د. ماجد خەلیل فەتاح
لە سەدەی حەوتەمی زاینییەوە، ئایینی ئیسلام، وەک دەستپێکی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستی نەتەوەی کورد، بۆتە بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی رۆحی و رازی رابردووی هەزار ساڵەی سیستمی کۆمەڵایەتی و
کەلتوری و ئابووری ئەم نەتەوەیەی ئێمە. ئێستا ئیتر ئیسلام پێکهاتەی رۆحی نەتەوەی کورد پێکدەهێنێت و یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی بوونی نەتەوەیی کورد.
گرنگترین گۆڕانکارییەک کە کۆی کەلتوری ئێمە لەناویدا خۆی بینییەوە، بریتی بوو لە لاکردنەوە بەلای لۆژیکدا. واتە نەتەوەی کورد بە پێچەوانەی پێشهات و پێشنیازەکانی فەلسەفەی فتوحاتی خۆرهەڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامی، بە پێچەوانەی میکانیزمی مێژووی میللەتانی تر، لە وەرگرتنی ویژدانە ئایینیەکەدا، بە پێچەوانەی خودی خەسڵەتی هۆزە عەرەبییەکانی بادیە و سارانشینەکان، ئەوانەی بەنو تەمیم و بەنو ئەسەد و ئەنو غەتفان مامەڵەیان لەگەڵدا کرد، بە پێچەوانەی فارس و ئەمازیغ و تورکە رەوەندەکان، کە زۆربەیان بە زەبری هێزی فتوحات و بە لەپێشچاوگرتنی لۆژیکی ئابوورییەوە هاتنە ناو ئیسلام، هەروەکو ئەوەی لە خۆرهەڵاتی دووردا دەستیان خستە ناو دەستی بازرگانە عەرەبەکان، کەچی رێک بە پێچەوانەی هەموویانەوە، نەتەوەی کورد لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و لۆژیکی ئایینداریی، بەرە بەرە ئاوێتەی ئیسلام بوون. واتە تایبەتمەندیی وەرگرتنی ئیسلام لەناو کوردستاندا کە ئەوکات سەرزەمینی کوردستان چەندین شاری دێرین و
دەگمەنی شارستانی شوناسی جوگرافیی کوردستانیان پێکدەهێنا، بریتی بوون لە: هەرێمی چیاکان کە شارەزوور، دەینەوەر، قرمیسین تا دەگاتە جەزیرە و جەرگەی میسۆپۆتامیا کە ئامەد بوو، لەگەڵ هەرێمەکانی ئازەربایجان و ئاران، ئەهواز و پانتاییەکی گەورەی درێژەوە بوو لە دەریای ناوەڕاستەوە تا ئاوڕێژگەکانی کەنداو، تێکڕایان بە بەڵگەی بەهێزی مێژوونووسە موسڵمانە عەرەبەکانی وەک: عەبدوڵای کوڕی ئیبن جەریری تەبەری، ئیبنولکەسیر، ئیبنولئەسیر، ئیبنولفیدا، مەسعودی، دەینەوەری، ئیبنولخەلەکان و یەعقوبی، بەگشتی بوونی کوردنشینەکان وەک واریسی زەوارە زاگرۆسییەکە زامن کراون. ئەمانە لە وەرگرتنی ئیسلامدا، جیاوازبوون لە هەموو میللەتەکانی تر، جیاوازییەک کە سەنگی سالارێتی ئەقڵ و عیرفان لە تەرازووی تایبەتمەندییەکانیدا لەوانی دیکە هەم جیای دەکاتەوە، هەم سەنگینی و سەردارێتی کەلتورێکی رەسەنیان پێدەبەخشێت، بەتایبەتی لەم بوارانەدا:
یەکەم: کورد بە لێشاو نەچووە ناو ئایینی ئیسلامەوە، بەڵکو بە کاوەخۆ، کەلتوری ئایینداریی ئیسلام ئاوێزانی رۆحیان بوو، بۆ نموونە لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا، بەشێک لە سنوورەکانی کوردستان، لە جەزیرەوە تاوەکو شارەزوور و بناری چیاکانی زاگرۆس هاتنە ناو ئیسلامەوە، هەڵبەتە سوڵحی گەورەی ئورفەیان، هەروەکچۆن برۆکلمان باسی دەکات، بەهێزترین بونیادی شارستانی هێنایە نێوان دوو دنیابینی کەلتورییەوە، کەلتورێک لەبەردەم نوکی رمەکانی فتوحاتدا، فیکری ئاشتەوایی و گرەوی گفتوگۆی هێنایە ئاراوە. بەمجۆرە ئیسلام لە کوردستاندا بە کاوەخۆ، کاریگەرییەکانی تاوەکو سەدەی دوازدەهەم، یانی لە میانی پێنج سەدەدا، پردی پەڕینەوەی پەروەردە و پەیامی ئیسلامەتی درێژەی کێشا.
دووەم: نەتەوەی بە فەرهەنگ، لۆژیکی لەناکاو دەداتە دوواوە، ئەمە پڕەنسیپێکی جێگیرە. جیاوازی کورد لەوەدا بوو، سەلماندی سنووری ئایینداریی، بە نوکی رم و شمشێر، شوناسی نەتەوەکان نابڕێت، بەڵکو بە بازووی ئەقڵ و ئەخلاقی جوان و جەزبی بەها باڵاکان بزووتنەوە کەلتورییەکان کاریگەریی دادەنێن.
سێهەم: فۆڕمی ئایینداریی کورد، لە دەرەوەی رادەستبوونی کەلتوری ئایینداریی ئەوانیتردایە. لەگەڵ وەرگرتنی ویژدانی ئایینداریی ئیسلامدا، وەکو خۆی وێنا رۆحییەکانی و براندەکانی بەندایەتی، لە چوارچێوەی چەمکەکانی پاکبوونەی مرۆڤدا جێبەجێکرد. ئەوە لەکاتێکدا بوو ئەوانی تر، ئایینیان لە دەرەوەی دنیابینی رۆحیدا رێکردەوە و کردیانە کەلتورێکی سیاسیی. بۆنموونە فارسەکان، لە چوارچێوەی بووەیهییەکاندا بەرەو ناوەندی دەسەڵاتی عەباسی هاتن. بوەیهییەکان خێزانێکی دەیلەمی بوون لە باشووری دەریای خەزەر دەژیان، بەر لە هاتنی فەتحی ئیسلام، دانیشتووانەکەی بتپەرەستبوون و زەردەشتی ئایینیان بوو، تا پێش سەدەی سێیەمی کۆچی کە ئیسلام بڵاوبوویەوە، مەزهەبی شیعەی زەیدییەکانیان وەرگرت. بوەیهییەکان توانیان بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک لە ساڵی(334ك447-ك) دەسەڵاتی خۆیان بەسەر جیهانی ئیسلامیدا بسەپێنن کە کاریگەریی خۆیان بەسەر مێژووی ئیسلامەوە جێهێشت و گۆڕانکاریان لەڕووی سیاسی و شارستانی و زۆر بواریتردا کرد. ئەوان کە دەستیان گرت بەسەر خەلافەتی عەباسییدا، هیچ دەسەڵاتێکیان لەدەستی خەلیفەدا نەهێشتەوە و تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتییان لەژێر کۆنتڕۆڵیاندا بوو، خەلیفە تەنیا وەک رەمزێکی ئایینی مابووەوە، خەلافەت تووشی ململانێی گەیشتن بە دەسەڵات لە لایەن سەرکردە بووەیهییەکان بۆوە و ململانێی مەزهەبی لەنێوان شیعە و سونەوە دروست بوو. هەروەها سەلجوقییەکانیش دوای ئەوان وەکو تورک، تاویاندایە پایتەختی دەوڵەتی عەباسی. ئەم مۆرکە مێژووییە تورک و فارس لە کێبڕکێی کەلتورە ئاییندارییەکەدا درێژەی هەبوو، لە عوسمانییەکان و سەفەویەکانی سەدەی شازدەدا گەیشتە لوتکە.
چوارەم: دوورەپەرێزیی کورد، لە کەلتوری دووبەرەکی و پەرتبوونی پەیامی ئیسلامییدا، کورد بە درێژایی مێژوو، لە سیاسەتی ئایینداریی بەدوور بوو. لە ماجەرا مێژووییەکەی سوونە و شیعەدا، شوێنیان نەبوو، بەڵکو ئەوان بوونە قەدەری قۆناغێکی تاریک لە پەرتبونی پەیامی ئیسلامی و بوونە ئامرازی ئەزموونێکی شەڕەنگێز و خوێنڕێژی و سەراپای مێژووی ئیسلامیان تەنی.
پێنجەم: کورد کەلتورێکی کاریگەر و کارای لە یەکخستنی خاکی ئیسلامی و یەکبوونی گەلاندا هێنایە پێشەوە و سنوورەکانی سڕییەوە. سەلاحەدینی ئەیوبی، ئامادەیی مێژووییەکی مەزنی مرۆڤانەی دایە شەڕی خاچپەرستەکان. ئەو توانی تێڕوانینی سەدە تاریکەکانی خۆرئاوا، بە ئاقاری پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتەوایی بگۆڕێت. ئەو هات وەک بوەیهی و سەلجوقییەکان خەلیفەی لە پایتەختدا نەخستە ناو قەفەزی قۆناغەکەوە، بەڵکو بەهای گەڕاندەوه بۆ ئەخلاق و ئازادیی و
پێکەوەژیانی ئیسلام و جوو و مەسیح. ئەم ئەرزشە ئینسانییە، گەواهی گەورەی تێکڕای تێڕوانیینە خۆرهەڵاتناسیەکەیە، کە کەسێکی وەکو هاملتۆن جب، لە کتێبی (اسلام بررسی تاریخ)دا زۆر بە جوانی دیوی دوژمنکارانەی ئیتنە جیاوازەکانی نیشانداوە، چۆن ئایینیان وەک پەیژەی پێناوی ئابووریی و حەزی هەکایەتەکانی داگیرکاری سەیر کردووە. وەلێ کورد ویژدانی ئایینداریی خۆی، خستۆتە خزمەتی خەونێکی گەورەترەوە کە مرۆڤ لەناویدا بەدیار بینینی پێکەوەژیان و ئاشتییەوە پێویستییەتی.
شەشەم: سەدەی نۆزدەهەم و ناسنامەی نەتەوە داگیرکەرەکان و دنیابینی براندی بزووتنەوە کوردییەکەی سەدەی نۆزدەهم، نۆرەی جووڵانەوە جیاوازەکانی ناو بۆتەی بزووتنەوەیەکی عیرفانی بوو. لەوێدا نەقشبەندییەکان، وەک فۆڕمێکی ئایینداری نوێ دەرکەوتن و سەر بە مەدرەسە میراتییەکەی ئەیوبییەکان، ئازارەکانی ئەو سەردەمەی داگیرکاریی دەسرەواند. ئەوەبوو لە یەکێتیی کورداندا ساڵی1881شێخ عوبەیدوڵای نەهری، وەک قوتابییەکی نەهرییەکان و وەک شاگردێکی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، بە پێچەوانەی تیۆرە تاریکەکانی سڕینەوەی یەکتری، بانگی ئازادیی و رزگاریخوازییدا. ئەم فۆڕمە ئاییندارییە بۆ هەڵکوتانە سەر ئەوانی تر نەبوو. هەروەک چۆن ئەفغانەکان هەڵیاندەکوتایە سەر خۆرهەڵاتی ئێران، پاکستانییەکان دەستیان نابوویە بینی بەنگلادشییەکان و بۆخۆشیان بندەستی ئیستیعماری ئینگلیز بوون، عوسمانییەکان لە سیاسەتی پانئیسلامیزمدا، نەتەوە موسڵمانەکانی نیمچەدورگەی باڵکان و
ئەلبان و کورد و عەرەبیان چەوساندەوە، بەڵام کورد لەم فۆڕم و فەلسەفە ئاییندارییەدا جیاواز لە هەموو ئەوانی تر بانگی ئازادیی دا.
کەواتە لێرەدا دەمانەوێ بڵێین:
ئایینداری کورد، لە چوارچێوەی بزووتنەوە عیرفانییەکانی (تەریقەتەکانی قادری، نەقشبەندی، تیجانی و سڵێمانی و نورجولو)دا، ناسنامەی براندی بزووتنەوەیەکی کەلتوری کاریگەر خاوەندارێتی دەکات، پێچەوانەی نەتەوەکانی تر، پێچەوانەی تەریقەتەکانی (سنوسی و مەهدی و وەهابی)، ویژدانی ئایینداری خۆی خستووەتە خزمەتی ئازادییەوە، ئەوانیش ئێستەشی لەگەڵدا بێت، وەک لە رۆژئاوای کوردستاندا دەیبینین، لە خزمەتی خەونی داگیرکاریدان. كهواته كهلتوری كوردی كانگهی كهلتوریكی زاگرۆسی و ههڵێنجراوی هێزیكی كاریگهریی مێژووییه كه خاوهنداریتی خهسڵهتێكی ئینسانی دهكات. كورد خاوهنی كهلتورێكی سیاسیی دادپهروهرانهیه، بۆنموونه كاتێك له كۆتایی راشدینهكانهوه، عهرهبهكانی بادیه دهستیانگرت بهسهر رووبهرێكی فراوانی خۆرههڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامییدا، ئهوكات ئهرستۆقراتییهتی قورهیش یهكهم كارێك كه كردیان، بنهمای پشتاوپشتیان سهپاند و دوور له تێكسته پیرۆزهكانی ئیسلام، شوناسی شورایان له فهرمانڕهوایهتی فتوحاتدا دایه دوواوه. لێرهدا ئهوهی كه بووه بازوویهكی بههێزی بزووتنهوهیهكی ئهخلاقی و
یهكسانییخوازی، كورد بوو. ئهوه كوردهكان بوون توانیان له پشتیوانی جووڵانهوه خهواریجییهكاندا، پڕهنسیپی یهكسانییخوازی یاد بگرن و بهوانی تریشی بڵێنهوه. ههریهك له ئیبنولكهسیر و ئیبنولئهسیر و تهبهری، زۆر به وردی، بوونی خهواریجهكانی له نیازی فهرمانڕهوایهتیدا ئاماژه پێداوە.
ئهوه كورد بوو توانی له پشتیوانی یهكهمین جووڵانهوهیان، كه جووڵانهوهی خهریتی كوڕی راشید بوو، دروست له سهردهمی عهلی كوڕی ئهبوتالیبدا، خهریت له فهرمانی والییهكان دهرچوو، پاش ئهوهی چووه ههرێمی ئههواز، لهوێ لهلایهن كوردهوه پشتیوانی لێكرا.
كورد بووه ئاڵاههڵگری ئازادیی و داوای دادپهروهریی دهكرد. جگه لهوە له دهستپێكی ئهمهوییهكاندا، فهروهی كوڕی نهوفهلی ئهشجهعی توانی دژ به ئهومهوییهكان ستهمكاری معاویه و یهزیدی كوڕی بداته دواوه و لهلایهن كوردی شارهزوورهوه پشتیوانی كرا. ئهم پشتیوانییه یهكهمین یادهوهری ئهزموونی ئازادییخوازی كورد بوو له رووبهرووبوونهوهی ستهمی خهلیفهكانی ئهمهویدا كه مێژوو تۆماری كردووه و تێكڕای رۆژههڵاتناسان زۆر بهوردی ئهو شانازییه دهگهڕێننهوه بۆ كهلتووره كوردهوارییهكه كه تژییه له رۆحی راسان و رهمز و كۆدهكانی كهلتوری ئازادییخوازیی.
*زانكۆی سلێمانی-بهشی فهلسهفه و توێژینهوه كەلتورییهكان
بابەتی زیاتر