ئارکیالۆجیا Archaeology واتە هەڵکۆڵین یان هەڵکەندنی یان شوێنەوار ، کە لە شوێنەوار ناسیدا باکار دەهینرێت ، بە عەرەبی (الحفرية ، دراسة الحفريات ، علم الأثار )،
ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا لە ((ئارکایۆس Arkaios)) ی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە بەمانای کۆن و دێرین دێت .
لە سەدەی نۆزدەهەمدا ئەم زاراوەیە لەو لێکۆڵینەوە زانستیانەدا بەکاردەهێنرا کە تایبەت بوو بە بە باروودۆجی ژیانی پێش مێژوو، یان مرۆڤی نیان دەرتاڵ .
زانستی ئارکیۆلۆجیا ، لە میانی پشکنینی بەرد و ئاسەواری کۆن و پاشماوەی ئێسکی مرۆڤی کۆندا، سەردەمی پێش مێژوو بەسەر سێ قۆناغی زەمەنی سێ چەرخدا دابەش دەکات :
چەرخی بەردین ، چەرخی برۆنزی ، چەرخی ئاسنین .
ئەمڕۆ لە فەلسەفەو فیکری هاوچەرخدا ئارکیۆلۆجیا بووە بە زاراوەیەکی باو کەمتر بەمانا مەجازییەکەی (واتە میتافۆرییەکەی یان خوازییەکەی ) بەکار دەهێنرێت ، نەک بەمانای زانستی شوێنەوار . ئەم زاراوەیە بۆ گەڕان و پشکنین بەدوای ڕەگ و ڕیشەی هەر فکرێک یان مەعریفەیەک یان قوڵایی هەر مانایەک و ، بۆ هەڵکۆڵینی بنەمای هەر مەعریفەیەک بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی شتە شاراوەکانی ژێرەوە و ڕەگەکان بدۆزێتەوە . بیر مەندی فەرەنسی ((میشێل فۆکۆ)) (١٩٢٦- ١٩٨٤) ئەم زاراوەیەی هێنایە ناو باسەکانی فەلسەفەو بیری هاوچەرخەوە و لە بواری مەعریفیدا پراکتیزەی کرد ، کتێبێکیشی چاپکرد بەناونیشانی (ئارکۆلۆجیای مەعریفە).
لێرەدا زاراوەی ((ئارکیۆ لۆجیای مانا)) هەیە واتە هەوڵدان بۆ هەڵکۆڵینی ڕیشەو بنەما و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی هەر مانایەک یان هەر زاراوەیەکی گرنگ . کەواتە فۆکۆ ڕۆڵی سەرەکی بینی لە گواستنەوەی ئەم زاراوەیە لە زانستە سروشتییەکانەوە بۆ ناو زانستە مرۆییەکان و فیکری فەلسەفی .
سەرچاوە(Oxesford wordpower) انكليزي – انكليزي – عربي .