نوێترین زنجیرەی هۆشیاری حزبی بڵاوبوویەوە، کە بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بڵاوی دەکاتەوە
بەناونیشانی (مام جەلال: لەپەراوێزی ئەدەبیاتی مورافەعەی کەرکوکەوە) کە ستران عەبدوڵڵا نوسیویەتی و ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوبووەتەوە.
ئەم زنجیرە هۆشیارییە، باسی مورافەعە مێژووییەکە سەرۆک مام جەلال دەکات، کە لە ڕۆژی ٩/٢/٢٠٠٤، پێشکەشی کرد لەسەر کەرکوک و سنوری باشوری کوردستان کە ئەم مورافەعەیە جگە لە دیوە مێژووییەکەی کە مێژوویەکی پوختی تێکۆشانی گەلەکەمان دژی داگیرکاری و تەعریب دەگێڕێتەوە و بەڵگە مێژووییەکان دەخاتە خزمەت ئەو تێکۆشانەوە، هەروەها بووە مایەی پاڵنانێکی سیاسی بۆ دانپیانانی دەستەبژێری سیاسیی عێراق بە قەوارەی فیدرالی کوردستان و یەکلایکردنەوەی جوگرافیاکەی بە نەخشەڕێیەکی دەستووریی.