ئەنفالی گەرمیان
لێکۆڵینەوەیەک لەهۆکارەکانی زۆریی بێسەرو شوێنکردنی خەڵکی گەرمیان
جاسم محەمەد محەمە عەلی
دەسپێك
لەئەنفال کارەساتبارتر
کارەسات یان تاوانی ئەنفال هێند گەورەو بێ وێنەیە، کەچەند باس لەتراجیدیا ومەئساتەکانی بکەین كۆتایی نایەت. ئەوەی گەرەکمە لەم پێشەکیە کورتەدا بیلیم؛ کارەساتی ئەنفال دوژمن بەسەر ئێمەیدا هێنا ... دوژمن ئێمەی زیندەبەچاڵ کرد ... بەبڕیارو کردەوەی دوژمن لەناوبراین ... فەوتێنراین ... ماڵ وێران کراین....
بەڵام لە ئەنفال کارەساتبارتـــر ئـەوەیـــه؛ ئێمەی کورد نەمانتوانیوە خویندنەوەیەکی جیددی و بابەتیانە بۆ کارەساتەکه بکەین، نەمانتوانیوە ئەنفال بۆ زیاتر ریسواکردنی دوژمنان تەوزیف بكەین، نەك هەرئەوەنده، بەڵکو نەمانتوانیوە بە ڕوسپێتی مێژووی ساڵانی دوای ئەنفال تۆماربکەین، چونکە وا زیاتر لە چواردە ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا تێدەپەڕێ... دەبوو ئێمە بۆ لەدەست دانـــی هەر کەسێکمان.. چیرۆكێك، رۆمانێك، كتێبێك، فلمێك... هتد،مان هەبوایە، بەڵام بەداخەوە لەکۆی (۱۸۲) هەزار ڕۆحی بێتاوان، بەرهەمە نوسراوەکانی ئێمە لەسەریان لەپەنجەی دەست تێناپەړن.
پێشەکی
سەرەای دەیان سالەی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی حکومەته یەك لەدوای یەكەكانی عیراق، دەربارەی گەلی کورد، و راگواستن و تەعریب و تەبعیس کردنی خەڵکی کوردستان، دڕندەیی و شۆفینیەتی حکومەتی بەغدا، لەساڵی (۱۹۸۸) گەیشتە چلە پۆپە و تاوانی بەدناوی (ئەنفال)یان دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدا. لەم تاوانه کەم وێنەیەدا، سەرجەم ئەو گوندانەی بەر شاڵاو و پەلامارەکان کەوتن خاپوورکران و سووتێنران، کە بەهەزاران گوند مەزەندەکراوه.
وزیاتر لە(۱۸۲) هەزار مرۆڤی کورد لەژن و منداڵ و گەنج و پیر و پەککەوتە، راپێچی زیندان و سەربازگەکانی رژێم کران و تائیستا چارەنووسیان نادیاره.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved