کاوە جەلال
لە ئەڵمانییەوە کردوویەتی بە کوردی
بەگشتی
واژەی کاریزما (بە گریکی: charisma، واتا بەخشندەییەک لە میهرەبانییەوە، بەخشندەییەک لە ڕێزمەندییەوە) لە سەرچاوەدا بە تایبەتی لە ترادیسیۆنی جوویەتی – دیانەتیدا هەیە (...) و بە گشتی نیشانەیە بۆ ئەو سامانانەی، کە خوا بە مرۆڤی بەخشیون، لێرەشدا وشەی رێزمەندی (wohlwollen) وەک پاڵهێزی ئەو بەخشندەییە دەنگپیادەنرێ. واژەکە پاشان بەتایبەتی لەلایەن پاولوس بۆ سامانە ناماتەرییەکان بەکاردەهێنرێ.
تێگەیشتنی کاریزما لە زانستی ئاییندا لە لایەک بۆ بەهرەمەندی یان تواناداری لە وەرگرتنی پەیام یان ئیلهام (ئینسپیراسیۆن) یان رۆشنبوونەوەدا (Erleuchtung) بەکاردەهێنرێ، بەڵام لەلایەکی دیکە – پەیوەست بە لادان (Devianz) و گۆڕانی ئیدێی نوێی (Innovation) ئایینییەوە – بۆ چێکردنی ئۆتۆرێتییەکی خوایانەی (numinos) خوێی بەکاردەهێنرێ.
مرۆڤ لە زمانی ڕۆژانەدا لە "کاریزما" هێزی درەوشانەوەی تایبەتمەندی کەسێک تێدەگات، لێرەشدا هەڵبەتە رەچاوی راکێشهێزی کەسیانەی ئەو ناکات.
١- کاریزما وەک تێگەیشتنی ئایینی
کاریزما لە ئینجیل و دیانەتیی کۆنتردا نیشانەیە بۆ بەخشندەییەکانی گیانی پیرۆز بۆ دیانەکان. ئەوانەی لێرەدا سەر بەم بەخشندەییانەن بریتین لە دانایی و زانین و ئیمان، پەیامبەری و چاککردنەوەی نەخۆش و کرداری موئجیزەیی، پەیڤینی زمانیانە (زارەکی) و راڤەی پەیڤینی زمانیانە (زارەکی). ئەوە بوو ئیتر لە نوێکاتی ئەوروپیدا بزاڤی هۆشەکییانە هاتنە ئاراوە، کە دەنگیان بەم کاریزمایانەدا (charismata) دەنا، وەک بۆ نمونە "بزاڤی کاریزمایی" و "بزاڤی پەنجا ڕۆژە" (Pfingst). (...)
٢- کاریزما وەک تێگەیشتی کۆمەڵناسی
ماکس ڤێبەر لە کۆمەڵناسیدا تێگەیشتی "کاریزما" بەکاردەهێنێ، تاکو یەکێک لەو سێ فۆرمەی سەروەری (Herrschaft) دیار بهێنێ، کە ئەو لەنێوانیاندا جیاوازی کردبوو و دوو فۆرمەکەی دیکە، لەپاڵ سەروەریی کاریزماییدا، بریتی بوون لە سەروەریی "ترادیسیۆنی" و "راسیۆناڵ" (ئاقڵانە) (...).
لە سایکۆلۆژیی ئابووریدا بنەمایەکی تیۆریانە هەیە، کە راکێشهێنری کاریزما و دەرککردن بە کاریزما لە نارسیزم نزیک دەکاتەوە. گرنگ لێرەدا ئەوەیە، کە چۆن "هێما" (Sigma) و "کاریزما" یەکدەگرنەوە، (...).
کەسێکی کاریزمایی لە ڕوانگەی ریچارد وایزمان سێ مۆرکی هەیە:
١) هەستکردنی ئەو زۆر بەهێزە.
٢) ئەو لە توانایدایە کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر کەسانی دیکە بنوێنێ، کە ئیتر ئەوانیش ئەو جۆرە هەستانە بکەن.
٣) ئەو بەدەرە (رێزیستێنتە) لە کاریگەرییەکانی کەسانی کاریزمایی دیکە.
لە گۆڤاری نۆڤین ژمارە (١١) تەمووزی ٢٠٠٧ وەرگیراوە