ئەنارشیزم
و/ لە ئەڵمانییەوە
سەلام عەبدوڵڵا
١- لەبارەی زاراوەی ئەنارشیزم : وشەیەکی یۆنانییە و لە (ئەنارشیا: نەبوونی دەسەڵاتدار) هاتووە دەبێتە تیئۆری و یۆتوپیای کۆمەڵگایەک بەبێ دەسەڵاتدار و زەبروزەنگی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە .
ئەم ئازادی رەهایە، ئامانجی بزوتنەوە سۆسیال – شۆڕش گێرەکانە کە دەیانەوێت هەموو شێوازەکانی ئامرازە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخستنە توند و تیژەکان لەناو ببەن لە ”شۆڕشدا دەبێ پێش هەموو شتێک“ دەستبەجێ دەوڵەت نەهێڵن. لە هەر شوێنك ڕێکخستنی کۆمەڵگای ئەنارشی بێتە پێشت ، پێکەوە ژیانی تاکەکان لەسەر ڕێکەوتنی ئازاد – خۆ بەڕێوەبردن – دادەمەزرێت و فیدرالیزم، شوێنی سێنترالیزم دەگرێتەوە .
٢- ئەنارشیزمی تاکە کەسی : مرۆڤ وەک تاکێکی دابڕاو لە ناوەندی ئەم یۆتۆپیایەیە . بۆ ئەوەی تاک ئازادی و بەرژەوەندییە تاکیەکەی بپارێزێ ، نەفرەت لە هەر جۆرە ڕێکخستنێکی دەوڵەت (شێوەی حکومەت) و بە دیموکراتیشەوە وەک زۆردار، نەفرەتی دەکەن. یەکێک لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم بەناوی (ئەنسلمە بیلا گاریکوی) حوکمڕانی بەسەر مرۆڤ، بەم زنجیرە بەڵگانەی خوارەوە تاوانبار کردووە : ” ئەوەی بڵێ من ئەنارشیم ، حکومەت ڕەتدەکاتەوە ، ئەوەی حکومەت ڕەت بکاتەوە، دەڵێ بەڵێ بۆ گەل و بەرگری لێدەکات ئەوەی بەرگری لە گەل بکات، دەڵێ بەڵێ بۆ ئازادی تاک ئەوەی ئازادی تاکی بوێت دەڵێ یەکسانی، هاوپشتی و برایەتی دەوێت ئەوەی سەربەخۆیی بۆ هەرکەسێ بوێت ، دەڵێ یەکسانی . ئەوەی بڵێ یەکسانی، هاوپشتی و برایەتی دەوێت کەواتە : ئەوەی داوای ئەنارشیستی بکا، داوای ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی دەکا، ئەمەیە ئازادی و لایەنی کۆمەڵایەتی و مرۆی و ئەنارشیستی . لە لایەکیترەوە ئەم ئەنارشیستیانە پێیان وایە مرۆڤ بێ مێژوو و ناکۆمەڵایەتی و خۆپەرستەو حەز لە خودی خۆی دەکا:
”ئەفراندی جیهان لە ڕۆژی لە دایکبوونم دەستپێدەکات“ کۆتای جیهان بۆ من، ئەو ڕۆژەیە کە ئۆرگان و هەناسەدان کەسایەتیم پێکدەهێنن و توخمەکان دەگەڕێنێتەوە . من ئەو ڕۆژەیە کە ئۆرگان هەناسەدان کەسایەتیم پێکدەهێنن و توخمەکان دەگەڕێنێتەوە . من یەکەم مرۆڤ و من دوا مرۆڤم . من تەنها تاقە ئیئۆریەکم هەیە و تەنها یەک داڕشتنم هەیە و ئەمەیش تەنها یەک داڕشتنم هەیەو ئەمەیش تەنها یەک ووشەی هەیە : چێژ وەرگرە . ” ئەنارشیستە تاکگەراییە توندڕەوەکان، (ماکس شتێرنەر – جۆهان کاسبەر شمیت ،(١٨٠٦ – ١٨٥٦) لە کتێبەکەیدا (تاک و موڵکایەتییەکەی لە ناوەندی تێڕامانە ئیئۆرییە فەلسەفییەکەیان ) نووسراوە : من ژیان بەو شێوەیە وەردەگرم ، وەک بۆ من هەبێت و هی من بێت وەک موڵکێکی خۆم ، من هەمووی لە پەیوەند بە خۆمەوە دەبینم) شتێرنەر دان بە هیچ یاساو مافێکی سروشتی نانێ (بنەما و مافی مرۆڤ) : ” من لە لایەن سەرچاوە یاساییەکانی خۆمەوە ماف بەخۆم دەدەم یان نادەم .... من لەلایەن خۆمەوە ئەو مافەم هەیە بۆ کوشتن ، کاتێ من لەخۆم قەدەغەی ناکەم ....“
ئەوانیتر ، بۆ ئەم جەمعە نا کۆمەڵایەتییە بۆ چێژوەرگرتنی خۆپەرستانە، تەنها بابەتن” بەڵێ، من جیهان و مرۆڤەکان بەکاردەهێنم “ مارکس و ئەنگلس لە (ئیدۆلۆژی ئەڵمانی) بەوردی ورەخنەگرانە لە دژی شتێرنەر رادەوەستن . شتێرنەر کارتێکردنی هەبووە بەسەر چەندین فەیلەسوف و نووسەر وەک فریدیک نیشتە ، جیورج بێرنارد شۆ ، ئەلبێرت کامۆ ، جان پاوڵ سارتەر .
٣- ئەنارشیزمی هاوکارانە: چەقی رەخنەکانی پێرچۆزێف پرۆدۆن (١٨٠٩- ١٨٦٥) لە موڵکایەتی بریتییە لە باج و ، کرێی خانوو، بەشی قازانج لە پشک (سەهم) قازانجی بازرگانی و لە کتێبەکەی
Qu est ce que la properiete? وەک دزیکردن (راوروتکردن) لە هاوڵاتییە بچوکەکان و، سەرچاوەی دڕندەکان و دایکی چەوسێنەران، ناونوسی کردوون، ئەڵتەرناتیڤەکەی بۆ ئەوانەی سەرەوە، بریتی بوو لە: دابەشکردنی موڵکایەتییە (گەوورە)کان و بەمە کۆمەڵگایەک لە خاوەن موڵکە بچووکەکە ئەتۆنۆم و بەرهەمهێنەرە بچووکەکان دادەمەزرێت. تیۆریەکەی پرۆدۆن لەبارەی شارستانیەتێکی کشتوکاڵی و پیشەوەرە دەستکارەکانە. (ئەو بۆچوونە یۆتۆپیایەکی پاشکەوتوو بوو چونکە ئەوسا دەمێک بوو ، پیشەسازیکردنی بەریتانیا لە کیشوەرەکە دەستیپێکردبوو) نابێ موڵکایەتی ببێت بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی کەسانیتر و کۆمەڵگا لەیەک لە پرۆلیتاریا و سەرمایەداری رزگاربکرێت، بەرهەمهێنەرە بچوکەکان دەتوانن بەڕێگای (بانقی گەل)وە بەرهەمەکانیان بگۆڕنەوەو چیتر پێویست بە دراویش ناکات
سلفا بەبێ سوو دەدرێت. لە نەخشەی بانقی گەلی، پرەنسیپی مامەڵەکردنی هاوشێوە جێبەجێ دەکرێت. موتوالیزم وەک ئەنارشیزمە هاوپشتییەکەی (پرپدۆرن)ە، نیشاندەدات و ماناکەی ئەمەیە: یارمەتی دانی بەرامبەرێکی (هاوکار) لەسەر بنچینەی ڕێکەوتنی ئازادانە، نەک قەڵەمڕەوی دەوڵەت لەسەر بنچینەی یاسایی . پرۆدۆرن داوا دەکات:(چیتر ئۆتۆریتمان ناوێ : ئازادی ڕەهایی بۆ مرۆڤ .. حکومەتی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە کۆیلایەتییە “ پرۆدۆرن، دیموکرای بە ستەمکاری خاوەن شکۆکان و، پێش هەمووشیان بە قێزەوەنترین ستەمکاری دادەناو تەنها ئەنارشی قبوڵدەکرد، بەڵکو بەرامبەرێکی، هاوکار حکومەتی خود و پەیمانی ئازادانە شەریکایەتی و فیدراتیسیون . مارکس لەکتێبەکایدا (هەژاری فەلسەفە) بە توندی ڕەخنە لە تیۆریەکەی پرۆدۆن دەگرێ . پرۆدۆن لە دیالێکتیەکەی هێگل بە هەڵە تێگەێشتووە، ئەگەر لە هەرشتێک لایەنێکی باش و لایەنێکی خراپ ببینێت “ سوود و زەرەر بسەلمێنی، بیەوێ ناکۆکییەکان بەڕێگای ڕێکەوت چارەسەر بکات، بەڵام دیالێکتێک توانای لەوە زیاترمان بۆ بڕەخسێنێ، ناکۆکییەکان بەمانای سێ جار لاببرێ .
ڕەفزکردنی مارکس بۆ پڕۆدۆن لەلایەن زۆر لە مارکسیستەکانەوە، داڕێژراوە. بایەخی پڕۆدۆن بۆ بزووتنەوە سۆسیالیست و سەندیکالیزمەکان بە تایبەتی لە فەرەنسا و ئەسپانیا بەدەگمەن بەرز ڕادەگیرێت. پڕۆدۆن کارتێکردنی لەبەرچاوی هەبوو بەسەر میشائیل باکۆنین، پیتر کرۆپۆتکین و گۆستاڤ لاندەوەر .
٤- ئەنارشیزمی هەرەوەزی – سۆسیالیزمی لیبرتێ: ئەم رەوتە لەلایەن میشائیل باکۆنین(١٨١٤ تا ١٨٧٦) نوێنەرایەتی دەکرێت و لە پیاوێکی شۆرشگێری عەمەلی و پیلانگێڕان زیاتر بوو. (بیرکردن، هاندان و کرداری پێکەوە گرێدابوو) و زیاتر بڕوای هەبوو بە هەڵچوون و ئیرادە، هێزی شۆڕشگێڕ بۆ ئەنجامدانی کاری لەپڕ غەریزەی زۆربەی جووتیاران: "گەل فێربکەین؟ ئەمە گێلایەتییە. گەل بەخۆی لە ئێمە باشتر دەزانێ، پێویستی بەچییە. بە پێچەوانەوە، دەبێ ئێمە لەوانەوە فێر بیین". باکۆنین هیوای بەوە بوو کە جەماوەر لەپڕێکدا خۆی شۆڕشی گەل بەرپا بکات و بە بازدانێکیشەوە شۆڕش سەربخات. "شۆڕشی گەل" ئەو شۆڕشە نییە کە تەنها بۆ خەڵک دەکرێ، بەڵکو شۆڕشێکە بە تەنها لەلایەن گەلەوە بەرپا دەکرێت" هەڵبژاردەی شۆڕش کە دواتر (لینین) ببوو بە رابەری و بە کردەوە شؤڕشیان کرد، توانیان تەنها بە پاڵپشتی ناو جەماوەری گەلەوە، کار بکەن و رێکبخەن و هانبدەن و چالاکی ئەنجام بدەن. دەوڵەت بە بۆچوونی باکۆنین، ناشرینکردنی وێنەی پەیوەندییەکانی مرۆڤە و نابێ بە هیچ شێوەیەک تەنانەت بە دەستی پڕۆلیتاریاشەوە بمێنێتەوە، باکۆنین پێیوایە کۆتایی دەوڵەت لە دەستپێکی شۆڕش، کۆتایی پێدێت (لەلای مارکس و ئەنگلس لە پرۆسەیەکی شۆرشگێرانەی دوورودرێژدا ئەنجامدەدرێت کە تێیدا سیاسەت لە حزبێکی رێکخراو کە پرۆلیتاری خاوەن هۆشیاری چینایەتی وەک چینێکی دەسەڵاتدار، دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا دادەمەزرێنێ. (تێبینی وەرگێر: ئەم جۆرە دەسەڵاتە سەرەتای قۆناغی بەرەو هەڵوەشاندنی دەوڵەتە). بەبۆچوونی باکۆنین، (مارکسیزم) شێوەی خەباتە بۆ دەسەڵاتی کۆمونیستی دەوڵەتی" ئازادی (ئازادی، ئەنتی دەسەڵات) سۆسیالیزمی نموونە بەرامبەرایەتی. کۆمەڵگای ئەنارشی خۆی وەک "فیدرالیزمێکی ئازادە کە هاوکاری کرێکاری لەژێر دەستەیی دەوڵەت رزگارکردوە، وێنادەکات.ڕێکخستنێک "لە خوارەوە بۆ سەرەوە" لە دەوروبەرەوە بۆ ناوەند ئەنجامگیری بەرزترین پرەنسیپ" گەورەترین توانای گەشەسەندنی هەموو ئازادی لۆکاڵ، هاوبەش و تاکە کەسەکانە". بۆ باکۆنین، ئازادی واتای ئازادی ناکۆمەڵایەتی، خۆپەرستی تاکەکان نییە وەک بۆچوونەکەی شتێرنەر، تاک تەنها وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی دەگاتە هۆشیاری ئینسانیبوونی و ئازادی: "ئازادی هەرگیز مەسەلەی دابڕاندن نییە، بەڵکو دانپێنانی بەرامبەر کێیە، مەسەلەی کۆتایپێهێنان نیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، یەکگرتنەوەیە" ئازادی هەر مرۆڤێک شتێکیتر نییە بێجگە لە رەنگدانەوەی مرۆڤبوونی یان مافی مرۆڤ لە هۆشیاری هەموو مرۆڤە ئازادەکان و برا و هاوڕێکانی... تەنها ئەوکاتە من بەڕاستی ئازادم، کاتێ هەموو مرۆڤەکانی دەورەبەرم، هەموو پیاو و ژنەکان بەهەمان شێوە وەک من ئازادبن". جیاوازی ئەنارشیزمی هاوپشتییانە لە ئەنارشیزمی هاوبەشی بریتیە لەوەی کە سەرمایە، ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی موڵکایەتی زەویوزار، جیاوازیان هەیە لەگەڵ کشتوکاڵی، پیشەوەرانی دەستکاری یان هاوبەشی کرێکارانی پیشەسازی.
دوژمنایەتی نێوان باکۆنین و مارکس باری ئینتەرناسیۆنالیزمی یەکەمی گرانگرد کە تێیدا باکۆنینستەکان لە کۆنگرەی (دێنهاک) لە هۆڵەندا لە ساڵی ١٨٧٢ بە هاندانی مارکس، دەرکران.
حکومدانی ئەوسای باکۆنین و ئەنارشیستەکان لەلایەن (لینین)ەوە نۆژەن کرایەوە (بەرهەمی گومانەکان) و تا ئێستا بڕیاردەری هەڵوێستی مارکسیست لینینستەکانە و کە باکۆنین بە یەکێک لە گەورەترین دوژمنی بزووتنەوی کرێکاری شۆڕشگێڕ نیشاندەدرێت.
٥- ئەنارشیزمی کۆمونیستی : لەناو ئەنارشیستە کۆمەڵایەتییەکان، بەرهەمهێنەری بچووک بە ئامرازەکانی کارەکانیانەوە، کاردەکەن و ئەوەی زیاتر