قوتابخانەی فرانکفۆرت
فەلسەفە وەک تیۆرییەکی رەخنەیی
(قوتابخانەی فرانکفۆرت ، فەلسەفە وەک تیۆرییەکی رەخنەیی) ناوی ئەم کتێبەیە کە لە نوسینی چەند نوسەرێکی سویدییە و وەرگێڕانی بۆکراوە لە لایەن : عوسمان حەمە ڕەشید گورون ،بابەتەکانی ئەم کتێبە فەلسەفەییە و بە گشتی باس لەو زانایانە ئەکات کە لە قوتانخانەی فرانکفۆرت کە ڕەخنەگرن لەو سیاسەت و دەسەڵات و یاساو رێسایانەی کە  پاش جەنگی جیهانی یەکەم هاتۆتە ئاراوە، ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠١١  لە لایەن ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیرانەوە چاپکراوە.
ئەنستیتوتی لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکان
شێوازی بیرکردنەوەی فەلسەفییانەی کۆمەڵایەتی، کە دواتر وەک تیۆری رەخنەگرانە یان قوتابخانەی فرانکفۆرت ناسرا، لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە ماکس هۆرکهایمەر (١٨٩٥-١٩٣٧) ساڵی ١٩٣٠ بوو بە سەرۆکی بەشی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی لە ئەنستیتوتی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لە فرانکفۆرت. کەلە لاپەڕە ٩ی ئەم کتێبە بە درێژی باسی لێوە کراوە.
ساڵانی تاراوگە
یەکەمجار ئەنستیوتەکە رووی کردە جنێف، دواتر برایە پاریس و لە کۆتایدا لە ساڵی ١٩٣٤ لە نیویۆرک گیرسایەوە. لەوێ بوو بە بەشێک لە زانکۆی کۆڵۆمبیا. لەو سەردەمە پڕ ئاڵۆزو گۆڕانکارییە خێرایانەدا ، بوو بە پەناگەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەندامەکانی جگەلە گۆڤارەکە، دەستکرا بە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبیش.
بە تێپەڕبوونی کات گۆڤارەکە لە بڵاوکردنەوەی بەرنامەکەی خۆیدا بووە سەکۆیەك ، کە لەوێدا تیۆری رەخنەگرانە گەشەی کردو دواتر رەنگی خۆی وەرگرت. لێرەدا ناوی چوار کەسایەتی کاریگەر ئەخەینە روو:
- هیربێرت مارکۆزە (١٨٩٨- ١٩٧٩)
- تیۆدۆر ئادۆرنۆ ( ١٩٠٣ - ١٩٦٩)
- ئێریک فرۆم (١٩٠٠- ١٩٨٠)
- ڤالتەر بینیامین ( ١٨٩٢ - ١٩٤٠)
رادیکالیزمی پاش جەنگ
پەنجاکان کە بە ساڵانی بنیادنانەوەو جەنگی سارد ناسراوە، بۆ ئەنستیتوتەکە کە دەیەیەکی پڕ بەرهەمبووە، هەروەها ئادۆرنۆ بووبە بزوێنەری سەرەکی قوتابخانەکە سەرنجێکی سەرپێی لە بەرهەمە زۆرەکانی لەو ساڵانەدا بە روونی ئەوە ئاشکرا دەکەن.
هۆرکهایمەرو ئادۆرنۆ : دوو دوانەی لێکدانەبڕاو لە فەلسەفەو زانست- رەخنە لە پۆزەڤیتزم و ئۆنتۆلۆجی.
هیچ فەلسەفەیەکی هاوچەرخ ناتوانێ، چ راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ هەڵویستی بەرامبەر زانست نەبێ هۆکارەکەش ئەو پێگە پێشکەوتووەیە، کە زانست لەو سەردەمەی ئێمەدا بەدەستیهێناوە. زانست بووە خاوەنی مۆنۆپۆلکردنی دیاریکردنی راستی و هەڵەیی زانیاریی، زانیاری ڕاستودروست ئەوەیە کە بە زانست پێناسە دەکرێ ،کە لە نێوەندە ئەکادیمییەکاندا بیانەوێ بە رێزەوە خۆیان لە هەر زانیارییەک بە دوور بگرن ، بەهانەی ئەوە دێننەوە کە ئەو زانیارییە زانستی نییە.
فەلسەفەو کۆمەڵگە
بنەمای ئەو تێگەیشتنە ماتریالییەی کە ساڵانی سییەکان لە رێگەی وتارە درێژەکانی هۆرکهایمەرەوە لە گۆڤاری (zeitschrift sozialforschung) داڕێژرابوون، بریتیبووە لە روانینی مرۆڤ بۆ سروشت. ئەم بۆچوونە کراوە بە بناغە بۆ تێگەیشتن لە دیاردەی مێژوویی.
دیالێکتێکی رۆشنگەری
چەمکی رۆشنگەری ،واتا بەرەوپێشچونی بیرکردنەوە بە مانا هەرە مەزنەکەی، لێرەدا تەنیا مێژووی بیر ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو واقیع. بزووتنەوەی راستەقینەی کۆمەڵگەی پارێزگاران ، واتا پرۆسە مێژووییەکەی لەخۆ دەگرێ، دیالێکتێک سەرنج بۆ دیوی ناوەوەی رۆشنگەری رادەکێشێ،رۆشنگەری خۆی ئایدیا تایبەتیەکانی خۆی وەک، ئازادی، چاکە، مرۆڤایەتی، بەرلەوەی بەوەدا رابگەین لە کۆمەڵگەدا پیادە بکرێن، لەناوبرد.
بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە لە لاپەڕە ٤٨ی ئەم کتێبەدا درێژەی زیاتری پێدراوە.
دیالێکتێکی نێگەتیڤ : دیالێکتیکی بێشوناس
رەخنەگرتن لە لایەن نادیالێکتیکییە روخێنەرەکە لەو باوەڕە زیادەڕەوییەی رۆشنگەری کە پشتی بە زانست بەستووە کرۆکی (دیالێکتیکی رۆشنگەریی) بوو، (دیالێکتیکی نێگەتیڤی) بە دوادا هات. ئەمەیان شاکارێکی فەلسەفیی ئادۆرنۆ بوو لە ساڵی ١٩٦٦ دا بڵاویکردۆتەوە. بریتیە لە رەخنەگرتنێکی قووڵ لە فەلسەفەی ترادسیۆنی، واتە لە ئایدیالیزم.
بینیامین :ماتریالیستێکی ئیماندار فەیلەسوفی سەردەمی نێوان هەردوو جەنگی جیهانی
بەرهەمەکانی بنیامین زۆر هەمەلایەنەن ،تیۆری مەعریفە، تیۆری زمانناسی، مێژووی فەلسەفە، لایەنی پەروەردەیی و رەخنەی ئەدەبی لەخۆدەگرن هەروەها یەکێک بووە لە تیۆریستە پڕ خوێنەرەکان. تەنانەت تا ئێستاش بۆچوونەکانی بنیامین سەرچاوەی ئیلهام بەخشن.
- جوانی و مەعریفە
- کولتوورو ئاگامەندی
- مەسیح و مێژووی فەلسەفە
لە لاپەڕە ٩١ی ئەم کتێبە تا لاپەڕە ١١١ بە چڕی باس لەم بابەتانە ئەکات.
مارکۆزە: فەیلەسوفی راپەڕینەکەی لاوان لە ئۆنتۆلۆجییەوە بەرەو فەلسەفەی رەخنەگەری
مارتن هایدیگەر لە رێگەی وانە وتنەوەکانیەوە لەوێ کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی مارکۆزە، ئەم کاریگەرییە بە تایبەتی لە یەکەم کاری فەلسەفەیی مارکۆزەدا دەردەکەوێ کە بە ناوی (ئۆنتۆلۆجی هیگڵ و دانانی بناغە بۆ تیۆرییەک دەربارەی مێژووێتی) لە ساڵی ١٩٣٢ نووسیویەتی. ساڵی ١٩٦٤ کتێبی مرۆڤی تاک رەهەند بڵاوکراوەتەوەو بوو بەو کتێبەی کە لە سەردەمی راپەڕینەکەی گەنجاندا لە کۆتایی ساڵانی شەستەکاندا مارکۆزەی کرد بە یەکێ لە نووسەرە ناودارەکانی جیهان.
هابەرماس یەکبوونی تیۆریی و پراکتیک
باوەڕ وایە راپەڕینی خوێندکارانی ساڵی ١٩٦٨ تا رادەیەکی زۆر ئیلهامیان لە رەخنەکانی ئەم بۆ کۆمەڵگە وەرگرتبێ، بەڵام هەر زوو دژیەکییەکی تووند لە نێوان داوای خوێندکارە راپەڕیوەکان بۆ گۆڕانکاریی رادیکاڵانەو خواستە ریفۆرمیستییەکانی هابەرماسدا سەریهەڵدا. هابەرماس یەکسەر بوو بە یەکێک لەوانەی رەخنەی توندی ئاڕاستەی بزوتنەوەی خوێندکارییەکە دەکرد. لە ساڵی ١٩٧١دا وازی لە پرۆفیسۆرییەکەی هێنا بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ تویژینەوە لە ئەنستیتوتێکی ماکس - پلانک لە سترانبێرگ، کە ئەنستیتوتێکی تایبەتە بە توێژینەوە دەربارەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
هابەرماس، کۆمەڵێک وتاری وەک هەوڵدانێک بۆ دانانی تیۆرییەکی تایبەت بە زمان بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمانەش وەک درێژە پێدانی کارەکانیەتی دەربارەی تیۆریی زانیاری.
- سروشت، ئازادی، ئازادبوون
- مەعریفەو بەرژەوەندی
- پراگماتیکی سەرتاسەری

بۆ خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بەشێوەی pdf سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved