کاری نوێنەرایەتی و "پێکهێنانی لیست" و " فراکسیۆن"و "زۆرینەی سیاسی"
نووسیی مافناس و توێژەر: ئارام حاجی
سەبارەت بە کاری پەرلەمانی و لیست و پێکهێنانی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان،و بەتایبەت "گەورەترین فراکسیۆن"، و بنەمای ئەم پرسە- جا پابەند بێت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یان یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق- زۆر پرسیار هاتۆتە ئاراوە، کە لە سەرلێشێواوی جیاواز تێگەشتن لە چەمکی "گەورەترین فراکسیۆن" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەمکی "ئەو فراکسیۆنەی، کە حکومەت پێکدەهێنێت" لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت.
وەڵامی پوخت بۆ ئەم پرسە ئەوەیە، کە: پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای سستمی یاسایی هەرێم خۆیەتی،و لە ئەگەری دروستبوونی بۆشایی دەستوریدا پەنا دەق و عورف و پڕەنسیپە دەستوورییەکانی دەستووری عێراقی دەگیرێت، بەو پێیەی لە ئێستادا هەرێم دەستورێکی دروستی نییە لەبارەی ئەو پرسانەوە، چونکە:
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەی کورسییەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن و میکانیزمەکانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕێکدەخات،و هەرچی چۆنیەتی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتیشە بە وردی دیاریناکات، کە ئاخۆ پێش یان دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان پێکدێت،چونکە ئەم پرسە زیاتر پەیوەندی بە کارکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە هەیە، نەک خودی پرۆسەی هەڵبژاردن.
بڕیاری ژمارە (٢)ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن: لە کۆنوسی نائاسایی خۆیدا لە بەرواری 3ی حوزەیرانی 2024، تایبەت بە تەرخانکردنی کورسی بۆ پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستانی – عێراقدا 2024. تایبەتە بە ڕاساندنی ووردەکاری یەکەم پێشنیار ، کە لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ژمارە ٧٢دا لە ٣/٦/٢٠٢٤دا هاتووە و تایبەتە بە دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، ئەمانە لە خۆ دەگرێت:
یەکەم: هەموارکردنەوەی ماددەی٢ لە پەیڕەوی تۆماری لیستی پاڵێوراوان و ڕاساندنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢٤دا ژمارە ٧ ی هەموارکراو تاببێتە ئەمەی خوارەوە:
١. هەرێمی کوردستانی ئێراق دابەشدەبێت بۆ چوار بازنە(ناوچە)ی هەڵبژاردن: (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە).
٢. پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ کورسیی دابەشبوو پێکدێت بەسەر ناوچەکانی هەڵبژاردندا بەمشێوەیەی لایخوارەوە:
تێبینی: (ئەم خشتەیە لە کۆتایی توێزینەوەکەدا دانراوە)
٣. پاڵاوتن بۆ کورسییەکانی کۆتای تەرخانکراو بۆ کریستیان و تورکمان فەردییە لە چێوەی بازنەی هەڵبژاردنی پاڵێوراودا.
٤. دەنگدان بە کاندیدی پێکهاتە لەلایەن دەنگدەرەوە لە هەمان بازنەی هەڵبژاردندا دەبێت.
دووەم: ڕاسپاردنی کارگێڕیی هەڵبژاردن بە گرتنەبەری ئەوەی پێویستە.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە پێگەی ئەلیکترۆنی کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارەکە بە کۆی دەنگ لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣/٦/٢٠٢٤دا دەرچووە.
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: کە سەرچاوەی بنەڕەتییە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی پەرلەمان، لەنێویدا تۆمارکردنی فراکسیۆنی پەرلەمان، مافەکانیان، و ڕێکخستنی کارەکانیان لە ئەنجومەندا. بەزۆری دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، چۆنیەتی تۆمارکردنی فراکسیۆنەکان دیاریدەکات، بەڵام پێناسەیەکی هاوشێوەی ئەو لێکدانەوەیە ناکات، کە سەبارەت بە "گەورەترین فراکسیۆن" لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە.
یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و یاساکانی ڕێکخستنی پێکهێنانی ئەنجوومەنی وەزیران: دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەپێی میکانیزمە یاساییەکان، سەرۆکی هەرێم کاندیدی ئەو فراکسیۆنە یان هاوپەیمانییەی، کە زۆرینەی بەدەستهێناوە ڕادەسپێرێت بە پێکهێنانی حکومەت. لە واقیعی سیاسی هەرێمدا زیاتر پشت بەو هاوپەیمانێتیانە دەبەسترێت، کە دوای هەڵبژاردن دروستدەبن، نەک تەنها بە لیستی براوە.
دەستووری هەمیشەیی ٢٠٠٥: لەبەرئەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دادکارییەکانی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005 سەرچاوەی گشتی پێکدەهێنن لە ئەگەری هەبوونی بۆشایی دەستووری یان ناکۆکی یاسایی، ئەمە جگە لە لێکدانەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی کاتێک پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئایا لێکدانەوەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە "گەورەترین فراکسیۆن"، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؟:
وەڵامەکە خودبەخود نەخێرە. چونکە لێکدانەوەی دیاری مادەی ٧٦ی دەستووری عێراق، کە تێیدا هاتووە، کە گەورەترین فراکسیۆن لەوانەیە لیستی براوە بێت لە هەڵبژاردنەکاندا، یان فراکسیۆنێک، کە لە دوو لیست یان زیاتر لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و پێش دانیشتنی یەکەم پێکهاتبێت، پەیوەندی بە پەرلەمانی فیدراڵی عێراق و مادەی ٧٦ی دەستووری فیدراڵی عێراقەوە هەیە، و بڕگەیەکی دیاریکراو نییە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بەڵام لە پراکتیکدا بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی دەستوورێکی جێبەجێکراو بۆ هەرێم، زۆرجار بنەما دەستوورییە فیدراڵیەکان بە بنەما دەگیرێن، کاتێک بۆشایی یاسایی هەبێت. بێئەوەی مەبەستی ئەوەبێت، کە ئەوە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە حوکمی پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانی دەکات لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا.
پوختەی یاسایی:
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم: هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕێکدەخات.
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێم: پێکهێنان و کارپێکردنی فراکسیۆنی پەرلەمانی لەناو پەرلەماندا ڕێکدەخات.
یاساکانی بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران: ڕێکارەکانی دامەزراندن و پێکهێنانی حکومەت ڕێکدەخات.
دەستووری هەمیشەیی ٢٠٠٥: لە ئەگەری بۆشایی دەستووری بەهۆی جێبەجێنەکردنی دەستووری هەرێمەوە گەڕانەوەی بۆ دەکرێت.
یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: سەرچاوەیەکی ڕاستەوخۆ نییە بۆ ڕێکخستنی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی هەرێم.
شیکاری بەراوردکاری بۆ "گەورەترین فراکسیۆن":
ئەم شیکارییە، شیکارییەکی بەراوردکارییە لەگەڵ دەقە یاساییەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، کە ڕوونکردنەوە دەدات، کە ئایا چەمکی "گەورەترین فراکسیۆن" لە هەرێمدا، چەمکێکی پابەندکەری یاساییە یان لە بنەڕەتدا لە پراکتیکی سیاسییەوە سەرچاوەیگرتووە.
لە ڕوانگەیەکی تەواو یاساییەوە پرسەکە شیاوی جیاکارییە لە نێوان دەقە پابەندکەرەکان و پراکتیکی سیاسیدا، بەو پێیەی بەشێکی زۆری ئەو شتانەی، کە باس لە "گەورەترین فراکسیۆنی" نوێنەرایەتی دەکات لە هەرێمی کوردستاندا، بە پێچەوانەی دۆخی عێراقی فیدراڵەوە بنەمایەکی یاسایی ئاشکرایان نییە.
بۆ ئەمە گرنگە لە بنەمای دەستووریی و دەقی هاوشێوە و پڕاکتیزەکردنی ماددە یاساییەکان و پرسیار لە گەڕانەوە بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، و ئەوەبکەین کە دەگوزەرێت و وەڵام بە بۆشایی دەستووریی بدەینەوە، گەر هەیە، و یان باشترین ڕوانگەی یاسایی چییە لەوبارەوە بیخەینەڕوو، بەمشێوەیەی لایخوارەوە:
یەکەم
بنەمای دەستووری لە عێراقی فیدراڵی
لە مادەی (٧٦/یەکەم) لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی کۆماری عێراقدا هاتووە: "سەرۆك كۆمار كانديدى ئەو فراكسيۆنە پەرلەمانيەى زۆرترين ئەندامى هەيە ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانى ئەنجومەنى وەزيران لەماوەى پازدە ڕۆژ لە بەروارى هەلَبژاردنى بە سەرۆك كۆمار".
بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (25/فیدراڵی/2010): ئەم بڕیارە بە دیارترین لێکدانەوەی دەستووری دادەنرێت لە ئێراقدا،و بڕیار لەوە دەدات، کە گەورەترین فراکسیۆن بریتیە لەو: لیستی هەڵبژاردنەی، کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە؛ یان ئەو فراکسیۆنەی، کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و لە پێش یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دوو لیست یان زیاتر پێکهاتووە و دەبێتە خاوەن زۆرترین ژمارەی کورسی.
کەواتە دادگا ددانی بە شەرعیەتی هاوپەیمانێتییەکانی دوای هەڵبژاردنەکاندا ناوە. ئەم بڕیارەش پابەندکارە سەبارەت بە جێبەجێکردنی مادەی (٧٦)ی تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵی.
دووەم
ئایا بڕگەیەکی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان هەیە؟
وەڵام: نەخێر، هیچ بڕگەیەکی لەو جۆرە لە: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؛ یان پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێم، یان یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا نییە، کە بە ووردی پێناسەی "گەورەترین فراکسیۆن" بکات، وەک ئەوەی دادگای فیدراڵی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردوویەتی.
بۆیە دەستەواژەی "گەورەترین فراکسیۆن" لە هەرێمدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرهەمی کارکردنی سیاسییە، زیاتر لەوەی کە چەمکێکی یاسایی سەقامگیر بێت.
سێیەم
ئایا دەکرێت مادەی (٧٦) بەسەر هەرێمدا جێبەجێکرێت؟
لەمبارەیەوە دوو بۆچوونی یاسایی بوونی هەیە:
بۆچوونی یەکەم (کە یاساییترە) دەڵێت: نەخێر، چونکە مادەی (٧٦) بە ڕوونی ئاماژە بە "سەرۆک کۆمار" و "ئەنجوومەنی نوێنەران" دەکات. واتە تەنها پەیوەندی بە دەسەڵاتە فیدراڵیەکانەوە هەیەو بە دەق نەبێت، ناکرێت بەرفراوانی لە دەقە دەستوورییەکاندا بکرێت، کە دەسەڵاتەکانی هەرێم بگرێتەوە.
بۆچوونی دووەم دەڵێت: دەکرێت مادەی (76) وەک پرەنسیپێکی دەستووری گشتی بەکاربهێنرێت، بەتایبەت، کە هەرێم دەستورێکی بەرکاری نییە.
واتە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاستەوخۆ جێبەجێ ناکرێن، بەڵکو سوود لە پڕەنسیپەکانی وەردەگیرێت. ئەمەش ئەوەیە، کە کردارییانە لە دوای هەڵبژاردنەکانی هەرێم زیاتر لە جارێک ڕوویداوە.
چوارەم
بۆچی گەڕانەوە نییە بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؟
وەڵام: چونکە یاسای هەڵبژاردنی فیدراڵی پێکهێنانی حکومەت ڕێکناخات، بەڵکو بازنەکانی هەڵبژاردن،و دەنگدان،و دابەشکردنی کورسییەکان،و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێکدەخات.
هەرچی پرسی "گەورەترین فراکسیۆن"یشە لە مادەی (٧٦)ی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠١٠ وە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە خودی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە. ئەم جیاکارییە زۆر گرنگە.
پێنجەم
کردارییانە چیدەگوزەرێت لە هەرێم؟
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان: لایەنەکان دانوستاندەکەن. هاوپەیمانی دروستدەبێت. لە پەرلەمان لیست و فراکسیۆنەکان تۆمار دەکرێن. پاشان، کاندیدی ئەو لایەنەی، کە زۆرینەی سیاسیی بەدەستەوەیە، ڕادەسپێردرێت بە پێکهێنانی حکوومەت.
واتە لە ڕووی کردارییەوە، عیبرەت بە زۆرینەی پەرلەمانییە نەک براوەی یەکەم!، چونکە دەشێ تۆ وەک لیست براوەی یەکەم بیت، بەڵام ئاخۆ وەک فراکسیۆن زۆرینەی سیاسیت بەدەستەوەیە، کە بتکاتە گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی یاخودا نا؟!.
شەشەم
ئایا بۆشایی یاسایی هەیە؟
بەتێڕوانینی من بەڵێ. بۆشایییەکی ڕوون هەیە، کە خۆی لە نەبوونی دەقێکدا دەبینێتەوە، کە دیاریکات: کەکەی "گەورەترین فراکسیۆن" پێکدێت؟، ئایا دروستە دوای هەڵبژاردن پێکبێت؟ ئایا پێویستە پێش دانیشتنی یەکەم تۆمارکرێت؟، ئایا دەکرێت ئەندامانی پەرلەمان دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە بەشداری تێدا بکەن؟.
ئەم بۆشاییە وا دەکات، کە بابەتەکە زیاتر ملکەچی ڕێککەوتنە سیاسییەکان بێت، نەک دەقێکی یاسایی ڕوون.
حەوتەم
ئەو بۆچوونە یاساییەی، کە باشە
ئەگەر ئەم بابەتە بخرێتە بەردەم دەستەیەکی دادوەری، شیکاری هەرە جێی متمانە دەبوو ئەوەبێت کە: ماددەی (٧٦)ی دەستووری فیدراڵی ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چونکە پەیوەندی بە دەسەڵاتە فیدراڵیەکانەوە هەیە.
بەڵام دروستە ئاماژە بەو بنەمایانە بکرێت، کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە دامەزراون لە حاڵەتەکانی کەلێنی یاساییدا. بنەمای یاسایی ڕاستەوخۆ لە هەرێمی کوردستاندا هەر دەمێنێتەوە:
(یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؛ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان؛ یاساکانی ڕێکخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ و، لەو شوێنانەی هیچ بڕگەیەکی دیاریکراوی تێدا نەبێت، بنەما دەستوورییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێن).
تێبینی: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (25/فیدراڵی/2010) پەیوەستە بە لێکدانەوەی بڕگەیەکی دەستووری فیدراڵی دیاریکراوەوە، بۆیە بەکارهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان لێکچوواندنێکی ڕاستەوخۆ نییە- پێوانەکردنەکە پێوانەکردنێکی ڕاستەوخۆنییە، بەڵکو پشتبەستنە بە لێکدانەوەی دەستوور بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی یاسایی، نەک درێژکردنەوەی پابەندکارییەکانی ئەو بڕیارە بۆ دامودەزگاکانی هەرێم.
پاشان بۆ خۆبەدوورگرتن لەو ناکۆکییانەی، کە ڕەنگە لە دوای هەر خولێکی هەڵبژاردن سەرهەڵبدات، دەکرێت ئارگومێنتێکی یاسایی لەبارەوە بخرێتەڕوو، کە ڕێکخستنی چەمکی "گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی" لە هەرێم پێویستی بە دەقێکی ئاشکرا هەیە لە یاسا یان لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمدا.
بنەمای یاسایی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
"لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییانەی بەراوردکاری لە بەر ڕۆشنایی دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیدا"
پێشەکی
لە سیستمە پەرلەمانییەکاندا پرسی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی لەگرنگترینی ئەو پرسە دەستورییانەیە، کە پڕۆسەی پێکهێنانی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی لێدەکەوێتەوە، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ڕاسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت.
دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ لە مادەی (٧٦)دا ئەم پرسەی سەبارەت بە دەسەڵاتی فیدراڵی یەکلایی کردۆتەوە. بەڵام دۆخەکە لە هەرێمی کوردستان جیاوازە، چونکە هیچ دەستورێکی بەرکار بوونی نییە، کە ئاشکرا ئەم پرسە ڕێکبخات.
ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە سەبارەت بەو بنەما یاساییانەی، کە گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی هەرێم لەسەری وەستاوە و ئایا دەتوانرێت دادکارییەکانی -حوکمەکانی- مادەی (٧٦)ی دەستووری فیدراڵی یان بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بەسەریدا جێبەجێکرێت؟!.
ئەم بابەتە ئامانجی ڕوونکردنەوەی بنەمای یاساییە بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پنوێنەرایەتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان،و شیکردنەوەی دەقە یاساییە پەیوەندیدارەکان،و نیشاندانی ڕەوایەتی لێکدانەوە دەستوورییە فیدراڵیەکان لەبارەیانەوە.
بەشی یەکەم
چەمکی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی
گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی، مەبەست لێی ئەو گروپە پەرلەمانییەیە، کە بەپێی سیستەمی پەرلەمانی زۆرترین ئەندامی پەرلەمانی لەخۆگرتووە،و بە زۆرینەش بوونی، مافی ئەوەی پێدەدات، کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کاندید بکات یان حکوومەت پێکبهێنێت.
لێرەدا دەبینین، کە چەمکی گەورەترین فراکسیۆن جیاوازە لە چەمکی لیستی براوەی هەڵبژاردن، بەو پێیەی، کە فراکسیۆن لەوانەیە لە یەک لیست یان لە چەند لیستێکی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پێکبێت.
بەشی دووەم
ڕێکخستنی دەستووری بۆ گەورەترین فراکسیۆن لە عێراقی فیدراڵدا
لە ماددەی (76/یەکەم) لە دەستووری ساڵی 2005ی کۆماری عێراقدا هاتووە: " سەرۆك كۆمار كانديدى ئەو فراكسيۆنە پەرلەمانيەى زۆرترين ئەندامى هەيە ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانى ئەنجومەنى وەزيران لەماوەى پازدە ڕۆژ لە بەروارى هەلَبژاردنى بە سەرۆك كۆمار".
بەڵام دەستوور پێناسەی ئەوەی نەکردووە، کە مەبەست لە گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی زۆرترین ژمارەیە،و بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری ژمارە (25/فیدراڵی/2010)ی دەرکرد، کە تێیدا هاتووە، کە گەورەترین فراکسیۆن بریتییە لە: "یان ئەو لیستەی هەڵبژاردن، کە بە ناو و ژمارەیەکی دیاریکراو چۆتە هەڵبژاردنەکانەوە و زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە، یان ئەو فراکسیۆنەی، کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، لە دوو لیستی هەڵبژاردن یان زیاتر پێکهاتووە و لە دانیشتنی یەکەمدا گەورەترین کورسییەکانی، بۆتە زۆرترین ژمارە.".
ئەم بڕیارە لێکدانەوەیەکی پابەندکاری هەیە بۆ مادەی (٧٦) بەنیسبەت دەسەڵاتە فیدراڵیەکانەوە.
بەشی سێیەم
ڕێکخستنی یاسایی لە هەرێمی کوردستان
یەکەم: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم:
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی کاندیدبوون، پرۆسەی هەڵبژاردن، تەرخانکردنی کورسی، و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕێکدەخات. بەڵام دەقێک لەخۆناگرێت، کە گەورەترین فراکسیۆن یان چۆنیەتی پێکهێنانی دیاریکات.
دووەم: پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێم:
پەیڕەوی ناوخۆ دادکاری تایبەت بە تۆمارکردنی فراکسیۆنی پەرلەمانی و مافەکانیان لە پەرلەماندا لەخۆدەگرێت. بەڵام پێناسە بۆ گەورەترین فراکسیۆن دانانێت، هەروەها کاتی پێکهێنانی فراکسیۆن یان کاریگەرییە دەستوورییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕێکناخات.
سێیەم: یاساکانی ڕێکخستنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن:
یاساکانی تایبەت بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت ڕێکدەخات، بەڵام پێناسەیەکی وورد بۆ چەمکی گەورەترین فراکسیۆن لەخۆناگرن.
بەشی چوارەم
ئایا مادەی (76)ی دەستووری عێراق بەسەر هەرێمی کوردستاندا پڕاکتیزە دەبێت؟
ئەم پرسە دوو ڕوانگەی فیقهی دەوروژێنێت:
ڕوانگەی یەکەم: پێیوایە، کە مادەی (٧٦) هەرێم ناگرێتەوەو پشت بەمانە دەبەستێت: دەقەکە لە بابەتی دەسەڵاتە فیدراڵیەکانەوە هاتووە؛ مادەکە تەنها باس لە سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات؛ و دەقە دەستوورییەکان ناکرێت پێوانەی لەسەر کرێت – ئەمە پڕەنسیپێکی دەستوورییە-.
ڕوانگەی دووەم: پێیوایە لە ئەگەری بۆشایی یاساییدا دەکرێت بە ماددەی (٧٦) وەک ڕێنوێنی وەرگیرێت. لەسەر بنەمای ئەوەی، کە هەرێم بەشێکە لە دەوڵەتی عێراقی؛و خاوەن دەستورێکی بەرکار نییە؛ و پێویستی بە گەرەنتیکردنی سەقامگیری هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
بەشی پێنجەم
بەهای یاسایی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەرێم
لە بنەڕەتدا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، پشتبەست بە مادەی (٩٤)ی دەستووری عێراق، پابەندکارن بۆ هەمووان. هەرچی ئیشکالەکەشە پەیوەندی بە بەڵگاندنی بڕیارەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە چێوەی پڕاکتیزەکردنی ئەو دەقەیەوە،کە هەیە،و دادگا لێکیداوەتەوە.
چونکە بڕیاری ژمارە (25/2010)ی دادگا ڕێسایەکی گشتی بۆ سەرجەم پەرلەمانەکانی عێراق دانەناوە، بەڵکو مادەی (76)ی دەستووری تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵی لێکداوەتەوە.
بۆیە پەناگرتن پێی لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمدا لە بابی ڕەچاوکردنی پڕەنسیپە دەستوورییەکانە، نەک پڕاکتیزەکردنی ڕاستەوخۆی دەقە دەستوورییەکە خۆی وەک دەق.
بەشی شەشەم
بۆشایی یاسایی لە هەرێمی کوردستان
دەکرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا بۆشایی یاسایی دیاریکرێت:
نەبوونی پێناسەیەک بۆ گەورەترین فراکسیۆن؛
نەبوونی کاتێکی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی؛
ڕووننەکردنەوەی ئەوەی، کە ئایا پێش دانیشتنی یەکەم یان دوای دانیشتنی یەکەم پێکدێت؛
ڕێکنەخستنی گواستنەوەی نوێنەران لە نێوان فراکسیۆنەکاندا؛
دیارینەکردنی لایەنی تایبەتمەند بە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی پەیوەستپێوەی.
دەرەنجامەکان
لەمەوە دەگەینە ئەم دەرەنجامانەی لایخوارەوە:
لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستاندا هیچ دەقێک نییە، کە گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی دیاریکات.
یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕێکناخات.
پەیڕەوی ناوخۆ تۆمارکردنی فراکسیۆنەکان بەبێ پێناسەکردنی گەورەترین فراکسیۆن ڕێکدەخات.
مادەی (٧٦)ی دەستووری عێراق تایبەتە بە دەسەڵاتە فیدراڵیەکان.
بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (25/2010) مادەی (76) لێکدەداتەوە نەک ڕێسایەکی گشتی بۆ هەموو پەرلەمانەکان دانێت.
لەکاتی بوونی بۆشایی یاسایی لە هەرێمدا دەکرێت بەو پڕەنسیپانە وەرگرین، کە دادگا بڕیاری لەبارەوە داوە ، بێئەوەی ئەمە بە پڕاکتیزەکردنێکی ڕاستەوخۆی مادەی (٧٦) دابنرێت.
تێبینیەکی زانستی گرنگ:
دوا بە دوای پێداچونەوە بە دەقە بەرکارەکاندا دەکرێ بڵێین، کە بنەمای یاسایی بۆ گەورەترین فراکسیۆن لە هەرێمی کوردستاندا لە دەقەکەدا بەڕوونی نەهاتووە، وەک ئەوەی لە مادەی (٧٦)ی دەستووری فیدراڵیدا هاتووە.
ئەمەش دەرگای لێکدانەوەی یاسایی دەکاتەوە، کە ڕاسپاردنی کاندیدێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە ڕاستیدا زیاتر لەسەر بنەمای عورفی دەستووریی و پیادەکردنی سیاسییە زیاتر لەوەی، کە لەسەر بنەمای ڕێسایەکی یاسایەکی ڕاشکاوبێت.
هەروەها (جیاکاریی لە نێوان بنەمای یاسایی و بنەمای سیاسییدا بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان)، بە شێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە، و گەر بکرێت لە توانایدایە ببێتە مایەی دەرەنجام گەلێکی گرنگ لەوانە:
گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بنەمای دەقێکی دەستووری (مادەی ٧٦) و لێکدانەوەیەکی دادوەری لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دامەزراوە. به ڵام له پەڕلەمانی هه ڕێمی کوردستان تا ئێسته هیچ ده قێکی هاوشێوه نییه، که چه مکی گه وره ترین فراکسیۆن و میکانیزمی پێکهێنانی دیاریکات، ئەمەش وا ده کات، کە پیادەکردنی سیاسی و عورفی ده ستووری ڕۆڵێکی به ڕچاو بگێڕن له و بوارەدا.
ڕاسپاردەکان:
دەرکردنی دەقێکی تایبەت لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، کە گەورەترین فراکسیۆن دیاری بکات.
ڕاشکاوانە دیاریکردنی کاتی پێکهێنانی لەخۆبگرێت.
ڕوونکردنەوەی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی.
دیاریکردنی لایەنی تایبەتمەند بە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لەبارەیەوە.
دەقهاتن لەبارەی ماوەی ڕاسپاردنی کاندیدی پێکهێنانی حکومەتەوە.
سەرچاوەکان:
1. دەستووری هەمیشەیی کۆماری عێراق، ساڵی 2005.
2. بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (25/فیدراڵی/2010).
3. بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (45/فیدراڵی/2010).
4. یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (بە شێوەیبەرکاریی و هەموارکراوەکانی).
5. پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
6. یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
هاوپێچەکانی:
کاری نوێنەرایەتی
و "پێکهێنانی لیست" و " فراکسیۆن"و "زۆرینەی سیاسی"
نووسینی
مافناس و توێژەر: ئارام حاجی

تێبینی (ئەم خشتەیە لە کۆتایی توێزینەوەکە دانراوە).

سەرجەم بەڵگەنامەکانی دادگای باڵای ئیتیحادی پەیوەست بەم بابەتەوە لەم لینکانەدا دانراوە:
/Photo/Editor/25 _fed_2010_0.pdf
/Photo/Editor/45_fed_2010 (1).pdf