یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
سەروەرییەکان
هەڵۆیەک لەپێنجوێنەوە باڵى گرت و چیاى مامەمەندەى بەخوێنى خۆى سوور کرد
2025-10-19
ئەمڕۆ(٤٥) ساڵ بەسەر شەهیدبوونى فەرماندەى لێهاتوو مستەفا سەعید زۆراب پێنجوێنی-دا، تێدەپەڕێ، شەهیدی جوانەمەرگ، لەساڵی(۱۹٥۷) لەگەڕەکی کانی حەیات، لەشارۆچکەی پێنجوێن چاوی بەدنیای پڕچەوساندنەوەی کورددا هەڵهێناوە، هەرکە هەستى بەچەوسانەوەى میللەتەکەى کردووە ئەوەى لەلا دروستبووە کە بەهەرقیمەتێک بێت دەبێ تێبکۆشێ و خەبات بکات بۆ نەهێشتنى ئەو تووندوتیژییەى بەرۆکى خەڵکە بەشمەینەتەکەى گرتووە.
بەهەر هۆکارێک بووبێت نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات، شانى داوەتەبەر کرێکارى و لەبەهێزى جەستەیدا ئەرکى دوو کرێکارى بەڕێکردووەو رۆژانەى دوو کرێکاریشی پێدراوە!
کاتێکیش ئاشبەتاڵ بەجوڵانەوەى ئەیلوول دەکرێ لەساڵی(۱۹۷٥) هەروەکو باقى شوێنەکانى تر رژێمى بەعس کەوتە وێزەی گەنجانی پێنجوێن و سووکایەتیان پێدەکرا و رۆژانە ئیهانە دەکران، شەهید مستەفا سەر بۆ خیانەتکاران و جاسووسەکان شۆڕناکا و چەندینجار بەگژیاندا ئەچێتەوە، لەشەڕێکدا لەپیاوێکى رژێم دەدا و بریندارى دەکا و برایەکی شەهید مستەفا بەناوی حەمە ئەمین دوو دانى لەوشەرەدا دەشکێت. هەمیشە پیاوانى رژێم لێی ترساون و چاودێریان کردووە، ئەم و هاوڕێکانى سام و ترسى ئەو رژێمە دڕندەیەیان لەناو پێنجوێندا شکاند و چەندین گەنجى بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەر چاویان لەمان کرد، چەندینجار لەگەڵ هاوڕێکانى دەستگیردەکراو دواى ئەوەى هیچیان لێیان دەستنەدەکەوت ئازاد دەکران.
ساڵی(۱۹۷٥) پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەوەو لەتەمێکردنى جاسووس و رەفیق حزبییەکان دەستى نەپاراستووەو تەمێکردنى رەفیق حیزبییەک کەزۆری بۆ کۆمەڵێک فەرمانبەر هێنابوو تابیان کات بە بەعسی، یەکێک لەچالاکییەکانى بووە. شەهید ساڵی(۱۹۷۷) زیندانی دەکرێت و پاش ئازادکردنی ئەبێتە پێشمەرگە، بەشداری کارەساتی هەکاری دەکات هەرلەوێ لەبەر وریایی و لێهاتوویی و ئازایەتی، شەهید عەلی عەسکەری ئەیکاتە فەرماندەی مەفرەزە.
پاش چەندین نەبەردی و شەڕی نابەرامبەر خۆی ئەگەیەنێتەوە چەمی شلێر، باوکی کڵاشینکۆفێکی بۆ ئەکڕێ و نایەڵێت کوڕە پێشمەرگەکەى بێ چەک ببێت. شەهید مستەفا فەرماندەیی چەندین داستان و نەبەردی کردووە، داستانی تۆڵەی شەهید دێوانە مەجید گەورەترین شاهیدی قارەمانێتین. بەشداری شەڕەکانی هاوکاری کوردەکان و حزبەکانى رۆژهەڵاتی کوردستانى کردووە.
بەداخەوە لەڕێکەوتی(۱۹/١٠/١٩٨٠) لەچیای مامەندە لەشەڕی پارێزگاری لەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ شەهیدان مامە رەشەی گەڵاڵی و عەبدوڵڵا شێنەیی و محەمەد خالید کۆیی چوونە کاروانی شەهیدان و نەیانهێشت پیلانی داگیرکردنی سەرکردایەتی سەرکەوێت.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهید مستەفاو شەهید حەسەنی برای و مامە رەشەی گەڵاڵی و عەبدوڵڵا شێنەیی و محەمەد خالید کۆیی و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان.
بابەتی زیاتر
له داستانی قوتهی حهسهن بهگ مام جهلال پێیووتین: گرتیانەوە، گرتمانەوە، گرتیانەوە، ئەیگرینەوە، ئەوشاخانه دهبینن ئێمە وەكو ئەوان پتهو خۆڕاگرین
شەڕی گەورەی كەلكی قەیوان 1986
تیپی (٨٧)ی قەرەچوغ و تیپی (٨٦)ی دەشتی ھەولێر.. "قوة مشتركة" یان تارومار كرد