چارلز جێنکسس Charles Jencks
لە فارسییەوە: ڕیبێن هەردی
سەردەمی مۆدێرن، سەردەمێک بوو وا دەردەکەوت بۆ هەمیشە لە ڕووبەری مێژوودا دەمێنێتەوە، بە خێرایی بەرەو ئەوە دەڕوا ببێت بە بەشێک لە ڕابردوو، دەچێتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە و ئەرشیف دەکرێت، چیدی لە مێژوو و ڕووبەریدا ئامادە نییە. پیشەسازیبوون، بە خێرایی جێگەی خۆی بە سەردەمی پاش پیشەسازی دەدات. کارکردن لە کارخانەکاندا، جێگەی خۆی دەدات بە کارکردن لە ماڵەوە و لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە. لە بواری هونەردا، نەریتی نوێ دەبێتە هۆی پێکهاتەیەک لە نەریتە بێشومارەکان، تەنانەت کەسانێکیش کە تا هەنووکە خۆیان بە هونەرمەند و بیناسازی مۆدێرن دادەنێن تەماشای دەوروبەری خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن بە دوای چ شێوازگەلێک و چ بەهاگەلێکدا دەبێت بڕۆن .
سەردەمی پۆستمۆدێرن سەردەمی هەڵبژاردنە بێشومار و ڕوو لە زیادەکانە. سەردەمێکە ناکرێت هیچ ڕووداوێکی ئەرسوزوسکی بەبێ خودهۆشیاری و تەنز، قبووڵ بکرێت، چونکە هەموو نەریتەکان بۆ خۆیان نرخ و بەهایان هەیە. ئەمەخۆی تا ڕادەیەک دەرئەنجامی ئەو شتەیە کە پێی دەڵێن:
سەردەمی تەقینەوەی زانیاری، دەرکەوتنی زانینی ڕێکخراو و پەیوەندیی جیهانی و سیبرنیتیک. نەک هەر دەوڵەمەندەکان، بەڵکو هەموو هاووڵاتییان وەکو کۆکەرەوە و موسافیرانی زەمەنیان لێ هاتووە، کە لە بەردەم فرەیی بابەتی هەڵبژاردندا. پلورالیزم ڕیبازی باڵادەستیی سەردەمی ئێمە هەم گەورەترین کێشە، هەم گەورەترین ئارامگە یە: هەر پیاوێک دەبێت بە هاووڵاتییەکی گەردوونی و هەر ژنێک دەبێت بە کەسێکی ئازاد، ئاژاوە و دڵەڕاوکێ بەسەر حاڵەتە ڕوحییەکانی تاکەکاندا زاڵ دەبێت و تاوان دەبێتە شێوەی باوی کولتووری جەماوەری.
ئەمە ئەو بههایەیە کە ئێمە بۆ سەردەمی پۆستمۆدێرن دەیدەین، بههایەک کە هێندەی یەکڕەنگی نەبوونی هەمەڕەنگی، دۆگماتیزم، فەقیری و نەگبەتیی سەردەمی مۆدێرن زەحمەت و گرانە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەوڵە زۆرانەی کە لە ئێران و شوێنەکانی دیکەدا دەدرێت گەڕانەوە بۆ کولتووری ڕابردوو، شێوەیەکی پیشەسازی سەپاندنی مەزهەبێکی بونیادگەر، یان جۆرێک ڕووداوی ئۆرسۆدۆکسی – (Orthodoxy)مۆدێرنزمی یان مۆدێرنزمی ئۆرسۆدۆکسی - نامومکینە. سیستمی پەیوەندیی جیهانی و شێوەی بەرهەمهێنانی سیبرنیتیک لەگەڵ دەرکەوتنی خۆیاندا پێداویستیی تایبەتیی خۆیشیان دروست کردووە، ئەمانە جگە لە جەنگی ئەتۆمی، کۆمەڵێک ڕووداون کە قابیلی گۆڕان و گەڕانەوە بۆ دواوە نین.
تەحەداکردن بۆ دۆزینەوەی هاملێتی پۆستمۆدێرن ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشە و گرفتانەی دەرئەنجامی سامانن، بریتییە لە هەڵبژاردن و تێکەڵی کردنی نەریتەکان بە شێوەیەکی هەڵبژاردە، وەرگرتنی ڕەهەندگەلێکی ڕابردوو و ئێستا کە پێدەچێت بۆ ئەم مەبەستە گونجاو دەرکەون.
دەرەنجام و بەرهەمی کار ئەگەر سەرکەوتوو بێت، تێکەڵێکی سەرنجڕاکێشەرە لە نەریتەکان، لە کاتێکیشدا سەرنەکەویت، شتێکی تێکەڵ وپێکەڵ دەبێت. بەلەمە هەواییەکانی پۆستمۆدێرن، لە هاتن و چوون لە نێوان پێکهاتەی داهێنان و لاساییکردنەوەی شێواو، بەگشتی ڕێگەی خۆیان گوم کردووە و تووشی کارەسات دەبن، بەڵام هەندێک جار مژدەی مەزنی کولتوورێکی فرەخواز بە ئازادیگەلێکی بێشومار جیبەجێ دەکەن.
پۆستمۆدێرنیزم لە بنەڕەتدا تێکەڵەیەکی گیراوەیە لە هەر جۆرە نەریتێک لەگەڵ نەریتەکانی ڕابردوودا: هەم بەردەوامیی مۆدێرنیزمە، هەم بەرزبوونەوە لێی و پەرەسەندنێتی. لە خەسڵەتی سەرەکیی بەرهەمە پۆستمۆدێرنەکاندا، دەکرێت لە کۆد و ڕەمز چەند ڕەهەندی ئاڵۆز، تەنزئامێز، هەجووەکان، هەڵبژاردنی هەمەرهنگ و پەرشوبڵاو، ناکۆکی و نابهردهوامی، یان دابڕان لەنەریتهکاندا بدۆزینەوه، چونکەئەم نهگونجان و ناچوونیهکییانەدەوری هەموو فەزای پلورالیزمی ئیمهیان داوه. شێوازی تێکەڵە و هەمهرهنگیی بەشەکانی، لەبهرانبهر کورتکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنی دوایی و هەموو ئەو ڕهقیبانهدا ڕادەوەستێت، کەلەسەر بناغەی سەلیقه، یان بنهمای دۆگمایی پاوانکراو راوهستاون.
ئەمەلایەنی کهم هەمان ئەو شتەیەکەمن بەپێی ئهو، پۆستمۆدێرنیزم بەبزووتنەوەیەکی کولتووری و قۆناغێک یان سەردهمێکی مێژوویی دەزانم، بهڵام مانای ئەم زاراوەیە لهم پەنجا ساڵەی دواییدا گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، تەنیا لەدەیەکانی 1990دا مانایەکی ڕوونی پەیدا کرد. هەندێک بەرووداوێکی پێشکەوتووخواز و هەندێک بەرووداوێکی کۆنەپەرستانەی دەزانن، کەشایەنی ڕەتکردنەوەیه. هەندێک لەبەر واقیعبوونی کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژییەکەی، بەرگری و پشتگیری لێ دەکرێت، هەندێکیش وەکوو ڕووداوێکی کۆنەپەرستانە و دژی فەلسەفە و ئاراستەکەر مەحکوومی دەکەن. تەنانەت لە زۆر شوێندا، کە لەبەر ڕەهەندی شیزۆفرینییەکەی تاوانباری دەکەن، زۆرێک لەوانەی بەرگری لێ دەکەن ئەم کەموکورتییە بە بەهای پۆزەتیڤی دادەنێن. هەندێک نووسەر هەڵسەنگاندنێکی نێگەتیڤیان بۆی هەیە و پێناسەی ناخۆشی بۆ دەکەن جەخت لە ڕەهەندی ئەوسا و پەرەسەندنی کۆنترۆڵنەکراوی دەکەن، کە خەسڵەتی ئابووری چەند لایەنە و فرە خوازە؛ بەڵام لێکۆڵینەوەی ئابووری و وردی بەڵگە هەبووەکان پیشانی دەدەن کە بەرهەمهێنانی سەرسوڕهێنەر و مەسرەفی شێتئاسایانە، هەموو بوارەکانی ژیانی هاوچەرخی خستووەتە چنگی خۆیەوە و تایبەت نین بە بزووتنەوەیەکی تایبەتی .
یەکەم جار کە پێشگری "پاش (Post) "بە مانایەکی پۆزەتیڤ بەکارهێنرا، بەهۆی لزلی فیدلەر لە ساڵی 1965 دا بوو، کە وەکوو گوتەیەکی سیحراوی و ئەفسوناوی بەکاری دەهێناو دەیبەستەوە بەو ڕووداوە ڕادیکاڵانەی کە بە دژی کولتوور دەژمێردڕێن پاش ئومانیستی، پاش نێرینە، پاش سپی، پاش قارەمان و پاش یەهود، ئەم ڕووداوە ئەنارشیستی و داهێنەرانە بەمەبەستی جیابوونەوە لە ڕووداوە ئەرسۆدکسییەکان، ئەم هێرشە توندانە بۆ سەر دەستەبژێرخوازی مارکسیزمی، ئەکادمیزم و سەرکوتی پیوریتانی لە ڕاستیدا وەکوو ئەندریاس هۆیسن لە ساڵی 1984 دا پیشانی دا بە ئاشکراکەری یەکەم بزووتنەوە و ڕوژێنەرەکانی پۆستمۆدێرن دەژمێردڕێن پێدەچێت فیدلەر و ئەوانی دیکە لە ساڵی 1960 دا، هەرگیز بە نیازی ئەوە نەبوون ئەم باسانە بەم شێوەیە بکەن و ئەم نەریتە لەم جۆرە قاڵبەدا چهمكڕێژی بكەن. بهدیهاتنی ئهم مهسهلهیە پێویستی بەکات بوو، تا ساڵهکانی دهیهی 1970، دهرکهوتنی نووسین و بهرههمهکانی ئیهاب حهسهن دهبوو ڕابوەستین، واتە کاتێک ئهو بزووتنهوە ڕادیکاڵانهی سهردهمێک فیدلهر لەدهیهی 1960 دا ستایشی کردبوو، کۆن بێت و مردنیان ڕاگەیەنرابێت.
ئیهاب حهسهن لەناوهڕاستهکانی دهیهی 1970 دا، خۆی بەقسهکهری پۆستمۆدێرن ڕاگهیاند. ئیهاب ئهم ناونیشانهی بهستهوە بەبۆچوون وبیروڕای ئهزموونگهری لەهونهر وفرەتهکنهلۆژی لەبیناسازیدا: ویلیلم باروز وباکمینستهر فولهر، ئهنارشیزم، کۆنبوون، بێدهنگی و ... دامالینی داهێنان تهفکیکییهت ... بەیهک وشە ڕووداوگهلێک، کە من وکهسانی دیکە دواتر بەخهسڵهتهکانی «مۆدێرنهی دوایی» مان ناونا.
لەئهدهبیات و پاشتر لەفهلسهفهدا دوابهدوای دهرکهوتن و نووسینهکانی لیوتار و ئارهزوو بۆ جێگرتنهوهی پۆستمۆدێرن لەبری بونیادشکێنی، ئهم زاراوەیە بەگشتی پهیوهندیی نزیکی خۆی بهو شتهوه، کەئیهاب حهسهن ناوی نا نابەردەوامی، دیارینهکردن، دهروونخودی، دهروونبوونی پاراست. کتێبەکهیش مارک. س. تایلۆر بەناونیشانی سهرسووڕهێنهری "ههڵسهنگاندنی نادروست، یهک پۆستمۆدێرن، یهک ئیلاهیات"، بەبهرههمە دیارهکانی ئهم ژانرە دهژمێردرێت کەئیلهامی لەبیروڕاکانی دێریدا و بونیادشکێنییهوە وهرگرتووه.
ههروهها ئاراستهیهک لەفهلسهفهدا ههیە کە ههموو بیریارانی پۆستپۆزهتیڤیزم بەپۆستمۆدێرن دادهنێت، ئهگهرچی تهنیا خاڵی هاوبهشیان بریتی بێت لە نهفیکردنی پۆزهتیڤیزمی لۆژیکی مۆدێرن. بهم شێوهیە دوو مانای تهواو جیاواز بۆ ئهم ووشهیەو تێکهڵکردنێکی گشتی ههیە کە تهنیا تایبهت نییە بەخهڵکی ئاسایی. ئەم ڕووداوانە، هەروەها پێشزەمینەکانی کۆنفرانسە جۆراوجۆرەکانی ئەم دواییە لەبارەی ئەم بابەتەوە، بووە هۆی نووسینی ئەم وتارە بچووکەی «پۆستمۆدێرنیزم چییە؟»، ئەمە پرسیار و لە هەمان کاتدا وەڵامێکە کە من پێشکەشی دەکەم. لە ئەنجامی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی قوڵتر، کە دەکرێت سەرنج لەوە بدەین گەشەکردن و پەرەسەندنی بەردەوام و جووڵەی هەمیشەیی ئەم دیاردەی خۆبەخۆ ئەوە دەسەلمێنێت، کە پێشکەشکردنی وەڵامێکی براوە و ڕوون بۆ ئەم پرسیارە نییە، لایەنی کەم تا ئەو کاتەی پەرەسەندن و گەشەکردنی ڕانەوەستابێت، ئەم کارە عەمەلی و مومکین نییە.
کولتوری پۆستمۆدێرن لە سەرەتای منداڵیی خۆیدا، لە ساڵەکانی دەیەی 1960دا بە بەراوردێکی ڕادیکال و ڕەخنەگرانە دەژمێردرا، هەڵویستێکی کەمایەتیی بوو، بۆ نموونە لە لایەن هونەرمەندانی پۆپ و تیۆرەی پۆپ، دژی دیدگای کورتکەرانەوەی هونەری مۆدێرن و ستاتیکای باڵادەست، بەسەر دەزگاگەلێکی وەکوو مۆزەی هونەرە مۆدێرنەکاندا وەرگیرا. لە بیناسازیدا تیپی تین، جین یاکوبز، ڕۆبێرت ڤێنتوری و تا دوایی هێرشەکانی خۆیان دژی بیناسازیی مۆدێرنی ئۆرسیزیکس لە بەردەستەبژیرییەکەی، لەناوبردنی شارەکان، بیرۆکراسییەکەی و زمانە سادەکەی دەستی پێ کرد. بە دەستپێکردنی لە دەیەکانی ساڵانی 1970دا، هاوکات لەگەڵ گەشەکردن و پەرەسەندنی ئەم نەریتانە و بەهێزبوونیان و ڕوودانی گۆڕان تێیاندا، داهێنانی وشەی پۆستمۆدێرنیزم وەکوو دەربڕینێک بۆ ناونان لە چەندان ڕووداو، هێواش هێواش ئەم بزووتنەوەیە ڕەهەندی ڕادیکال و ڕەخنەگرانەکەی سەردەمی منداڵیی خۆی لە دەست دا و بەرەو پارێزگاریی زیاتر ڕۆیشت، لە ئەنجامدا بوو بە ڕووداوێکی عەقلانی و ئەکادیمی.
زۆرێک لە لایەنگرانی دەیەکانی 1960، وەکو ئەندی وارهۆڵ بە ڕاکێشان بەرەو بازاڕی هونەری و ڕووکردنە کاری پڕوپاگەندە و پڕ دەرامەت، پەیامی ڕەخنەگرانەی خۆیان لەدەستدا. دواجار پۆستمۆدێرنیزم لە کار و پیشەی جیاواز و ناوەندی زانستی و ئەکادیمی، هەروەها لە ئاستێکی بەربڵاوتر لە کۆی کۆمەڵگەدا، قبووڵ کرا، وەکو باوکی خۆی (واتە مۆدێرنیزم) و برا ڕەقیبەکەی (واتە مۆدێرنیزمی دوایی)، بوو بە بەشێک لە دەزگا باڵادەستە هەبووەکان، لە ڕەخنەی ئەدەبیشدا لە ڕووی ماناییەوە، مانای خۆی لە نەریتە بیناسازی و هونەرییەکان نزیکتر بووەوە.
جان بارت و ئیمبرتۆ ئیکۆ، لە پاڵ نووسەرانی تردا پۆستمۆدێرنیزم بە جۆرێک نووسین دەزانن، کە بۆ باسکردنی ناوەڕۆکە هەمیشەیی و سەقامگیرەکان، سوود لە شێوەکانی نەریت بە شێوەیەکی تەنزئامێز و خوازەیی، یان بە شێوەی جیاواز وەردەگرێت. ئەم جۆرە نووسینە، هاوکات لەگەڵ جەختکردن لەسەر مۆدێرنیزم گۆڕانکارییەک لە جیهانبینییدا کە بەهۆی نیتچە و ئەنیشتاین، فرۆید و کەسانی دیکەوە ئەنجام درا، بە هەمان شێوە جان بارت هیوادارە لە هۆکار و گوێگرانی سنووردارەکان کە بە خەسڵەتی ڕۆمانە مۆدێرنیستەکان دەژمێردرێت زیاتر بڕوات:
نووسەری پۆستمۆدێرنیستی ئایدیال و جێی مەبەستی من، باوکانی مۆدێرنیستی سەدەی بیستەم، یان باوانی پێش مۆدێرنیستی سەدەی نۆزدەیەمی خۆیان نە بە شێوەیەکی دروست نەفیی دەکەن، نە بە شێوەیەکی دروست لاساییان دەکەنەوە. نووسەری پۆستمۆدێرن نیوەی یەکەمی سەدەی ئێمەی لە ژێر پێیدایە، نەک لە پشتی خۆیەوە. نووسەری پۆستمۆدێرن بێ خزان بەرەو دامێنی ساویلکەی ئەخلاقی، هونەری، کەوتنە ناو داوی نووسەری پروپووچەوە، بوونە کۆیلەی پارەپەرستن و بەرتیلوەرگرتن بەو شێوەیەی لە شەقامی مۆدێرنیزمەکراوەدا باوە، تووشی سادەیی و خاویی درۆزنانە، یان واقیعیبوون، خوازیاری چیرۆکێکە کە چەندان جار زیاتر لە بەرهەمە سەرسوڕهێنەرە مۆدێرنیستەکانی دوایی (دیارە بە پێی هەڵسەنگاندنی من)، وەک «چیرۆکگەل و دەقگەلێک بۆ هیچ»ی سامۆئیل بیکیت، یان «ئاگری کەمڕەنگ»ی ناباکۆف، خاوەن هێزی ڕاکێشانی دیموکراسییانە بێت.
ئەو ناتوانێت هیوادار بێت بگات بە پێی موریدانی شەیدای جەیمس جویز و ئیروینگ ڤالاس و پێبەپێی ئەوان بجووڵێت.
(پێویست ناکات باسی خەڵکە ڕەشوڕووتە نەخوێندەوارەکە بکەین) کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن مێشکیانی شتووەتەوە؛ بەڵام ئەو دەبێت هیوادار و خۆشحاڵ بێت کە بە بەرزتر لە موریدانی پسپۆڕی هونەری باڵا و پێشکەوتوو، ڕۆمانی داواکراو و ئایدیاڵیی پۆستموێرنیستی بە جۆرێک سەرووتر لە ململانێی نێوان ڕیالیزم و دژی ڕیالیزم، فۆرمالیزم و ناوەڕۆکخوازی، ئەدەبیاتی ڕووت و ئەدەبیاتی بەرپرسیار، چیرۆکەکانی ناوەندە ئەدەبییەکان و چیرۆکە پڕوپووچەکان ... سەر دەردەهێنێت. وێنەی جێی مەبەستی من جازی باش، یان مۆسیقای کلاسیکییە: فەرد لە ئەنجامی گوێگرتنی لە داوی یەک و بەردەوام، یان بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی وردی پارچەیەکی مۆسیقا، سەرنجی بۆ چەندان شتی زیادەدەچێت کە جاری یەکەم سەرنجی لێیان نەداوە، بەڵام جاری یەکەم دەتوانێت ئەوەندە هەڵخەڵەتێنەر بێت و تاکە کەس (نەک هەر تەنیا پسپۆڕەکان) ئەوەندە هەستیار دەکات، کە تاکەکەس لە دووبارەکردنەوەی تووشی سۆزێکی زۆر دەبێت.
ئەم هەوڵدان و گەڕانە بۆ دۆزینەوەی گوێگرانی بەربڵاوتر لە مەسیحە سەرتاییەکان، بیناسازان و هونەرمەندانی پۆستمۆدێرنیزم دەكاتە هاوتای مۆدێرنە دواییەکان و لە دڵەڕاوکێ سیحراوی و شەیداکەرانەی (کە ئیهاب حەسەن لە دەيەکانى 1970دا وەصفی کردبوو)، جیادەكاتەوە. دیارە گەلێک ئامانجی دیاریکراو و تایبەتیتر هەیە کە ئاراستەیەکی تایبەتی بە پۆستمۆدێرنیزم دەدەن، بەڵام لەو ڕووەوە کە مانا و نەریتی پۆستمۆدێرنیزم بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، لەبەر ئەوە نەک هەر دەبێت ئەم چەمکە پێناسە بکرێت، بەڵکو پێویستە مێژووە زەمەنی و بوارە شوێنییەکانی دیاری بکرێت. بۆ ئەم مەسەلەیە من پۆستمۆدێرنیزم بە جۆرێک دوالیزمی ناکۆک، یان ڕەمزدانانی دوالیزمی دەزانم، کە لە ناو، یان ناونیشانی دوولایەنە و ناکۆکیدا شاراوەیە: بەردەوامیی مۆدێرنە و بڵندبوونەوە لێی گونجاو لەگەڵ ئەم لۆژیکەدا پۆستمۆدێرنی جێی سەرنجی حەسەن، بە شێوەیەکی سەرەکی مۆدێرنی دواییە، واتە بەردەوامیی مۆدێرنەیە لە شکڵە توندڕەو و زیادهڕەوەکەیدا.
هەندێک لە نووسەرانی وەک بارس و ئیکۆ، لەگەڵ ئەم پێناسەیەدا دەبن، وەک چۆن هەندێک نووسەر و ڕەخنەگری وەک حەسەن و لیوتار، قبووڵی ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە لەم جۆرە ڕێککەوتن و ڕێکنەکەوتنانەدا جۆرێک دیالەکتیکی مارئاسا هەیە، کە بزووتنەوەی ناوبراو بەردەوام پیشانی داوە، جێگەی گومانە بەر لە کۆتایی ئەم بزووتنەوەیە، پێچوپەنای گەلێک زۆر لەم هەڵقەیەدا بدۆزینەوە، بەڵام دەتوانین لە یەک شت دڵنیا بین: ڕاگەیاندنی مردن، تا ئەو کاتەی مۆدێرنیزمەکانی تر لە ناو نەچوون، هەنگاوێکی پەلە و خێرایە.
سەرچاوە:
کتێبێ پۆست مۆدێرنە سەردەمی گۆرانی هەڵبژاردنەبێشومارەکان
پست مدرنیتە و پست مدرنیسم: ترجمە و تدوین حسینعلی نوژری.
تهران - نقش جهان 1379 - ص 98