هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێى گه‌لى كوردستان،یه‌كێتیی نیشتمانىى كوردستان هاوتابوونى چه‌ك وقه‌ڵه‌مى وه‌ك شوناس بۆ ئه‌و شۆڕشه په‌یڕه‌و كردووه وه‌ك دووانه‌یه‌كى دانه‌بڕاو وئه‌وساو ئێستاش كاروانى تێكۆشانی خۆى به‌هه‌مان ئاراسته تاو ئه‌دات له روانگه‌ى ئه‌و راستییه‌ى كه چه‌ك بۆ قه‌ڵه‌م هێزه‌وقه‌ڵه‌میش بۆ چه‌ك ئیراده ونه‌به‌ردییه .
له‌و روانگه‌یه‌وه گه‌ر چاو به مێژووى شۆرشی نوێ‌دا بخشێنینه‌وه ده‌بینین ئه‌ده‌بیاتی میدیا ونوسینى شۆرش به‌هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه چه‌ند رۆڵێكی گه‌وره به‌هێزیان بینیوه به‌تایبه‌تى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به‌رابه‌رایه‌تى مام جلال دركیان به‌و زه‌روره‌ته كردبوو بۆیه به كوردی و عه‌ره‌بی هاوتا له‌گه‌ڵ شۆرشى چه‌كداریی خه‌باتی ئه‌ده‌بی و میدیاییان به‌یه‌كه‌وه گرێدابوو .
له 11ی سێپته‌مبه‌رى 1991 كاتێك ره‌وانشاد مام جلال گه‌ڕایه‌وه سلێمانى و له‌یاریگاكه وتارێكی گرنگى بۆ جه‌ماوه‌رى كوردستان پێشكه‌شكرد و باسی هۆكارى كشانه‌وه‌ى له گفتوگۆى به‌غداد كرد به‌هۆى په‌شیمانبونه‌وه‌ى رژێم له‌به‌ڵێنه‌كانى ،ئه‌وكات زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان تامه‌زرۆى ئاماده‌بونى ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه بوون به‌ڵام بۆیان نه‌ره‌خسابوو ئاماده‌بن كه‌چی پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌ومژده‌یه درا به‌خه‌ڵكى كوردستان كه ئێواره په‌یامه‌كه‌ى مام جلال ببینن له‌یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكی په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان وهه‌موو ماڵه‌كان ئاوه‌دان بوونه‌وه به‌و حزوره سه‌نگینه و بوو به‌یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنى كوردی ئازاد له‌كوردستان و مێژووى كوردستاندا.
زۆر جار شوناسى دامه‌زراوه‌یه‌ك به ناوه‌كه‌یدا ده‌ناسرێت و یه‌كێتیی "ته‌له‌فزیۆنی گه‌لى كوردستان"ى هه‌ڵبژارد نه‌ك "ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی" و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ یه‌كێتیی و راگه‌یاندنی یه‌كێتیی ئه‌وسا و ئێستاش ته‌نها ناو نه‌بووه به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه به‌رامبه‌ر پرسی كوردایه‌تى ودیموكراسی وهه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌شدا هزر و ستراتیجی بۆ دیاریكردوه و دروشمی "راستى و ره‌وایه‌تى " بۆكردووه به‌هێڵى كار .
قۆناغه‌كانى كارى ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان و خۆگونجاندنى له‌گه‌ڵ دۆخ و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجیاكانى گه‌یاندن وهه‌تا بوون به‌سه‌ته‌لایت خامه‌یه‌كى پڕ ئه‌زموونن بۆ چه‌ندین توێژینه‌وه و ماسته‌ر و دكتۆرا وله‌ورێچكه‌یه‌وه به‌شێكى زۆرى مێژووى گه‌لى كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه تیایدا پارێزراو و تۆماره.
له وەرزێکی تری نوێی ئه‌م میدیا سه‌نگینه‌دا جێی خۆیه‌تى ئه‌و راستییه بخه‌ینه روو كه ئه‌م كه‌ناڵه ته‌نها میدیاى یه‌كێتیی نه‌بوو به‌ڵكو له‌غیابی بوونى میدیاى نیشتمانییدا ئه‌و ئه‌ركه‌ى به‌پێی توانا بینیوه به‌هۆى یه‌كانگیریى شوناسی ئه‌م میدیایه له‌گه‌ڵ شوناسی میدیاى نیشتمانیی كه‌ده‌بێـت "راستگۆیى" و"ره‌وایه‌تیی" و "روحى نیشتمانپه‌روه‌رى و كوردایه‌تى " به‌رز رابگرێت له‌خزمه‌تى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بێت بێ جیاوازیی وله‌به‌ره‌ى به‌رگریكردن بێت له ئازادی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ و سنورى كوردستان وله‌و مه‌یه‌دانه‌شدا ئه‌م كه‌ناڵه رۆڵی سه‌نگین و به‌رپرسیارانه‌ى بینیوه ته‌نانه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێجار نه‌چۆته ئاستێكى نزمى وه‌ڵامدانه‌وه و هێرشكردن وبه‌رگریكردن ،ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌وكادارنه‌ى یه‌كێتییه‌وه ره‌خنه‌ى ئاراسته‌كراوه كه شاره‌زاى شوناسى نیشتمانیى وبه‌رپرسیارێتى ئه‌و كه‌ناڵه نین وكاتێك راستییه‌كه‌یان بۆ روونكراوه‌ته‌وه ره‌خنه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ هاندان و شانازیكردن.
غیابی یاساییه‌كى سه‌رده‌میانه وشیاوى رۆژنامه‌وانى و دیجیتال میدیا، فه‌زایه‌كى پڕ له‌فه‌وزای كارى میدیایی ناپیشه‌یی دروستكردوه كه ئه‌ركى میدیا راستگۆ و ئامانجداره نیشتمانییه‌كانى سه‌ختتر كردووه له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌ته‌لایتی گه‌لى كوردستان زۆرترین پشكیان به‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ك كه‌ناڵه ده‌سته‌خوشكه‌كانى تر‌ى راگه‌یاندنی یه‌كێتیی مه‌حكومن به‌پیشه‌ییبوون و نیشتمانییانه وخۆیان له‌قه‌ره‌ى هه‌ندێ شێوازى كاركردن نه‌ده‌ن بۆ زیادكردنی بینه‌ر و لایك وكۆمێنت وهه‌موو هه‌واڵ و شیكار و به‌رنامه‌یه‌ك په‌خش نه‌كه‌ن كه شایسته‌ى خێزانی كوردی و پرسی ره‌وایه‌تى دۆزى كورد وكوردایه‌تى نه‌بێت وله‌وپێناوه‌شدا باجى سه‌ختى داوه .
هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌بوونى میدیاى نیشتمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نێکی خۆسەپێن كه هه‌میشه وه‌ك پرسی حكومرانی ویستویه‌تى هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ریدا زاڵ بێت و ته‌پڵ بۆهه‌مووكاره‌كانى حكومه‌ت لێبدات ئه‌وه‌ش جێی ره‌زامه‌ندی یه‌كێتیی نه‌بووه ونابێت وپرۆسه‌كه وه‌ستێنراوه، به‌ڵام میدیاى یه‌كێتیی وبه‌تایبه‌تى سه‌ته‌لایتی گه‌لى كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌ئه‌ستۆى خۆى گرتووه وهه‌میشه بۆخزمه‌تى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ویه‌كریزیی و یه‌ك ستراتیژیی چاره‌نوسی نه‌ته‌وایه‌تى لایه‌نه‌كان له‌هه‌رێم وناوچه دابڕێنراوه‌كان كارده‌كات به‌زمانى چه‌پكه گوڵه‌كه‌ى ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال وپشتیوانیی وهاندانى به‌رده‌وامى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى بافڵ تاڵه‌بانی .
راستییه‌كى ترهه‌یه كه‌شایانى بیرهێنانه‌وه‌و باسكردنه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رله‌سه‌ره‌تاى یه‌كه‌م رۆژى په‌خشكردنه‌وه ،ته‌له‌فزیۆنى(سه‌ته‌لایتی) گه‌لى كوردستان بۆ گه‌لى كوردستان هه‌م میدیاى نیشتمانى و یه‌كێتیی نه‌بووه به‌ڵكو مه‌دره‌سه و ماڵێكى گه‌وره‌ى خانه‌دانیش بووه بۆ پێگه‌یاندنی هه‌زاران كادری میدیایی به‌توانا كه ئێستا له زۆربه‌ى میدیاكانى تردا دیار و دره‌وشاوه‌ن وئه‌و مه‌دره‌سه‌یه وه‌ك براندێكى لێهاتوه كه ئاسایی‌ترین میدیاكارى، له‌كه‌ناڵه‌كانى تری كوردستان و عیراقدا ده‌بێته كاراترین ئه‌ویش به‌هۆى شوناسی په‌روه‌رده‌یی میدیاى یه‌كێتییه‌وه‌یه كه ئیراده‌و بوێریی وراستگۆیی بۆ میدیاكارانى فه‌راهه‌م ده‌كات .
له‌جیاتی پیرۆزبایی، ئه‌م راستیانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ ستایش وده‌ستخۆشی به‌سن كه ئه‌وه‌ى رۆژێك به‌رێوه‌به‌ر یان رۆژنامه‌نوس و كادرى بوبێت هه‌ست به‌شانازیبوون و سه‌رفرازى ده‌كات سه‌ره‌راى گرفتی بودجه وكه‌مى ودواكه‌وتنى مووچه به‌ڵام هه‌ر به‌ماڵه گه‌وره‌كه‌ى میدیاى یه‌كێتیی كوردایه‌تى ده‌زانێت .
پیرۆزه له یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنى ئازادى كوردستانی ئازاد.
پیرۆزه له مینبه‌رى یه‌كریزیی و خه‌مهه‌ڵگرى میدیاى نیشتمانیی.
پیرۆزه له میوانى سه‌نگینى خانه‌واده سه‌نگینه‌كان.
هه‌زاران جار پیرۆزه له مه‌دره‌سه‌ى میدیایی وكلتورى ره‌سه‌نایه‌تى.
*به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى روانگه‌یی (المرصد)