مێژووی کۆمەڵکوژی کوردان
کۆمەڵێک نووسەر
پێشەکی
کوشتنی بە کۆمەڵی مرۆڤ لە مێژوودا بابەتیکی نوێ نییە، بەڵکو لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا چەندین نموونە بەردەستە، بەڵام دەرکەوتنی ئەم چەمکە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵی (١٩٤٤) کاتیک پارێزەرێکی جولەکە بە ناوی (رافائیل لیمکین) لەبەر ئەنجامی کوشتاری جولەکەکان لە لایەن ئەڵمانیای نازییەوە، زاراوی کۆمەڵکوژی (الابادة‌ الجماعیة‌) وەکو ناوێک بۆ سیاسەتی قڕکردنی جولەکەکان لە لایەن ئەڵمانەکانەوە داهێنا، دیارە داهێنانی ئەم زاراوەیە و زۆربونی ئەم جۆرە  لە تاوانکاری وا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، لە ساڵی  (١٩٤٨) رێککەوتنێک مۆر بکات و ئەم تاوانە وەکو تاوانێکی گەورەی نێودەوڵەتی ئەژمار بکات، هاوکات بکوژانیش ڕووبەڕووی سزای قورس بکاتەوە.
جینۆساید بە گشتی تاوانێکی گەورەیە و هیچ سەدەیەکیش هێندەی سەدەی بیستەم ئەم تاوانەی بەخۆوە نەبینیوە، ئەم سەدەیە بۆ چەندین گەلی سەر ئەم هەسارەیە سەدەیەکی شومی پر لەتراژیدیا و کاولکاری بووه، بەپلەی یەکەم گەلانی (ئەرمەنی وجو و کورد وڕواندا و كەمبۆدیا وبۆسنا وكوسوڤو......) قوربانی تاوانەکانی جینۆسایدبون و لەسەر دەستی ڕژێمە تۆتالیتار وڕەگەزپەرستەکان لەجوگرافیا و قۆناغ و میژووى جیاجیادا، کرانە ئامانج و بەشێواز و ئامرازی جۆراوجۆر دووچاری جینۆسید كرانەوەو بەملیۆنان مرۆڤى بێتاوان لەنێر ومێ لەگەورەو بچوک کۆمەڵكوژ كران.

جێگیركرنى جینۆساید
لە یادەوەریی نەوەکانماندا
هەندێك سەرنجی بەراوردکاری
محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
لەکەش و بارێكى لەم جۆرەی وڵاتدا مەسەلەی جینۆسایدی میللەتەکە حاڵی باشتر نابێت لەبوارەكانیتر. هەڵبەت هەر تەنها کورد لەم چەرخی نوێیەدا تووشی جینۆساید نەبووە بەڵکو چەندین میللەت و نەتەوە هەن ئەم دەردەیان بەسەرهاتووە چەشنی ئەرمەن، جوولەکە، کەمبۆدیا، رواندا، بۆسنیا و كۆسۆڤو و چەندین نموونەی تر لەمێژووی نزیکدا، بەڵام ئەمان چۆن کاریان لەمەسەلەی جینۆسایدی خۆیاندا کردووەو چۆن وەبەرهێنانیان لە بەرزڕاگرتنى شكۆى قوربانییاندا کردووەو لەگەلێ  حاڵەتیشدا چۆن لەڕووی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ و  ڕاکیشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی چ کارێکیان کردووەو بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی یادی قوربانییەكانیان نەوە لەدواى نەوە چییان کردووە لەڕووی دۆکیومێنتەری و بەڵگەنامەو پەروەردەو فێرکردن لەقوتابخانەو زانکۆ و ناوەندی توێژەکانیانەوە. چۆن لەئاست گەورەیی کارەساتەکانیان تەواوی ململانێ و ناکۆکیی سیاسی و حیزبییان وەلا ناوەو بەردەوام ئەو مەسەلەیە لەسەرجەمی بوار و چالاکییەکانی ژیاندا پارێزراوە بەڵام ئەوە نەبێ ململانێی سیاسیی هێز و حیزبی جۆراوجۆریشیان نەبێت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved