) ى هاوێنه‌یى جیاوازى له پێوه‌ندییه‌كى نه‌وه‌ستاو و بزاڤمه‌ند (fluid) له نێوان ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا پیشان ده‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه چه‌مكى هاوڵاتیه‌تى نه‌ته‌نیا له نه ته‌نیا له ئێران، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساو ئاڵمان دا ده‌بینین یه‌كێ له ئامانجه‌كانى ئه‌و خه‌باته‌ى له‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م چه‌مكه (هاوڵاتیتى) بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كى دیكه جیاوازى و پێناسه جیاوازیه‌كان پیشان بدا،واته به‌گوێره‌ى تاریفێكى تازه، ڕێزى جیاوازییه‌كان بگرێ و مافى پێناسه جیاوازاكان له چوارچێوه‌ى یاساكانى هاوڵاتێتیدا به ڕه‌سمیه‌ت بناسێ، كه‌وایه هیچ كام له‌م خه‌بات و ئه‌م گۆڕانكاریانه چ فكرى و چ سیاسى خۆیان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات دا نابینن ئه‌و ئازادیه‌ى ئه‌وان خه‌باتى بۆ ده‌كه‌ن ئازادییه‌كه له چوارچێوه‌ى زه‌مانى ئێستادا كه حاڵه‌تى ململانى و ناته‌بایه‌ى تێیا په‌ره‌ى پێده‌درێ، نه‌ك ئازادییه‌ك كه ده‌یه‌وێ له پێوه‌ندى له‌ته‌ك مه‌به‌ست و ئامانجێكى ده‌ره‌وه‌ى ڕه‌وتى مێژوودا به‌ڕزگارى بگا.
من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ئه‌و ڕێگاَرى داڕشتنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى مۆدێرنیته‌و ساغ كردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان ئاوه‌ز و ئازادییه‌ك كه بكرێ له چوار چێوه‌ى بیرى سیاسى و ئه‌ندێشه‌ى فه‌رهه‌نگى و فه‌لسه‌فیدا بگونجێ و بێته پێگه‌یه‌ك بۆ خه‌باتێكى نوێى فكرى.
سه‌رچاوه : سیاسه‌ت (گۆڤارێكى تیۆرى سیاسى وه‌رزانه‌یه) ژماره ١، سێپتامبه‌رى ٢٠٠٢ ل ١٢-٢٣
بابەتی زیاتر