عوسمان حسن شاکر
پرۆسه‌ی به جیهانیبوون به هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌ورانه‌ی له بواری سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوریه‌كان دروستی كردوه، دۆخێكی خوڵقاندوه كه بۆته هۆی سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به گه‌لێك له‌و پره‌نسیپ و چه‌مك و به‌هایانه‌ی كه تا ئه‌و كاته به‌شێكی پیرۆز قابیلی ده‌ستكاری نه‌كردن دانراون، یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ش كه گۆرانێكی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هات، چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان یاخود سه‌روه‌ری نیشتمانییه، له‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه له سێ ته‌وه‌ردا قسه له‌سه‌ر كاریگه‌ری پرۆسه‌ی به جیهانیبوون له‌سه‌ر چه‌مكی سه‌روه‌ری نیشتمانی بكرێت. له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێژووی چه‌مكی سه‌روه‌ری باسكراوه. له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، به كورتی تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌مكی به جیهانیبوون و پرۆسه‌ی به جیهانیبوون له ڕووه‌كانی سیاسی ئابوری كلتورییه‌وه.
له كۆتاییدا باسی كاریگه‌ری پرۆسه‌ی به جیهانیبوون له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان یاخود سه‌روه‌ری نیشتمانی ده‌كرێت.
1-گه‌شه‌كردنی مێژووی چه‌مكی سه‌روه‌ری
چه‌مكی سه‌روه‌ری له سه‌ده‌كانی شازده‌و حه‌ڤده‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، له ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن "نه‌ته‌وه‌ی" له ئه‌وروپادا. له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه سه‌روو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه خۆی له كڵێسای كاسولێك و ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی ده‌بینێته‌وه، چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی پاشایه‌تی كه خاوه‌نی سیسته‌مگه‌لێكی مه‌ركه‌زی بوون، توانیان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانیاندا بسه‌پێنن له ژێر ناوی "سه‌روه‌ری"دا وه‌ك به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیسپانیا‌و...هتد.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی پاشایه‌تی هێنده به‌رفراوان بوو،هیچ له‌مپه‌ر یاخود ئیلتیزامێكی قانونی نه‌یده‌توانی سنووری بۆ دابنێ، ئه‌ویش له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه میر یان پاشا ده‌سه‌ڵاتداری ره‌هابوون له ده‌وڵه‌تدا.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیش، ده‌سه‌ڵاتی باڵا كه خۆی له پاشا ده‌بینیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاو بێسنوری هه‌بوو له ئیمزا كردن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یاخود راگه‌یاندنی جه‌نگ و راگرتنیدا.
سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان دوو ڕوخساری هه‌یه، ناوخۆیی و ده‌ره‌كی. سه‌روه‌ری ناوخۆیی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ده‌وڵه‌ت له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ كاروباره ناوخۆیه‌كاندا دروست ده‌بێت، وه‌ك رێكخستنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له سنوری هه‌رێمه‌كه‌یدا هه‌یه هه‌ر له كاڵا و شتومه‌كه‌وه تا به مرۆڤ ده‌گات .
سه‌روه‌ری ده‌ره‌كیش، بنه‌ماكه‌ی ئازادی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت له به‌رێوه‌بردنی كاروبار‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به بێ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت.
شایه‌نی باسه سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان له واقعدا و له ڕووی به‌رجه‌سته بوونه‌وه به دوو شێوه ده‌بێت، كه بریتین له سه‌روه‌ری یاسایی و سه‌روه‌ری سیاسی. سه‌روه‌ری یاسایی بریتیه له ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی ره‌ها، كه به بێ بوونی هیچ ركابه‌رێك مافی "یاسایی" داواكردنی ملكه‌چبوون و ئیلتیزامكردنی له هه‌موان هه‌یه به‌و شێوازانه‌ی كه یاسا رێكیده‌خاو دیاریكردووه. سه‌روه‌ری سیاسیش، بریتییه له هێزێكی سیاسی ناپابه‌ند كه توانستی سه‌پاندنی ملكه‌چكردن و گوێڕایه‌ڵی كردنی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌مواندا، كه به زۆری پشت به پاوانكردنی هێز و توانستی ناچاركردن ده‌به‌ستێ.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ، ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان قسه‌یان كردووه، سه‌رباری جیاوازی تێروانین و بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م چه‌مكه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و هاوڕان كه پێویسته سه‌روه‌ری له ده‌سته‌و دامه‌زراوه یان قه‌واره‌یه‌كدا چڕبكرێته‌وه وه‌ك (پاشا و ئیراده‌ی گشتی و په‌رله‌مان)، هه‌ر خودی ئه‌م تێروانینه‌شه كه هۆكاره‌كانی زۆربوونی ئه‌و ڕه‌خنه‌و وه‌ڵامانه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، كه ئاراسته‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌كراون، له ژێر رۆشنایی و پاساوی نه‌گونجانیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی سیسته‌می پلورالیزمی دیموكراسیدا، كه پشت به زنجیره‌یه‌كی ئاڵۆز له په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوسه‌نگی و چاودێری checks and balances ده‌به‌ستێ .
به پێچه‌وانه‌ی ره‌وشه‌كه سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری ناوخۆیی كه به هۆی گۆرانكارییه دیموكراسیه‌كانه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه، پرسی سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی و گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه .
زۆر له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئاڵۆز و فره ره‌هه‌ندن (وه‌ك :ململانێی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل و كێشه‌و ململانێكان له یوگسلافیای پێشوو) به‌شێكی زۆری هۆكاره‌كانیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خواست و داواكاری لایه‌نه ناكۆكه‌كان بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌رییان به‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌رێمی دیاریكراودا. هه‌روه‌ها چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی له ئێستادا به مانای گوزارشكردنه له سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی خۆیانن، هاوڵاتیانیان ده‌توانن ئاراسته‌و چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ته‌كه به پێی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دیاری بكه‌ن. به‌ڵام له‌سه‌رێكی تریشه‌وه توندڕه‌وی و زیاده‌ڕه‌ویكردن له سه‌روه‌ریدا ده‌بێته هاوواتای پێشلكردنی مافی هاوڵاتیان، هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری هه‌ستیاربوونی زۆر له ده‌وڵه‌تان له ده‌ستبردن بۆ سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی یان نیشتمانی روون ده‌كاته‌وه، ته‌نها هۆكاری كه‌مه‌ندكێشی هه‌ندێك له ئایدۆلۆژیاكانیش، به تایبه‌ت ئایدۆلۆژیای ناسیونالیزم و توانستی كۆكردنه‌وه‌و راكێشانی هه‌واداران و لایه‌نگرانی زۆر و به‌رچاو به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م بۆچونه‌یه.
شایه‌نی باسه چه‌ندین ره‌خنه‌ی تیۆری و ئه‌خلاقی رووبه‌رووی چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له رووی ئه‌خلاقیه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین، چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی ده‌بێته ئاسته‌نگێك و رێگا له ده‌خاله‌تی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئاژانسه جیاوازه‌كان ده‌گرێت له حاله‌تی پێشلكردنی مافه سروشتیه‌كانی هاوڵاتیان له لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه، واتا سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی ده‌بێته پاساوێك بۆ سه‌ركوت و پێشیلكردنی مافه بنه‌ره‌تیه‌كانی هاوڵاتیان.
گرفته تێوریه‌كانیش له نه‌گونجانی چه‌مكی ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ واقعدا خۆی ده‌بینێته‌وه، له كاتێكدا له‌مڕۆدا ئالوگۆڕ و پشت به‌ستنی دوولایه‌نه له نێوان وڵاتاندا ڕۆژ به ڕۆژ روو له زایادبوونه‌و به جیهانیبوونیش له یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانیدا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می سه‌روه‌ری سیاسی و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری یاسایی.
2-چه‌مكی به جیهانیبوون و جۆره‌كانی
چه‌مكی به جیهانیبوون له ده‌یه‌ی كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌ریهه‌ڵدا، واته ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت و بلۆكی سۆشیالستی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتدا.
پاش هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی سۆشیالست بانگه‌شه بۆ جیهانی تاك جه‌مسه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ململانێی شارستانیه‌كان و سیسته‌می نوێی جیهانی و چه‌ندین چه‌مكی تێڕوانینی تر كرا. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی به جیهانیبوون له خۆرئاوا و ئه‌مریكا، نوسه‌ران و رۆشنبیران و توێژه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ره‌هه‌ند و رووخساره جیاواز و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ئه‌م چه‌مكه‌یان خشته‌ژێر ڕۆشنایی لێكۆلینه‌وه و لێكدانه‌وه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆلینه‌وه و توێژینه‌وانه بوه هۆی دابه‌شكردنی نووسه‌ران و توێژه‌ران بۆ دوو گروپی لایه‌نگر و هه‌وادار و لایه‌نگری به جیهانیبوون یاخود نه‌یار و دژبه‌یه‌ك دژ به جیهانیبوون، هه‌ندێك له نوسه‌ران و توێژه‌ران به شێوه‌یه‌ك باسی به جیهانیبوون ده‌كه‌ن، وه‌ك نمونه‌ی زنجیره‌یه‌ك گۆرانكاری گه‌وره له مێژوودا، كه به هۆیه‌وه كۆی په‌یوه‌ندی و ده‌لاله‌تی مانای ئه‌و شتانه‌ی كه له پێشه ره‌گیان داكوتاوه به قوڵایدا رۆچوون، گۆرانی ریشه‌یان به‌سه‌ردا دێت، یاخود پێویستیان به‌سه‌ر له نوێ ناساندنه‌وه‌و بیناكردنه‌وه هه‌یه له ژێر ڕوشنای ئه‌و حه‌قییقه‌ته نوێیانه‌ی كه به جیهانیبوون له‌گه‌ڵ خوی‌دا هێناونی.
ئه‌مه به‌و مانایه دێت ئه‌و گۆرانه گه‌ردوونییه نوێیه‌ی كه به جیهانیبوون هێناوێته ئاراوه، پێویستی سه‌ر له نوێی چاوپیاخشانه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی به به‌شێكی زۆری ئه‌و بیر و تێڕوانین و مه‌عریفانه‌ی كه له سه‌رده‌مه مێژووییه جیاوازه‌كاندا دروست بوون و له دایك بوون، هێناوه‌ته ئاراوه، له‌م روه‌وه به تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌و بیروباوه‌رو ڕێبازه سیاسی و ئابوری و كه‌لتوریانه‌ی كه‌له به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌كاندا زاڵ و باڵا ده‌ست بوون، كردوه‌ته زه‌روره‌ت.
شتێكی سروشیتیه كه تێروانین و تێگه‌یشتنه‌كان بۆ چه‌مكی به جیهانیبوون و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جیاوازبێت، له به‌رئه‌وه‌ی ناكرێ چه‌مكی به جیهانیبوون به ته‌نها له تاكه پێناسه‌یه‌كدا قه‌تیس و دیاری بكرێ، جا ئه‌و پێناسه‌یٍه با زۆر ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بێت، چونكه ئابوریزانێك كه بایه‌خ به پێشكه‌وتنه‌كانی ئابوری جیهانی و سروشتی قۆناغی ئێستا ده‌دات له رووی كه‌ڵكه‌ی سه‌رمایه‌وه له‌سه‌ر ئاشتی جیهان، به پێچه‌وانه‌ی زانایه‌كی بیری سیاسیه‌وه له چه‌مكی به جیهانیبوون ده‌روانێ، كه به شوێن كاریگه‌ری گۆرانكاریه‌كانی جیهان و ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخه‌وه‌یه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و رۆڵی ده‌وڵه‌ت له جیهانێكدا كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ له داكشاندایه.
هه‌روه‌ها زانایه‌كی بواری كۆمه‌ڵناسی كه چاودێری ده‌ركه‌وتنی كێشه‌ی هاوچه‌رخی جیهانی وه‌ك: زیادبوونی نائاسایی ژماره‌ی دانیشتوان و هه‌ژاری و ژینگه‌و مادده سڕكه‌ره‌كان و قه‌ره‌بالغبوونی شاره‌كان و تیرۆر ده‌كات.
سه‌رباری ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، تێگه‌یشتنی بۆ چه‌مكی به جیهانیبوون جیاوازه له تێگه‌یشتنی كه‌سێك كه بایه‌خ به كاروباری رۆشنبیری و كلتوری ده‌دات و بایه‌خ به كرانه‌وه‌ی رۆشنبیری و ژیاره جیاوازه‌كان و دروست بوونی پردی په‌یوه‌ندی له نێوانیانیاندا و هه‌روه‌ها ترس له ئه‌گه‌ری كه‌لتوری به‌كاربردن و لاوازكردنی به‌هاو بیروباوه‌ڕه نێوخۆیه‌كان.
له‌به‌رئه‌وه جیاوازیكردن له نێوان جۆره‌كانی به جیهانیبووندا بۆته شتێكی پێویست، وه‌ك "به جیهانیبوونی" ئابوری و "به جیهانیبوونی" كه‌لتوری و "به‌جیهانیبوونی" زانستی و "به‌جیهانیبوونی" كۆمه‌ڵایه‌تی و "به‌جیهانیبوونی" سیاسی .كه‌واته یه‌ك تاكه به جیهانیبوون هه‌یه.
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به كورتی تیشك بخه‌نه سه‌ر سێ جۆری سه‌ره‌كی له به جیهانیبوون.
به‌جیهانیبوونی ئابوری
لێره‌دا به جیهانیبوون به‌رگری له ئازادی بازرگانی ده‌كات، واته به مانای ئه‌وه‌ی داوای واڵاكردنی سنوری وڵاتان ده‌كات له‌به‌رده‌م بزاڤی كاڵا و دراو و سه‌رمایه‌دا، به واتایه‌كی تر هه‌وڵده‌دات بۆ تێكه‌ڵكردنی بازاره‌كانی جیهان له بازارێكی سه‌رمایه‌داری جیهانی یه‌كگرتوودا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌رخۆ سه‌رمایه‌داری بكرێ به سیسته‌مێكی جیهانی یه‌كگرتوودا،هه‌روه‌ها زلهێزه‌كانی دنیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هۆی به جیهانیبوونی ئابورییه‌وه هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی له‌به‌رده‌م بازرگانیدا هه‌ن لابه‌رن، وه‌ك باجی گومرگی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ئابوری و پرۆسه‌ی دابه‌شكردندا.كه به‌مه‌ش هه‌وڵده‌دات بۆ لاوازكردنی رۆڵ و كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی له كاروباری ئابوری‌دا له رێگه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه فره نه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه.هه‌روه‌ها زیاتركردنی بایه‌خی ئه‌م كۆمپانیا زه‌به‌لاحه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه.هه‌روه‌ها زیادكردنی بایه‌خی ئه‌م كۆمپانیایانه له ئابوری جیهانیدا. كه‌واته چه‌مكی به جیهانیبوون په‌یوه‌سته به هه‌ژموونی چالاكی ئابوری سه‌رمایه‌داری و گۆرانی جیهان بۆ بازاڕێكی گه‌وره‌ی به‌كاربردنی به‌رهه‌می كۆمپانیا پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان.
به‌جیهانیبوونی سیاسی
په‌یوه‌سته به ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك هێزی جیهانی و هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌وه له ماوه‌ی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا، ئه‌م هێزانه كێبه‌ڕكێی ده‌وڵه‌تانیان ده‌كرد له بواری سیاسی‌دا.دیارترین ئه‌و هێزانه‌ش بریتین له بلۆكه بازرگانیه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی وه‌ك بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپا، كه یه‌كێتیه‌كی دراوی دروستكرد و له رێگه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپاوه كاری ده‌كرد.(ئه‌م بانكه له ساڵی 1999 دا دروستكراو ئێستا سه‌رپه‌رشتی دراوی یۆرۆ ده‌كا).
بنه‌مای ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی له هه‌ندێك له ڕووخساره‌كانی سه‌روه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تیدا كه به‌ره‌وه یه‌كێتی ئابوری هه‌نگاوی ده‌نا،دروست بوو، كه ره‌نگه له داهاتوودا یه‌كێتیه‌كی سیاسیشی لێبكه‌وێته‌وه له رێگه‌ی ده‌ركه‌وتنی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپاوه، له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و به‌رگرییه‌وه هاوهه‌ڵوێست و یه‌ك سیاسه‌تیان ده‌بێ و ده‌بنه هێزێكی كێبه‌ركێكاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ده‌ی داهاتوودا.
یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی پرۆسه‌ی به جیهانیبوونی سیاسی بریتیه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵێك به‌هاو پره‌نسیپی سیاسی كه پێویسته ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهان له پرۆسه‌ی حوكمكردنی وڵاته‌كانیاندا ره‌چاوی بكه‌ن.وه‌ك رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و جێبه‌جێكردنی میكانیزمه‌كانی دیموكراسی و فره‌لایه‌نی سیاسی و ئازادی بیروڕا له ژیانی سیاسی‌دا.رێزگرتن له‌م به‌هایانه وه‌ك ڤیزایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لێهاتووه بۆ چونه ناو هه‌ندێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و سوودمه‌ندبوون له كۆمه‌كی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی، لێره‌دا هه‌ندێك له پسپۆران باس له دۆخێك ده‌كه‌ن كه تێایدا مۆدیلێكی حوكمكردن له جیهاندا دروستبووه‌و ده‌وڵه‌تان ده‌بێت ره‌چاوی بكه‌ن.
به جیهانیبوونی كه‌لتوری
به جیهانیبوونی كه‌لتوری تایبه‌ت به خوێ هه‌یه، ئه‌م كلتوره نه‌نووسراوه.ئه‌م كلتوره كلتورێكی جیهانی و كاریگه‌ره.فراوانخوازه‌و ده‌چێته ناو هه‌موو وڵات، هه‌موو ده‌وڵه‌ت، هه‌موو گه‌لێكه‌وه كاریگه‌ریه‌كه‌شی به‌رفراوان و بێسنوره.ئه‌گه‌ر له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه سه‌یری ئه‌م جۆره ڕۆشنبیرییه بكه‌ین، ده‌بینین كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی دیاریكراوی هه‌یه وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه جل و به‌رگ (پۆشاك) و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌و ته‌له‌فون و ته‌له‌فزیون و سیسه‌می خوێندن و سه‌پاندنی زانست و زانیاری به زمانه بیانیه‌كان و ریزی درێژی كۆچبه‌ران له‌به‌رده‌م ده‌رگای بالوێزخانه‌ی وڵاته پیشه‌سازیه‌كاندا.
به كورتی چه‌مكی به جیهانیبوون له بواری كه‌لتوریدا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌ركه‌وتنی كه‌لتوری باكوری پێشكه‌وتووه به‌سه‌ر باشوری دواكه‌وتوودا و سه‌پاندنی زه‌وق و ڕۆشنبیری ئه‌مریكی خورئاوایه به‌سه‌ر فره كه‌لتوریدا.شایه‌نی باسه ئه‌م جیهانیبوونه به پێی ئه‌و شێوازانه‌ی باسمان كرد.مه‌ترسی گه‌وره‌و كاریگه‌ر دروست ده‌كات له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی فره كلتوری به قازانجی تاكه یه‌ك كلتور و رۆشنبیری جیهانی. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هیچ ده‌وڵه‌تێكدا نییه ده‌روازه‌ی سنوره‌كانی به رووی ئه‌و رۆشنبیری و زانستانه‌ی كه ڕۆژانه به هۆی جیهانگیرییه‌وه به دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه دابخات.
به‌هۆی ناساندنه‌كانی پێشووه‌وه كه له‌سه‌ر چه‌مكی به جیهانیبوون هێناومانه‌ته‌وه، بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتوو رێكخراو سه‌باره‌ت به دیارده‌ی "به جیهانیبوون" بوونی نییه، ناساندنی ئه‌م چه‌مكه جیاوازه به جیاوازی تێروانین و گرنگی پێدانی توێژه‌ره‌كه بۆ به جیهانیبوون و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان له واقعدا، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بینین تیروانینه‌كان بۆ به جیهانیبوون له روخساردا جیاوازن به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هاومانان، خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو تێروانینه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر چه‌مكی به جیهانیبوون بریتیه له بوونی ئیراده‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی جیهان، جا له‌وانه‌یه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه سیاسی بێت یاخود سه‌ربازی و ئابوری و ڕۆشنبیری ...هتد..
3-كاریگه‌ری به جیهانیبوون له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی سه‌روه‌ری
كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهان، كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری قووڵی له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هێنایه ئاراوه، چ له رووی سیاسی چ له رووی هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كانه‌وه.به تایبه‌تی له دوای ده‌ركردنی یه‌كێتی سۆڤێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك دوو زلهێزی جیهانی.لێره به‌دواوه ئیدی ئه‌وروپا وه‌ك سه‌نته‌ری دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری داروخاوی ئه‌وروپا دوای جه‌نگدا، ولاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو.پاشه‌كشه‌ی ئه‌وروپا له هه‌ردوو رووی سیاسی و ئابوریه‌وه، بوه هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ك دوو زلهێزی جیهانی، كه ده‌یانویست ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له سیاسه‌تی دوه‌لیدا هه‌بێت.له ژێر رۆشنای ئه‌م گۆرنكاریانه‌و دابه‌شبوونی جیهان له‌و كاته‌دا بۆ ئۆردوگای خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و كێبه‌ركێیه‌ی كه له نێوانیان هه‌بوو بۆ ئاڵۆزی سیاسی كه دواتر به ناوی جه‌نگی سارده‌و ناسرا، له به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێن جه‌نگی سارد زاراوه‌یه‌كه كه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه تازه‌یه به‌كارده‌هات، كه له نێوان هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی دروست ببوو.له ماوه‌ی نێوان كۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌و ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا واته به درێژای ساڵانی 1945-1991 درێژه‌ی كێشا.
دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ڕژێمه سۆشیالیسته‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ململانێی نێوان هه‌ردوو بلۆكی خورهه‌ڵات و خۆرئاوا كۆتای هات.جیهان له سیستمی دوو جه‌مسه‌ریه‌وه گۆڕا بۆ سیسته‌می یه‌ك جه‌مسه‌ری، جیهان پێی نایه سه‌رده‌مێكی نوێوه، سه‌رده‌می پێكهێنانی تاك جه‌مسه‌ری و سه‌رده‌می سه‌ره‌تای به جیهانیبوونی ئه‌مریكی، سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌م قۆناغه به‌ره‌و سیستمی نوێی جیهانی هه‌نگاوی نا .
(سیسته‌می نۆێی جیهانی) زاراوه‌یه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار بۆشی باوك له وتارێكیدا كه له ساڵی 1990 دا ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مریكای كرد به بۆنه‌ی ناردنی هێزی ئه‌مریكیه‌وه بۆ كه‌نداو، به‌كاری ده‌هێنا.له‌و وتاره‌دا خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی به‌م شێوه‌یه باس كرد.كه بریتیه له :(له دایكبوونی سه‌رده‌مێكی نوێ، سه‌رده‌می ئاشتی بۆ هه‌موو گه‌لان، سه‌رده‌مێك كه ئازاده له هه‌ر جۆره هه‌ره‌شه‌یه‌كی تیرۆرستی بۆ گه‌لان و ده‌وله‌َتان، هاوكاری و هاوئاهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت له رێكخراوه ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، په‌ره‌دان به دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاشتی.كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆپرچه‌ككردن، ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سنورداركردن یاخود پابه‌ند كردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان له پێناوی ئاسایشی ده‌وڵه‌تاندا...
له پاش جه‌نگی سارد و به هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ك ململانێ و جه‌نگی ناوخۆیی، كه ژماره‌و رێژه‌ی قوربانیه‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی تووشی شۆك كرد. وه‌ك جه‌نگه‌كانی ناوچه‌ی به‌لقان.به دیاریكراویش جه‌نگی بۆسنه‌و پاكتاوكردنی دانیشتوانه موسڵمانه‌كه‌ی له لایه‌ن سربه‌كانه‌وه.یان جه‌نگه ئیتنیه‌كانی ئه‌فریقیا به تایبه‌تی جه‌نگی ناوخۆی رواندا كه قوربانیه‌كانی سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س بوون.ئه‌م جه‌نگ و ململانێیانه هه‌ندیك ده‌وڵه‌تی تووشی شكست و لاوازی كرد له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و لێپرسراوێتیه‌كانی له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانیدا .ئه‌م رووداو گۆرانكاییانه بوونه هۆی سه‌رنجراكێشانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و وایان لێ كرد كه ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر و بینه‌ر نه‌بێت بۆ ئه‌م تراژیدیا‌و كاره‌ساتانه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌رك و په‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی تووشی ئه‌و كاره‌ساتانه بوون، له رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆییه‌و له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه، جێبه‌جێ بكات.
له به‌رئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی پرۆسه‌ی به جیهانیبوونه‌وه، له چه‌ند ئاستێكدا چه‌مكی ره‌های سه‌روه‌ریی نیشتمانی تێپه‌راندووه و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به هانه‌وه چوونی گروپ و پێكهاته لاوازه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ی دیاریكراوی خستوه‌ته پێش بیرۆكه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سربیا بۆ پاراستنی ئه‌لبانه كۆسۆڤویه‌كان وبڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ته‌یموری خۆرهه‌ڵات و بڕیاری پاراستنی كوردستانی عێراق دژ به حكومی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، له نموونه به‌رجه‌سته‌و دیاره‌كانی لاوازبوونی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری نیشتمانین.
سه‌رباری ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری نیشتمانی له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا باسكران، به‌ڵام هه‌ندێك له پسپۆران پێیان وایه كه پرۆسه‌ی به جیهانیبوون هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت نابێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێن له داهاتوودا ئه‌م گۆرانكارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت ده‌شكێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی پێویسته، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه ده‌وڵه‌ت هه‌ندێك گۆرانكاری له میكانیزم و ڕوڵه ئابورییه‌كه‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به جیهانیبووندا بگونجێت .
سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (كۆفی ئه‌نان) له باره‌ی پرسی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان له سایه‌ی به جیهانیبووندا، وتارێكی له گۆڤاری (ئیكسۆنۆمیست) دا بڵاوكردوه‌ته‌وه پێی وایه كه پرسی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان به‌و مانایه‌ی كه تاكو ئێستا‌و به‌ر له ده‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به جیهانیبوون هه‌یبووه، ئیتر له ناو پرۆسه‌ی سه‌رله نوێ داڕشتنه‌وه‌و هه‌مواركردندایه، لانی كه‌م به پێی خواستی هێزه‌كانی به جیهانیبوون و پرۆسه‌ی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌مڕۆدا پێویسته حكومه‌ته‌كان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لك كاربكه‌ن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێریكردن و ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری تاك وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسكراون، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پشتیوانیان لێده‌كرێت.
یه‌كێكی تر له خه‌سله‌ته‌كانی پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون بریتیه له په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و به‌های سیاسی كه ئه‌ركی ده‌وڵه‌تانی جیهانه له پرۆسه‌ی حوكمكردنی وڵاته‌كانیاندا ره‌چاوی بكه‌ن.ئه‌و به‌هاو پره‌سیپه جیهانیانه‌ش وه‌ك رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و پیاده‌كردنی میكانیزمه‌كانی كاری دیموكراسی و پلورالیزم و ئازادی بیروڕا له ژیانی سیاسی‌دا.بۆ چوونه ناو هه‌ندێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و سوودمه‌ندبوون له كۆمه‌كی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی، رێزگرتن له‌م به‌هاو پره‌نسیپ و به‌هایانه به تێروانینی هه‌ندێك له پسپۆران وه‌ك مۆدێلێكی حوكمڕانی لێهاتووه.
له ئێستادا و له سایه‌ی به جیهانیبووندا، به‌رپێگرتن و قه‌ڵاچۆكردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به ته‌نها وه‌ك پرسێكی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت ته‌ماشا ناكرێت، به‌ڵكو بووه به پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌مووكاتێكدا مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر و گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، بۆیه زلهێزانی جیهان له‌م باره‌یه‌وه بێده‌نگنابن له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك.
سه‌ره‌ئه‌نجام، له سایه‌ی سیستمی نوێی جیهان و به جیهانیبووندا، ده‌وڵه‌ت به‌شێكی زۆر له چه‌مكه كلاسیكیه‌كانی له ده‌ستده‌دات، به تایبه‌تی ره‌گه‌زی سه‌روه‌ری خۆی واته هه‌ردوو پره‌نسیپی سه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌رنه‌دان، ئه‌گه‌ر وه‌ك دوو چه‌مكی ره‌ها وه‌ریبگرین و ته‌ماشای بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاری و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ هاتوون ناگونجێن.ئه‌م دوو چه‌مكه پاشه‌كشه‌یان كردووه، له به‌رده‌م ژماریه‌ك به‌های تردا، پاشه‌كشه‌كه‌ش چه‌ن شێوازێكی به خۆوه بینیوه، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به پره‌نسیپی ده‌ستوه‌رنه‌دانه‌و هه‌یه، كه وه‌ك پره‌نسیپێكی ره‌ها نه‌ماوه به‌ڵكو بواره‌كانی زیادی كردووه.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌وڵی زیادكردنی پانتایی خۆرێكخستن و كاركردن بۆ یه‌كخستنی گه‌لان درا به شێوازێكی جیاوازتر له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌ره‌نجام چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند دامه‌زرا بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به شێوازێكی نوێی كاریگه‌ر بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی مرۆڤایه‌تی، كه هه‌ردوو چه‌مكی ده‌ستوه‌رنه‌دان و سه‌روه‌ری به مانا ره‌هاكه‌یان كۆسپی به‌رده‌م هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونانه بوون، له‌م سۆنگه‌یه‌وه كومه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی ئازایانه‌ی نا بۆ پابه‌ندكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردان بۆ رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنی زۆر مه‌سه‌له كه ده‌وڵه‌تان به‌و كارانه‌یان داده‌نان كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی كڕۆكی پسپۆڕی ناوخۆییه‌و رێگری كومه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد له ده‌ستێوه‌ردان، بێجگه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاژانسه‌كانی تایبه‌تمه‌ند رۆڵیان زیادی كرد، قه‌واره‌و هێزی جیا له قه‌واره‌ی هێزی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ركه‌وتن، وه‌ك رێكخراوی ناحكومی كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌كان، وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ڕۆلێ به‌رچاویان بینی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان له بواره جیاجیاكانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسیش‌دا.
هه‌ندێ گوڕانكاری ڕوویاندا، كه په‌یوه‌ندیان به پێشكه‌وتنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌بوو، زۆر بوار و پرسی رێكده‌خست كه پێشتر بۆ پسپۆری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان دانرابوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پسپۆڕیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی پسپۆڕیه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی.
له كۆتای سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چالاكی و جموجوڵێكی زۆری به خۆوه بینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، به تایبه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له كێشه‌و گرفته ناوخۆیه‌كان، كه تا كاتێكی نزیك به كارێكی ناوخۆی له قه‌ڵه‌م ده‌درا، به پێی بڕگه‌ی حه‌وتی مادده‌ی دوو په‌یماننامه‌كه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆی نیه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان وه‌ربدات، زۆرجار نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ، كه مادده‌ی دووی په‌یماننامه‌كه پێشیل ده‌كات، به تایبه‌ت له په‌یماننامه‌كه‌دا ده‌قێكی روون و راشكاو نییه، كه رێگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدات ده‌ست له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان وه‌ربدات، ده‌بێ بیانو و به‌ڵگه‌ی یاسای به‌هێز هه‌بێ كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتی پێ ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی پاساوی ده‌ستوه‌ردان بكات، به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه به پێشێلكردنی ده‌قی په‌یماننامه‌كه‌و كارێكی ناڕه‌وا داده‌نرێ.
دیارترین نمونه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێی بڕیاری ژماره (688)ی ڕۆژی 5 ی نیسانی 1991 پێی هه‌ستا، به‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی نۆی له كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی پێكرد له ده‌ستوه‌ردانی ناوخۆی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
پاساوی سه‌ره‌كی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ده‌ستێوه‌ردا بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق به گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی بۆ پارستنی له سه‌ركوتكردنی رژێمی به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بڕیاره‌دا هه‌ردوولایه‌نی سه‌ركوتكردنی دانیشتوانی مه‌ده‌نی و هه‌ره‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه گرێدابوو. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له رێگه‌ی بڕیاری 688 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا كردووه، وه‌ك كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نا به‌ڵكو وه‌ك كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و دانیشتوانه‌كه‌ی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئیدانه‌ی سه‌ركوتكردنی دانیشتوانی مه‌ده‌نی كردووه و میكانیزمی گونجاوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه داناوه، سه‌ركوتكردنی ناوخۆی و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه گرێداوه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پاساوێكی یاسای به‌هێزی هه‌بێ بۆ ده‌ستێوه‌ردان، چونكه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به پێی ماده‌ی 24 و فه‌صله‌كانی (12،8،7،6) ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش توانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌وزیف بكات به پێی فه‌صلی حه‌وت بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناكۆكیه ناوخۆییه‌كان .
سه‌رباری ئه‌و راستیانه‌ی كه بڕیاری 688 له خۆی گرتووه، ده‌توانین بلێین بڕیاری 688 یه‌كه‌م پێشینه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی له كاروباری ناوخۆی ئه‌فریقاو رۆدیساو كردووه دواتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بۆسنه‌و هێرز و گۆڤینیاو سۆماڵ و رواندا و هایتی و كۆسۆڤۆ و مۆزه‌مبیق و ته‌یموری خۆرهه‌ڵات ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی كردووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین بلێین كه ده‌ركردنی بڕیاری 688 وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره بوو له فیقهه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه رێگه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی‌دا بۆ زامنكردنی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌و مافه پێشێل ده‌كه‌ن.
ئه‌م بڕیاره هه‌ردوو پره‌نسیپی سه‌روه‌ری كلاسیكی و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی كاڵ كردووه.
ده‌رئه‌نجام
هه‌رچه‌نده په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بڕگه‌و ماده جیاوازه‌كانیدا هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی قه‌ده‌غه كردووه، جا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له زۆر شوێنی جیهاندا و به بیانوو و پاساوی جیاواز ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی پێشێل كردووه و ده‌ستی له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان وه‌رداوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی حه‌وتی ماده‌ی دووی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، ده‌ستوه‌رنه‌دانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ناوخۆی وڵاتاندا قه‌ده‌غه‌كراوه.ئه‌م قه‌ده‌غه كردنه ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه كه به كرۆكی پسپۆری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان داده‌نرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چی پره‌نسیپی سه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌رنه‌دان دوو كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تین، به‌ڵام سنوریان كه‌مكرایه‌وه و ملكه‌چی پێداویستی وبارودۆخی نۆی بوون.
ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی سنووری هه‌ردوو پره‌نسیپی سه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌رنه‌دان بۆ زامن و پاراستن و رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ بووه، كه له دوای جه‌نگی سارد بایه‌خی زۆری پێدراوه و بۆته فه‌رمانێكی ملزم له یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به گشتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی.
سەرچاوە:
گۆڤاری کەلتور ژمارە 2ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010
بابەتی زیاتر