جینۆسایدی کورد
تاوانی ئەنفال
نوسین ، دۆکۆمێنت ، زانیاری
تەها سلێمان

بەرخوردیك بۆ چەمکی جینۆساید
ناساندن یان ناوەزەندکردنی کۆمەڵکوژی بە (جینۆساید) و بەرکارخستنی لەیاسای نێودەوڵەتیدا، بۆیەکەم جار لەدوای جەنگی جیهانی دووەم هاتەکایەوه، کەتێیدا گرنگترین ماف کەمافی بون و ژیانەو لەبەندى سێیەم لەجاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەساڵی 1948 پێداگیری لەسەر کراوە دەرهەق بەهەندێ گروپ و نەتەوەو کومەڵ. زاراوەی جینۆساید (Genocide) لەدوو بڕگە پێکهاتووە، یەکەمیان (Genos)ی یۆنانی به واتای رەگەزو دووەم (cide)ی یۆنانیە یا (caedere)ی لاتینی، واتای کوشتن دەگەیەنێ بەسەریەکەوە مانای کوشتنی ڕەگەزی مرۆڤ دەبەخشێت و لەچەمک و مانایدا هەڵگر یا خود مەبەستی کوشتنی بەکۆمەڵ یا قڕکردنە.
بۆیەکەمینجا رو یەکەمین کەس کەئەم زاراوەیەیی بەکارهێنا و جیگیریکرد (RafalLemkeln) بوو کەبەرەچەلەک "پۆلۆنی" بوو، هاوکات هەڵگری رەگەزنامەی "ئەمریكی" بوو، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمیشەوە پلەی ڕاوێژکاری وەزارەتی جەنگی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێبەخشرابوو. رەنگە ئەوەی زیاتر وای لەو زانایه کردبێ کە بیرلەو زاراوەیە بكاتەوە بەوەی کە بە دیارترین تاوان یان تاوانی تاوانەکان پێناسەی بکات و بیناسێنێت، بەدەرلەوەی کەخۆی شارەزای ئەو بوارەبوه، ئەوەبوبێت کە خۆی خانەوادەکەی دوای ئەوەی کەوتنە دەستى "نازییەكان "كۆمەڵكوژكران . ئەو بڕیارەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەیاسای ساڵی 1948 دەرچوو دڵنیای کردەوە لەسەر بنەماکانی نێودەوڵەتی کەدادگای "نوێرنبێرگ" دانی پێداناوەو داوای دەست نیشانکردنی گشت بنەماکانی کرد کەدانی پێداناوە لە "میامی" و دادگای "نوێرنبێرگ" و لەحوکمی "دادگا"وە لەبڕیاری دووەم. لەهەمان ڕۆژدا کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دلنیاییدا کە جینۆساید لەناوبردنی کۆمەڵگاکانی مرۆڤ و لەناوبردنی مافی ژیانی تاكەكانە لەهەموو توخم و رەگەزەکانی مرۆڤایەتی و ڕێکەوتن نامەیەک دەربارەی جینۆساید جێبەجێكرا لە12 ى کانونی دووەم ساڵی١٩٥١ ، "110" دەوڵەت ڕەزامەندیان لەسەری دەربڕی و لەێیشەکی رێکەوتننامەکەدا دەستنیشانی بڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە لەبەرواری ١١/١٢/١٩٤٨ کەتیایدا هاتووە "جینۆساید تاوانە لەڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە، وە پێچەوانەیە لەگەڵ ئامانج و مەبەستەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروەها جیهانی شارستانی حاشای لێکردووە"، هەتاکو ئێستا لە زۆربەی حاڵەتەکان وەک مەرجێکی سەرەکی و ئیلتزام لەسەرشانی دەوڵەتان دادەنرێت. لە ساڵی 1950 لیژنەی یاسای نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە پرنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی داڕشت کە پێناسە و شیکردنەوەی بۆکراوە لە یاسای "نوێرنبێرگ" و ریزبەندی بۆ تاوانی جینۆساید کردوە کە لە دژی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ئەنجام دراوە وەک تاوانێک کە بکەر و ئەنجامدەرانی سزای یاسایی دەدرێن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و لەو پرنسیپانە کە باس لە جینۆساید دەکات وەکو تاوانێکی سەربەخۆ دژ بە کۆمەڵ و مرۆڤایەتی.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved