1875/9/5 ڕۆژی مردنی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی ئۆگه‌ست كۆمته، مردنی مرۆڤێك كه به‌درێژایی ژیانی له خه‌می رێكخستنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو گۆڕینی پڕه‌نسیپه ئاینیه به هه‌ڵه به‌كارهاتووه‌كان و به پیرۆزكراوهكاندا بوو، ئه‌ندازیارێكی شێوه ژیانی مه‌ده‌نی بوو بێ ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بیبینێ، خه‌ونه‌كانی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له دوای مردنی هاته‌دی، سروشتێكی تایبه‌تیان هه‌بوو، له شۆڕشگێڕێكی تاسه‌ر ئێسقان یاخی رادیكاڵه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌كی نیمچه توڕه‌و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌مان ئایدیا‌و تێڕوانینی قه‌شه‌و پیاوێكی ئاینی، به‌ڵام به شێواز‌و مۆدێلێكی تر، بۆیه تێگه‌یشتن له ڕووداوه‌كانی ژیانی تایبه‌تی كۆنت گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له نوسینه‌كانی، زۆر نوسین و بیروبۆچون هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی به درێژی بچینه ناو رووداو‌و مێژووی ژیانی نوسه‌ره‌كه‌ی ده‌توانین لێیان تێبگه‌ین، به‌ڵام ئۆگه‌ست كۆمت به گوته‌ی زۆر له توێژه‌رانی بواری فه‌لسه‌فه‌و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌و فه‌یله سوف و زانایانه نیه، به‌بێ تێگه‌یشتن له ژیان و رووداو‌و ورده‌كاریه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆی ناكرێ له فه‌لسه‌فه‌و بیروبۆچوونه‌كانی بگه‌یت، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ریشیان نوسیوه، توێژه‌رو زانا‌و نوسه‌ری بواری زانسته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵناسی، ئه‌نترۆپۆلۆژیا، فه‌لسه‌فه، مێژوو، رامیاری، یاسا‌و چه‌ندین بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كانی تر بوون، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی باسی بۆ چوونه‌كانی له باره‌ی ئاینی نوێ و بنه‌ما ئاكاریهكانی ئاینه نوێیه‌كه‌یه‌وه بكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێت وورده‌كاریه‌كانی ژیانی تایبه‌تی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ره‌گ و ریشه‌ی بۆچوونه‌كانی تێبگه‌ین.
ژیانی ئۆگه‌ست كۆمت
ئۆگه‌ست كۆمت كوڕه گه‌وره یان نۆبه‌ره‌ی خێزانێك بوو، كه باوكی فه‌رمانبه‌رێكی بچوكی حوكومه‌ت بوو له یه‌كێك له نوسینگه‌كانی وه‌رگرتنی باجدا، له شاری مۆناپیلیه كاری دهكردو ئه‌م باوكه تاسه‌ر
ئێسقان مه‌لیكی بوو، دایكیشی به هه‌ست ناسكی و ئاینپهروهری به‌ناوبانگ بوو، له ساڵی ١٧٩٨ دا ئه‌م كوڕه‌یان بوو، له منداڵی‌دا دایكی زۆر چاودێری دهكردو هه‌وڵیده‌دا له‌سه‌ر باوه‌ڕو بنه‌ما ئاینیه‌كان په‌روه‌رده‌ی بكات، ده‌سته‌و نزا بوو بۆی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی و كاریگه‌ریه‌كانی دایكی، ئه‌گه‌ر كۆنت خۆی نكۆڵیشی لێ كردبیت یان نا، به‌ڵام تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی كاریگه‌ری به‌سه‌ریه‌وه هه‌بوو، له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا ئۆگه‌ست كۆمت چووه قۆناغی خوێندنی دواناوندیهوه، له‌سه‌ره‌تادا رووی له بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌كان كرد‌و هه‌میشه له‌وتاردان و هۆنراوه‌دا یه‌كه‌می ده‌هێنا، ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی پێیان وابوو خوداوه‌ند مێشك و یاده‌وه‌ریه‌كی سه‌یری به‌م كوڕه داوه، بۆ هه‌ر بابه‌تێك ته‌نیا یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی به‌سه بۆ ئه‌زبه‌ركردن، له‌پازده ساڵیدا وازی له ئه‌ده‌بیات هێناو رووی كرده بیركاری په‌تی و له تاقیكردنه‌وه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بوو دواتر كه‌وته خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگێڕان له
قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه‌ی جه‌نگی باڵا له پاریس، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا به‌سه‌ر قوتابیانی شاره‌كه‌یدا به یه‌كه‌م ده‌رچوو، بۆیه له رووی زیره‌كی و نمره‌ی خوێندنه‌وه له ته‌مه‌نی پازده ساڵیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی وه‌رگرت له‌م خوێندنگایه بخوێنێت، به‌ڵام یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی وه‌رگیران ده‌بوو ته‌مه‌نی خوێندكار شانزه ساڵ بێت، بۆیه بۆ ساڵێك دواخرا، له ساڵی دواتردا، واته له مانگی ئابی ١٨١٤دا چووه به‌ر خوێندن، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا به توانا‌و به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاریس ده‌ستی به خوێندنی بیركاری و فیزیا‌و كیمیا كرد هه‌رچه‌نده كۆنت له بواری خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی زانست‌دا پێشه‌نگ و یه‌كه‌م بوو له‌ناو هاوپۆله‌كانیدا، به‌ڵام له یاری و هاروهاجیشدا له پێشه‌وه‌ی ئه‌واندا بوو ، سان سیمۆن، یه‌كێ له گه‌وره‌ترین رابه‌رانی سۆسیالیزمی خه‌یاڵی له فه‌ره‌نسا، مامۆستای ئۆگه‌ست كۆمت بوو، به‌ڵام ئهورێی له‌وه نه‌گرت كه‌له بیروباوه‌ڕدا بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت بۆیه جارێك به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه ناچار بوو پله‌ی جاویشی لێ وه‌ربگرێته‌وه كه له‌كاتی وه‌رگێڕانیدا به ده‌ستی هێنابوو.
له‌سه‌رو به‌ندی ده‌ستپێكردنی خوێندنی كۆنتدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان فه‌ره‌نساو ئه‌وروپا به‌گشتی تێك چوو، به هه‌ڵاتنی ناپلیۆن له دورگه‌ی (ئیلیا) وهو گه‌یشتنی به شاری تۆلۆن بارودۆخه‌كه شلۆق بوو، كۆنت یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی زۆر به‌گه‌رمی و جۆشوخرۆشه‌وه پێشوازی له‌م روداوه كرد، له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندكارێكی هاوڕێیدا به ماوه‌یه‌كی كورت پێس به‌رپا بوونی شه‌ڕی واته‌رلو داواكارییه‌كان به‌رز كرده‌وه بۆ یارمه‌تی دانیان هه‌تا ده‌وڵه‌ت وه‌ك گروپی نیشتمانی یارمه‌تیان بدات و په‌یوه‌ندی به هێزو له‌شكری ناپلیۆنه‌وه بكه‌ن، له‌و كاته‌دا، ناپلیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌شێك ئه‌فسه‌ر، سه‌ردانی قوتابخانهكهیانی كرد، كۆنت به گه‌رمی پێشوازی لێكرد‌و ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ به‌شداری كردن و چونه ریزی سوپای باكوره‌وه به‌ڵام پێش په‌یوه‌ندی كردن و له كاتی خۆئامادهكردندا هه‌واڵی شكان و دۆڕندنی شه‌ڕی واته‌رلو بڵاوبویه‌وه، سوپای بڵاو بویه‌وه، سوپای هاوپه‌یمانان هاته ناو پاریسه‌وه، لویسی هه‌ژده‌هه‌م گه‌ڕایه‌وه‌و ناپلیۆنیش هه‌ڵات، ئیتر نه‌ك هه‌ر كۆنت، به‌ڵكو قوتابخانه‌كه‌یان واته ئه‌و قوتابخانه‌ی ناپلیۆن به نیاز بوو ئه‌فسه‌ره‌كانی ئایندهی تیادا هه‌ڵبژێرێت و ئه‌وانیش له پێشوازی ناپلیۆندا بوون، به گشتی له لیستی ره‌شدا دانرابوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگرانی لویسی هه‌ژده‌وه به لایه‌نگیریان له ناپلیۆن، دوای ئه‌مه به ماوه‌یه‌كی كورت، یه‌كێك له مامۆستاكانیان ببوه مایه‌ی ناره‌حه‌تی و بێزاركردنی خوێندكاره‌كان وله كاتی وانه گوتنه‌وه‌دا پێ له‌سه‌ر پێ یان به چیچكان و ههڵتوتانهوه له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی داده‌نیشێت، یان پێیه‌كی ده‌خسته سه‌ر كورسیه‌كه‌ی كاتێك ده‌رس گوتاره‌كانی بۆ خوێندكاران داده‌دا له ئۆگه‌ست كۆمت كرد تا به‌رامبه‌ر خوێندكاره‌كان دا‌نیشێت و وانه‌كه بڵێته‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی مامۆستاكه به چیچكانه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌كه دانیشت و ده‌ستی به قسه‌كردن كرد به‌هه‌مان شێوه‌ی قسه‌كردن و ئاوازی ئه‌و، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناره‌حه‌تی مامۆستاكه‌و وه‌كو سزادانێك ئاگاداری كرده‌وه، به‌ڵام ئۆگه‌ست كۆمت له وه‌ڵامدا گوتی (به‌رێزم پێم وایه رهواو راسته شوێن كه‌وتووی تۆبم و په‌یڕه‌وی ره‌فتارو جوڵه‌كانی تۆ بكه‌م)، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروست بونی ئاڵۆزی و پشێویه‌ك و دواتر هه‌موو خوێندكاره‌كان نارهزاییهكیان دژی مامۆستاكه به‌رزكرده‌وه ئۆگه‌ست كۆمت لهنارهزاییهكهدا نوسیبووی (گه‌وره‌م ئێمه ناره‌حه‌تین كه ئه‌م رێ‌و شوێنه به ئازاره ده‌گرینه‌به‌ر له‌گه‌ڵ خوێنده‌وارێكی دێرینی قوتابخانه‌كه‌ماندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌جدیه‌وه داوات لێ ده‌كه‌ین له‌م رۆژه‌وه ئیتر پێ نه‌خه‌یته ناو ئه‌م قوتابخانه‌وه)، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رۆژگاره‌ش به دووی بیانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕا بۆ داخستنی قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه‌ی پاریس، چونكه به‌ناوه‌ندی یاخیبوونی كۆماریه‌كانی ده‌زانی هه‌تا پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات و نه‌یارانی له‌ناو به‌رێت، بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كه‌ی دهركردو قوتابیه‌كانی نارده‌وه ماڵه‌وه، به‌مه‌ش كۆنت له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا هه‌لی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی زانستی له رێگه‌ی یارمه‌تی ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌ده‌ستدا، ئه‌م رووداوه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ندێك له بیروبۆچونه‌كانی و زانستی راڤه‌و شرۆڤه‌كانی، كۆنت گه‌ڕایه‌وه مۆناپیلیهی شوێنی لر دایكبوونی، وه‌زیری ناوخۆ پارێزگاری ئه‌م شاره‌ی ئاگادار كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێری كۆنت بكات به‌ڵام پارێزگار له ره‌فتاری كۆنتدا سیمایه‌كی خراپی نه‌دی، به‌ڵكو ئاسانكری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كرد بۆ پاریس كاتێك كۆنت ئه‌یویست بگه‌ڕێته‌وه پاریس، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه، له پاریس‌دا ناچار بوو به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێت، له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆی ژیانی خۆی دابین بكات و بارگرانی نه‌بێت به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه درێژه به خوێندن بدات و بخوێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یارمه‌تیه كه‌مه‌ی له خێزانه‌كه‌یه‌وه پێی ده‌گه‌یشت، بڕیاریدا وانه‌ی تایبه‌تی بڵێته‌وه، هه‌رچه‌نده دواتر‌و ناوبه‌ناو پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كرد كه ببێته مامۆستای بیركاری له ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت سه‌ری نه‌گرت.
كۆنت نه‌ك هه‌ر له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیدا، به‌ڵكو به درێژایی ژیانی هه‌ژارو نه‌داربوو، هه‌میشه له‌گه‌ڵ كارمهندو فه‌رمانبه‌ره فه‌رمیه‌كاندا، ناكۆك بوو، بۆیه هه‌موو ئه‌و یارمه‌تی و پشتیوانیه داراییه‌ی كه‌زۆر پێویستی پێ بوو یان مافی خۆی بوو وه‌ریانبگرێت، هه‌مووی له ده‌ستدا، له‌و ماوه‌یه‌ی بڕیاری دووباره كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان درا، بانگه‌وزی پێشكه‌شكردنی دواكاری بۆ بوون به مامۆستا بڵاو كرایه‌وه، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی لادروست بوو كه وه‌كو مامۆستایه‌ك له قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه‌یی پاریس وه‌ربگرێت، چونكه دڵنیابوو له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی بیروباوه‌ڕو بۆچوونه سیاسیه‌كانیه‌وه، ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێنه‌درا له پێشبڕكیهكهشدا به‌شداری بكات، بۆیه جارێكی تر ڕووی كرده‌وه خوێندن، دوای ئه‌وه‌ی بیروبۆچونی زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی خوێنده‌وه به‌تایبه‌تی مۆنتسكیۆ، له‌ساڵی ١٨١٧دا وتارێكی سیاسی بڵاو كرده‌وه به ناونیشانی (ئه‌ندێشه‌كانم – تاملاتی)هه‌روه‌ها یارمه‌تی رێكخستن و راستكردنهوهو دارشتنی چه‌ند نوسینێكی تری‌دا له‌سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كه له لایه‌ن هاوه‌ڵ و برادهرهكانیهوه نوسرا بوون.
بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئۆگه‌ست كۆمت خوێندكاری سان سیمۆن بوو، كه به یه‌كێك له رێبه‌رانی سۆشیالیزمی خه‌یاڵی فه‌ره‌نسی داده‌برێت، هاوبه‌شی له نوسینی ئه‌و وتارانه‌شدا ده‌كرد كه سان سیمۆن ده‌ینوسین، له‌م ماوه‌یه‌شدا له ڕێگه‌ی داهاتی وانه وتنه‌وه تایبه‌تیه‌كانیه‌وه ده‌ژیا، هه‌وڵی فێربوونی زیاتر‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی خۆشی‌دا ده‌دا، ئه‌گه‌ر بواری هه‌بوایه له رێگه‌ی خوێندنی تایبه‌ته‌وه ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و وانانه ده‌بوو له بوری بیركاری و فیزیا‌و كیمیا‌و بایۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سان سیمۆن یان هه‌ندێك له خوێندكاره‌كانی پێشكه‌شیان ده‌كرد. له ساڵی ١٨٢٤دا سان سیمۆن كتێبێكی له ژێر ناوی (رێبه‌ری رامیاری بۆ كرێكاران) بڵاوكرده‌وه، وتارێكی نیوه‌چڵی كۆنتی تیا‌بوو كه سان سیمۆن له‌سه‌ر ته‌واوی وتاره‌كه ره‌زامه‌ندی نه‌دابوو، ئه‌مه بووه هۆی جیابونه‌وه‌یان له یه‌كتری، دوای ئه‌مه كۆنت چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌و ووتاره‌و له ژێر ناوی (نه‌خشه‌ی كاری زانستی پێویست بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا) نارد بۆ چه‌ندین هزرڤان و بیرمه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌كو (تۆماس جێڤهرسۆن)و (جیمس مانڕۆ) هه‌ر ئه‌م وتاره سه‌رنجی نوسه‌ران و ئیلیتهكانی ئه‌و قۆناغه‌ی راكێشا وه‌كو (جیزۆ)و (بوانسۆ)و (فۆن هه‌مبۆڵت)و (دۆق دی بۆلی)و گه‌لێكی تر، ئیتر كۆنت بوو به‌یه‌كێك له نوسه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌دا به رێگه‌ی ئاسایی و هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه لاوێك له پاریس‌دا ده‌یتوانی كچیك ببینێت، كۆنتیش له پاركی رۆیاڵ پاڵاس كه پڕبوو له ئافره‌تی له‌شفرۆش، كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی كچێكه‌وه به ناوی (كارۆلین ماسان) ئه‌م كچه هه‌تیو بوو له رێگه‌ی جل دوورینه‌وه ده‌ژیا، هه‌رچه‌نده له رووی ئاكاریهوه په‌یوه‌ندی نائاسایی له‌گه‌ڵ پیاواندا هه‌بوو، رابردوویه‌كی خراپی هه‌بوو، به‌ڵام كۆنت هه‌وڵی راستكردنهوهو رێنمایی كردنی دا‌و له كۆتاییدا خواستی، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی خێزانه‌كه‌ی و بێ پاره‌یی و بێكاری خۆی له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌دا ئه‌وروپای سه‌رده‌می ئۆگه‌ست پێویستی به چاكسازی بوو. به‌هۆی چاكسازییه‌وه ئه‌وروپایه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو په‌یدابوو. ئه‌مه به‌م مانایه دێ كه ئه‌وروپای ئه‌مڕۆ زاده‌ی چاكسازیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كۆنت ده‌ستی به‌وانه وتنه‌وه‌ی تایبه‌تی كرد، هه‌رله ١٢/٤/١٨٢٦وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا وانهكای ده‌ستی پێكرد، ئه‌گه‌رچی ئاماده‌بووان له رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه وه‌كو پێویست نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان له توێژه روناكبیر‌و رۆشنبیره‌كانی كۆمه‌ڵگه بوون، یه‌كه‌م وانه‌ی زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانی ئاماده‌بوانی وانه‌كانی بوو ئه‌و هه‌واڵه بوو له كاتی رۆشتنیان بۆ وانه‌ی سێیه‌م گوێ بیستی بوون، ئه‌ویش رۆشتنی كۆنت له پاریس و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ موناپیلیه به‌هۆی شێت بوون و نه‌خۆشی ئه‌قڵییه‌وه له ئه‌نجامی ماندووبوونی زۆری له ئاماده‌كردنی وانهكانیهوه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی و هه‌ژاری دایكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه حه‌فتاودوو ساڵ به بیستنی نه‌خۆش كه‌وتنی كۆنت هاتبووه پاریس و له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ مۆناپیلیه گه‌ڕابوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگادای بێت، كارۆلین ماسانی خێزانیشی زۆر دڵسۆز‌و به‌وه‌فابوو له‌گه‌ڵی، كاتێك كۆنت دووچاری نه‌خۆشی ده‌رونی و تێكچوون بوو زۆر خزمه‌تی كردوو بوو به هۆكارێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌ندروستی كۆنت،به هیوای ئه‌وه‌بوو چاك ببێته‌وه‌و درێژه به نوسینه‌كانی بدات و له ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه داهاتێكی دارایی باشیان دهستكهویت، كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م توێژینه‌وه زانستیه‌كاندا، كه‌چی ئه‌م دوایی نه‌هێناو كورد گوته‌نی خویه‌ك بگری به‌شیری ته‌ركی ناكه‌ی به پیری، به‌هۆی ئه‌و به‌رزه فڕه‌ی و حه‌ز به‌ماڵ و سامانه‌وه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كه كۆنت له به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌س بێت به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی زانا‌و فه‌یله‌سوف له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ڕه‌نسادا ده‌بێت به‌هه‌ژاری بژین و به‌هه‌ژاریش بمرن، بۆیه ئه‌م ژنه له‌سه‌ر بچوكترین و بێ ماناترین هۆكار، ماڵه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێشت و هاوڕێیه‌تی پیاوانی تری ده‌كرد، جگه‌له‌مه‌ش ئه‌و كاته زۆر هه‌ژارو نه‌دار بوون، ویستی له رێگه‌ی له‌شفرۆشیه‌وه پاره بۆ ئۆگه‌ست لۆنت په‌یدا بكات، كۆنت ئه‌مه‌ی به‌لاوه نه‌نگی بوو بۆیه له ساڵی ١٨٤٢وه به‌یه‌كجاری له یه‌كتر جیابوونه‌وه، هه‌رچه‌نده پاش جیابونه‌وه‌ش، جار جار له ، رووی مادیه‌وه یارمه‌تی كۆنتی ده‌داو ئاگاداری باری هه‌ژاری ئه‌بوو.
هۆگهست كۆنت نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر چالاكیه زانستیه‌كانی هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٨٢٩، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌ی توشی ببوو، دوتر كه گه‌ڕایه‌وه پاریس هه‌ر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیداو له شه‌قامی (سان چاك) نزیك به‌زانكۆی سۆربون ده‌ستی به وانه‌كانی خۆی كرده‌وه، زۆربه‌ی زانایانی ده‌رونناسی و فیزیك تیایاندا ئاماده‌بوون، له ساڵی دواتردا زنجیرهكۆڕێكی ئاماده‌كردو له‌سه‌ر یه‌كێك له شانۆكانی پاریس‌دا پیشكه‌شی كرد، هه‌تا ڕاوبیروبۆچونهكانی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا بخاته‌ڕوو، له‌هه‌مان ساڵ دا واته ساڵی ١٨٣٠، به‌رگی یه‌كه‌می (چه‌ند وانه‌یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزم) بڵاو كرده‌وه، ئیتر له نێوان ساڵانی (١٨٣٠- ١٨٤٢) دا به‌نزیكه‌یی دوازده ساڵ كاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌و له شه‌ش به‌رگدا نوسی، ناوه‌ڕۆكی ههربهرگێكی به جیا‌و له‌چه‌ند وانه‌یه‌كی گشتیدا پێش كه‌ش كرد، دواتر به‌په‌له نوسیه‌وه‌و له نامیلكه‌یه‌كی كورتدا به‌رهه‌می هێنا، به‌ناوی (چه‌ند وانه‌یه‌ك له روحی پۆزه‌تیڤیزم) زۆر جار له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانی وانه‌كانیدا ئامۆژگاری بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ده‌كرد، به‌و پێیه‌ی كه باشترین سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ دهستپێكاران .
له‌ساڵی ١٨٣١دا خۆی بۆ كورسی وانه گوتنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی ئه‌ندازه له پاریس پاڵاوت به‌ڵام وه‌كو راگر (موعید) وه‌رگیرا نه‌ك وه‌ك مامۆستا، من ئه‌مه‌م به‌لاوه زۆر گرنگ و سه‌رنجڕاكێشه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌رجه‌كانی بوون به مامۆستا له ناوه‌ندێكی زانستیدا چه‌نده توانایی و شاره‌زایی و لێهاتوویی پێویست بووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو ئۆگست كۆنت به موعید وه‌رگیرابێت ده‌بێ مامۆستاكان كێ بووبن؟ یان ئێمه كه‌ی به‌و قۆناغه ده‌گه‌ین مهرچهكانی بوون به مامۆستا له هه‌ر ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌و زانستیدا به‌رهه‌می هه‌بێت و خاوه‌ن تێزێكی هزری دیاری كرا‌و بێت؟ دیاره وه‌رگیران وه‌ك و موعید پێداویستیه‌كانی ژیانی ئۆگه‌ست كۆمتی دابین نه‌ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی له مامۆستایی ئه‌و خوێندنگه‌یه بێبه‌شكرا، سه‌ره‌ڕای توانا زانستیه‌كانی به هۆی كاری لاوه‌كی تره‌وه ده‌ژیا، ماوه‌یه‌ك وه‌كو وانه‌بێژ له هه‌مان خوێندنگه مایه‌وه ماوه‌یه‌كیش له په‌یمانگای لاڤل بوو، دواتر هه‌رچه‌ند مانگێك له هه‌رێمێكدا وانه‌ی تایبه‌تی ده‌وته‌وه، یان ئه‌زمونكاری خوێندنگه‌ی ئه‌ندازه بوو، له رێگای وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی لهبورهی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزمه‌وه ناوبانگی باشی په‌یدا كردبوو، به‌ڵام هیچ مووچه‌یه‌كی له بری ئه‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، چونكه وانه‌كانی گشتی بوون بۆ به‌دبه‌ختیش له یه‌كێك له به‌رگه‌كانی كتێبه‌كه‌یدا، چه‌ند وانه‌یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزم له‌گه‌ڵ مامۆستا ئۆگه‌ست كۆمت، دژی ئاین نه‌بوو، به‌ڵام پێی وابوو نابێ ئاین ببێ به‌كۆسپ له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه كارمه‌ندانی قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه كه‌وتبووه ناكۆكییه‌وه ئه‌وه له نرخ و به‌های زانستی بیركاری كه‌م كردبوه‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا یه‌كسه‌ر سه‌رچاوه‌ی بژێوی بڕا، له‌ساڵی ١٨٣٤دا له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسادا شۆڕش و ناره‌زایی دژی زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستپێكردو بوه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له سه‌دو په‌نجا كه‌س ده‌ستگیر بكرێن، گیراوه‌كانیش له‌ناو كۆماریهكاندا هه‌ر كه‌سه‌و پارێزه‌ری بۆ خۆی ده‌گرت، كۆنتیش بو به پارێزه‌ری یه‌كێك له‌و گیراوانه، به‌ڵام پێش رۆژی دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سه له به‌ندیخانه هه‌ڵات، بۆیه ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ی لهبیرنهچوهوه، دواتر كۆنت بۆ هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌ك خۆی ده‌پاڵاوت، چاره‌نووسی هه‌ر ره‌تكردنه‌وه بوو، بێكارو زۆر هه‌ژاربوو بۆیه دوو له لایه‌نگرانی له فه‌ره‌نسا به ناوی (لیتری)و جۆن ستیوارت میل له به‌ریتانیا بۆ رزگاركردنی له‌م باره ناهه‌مواره، پاره‌یه‌كی باشیان بۆ كۆكرده‌وه .
كه نزیكه‌ی (٣٠٠) جونههی ئه‌سته‌رلینی ده‌بوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كۆنت بتوانێت هه‌موو كات و ژیانی خۆی ته‌رخان بكات بۆ توێژینه‌وه فه‌لسه‌فیه‌كانی، له ساڵی ١٨٤٤دا دوای چاپكردنی فه‌رهه‌نگی (فه‌لسه‌فی فه‌له‌كناسی) كه ئۆگه‌ست كۆمت پێشه‌كییه‌كی له‌سه‌ر هزری پۆزه‌تیڤیزم تیادانوسیبوو، بۆیه له رۆژنامه‌ی ناشناڵدا چه‌ندین وتاری له‌سه‌ر توانا زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی كۆنت نوسی، هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا له ساڵی ١٨٤٤دا ئۆگه‌ست كۆمت له ماڵی یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی جوان‌دا یه‌كیان ناسی به‌ناوی (كۆتێڵد دی فهوكس) كه‌ته‌مه‌نی له سی ساڵ تێنه‌په‌ریبوو، ئه‌م ئافره‌ته ژنی پیاوێكی قۆڵبڕو ساخته‌چی بوو له ترسی دادگا‌و سزای ده‌وڵه‌ت له فه‌ره‌نسا خۆی شاردبوه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستورو رێنماییه‌كانی ئاینی كاسۆلیكی ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه چ بۆ كۆنت له‌گه‌ڵ خێزانی پێشووی چ بۆ ئه‌م ئافره‌ته‌ش كارێكی ئه‌سته‌م بوو، بۆیه نه‌یانتوانی به شه‌رعی و ده‌ستوری ببنه هاسه‌ری یه‌كتری، هه‌رچه‌نده كۆتێڵد رێزی كۆنتی ده‌گرت وه‌كو هاورێیه‌ك نه‌ك خۆشه‌ویستی، ئافره‌تێكی داوێن پاك بوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی به په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی نه‌دا له‌گه‌ڵ كۆنت ئافره‌تێكی رۆشنبیر‌و ئاره‌زووی ئه‌ده‌بی و هۆنراوه نوسینی هه‌بوو به‌ر له مردنی به نه‌خۆشی سیل رۆمانێك و چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، دواتر له مانگی چواری ساڵی ١٨٤٦دا له باوه‌شی كۆنت ماڵ ئاوایی له ژیان كرد..
كۆنت به‌رامبه‌ر ئه‌م ئافره‌ته زۆر به وه‌فابوو، له ژیانیدا بۆی دڵسۆز‌و له دوای مردنیشی به درێژایی ژیانی یادگاریه‌كانی له‌بیر نه‌كرد، هه‌میشه هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك نوێژ ئاسا به خه‌یاڵ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتێڵد ده‌كرد، هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش سه‌ردانی گۆره‌كه‌ی ده‌كرد له‌دوای ئه‌مه تێڕوانینه فه‌لسه‌فیه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات به شێوه‌ی دایه‌لۆگ له نێوان ئافره‌تێك و پیاوێكی ئاینی یازده نامیلكه‌ی فه‌لسه‌فی نوسی، بڕوای به‌وه هێنا كه پێویسته ئاینێكی نوێ هه‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تی و پارێزگاری له به‌ها كاسۆلیكییه‌كان بكات نه‌ك برهنسیپه ئاینییه‌كانی، هه‌وڵیده‌دا لایه‌نگرانی پۆزه‌تیڤیزم و لایه‌نگرانی رێچكه‌ی كاسۆلیك بگونجێنێ و پێكه‌وه به‌ره‌یه‌كیان لێ دروستبكات دژی بزوتنه‌وه شۆرشگیریهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌رچه‌نده پێیوابوو پێویسته مرۆڤ، مرۆڤایه‌تی بپه‌رستێت نه‌ك خودا پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی بیربكاته‌وه‌و ئه‌ندێشه‌ی هابێ هه‌روه‌كو خۆی چۆن له رێگه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌به‌رچاوی لانه‌ده‌چوو بیری ده‌كرده‌وه‌و خه‌یاڵی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش مانای زۆری ده‌گه‌یاند له لایه‌ك ئه‌م ئافره‌ته‌ی به خه‌یاڵ له شوێن مریه‌می دایك دانابوو، له‌لایه‌كیتر پێیوابوو ناكرێت فه‌لسه‌فه ئه‌قڵی په‌تی بیت پێویسته ئه‌ندێشه‌ت هه‌بێ له رێگه‌ی ویژدان و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیه‌وه، ئه‌م بیروبۆچونانهشی له ساڵانی (١٨٥١-١٨٥٤)له نوسینه‌كانیدا به‌ده‌ر ده‌كه‌وتن به تایبه‌ت له كتێبه‌كانیدا به ناونیشانی (سیسته‌می رامیاری پۆزه‌تیڤیزم) كه‌هه‌ر له‌و ساڵانه‌و به چوار به‌رگ بڵاوی كرده‌وه ئیتر كۆنت زۆر به خه‌مباری و له ژیانێكی پڕ ده‌رده‌سه‌ریدا ده‌ژیا، خۆی راهێنا كه له پێناوی خه‌ڵكانیتردا ده‌ژی و هه‌ركه‌سێكیش ده‌یبینی سه‌رسام ده‌بوو به‌و سروشته ناسك و پڕسۆزو خۆشه‌ویستیه‌ی تێیدا ره‌نگی دابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ بوو
به ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند به یه‌كجاری بڕستی لێ بڕی بوو، له شه‌وی ٥/١٢/١٨٥٧دا تاوی بۆ هێناو بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌كانی لێك نا، پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار له ژووره‌كه‌یدا سه‌رنجێكی یادگاریه‌كانی كلۆتیڵدی دا له ژوور سه‌ریدا، وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كی جێهێشت و تیایدا شوێنی ناشتنی د‌یاریكردبوو كه پێشنیاریكردبوو دوو تابلۆی یادگاری له‌راست و چه‌پی گۆڕهكیدا بچه‌قێنن، له تابلۆی لای ڕاستدا بنووسن (كلۆتێڵدی دی فۆ هاوڕیی هه‌تاهه‌تایی ئۆگه‌ست كۆمت)له تابلۆی لای چه‌پیشدا ناوی دایكی وه‌كو نموونه‌ی ئافره‌تێكی به‌سۆزو وه‌فادار بنوسن وه‌سێتی كردبوو كه گۆڕه‌كه‌ی زۆر ساده‌و ساكار بێت و له‌سه‌ری دروشمی ڕێبازی پۆزه‌تیڤیزم هه‌ڵواسن كه بریتییه له (خۆشه‌ویستی باوه‌ڕمانه، سیسته‌م رێسامانه، پێشكه‌وتن ئامانجمانه).
رێبازی پۆزهتیڤییزم
ئاین سیسته‌مێكی یه‌كپارچه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕو كارانه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به شته پیرۆزه‌كانه‌وه هه‌یه، واته ئه‌و شتانه‌ی كه دوورن له دیرده ئاساییه‌كان و به‌شێكن له یاساغه‌كان. بۆ داهێنانی باوه‌ڕو كارێكی له‌و چه‌شنه‌ش، نه‌ك هه‌ر كۆنت به‌ڵكو توێژه‌ره.
فه‌ره‌نسیه‌كانیش هه‌میشه ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌رم ده‌كرد كه ئایه چۆن ده‌كرێت مۆڕاڵ و ئاكاره گشتی و تایبه‌تیه‌كان، به‌بێ سه‌پاندنی ئاینیه‌كان جێبه‌جێ بكرێن؟ له‌م باره‌وه واته بۆ داهێنانی ئاینێكی نوێ ئۆگه‌ست كۆمت بۆ خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌ته‌مه‌نیدا دوو قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌كی جیاواز هه‌یه‌و ده‌ڵێت : له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌ستۆ له قۆناغی دووه‌مدا قه‌شه پۆلس بووم، بۆیه زۆر له لایه‌نگرانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه له قۆناغی دووه‌مدا به لایه‌نگری ئه‌و بمێننه‌وه، واته له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی كۆنتدا بن نه‌ك له‌گه‌ڵ ئاینه نوێیه‌كه، بۆیه كۆنتیان به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه له پرهنسیپا كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆی ههڵگهڕواتهوهو خیانه‌تی كردووه، میتۆده خودیهكهی له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌یبوو تێكیشكاند، هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته زانستیانه‌ی له نیوه‌ی ژیانیدا به‌ده‌ستی هێنا بوو له ده‌ستیدا، گۆڕانه‌كانی كۆنت له مردنی كلۆتێڵدهوه ده‌ستیان پێكرد، واته له كۆتایی چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، دواتر له‌و نوسینانه‌یدا به‌ده‌ركه‌وتن كه له نێوان ساڵانی (١٨٥١-١٨٥٤) به‌ناوی (سیسته‌می رامیاری پۆزه‌تیڤیزم) بڵاوی كردنه‌وه، له‌م كتێبه‌یدا ئاكار به بنه‌ماو بناغه‌ی ئاینه نوێ و تایبه‌تیه‌كه‌ی به ڕێچكه‌ی پۆزه‌تیڤیزم له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی هه‌ره‌مه‌كه‌ی بۆ زانسته‌كان داده‌نێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م گۆڕانكاریانه به شیوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا نارێك بوون، به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌مانه‌یان پێ باش نه‌بوو، به‌جۆرێك له گیروگازی هیزریان ده‌دایه قه‌ڵه‌م كه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ناته‌بایه‌و بنه‌مای یه‌كێتی هزری له‌ناو ده‌بات، هه‌رچه‌نده كۆنت خۆی له ٨ی سێپته‌مبه‌ری ١٨٢٤دا له وتارێكیدا نوسیبووی (به‌نیازبوون له میانه‌ی توێژینه‌وه فه‌لسه‌فیه گهورهكانمهوه هه‌نێك كتێبی زۆر تایبه‌ت به پرسه سه‌ره‌كیه‌كانی بیركاری بڵاو بكه‌مه‌وه، ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌مێكه ده‌ركم پێیان كردووه، به‌ڵام دواتر گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێویسته به بۆچوونه گشتیهكانمهوه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزم بیانبه‌ستمه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌توانم ته‌واوی هه‌وڵ و تواناكانم بۆ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه بخهمهكهرو بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هزری خۆم ناڕێك‌و تێك بده‌م ).
هه‌رچه‌نده كۆنت له ته‌مه‌نی سیازده ساڵیه‌وه هه‌ستی مه‌لیك په‌رستی باوكی و ئاین په‌روه‌ری دایكی ڕتكردبووهوه، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌روه‌كو زۆربه‌ی فه‌یله‌سوف و نوسه‌ره هاو ته‌مه‌ن و هاوچه‌رخه‌كانی خۆی له كۆتاییدا لایه‌نه باش و نایابه‌كانی ئاینی دایك و باوكی واته (كاتولیكی رۆمانی) له بیر نه‌كردن كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده كرابوو، چونكه به ده‌سه‌ڵاتی ئاكاری و ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌نیسه‌كانی چاخه‌كانی ناوه‌راست له‌سه‌ری ده‌رۆیشتن سه‌رسام بوو، كاریگه‌ر بوو پێیان، به‌وه پێویست بوو كه ده‌بێ رێچكه‌ی پۆزه‌تیڤیزم چاودێری و پارێزگاری له‌و به‌ها راستیانه بكات كه له رابردوودا كه‌نیسه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنت ته‌واوی میتافیزیكای ره‌تكرده‌وه، به‌لایه‌وه ئه‌سته‌م بوو باوه‌ڕ به خوا بێنی و باوه‌ڕ بكات كه خوایه‌كی كارا‌و به‌توانا له‌پشت ئه‌و دیاردانه‌وه بێت، ئه‌ركی زانسته پۆزهتیڤیزمهكانه یاساكانیان داڕێژن و ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزمه راڤه‌یان بكات و یه‌كیان بخات، لهلایهكترهوه خه‌ڵكی ناچاربوون ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌و خوایه بدۆزنه‌وه كه كهلهرابردوودا وه‌لائێكی به ناو دڵسۆزی خۆیان پێدابوو، كۆنت پێیوابوو ئه‌م ئه‌لته‌رناتیڤه مرۆڤایه‌تیه واته بوونه‌وه‌ری گه‌وره كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له رابردوودا كرابوون بۆ چاكسازی مرۆڤ له خۆبگرێت، كۆنت پێیوابوو پێویسته هه‌موومان له‌كاتی دیاریكراو‌و رێكوپێكدا له پێشه‌نگی گشتی و خه‌ڵوه‌تی تایبه‌تیدا له‌جیاتی نوێژه‌كان بیر له مرۆڤایه‌تی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه تێپه‌ڕێنین كه ئێمه تاكین به‌ڵكو وه‌كو مرۆڤایه‌تی (به‌شه‌ریه‌ت) بیربكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بێت له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر هه‌موو هه‌موو ئه‌و كه‌سه پاكانه ده‌گرێته‌وه كه له پێناو مرۆڤایه‌تیدا ده‌ژین و كار ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌مه بابه‌تی پیرۆز‌و دڵسۆزیمان بێت هه‌روه‌ها پێویسته نزا‌و پارانه‌وه‌ی ئاینی بۆ مرۆڤایه‌تی بهۆنرێته‌وه ڕێكبخرێت له‌سه‌ر شكۆی ئه‌مانه‌ش واته ئه‌م ده‌قه مرۆڤایه‌تیانه خزمه‌تگوزاری ئاینی پێشكه‌ش بكرێت، كۆنت له‌م ئاینه نوێیه‌یدا لاسایی خه‌سڵه‌ته‌كانی تری رێچكه‌ی كاسۆلیكی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: مرۆڤایه‌تی ببێته ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه سیانیهكهی ئه‌م رێچكه‌ی واته (پالوپ)ی كاسولیكی، دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی تریش زه‌وی و ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه زه‌وی تیایدا جوڵه ده‌كات، كۆنت پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه رۆژمێری مه‌سیحی بگۆڕدرێت به رۆژمێكی تری مرۆڤایه‌تی له جیاتی دوازده مانگ له سیازده مانگ پێكهاتبێت و له جیاتی ناوی مانگه‌كان هه‌ر مانگێك به‌ناوی مرۆڤێكی گه‌وره‌وه بنرێت و هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیش به‌ناوی مرۆڤێكی گه‌وره‌ی تره‌وه بنرێت له‌و هه‌فته‌و مانگانه‌دا خزمه‌تگوزاری و چاكه‌كانی ئه‌و مرۆڤانه بگێردرێته‌وه به‌مه‌ش ژیانه‌وه‌و نه‌مری به‌ده‌ستدێنێت، نه‌ك هه‌ر كۆنت به‌ڵكو هه‌موو فه‌یله‌سوفه پۆزهتیڤیزمهكان پێیانوابوو كه ژیانی ئه‌وان باشتر‌و پڕگرنگی تره‌و به‌هاكانیان بۆ مرۆڤایه‌تی پڕبایه‌ختره له زۆربه‌ی پیاوه ئاینیه كاسولكیكیهكان، كۆنت باوه‌ڕی به زیندووبونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان نه‌بوو كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌نیسه‌كان شلێگیرانه جه‌ختیان له‌سه‌ر منگه‌رایی (ئیگۆیزیم) ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه هه‌ر تاكێك تا ئه‌وپه‌ڕی توانای گرنگی به‌خۆی و ڕزگاربوونی خۆی بدات بۆ قیامه‌ت و ڕۆژی داوایی، به‌لای كۆنتهوه نه‌مری بریتی بوو له مانه‌وه له هزرو بیری نه‌وه‌كانی ئاینده‌دا كه له دوای ئێمه‌وه دێن و ژیانیان به‌هۆی كار‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای ئێمه‌وه باشتر‌و خۆشتر ده‌بێت، ئه‌م نهمریهش هه‌موان ده‌یزانن، هه‌ركه‌سێكیش هه‌رچه‌ندێك بچوك و خۆی به بچوك بزانێت و كارێك یان خزمه‌تێكی بچوكیشی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردبێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، شایانی ئه‌وه‌شه وه‌كو یه‌كێك سه‌یری بكرێت كه خزمه‌تێكی به پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی گشتی گه‌یاندووه، ئه‌م جۆره وێناكردنه‌ش بۆنهمری هانده‌ره بۆ كۆمه‌ڵه‌یی و پێكه‌وه‌یی له بری خۆپه‌رستی هانمان ده‌دات خزمه‌تی یه‌كتری بكه‌ین نه‌ك نهمریهكی خۆپه‌رستانه‌و چێژوه‌رگرتنی خودیانه.
كۆنت له‌ناو ئێش و ئازار‌و گۆڕنكاری و مه‌ینه‌تیه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌ژیا، به‌تایبه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی مێژووی فه‌ڕه‌نسا كه پڕ بوو له گۆڕانكاری خێرا و له ئه‌وروپاشدا به‌گشتی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی كاری ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی زۆر له ئارادا بوون، به‌ڵام كۆنت دوای خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌و به تایبه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیسم و پرنسیپه‌كانی سۆشیاڵیامی خه‌یاڵی فه‌ڕه‌نسی، وه‌كو بیرمه‌ندو زانایه‌كی سهربهخۆو بێلایه‌ن له‌و بیروبۆچونانه، میتۆدوو پڕۆژه‌ی كار‌و بنه‌ما ئاینیه‌كانی خۆی بۆ ڕیفۆرم و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته ڕوو، له‌و ڕوانگه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفت و ئاریشه‌وه كێشه‌كانی ئه‌و قۆناغه بریتین له گرفتی مه‌عریفی، گرفته مهعریفیهكانیش له‌و دژایه‌تی و لێكنهچوونهدا كۆده‌بنه‌وه كه له‌نێوان نمونه‌ی ژیانی ڕبردو ژیانی سه‌رده‌مدا هه‌یه، ژیانی ڕبردو له‌سه‌ر پرهنسیپو بنه‌مای ڕوحی و به‌ها سه‌ربازیه‌كاندا دامه‌زرابوو، به‌ڵام ژیانی نوێ و هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی وزانستی دامه‌زراوه، بۆیه به بۆچوونی ئه‌و ریشه‌ی ریفۆرم و چاكسازیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌م دژایه‌تی لێكنهچونهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئیتر هه‌موو بواره‌كانی تر لاوه‌كی و كهمبایهخترن، ئه‌و ره‌وته توندوتیژه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌بات له ئه‌نجامی هۆكاره سیاسی و ئابوریه ساده‌و ساكارهكانهوه نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی تێكچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاكاری و گه‌نده‌ڵی پێوه‌ره‌كانی رای گشتیه‌وه هاتووه.
كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه پۆزهتیڤیزمهكان له‌سه‌رده‌می كۆنتهوه سه‌ریان هه‌ڵداو به‌رده‌وام بوون، به تایبه‌ت له فه‌ڕنساو به‌ڕیتانیا، له پێناوی خزمه‌تی ئاینیدا به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌یان دهكردو هه‌ندێك چالاكی هاوشێوه‌ی چالاكیه‌كانی كه‌نیسه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌گه‌رمی قسه‌و كاریان بۆ بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه به‌ژماره كه‌م بوون، به‌ڵام سه‌ركرده‌و پێشه‌نگ و ئه‌ندامه چالاكه‌كانیان پیاوانی دیار‌و خاوه‌ن پێگه بوون، بۆ نموونه له به‌ڕیتانیا وه‌كو (فردریك هارسۆن، ریتشارد كۆنجرێف، ئه‌دوارد سپنسه‌ر بزل، جۆن هنری بردجز) و كه‌سانی تریش بون، واته ئامانجی فه‌لسه‌فه‌ی كۆنت بریتی بوو له ریفۆرم، وه پێیوابوو ده‌بێ فه‌لسه‌فه به‌ژیانه‌وه گرێ بدرێت هه‌تا ریفۆرمی كۆمه‌ڵگه بكرێت، به‌ڵام ئه‌م ریفۆرمه‌ش ناكرێت تا چاكسازی له ئاكاردا نه‌كرێت، ئاكاریش به‌بێ گونجاندن و هاورێكی نێوان ئه‌قڵه‌كان توشی شێواندن و رووخاندنی پایه‌كانی ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له ئه‌نجامی روداوه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا و روخانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌و وڵاته، وای له كۆنت كرد له ڕوی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵناسییه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی تیبه‌ت له‌م ڕووه‌وه گه‌ڵاڵه بكات.
شۆڕشدا سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنی له فه‌ڕه‌نسا له ناوبرد، گورزێكی كوشنده‌شی سره‌وانده ئاینی مه‌سیحی ،ئهوئاینهی له‌رابردوودا وه‌دیهێنه‌ری ته‌بایی و پێكه‌وه گونجانی ئه‌ڵقه‌كان بوو. بهلهی كۆنتهوه دواكه‌وتنی ئاین و هه‌ڵنه‌كردنی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی زانست‌دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی له لێواری له‌ناوچوون نزیك ببێته‌وه‌و بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان توانای خۆ راستكردنه‌وه‌یان نه‌بێت و جارێكی‌تر نه‌توانن خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن به شێوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕست بژێن . هه‌وڵه‌كانی كۆنت بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌یان هیچی له‌و راستیانه نه گۆڕێ كه ده‌سه‌ڵاتی ئاینی سه‌رده‌می نه‌زانی و تاریكی بوو، بۆیه كۆنت گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به هێچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت له ناو ئاینی مه‌سیحیدا بۆ بنه‌ما ئاكاره‌كان بگه‌ڕێین، به‌ڵكوو پێویسته بناغهیهكیتر بۆ ئاكار بدۆزرێته‌وه، ئه‌و بناغه‌یه‌ش هیچیتر نییه جگه له زانستی پۆزه‌تیڤیزم.
به‌لای كۆنتهوه ئاڵۆزی و تێكچوونه ئاكارییه‌كان له ئه‌نجامی هۆكاره سیاسیه‌كانه‌وه نین به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی په‌شێوی و شڵه‌ژانی ئه‌قڵییه‌وه درووست بوون، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ریفۆرم له كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ن به‌بێ توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوه‌خته توشی هه‌ڵه ده‌بن له ڕێبازه‌كه‌یدا چونكه ته‌نیا پێكه‌وه گونجانی سۆزدارییانهو هاوبه‌شی له بهرأهوهندییه مادیه‌كاندا به‌س نییه بۆ مانه‌وه له كۆمه‌ڵگه به‌ڵكو زۆر پێویسته تاكه‌كان و گروپ و ره‌وته‌كانی ریفۆرم پێكه‌وه گونجان و ته‌باییه‌كی ئه‌قلیان له نێواندا بێت له شێوه‌ی كۆمه‌ڵی سه‌ره‌تاو بیر‌و باوه‌ڕی هاهبهشدا دروستیان كردبێت، واته وه‌كو ئاینێك كۆمه‌ڵێك چه‌مكی پیرۆزیان هه‌بێت كه گۆڕانكاری و گۆڕنكاری و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پێویست ده‌بێت .
(پیر.ی.بل) ده‌ڵێت هیچ ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر نیه له ئایین، ئایین ئامرازێكی مه‌عنه‌ویه كه هێزی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له هێزی هه‌موو مرۆڤ زیاتره، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئاینه‌وه ده‌توانین به ئاسانی خه‌ڵك فریو بدرێت، به‌ڵام له فریو ده‌رهێنانی خه‌ڵك له ئاین كارێكی سه‌خت و ئه‌سته‌مه، بۆیه ئاینی پۆزه‌تیڤیسم به‌لای كۆنتهوه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كۆسپه ده‌بێته‌وه كه ئایه ئه‌وبابه‌تانه چیبن به پیرۆزبكرێن؟، دواتر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش ڕێككه‌وتن چۆن سه‌رنجی ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌و بابه‌ته ڕكێشن و به پیرۆزی بزانن؟ یه‌كێك له زانایان پێییوایه پۆزه‌تیڤیسم له‌سه‌ر چوار بنه‌ما دامه‌زراوه .
بنه‌مای یه‌كه‌م:ئێمه ده‌توانین ته‌نیا بگه‌ینه رواڵه‌تی دیارده‌و شته‌كان (ئهودیاردهو شتانه‌ی كه ده‌یان بینین) نه‌وه‌ك چیه‌تی و ماهیه‌تی ئه‌مانه.
بنه‌مای دووه‌م:ناسین وشوناسی میتافیزیك یان سهروسروشتیهكان ناچنه چووارچێوه‌ی ناسین و تێگه‌یشتنی زانستیه‌وه.
بنه‌مای سێیه‌م:بڕیاره به‌هاییه‌كان یان ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ژێركاریگه‌ری به‌هاو سۆز‌و هۆكاره هه‌ستیه‌كانی توێژه‌ردا ده‌درێن و لایه‌نگیری پێوه دیاره زانستی نین،واته یهكاێك له مهرجاكانی زانستی بوون،بێلایه‌نی توێژه‌رو خۆ داماڵینه له‌به‌هاكان.
یان هه‌روه‌كو تێۆرست و كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی،ئانتۆنی گیدنز له باره‌ی بۆ چوونی پۆزهتیڤیستهكانهوه ده‌ڵێت:به باوه‌ڕی ئه‌مان میتۆد‌و شێوازه‌كانی توێژینه‌وه له‌زانسته سروشتیه‌كاندا ده‌توانرێت راسته‌و خۆله زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و له كۆمه‌ڵناسیدا كاریان پێ بكرێت ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه كۆمهڵاتیهكانیش هه‌روه‌كو ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه زانسته سروشتیه‌كان گشگیر بكرێن و به شێوه‌ی یاسا دابڕێژرێن، به‌ڵام له‌م باوه‌ره هۆركهایمه‌ر ره‌خنه له پۆزه‌تیڤیسته‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵیت: ئه‌م روانگه‌یه مرۆڤ دێنێته ریزی رووداو‌و دیارده‌و شته سروشتیه‌كانه‌وه، چاوپۆشی له تایبه‌تمه‌ندیه مرۆییه‌كان و جیاوازیه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان مرۆڤ یان نێوان دیارده كۆمه‌ڵاتیه‌كان و دیارده سروشتیه‌كانی ده‌كات.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ بكرێته بابه‌تی توێژینه‌وه تا راده‌یه‌ك مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و له‌م وێناوهشدا بیر له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ش بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی مرۆڤ، كه چۆن ده‌كرێت به‌پێی قۆناغه‌كانی گۆڕان و گه‌شه‌كردنی كه‌ره‌سته به‌رده‌سته‌كانی مرۆڤ بگۆڕدرێت،یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناوبه‌ناو به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه سه‌یری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی قهدهغهكراوو توخم و ره‌گه‌زه بهحهرامكراوهكاندا بكرێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخیان بۆ بكرێت،هیچ نه‌بێت له‌بونیادی بیروباوه‌ره پیرۆزه‌كاندا جاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت و رێڕه‌وی ئاینی كۆمه‌ڵگه‌كه مشتوماڵ بكرێته‌وه،ئه‌گه‌ر وه‌كو كۆنت له ریشه‌وه هه‌وڵی گۆرانیشی نه‌درێت.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 10ی گۆڤاری كو‌لتور له ساڵی 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه