پیرۆزبایی ساڵیادى راپەڕینى گەلى کوردستان لە هەموو کوردێک و تێکۆشەران و پلان داڕێژەرانى"یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان" دەکەین کە توانیان سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکان لە دەست رژێمى دیکتاتۆریى رزگار بکەن و پێیان بسەلمێنن هەرگیز تەسلیم بەهیچ دەسەڵاتێکى شۆڤێنى نابن و هەمیشە بەرخۆدان لە هەست و ویژدان و ئیرادەماندا دەریایەکى سەرکەشە..
لە ساڵیادى رزگارکردنى شارى"رانیە"ى دەروازەى راپەڕیندا، پیرۆزبایی لە سەرجەم دانیشتوانى ئەو شارە کۆڵنەدەرە و ئەو تێکۆشەرانەى بە ئیرادەیەکى پۆڵاینەوە رووبەرووى دڕندەترین رژێم بوونەوە.
رێز و خۆشەویستیمان بۆ ئەو شەهیدانەى بەخوێنى خۆیان رانیەى سەربەرزیان لە پۆخڵەواتى بەعس پاکردەوە و هەر بەسەربەرزیى هێشتیانەوە، بەوپەڕى باوەڕبەخۆبوونەوە چەپکە گوڵى رێز و خۆشەویستى لەسەر گڵکۆکانیان دادەنێین..
بابەتی زیاتر