سیاسەتێکی کۆنە پەرستانەیە ، ئامانجی ئەوەیە گەلان و خەڵکی وڵاتانی تر بکشێنە ژێر دەسەڵاتی و ڕکێفی خۆیەوەو، ئاگری ناکۆکی و دوژمنایەتی کردنی نەتەوەکان بکاتەوەو ڕێزی نەتەوەکەی خۆی بدات بەسەر هوموو نەتەوەکانی تری جیهاندا. قازانجی نەتەوەکەی خۆی لەپێش قازانجی هەموو نەتەوەیەکی ترەوە دانێت . ئەمە سیاسەتێکی بۆرجوازیانەیە کە پڕیەتی لە میکرۆبی ڕەگەز پەرستی شۆڤێنیەت دوژمنایەتی نەتەوەکانی تر ئەکات .
زیادە رەویکردن لە هەستی نەتەوەیی و خۆ بەگەورەزانینە، هەڵسەنگاندنی نا واقعی دەگرێتەوە بۆ خاسیەتەکانی وكاتانی تر. ڕەنگە ئەم زاراوەی لەناوی ئەو سەبازە فەڕەنسییەوە وەرگیرابێت کە ناوی (شۆڤان)ەوە لە دەیەی سییەکاندا لە سەدەی نۆزدەهەمدا کەسییەتێکی شانۆیی فەڕەنسی بوو کە مەیلێکی نەتەوەیی دەمارگیرانەی هەبوو .
Chauvinism : a strong belief that your country is better and more important than all others:
واتە بیروباوەڕێکی بەهێزە لە بارەی ئەوەوە کە وڵاتی تۆ باشتر و گرنگترە لە هەموو ئەوانی تر شۆفێنییە: تعصب مفرط للوطن ، واتە: شۆفینیەت یان شۆڤێنیزم : دەمارگیرییەکی زیاد ڕەوانەیە بۆ نیشتیمان. بۆ (پیاو سالاری)ش بەکار دەهێنێت

سەرچاوە (Oxesford wordpower) انكليزي – انكليزي – عربي .
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved