ئا: میهران عەبدوڵڵا محمد
پێناسەی گشتی بۆ "تیرۆری کاغەز":
لە هەندێک سەرچاوەدا، تیرۆری کاغەزی بە خراپ بەکارهێنانی میکانیزمی یاسایی و بیرۆکراسی بۆ هەراسانکردن، هەڕەشەکردن، یان نەهێشتنی نەیاران ناودەبرێت. بۆ نموونە، زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی سکاڵا، داواکاری، فەرمان، یان هۆشداری فەرمی بۆ ئەوەی ببێتە هۆی تێکچوون یان ترس لە ژیانی کەسی یان کۆمەڵایەتی کەسانی دیکەدا.
کێ باسی کردووە؟
ئەم پرسە لە بەرهەمەکانی فەیلەسوفەکاندا لەژێر ناونیشانی "تیرۆری کاغەز"دا ڕاستەوخۆ باس نەکراوە، بەڵکو چەمکەکانی نزیک لێیەوە لەلایەن فەیلەسوف و بیرمەندانی سیاسییەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە:
تیرۆری کاغەز (Paper Terror/Legal Terrorism)لە ڕوانگەی فەیلسوفەکاندا:
1. ماکس وێبەر (Max Weber)
(Economy and Society) ئابووری و کۆمەڵگا
(Politics as a Vocation) سیاسەت وەک پیشە
وێبەر یەکێکە لە سەرچاوەیە سەرەکییەکان بۆ تێگەشتنی بیروکراسی دەڵێت: بیروکراسی سەرچاوەیەکی “قانونی-ڕێکخراوی"یە، بەڵام بە شێوەیەکی نهێنی، دەبێتە "مەکینەی بێرووح"،کە مافی مرۆڤ و بونی مرۆیی ناگوێزرێت و مێتافۆرێک بەکاردەهێنێ کە دەڵیت "قەڵەم جەرگبڕترە ترە لە شمشێر. "
2. میشێل فۆکۆ (Michel Foucault)
( Discipline and Punish) تەربیەت و سزا
( (Society Must Be Defended پێویستە کۆمەڵگا بپارێزرێ
فۆکۆ دەڵێت: دەسەڵاتێکی نوێ دروست بووە کە بە شێوەی زانیاری، ڕێنووس، و تاقیکردنەوە کۆنترۆڵ دەکات. جێگای "کوشتن" و "تیرۆری ئاشکرا"،ئەم دەسەڵاتە کۆنترۆڵ دەکات بە "پارچەی داتا" و "نوسراوەی یاسایی". دەسەڵات و یاسا دەتوانێن لەگەڵ ڕەخنەی کاغەزی و بێدەنگ، کۆمەڵگە لە بن بێنن.
وشەی فۆکۆیی: "بیۆدەسەڵات" و "پانۆپتیکۆن"— پشکنین بەبێ کوشتن، بڵکو بە تۆمارکردن.
3. جۆرجۆ ئاگامبێن (Giorgio Agamben)
Homo Sacer: Sovereign Power and Bare Life (هۆمۆ ساکەر: دەسەڵاتی سەرۆکایەتی و ژیانی ڕەشەڵ)
State of Exception دۆخی دەرئەنجام
ئاگامبێن باس لە ناوچەی تێپەڕاندنەوەی یاسا دەکات (state of exception)، جێیەک کە حکومەت دەبێتە یاسا، بەهۆی "فۆرمێکی یاسایی" لەو ناوچەیە، تیرۆری راستەوخۆ و نادیدەی حکومەت بە فۆرم و بڕگە کۆنترۆڵی مرۆڤ دەکات. مرۆڤ دەبێتە
"homo sacer" مرۆڤێک کە ڕێگە بە کوشتنی فیزیکی نادرێت، بەڵام هیچ مافی یاسایی نییە و "یاسا و دەستوری بێ شەڕ، بێ مافە کە بێدەنگ دەیکوژێت. "
4. هانا ئارێنت (Hannah Arendt)
The Origins of Totalitarianism (سەرچاوەکانی گشتیگیرایەتی / توتالیترزم)
Eichmann in Jerusalem: A Report on the Banality of Evil (ئایخمەن لە ئێرشەلیم: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سادەبونی شەڕە / تێکچوونی خراپی)
ئارێنت لە کتێبی Eichmann باس لە ئەو دەکات چۆن مافی یاسا و ئەندامێکی بیروکراتی نازیدا (آیخمان) کوشتن بە نرمی دەکات بەهۆی "فۆرم، هێڵ، و فەرمان. "
تیرۆری یاسا، بەهۆی “کاری بێهەست” و فەرمی، دەبێتە بەندێکی قورس.
"Banality of Evil" واتە: خراپکاری گەورە نیە، بەڵکو ئەوەیە بە شێوەیەکی ڕوتین، فۆرمال، و بیروکراتی دەکرێ. “بە کۆنترۆڵی فۆرمی و یاسایی، مرۆڤ دەکرێت بە قوربانی. بەکارهێنانی دادگاکان بۆ بێدەنگکردنی نەیارانی سیاسی (بۆ نموونە لە سیستمە تاکڕەوەکاندا). هەڕەشەکردن لە دەرکردن یان قەدەغەکردنی لە کار بە ناردنی هۆشداری فەرمی و زیاد لە پێویست بەکارهێنانی بەڵگەنامە و فۆڕمی کارگێڕی بۆ هەراسانکردنی کەمینەکان یان کۆچبەران.
تیرۆری کاغەزی دژ بە کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان یەکێکە لە گرنگترین و لە هەمان کاتدا شاراوەترین ئامرازەکانی سەرکوتکردن. گەلی کورد یەکێکە لەو نەتەوانەی وا لە پاش دابەشبوونی لە نێوان چەندین دەوڵەتی ناوچەکەدا ڕووبەڕووی قڕکردن و نکۆڵی کراوەتەوە و هەندێ کاتیش بە شێوازێکی نەرم لە ڕێگەی دامودەزگاکانی دەسەڵات و "ئامرازی یاسایی، ئیداری و بیرۆکراسی"یان بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردن، پەراوێزخستن، یان تەنانەت وردە وردە نەهێشتنی، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ئاشکرا ببەن.
چۆن تیرۆری کاغەزی دژی گەلی کورد ئەنجام دراوە؟
1. لێسەندنەوەی یاسایی لە ناسنامەی فەرمی وەک ئەوەی لە لایەن حکومەتی بەعسی سوریاوە ئەنجامدرا
٢.تۆمارنەکردنی زمان و ئایین و نەتەوەی خۆیان لەسەر ناسنامەکەیان کە ئەمە بە روونی لە هەموو دەوڵەتانی سەردەستی کورستاندا جێبەجێ کراوە.
٣.گۆڕینی ناوی نەتەوەیی بۆ ناوی"فەرمی" یان "نەتەوەیی".
٤.لابردنی مافی خوێندن بە زمانی دایکی لە سیستەمی پەروەردە کە لە دەوڵەتی تورکیادا نەک مافی خوێندن بە زمانی دای بەڵکو لە تیرۆری کاغەزی یاساکانیاندا باس لە بوونی نەتەوەیەک وەک کورد نەکراوە و تەنانەت نەک پەروەردە بەڵکو قسەکردنیش بە یاسا قەدەغە کراوە.
٥. ئاستەنگی کارگێڕی و یاسایی وەک ئاستەنگی لە دەرکردنی بڕوانامەی لەدایکبوون، پاسپۆرت، یان مۆڵەت و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم خاوەندارێتی زەوی، کار، یان خوێندن.
٦.بەکارهێنانی یاساکانی ئاسایش بۆ ناونانی چالاکییە کولتووری/ئاینییەکانی کەمینەکان بە ناوی "هەڕەشە" و جوداخوازی
٧. چاودێری و فایلکردنی سیستماتیکی و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵە کولتووری یان ئایینییەکانی کەمینەکان لە ڕێگەی مۆڵەتدانی ئاڵۆزەوە و بەکارهێنانی "یاسا" بۆ سەرکوتکردنی کۆبوونەوەکان، چاپکردنی کتێب، یان تەنانەت ڕێوڕەسمە ئاینییەکان.
نموونەی مێژوویی و هاوچەرخ:
ئێران (کورد، بەلووچ، بەهایی، عەرەب، تورکمان کەمینە و هتد)نەهێشتنی زمانی دایکی لە خوێندنی فەرمی.
دانەمەزراندنی بەهاییەکان لە دامودەزگاکانی حکومەت (بە ئاماژەدان بە ڕێسا فەرمیەکان) و فایلە ئەمنییەکان دژی چالاکوانانی مافی کەمینەکان و سانسۆر و داخستنی میدیا و بڵاوکراوەکانی کەمینەکان بە بیانووی ئیداری.
لێکەوتەکانی تیرۆری کاغەزی لەسەر کەمینەکان:
1. ناسنامەی یاسایی
نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی ڕێگری دەکات لە چوونە قوتابخانە، هاوسەرگیری بە شێوەیەکی یاسایی، یان مافی دەنگدانی خەڵک.
2- نەهێشتنی وردە وردەی کولتووری
قەدەغەکردنی زمان و ئایین یادەوەری مێژوویی و کولتووری ئەو پێکهاتەیە لەناو دەبات.
3. بێ ئومێد و ڕادیکاڵبوون
هەستکردن بە چەوسانەوەی یاسایی و نەبوونی شێوازێک بۆ قسەکردن هەندێکجار کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە (لە کۆچەوە بۆ یاخیبوون یان بەرخۆدانی سیاسی/ کولتووری).
ڕوانگەی فەلسەفی و ڕەخنەیی
فەیلەسوفانی وەک ئاگامبێن، فۆکۆ، ئارێنت و ئێسپۆزیتۆ پێیان وایە: یاسا دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤەکان لە کایەی "هاوڵاتیبوونی چالاک" بە واتایەکی تر: "کەسانی بێ یاسایی" بەرهەم دەهێنرێن؛ نەک بە تەقەکردن، بەڵکو بە فۆرم و مۆر و واژۆ.
بارودۆخی کورد لە ئێران و تورکیا و سوریا لە سەدەی ڕابردوودا یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە تایبەت لە ڕووی سەرکوتی کولتووری و وەدەرنانی یاسایی و تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو تیرۆرە کاغەزیی و ئامرازە یاسایی و بیرۆکراسیانەی کە لە تورکیا و سوریا دژی کورد بەکارهێنراون، بەتایبەتی بۆ ئەوەی وردە وردە لە مافە سەرەتاییەکانی زەوت بکرێت.
تورکیا: سەرکوتی ئیداری و ناسنامەی کورد
1. ئینکاری ناسنامەی نەتەوەیی (1920-1990) دوای دامەزرانی کۆماری تورکیا تا ساڵانی نەوەدەکان بە کورد ناویان دەگوت "تورکی شاخ". لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ناسنامەی نەتەوەیی کورد قەدەغە کرابوو.
زمانی کوردی لە قوتابخانەکان و میدیاکان و تەنانەت بازنەی تایبەتیش قەدەغە کرا و ناوی کوردی قەدەغە بوو و منداڵ بە زمانی دایکی پەروەردە نەکرا.
2. یاسای فریاگوزاری و سەرکوتی بیرۆکراتی
ناوچە کوردنشینەکان (باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا) بۆ دەیان ساڵ لەژێر "یاسای سەربازی" یان " باری نائاسایی"دا بوون. بە پێی یاساکانی دژە تیرۆر، هەزاران چالاکی کورد، ڕۆژنامەنووس، سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر یان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
3. هەڵوەشاندنەوە و قەدەغەکردنی حزبە کوردییەکان
پارتەکوردییەکان وەک پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) چەندین جار هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەیان لێ کراوە یان سەرکردەکانیان زیندانی کراون و بە بەکارهێنانی دەستوور بۆ قەدەغەکردنی حزبەکان بەهۆی "هەڕەشەکردن لەسەر یەکپارچەیی خاک".
4. تیرۆری کاغەزی دژ بە شارەوانییەکانی کورد
دەوڵەتی ناوەندی بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ((PKK شارەوانی هەڵبژێردراوی کورد لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە و "قەییم) دادەنێت، ئەمەش سەرەڕای دەنگی دیموکراسیانەی خەڵک، واتە یاسا دەبێتە ئامرازێک بۆ پووچەڵکردنەوەی ئیرادەی گشتی.
سوریا: نکۆڵیکردن لە هاووڵاتیبوون و پەراوێزخستنی مێژوویی کورد
1. مەسەلەی "بێ دەوڵەتی" (مهروين من الجنسية)
لە ساڵی 1962 ڕژێمی بەعسی سوریا سەرژمێری لە پارێزگای حەسەکە (کوردی) ئەنجامدا و نزیکەی 120 هەزار کوردی بێدەوڵەتی ڕاگەیاند. ئەم کەسانە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی (ناسنامە، پاسپۆرت)یان نەبووە و منداڵەکانیان بێ ناسنامە ماونەتەوە.
2. قەدەغەکردنی زمان و کولتووری کوردی فێرکردنی زمانی کوردی، چاپکردنی کتێب یان مۆسیقای کوردی و تەنانەت هەڵبژاردنی ناوی کوردی قەدەغە بوو، ناوی جوگرافیای کوردی گۆڕدرا (بۆ نموونە: گۆڕینی ناوی گوندەکان بۆ عەرەبی).
3. پرۆگرامی ئەندازیاری دیمۆگرافی
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕژێمی حافز ئەسەد پلانی " پشتێنەی عەرەبی"ی جێبەجێ کرد: نیشتەجێکردنی عەرەبەکان لە ناوچە کوردنشینەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد و دروستکردنی دابەشکاری نەتەوەیی.
4. پێشهاتەکانی دوای شەڕی ناوخۆ
لە ساڵی ٢٠١١ەوە کوردەکان قەوارەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە باکوری سوریا (رۆژاڤا) پێکهێناوە، بەڵام تا ئێستاش لەلایەن حکومەتی فەرمی سوریاوە دانپێدانانیان پێدا نییە.
لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد، زمانی کوردی و پێکهاتەکانی خۆبەڕێوەبەری بەهێزتر بوون، بەڵام هەڕەشەی سەربازی و سیاسی تورکیا و حکومەتی ناوەندی بەردەوامە.
دەرەنجام:
تیرۆری کاغەزی جۆرێکە لە توندوتیژی نەرم کە "کاغەز" بەکاردەهێنێت – یاسایەک، بەڵگەنامەیەک، فەرمانێک، فایلێک یان ڕێسایەک. لە ڕووکەشدا یاساییە، بەڵام لە پراکتیکدا دەتوانێت ستەمکارانە و ترسناک و دڕندانە بێت.
سەرچاوە:
ماکس وێبەر (Max Weber)
(Economy and Society) ئابووری و کۆمەڵگا
(Politics as a Vocation) سیاسەت وەک پیشە
میشێل فۆکۆ (Michel Foucault)
( Discipline and Punish) تەربیەت و سزا
( (Society Must Be Defended پێویستە کۆمەڵگا بپارێزرێ
جۆرجۆ ئاگامبێن (Giorgio Agamben)
Homo Sacer: Sovereign Power and Bare Life (هۆمۆ ساکەر: دەسەڵاتی سەرۆکایەتی و ژیانی ڕەشەڵ)
State of Exception دۆخی دەرئەنجام
هانا ئارێنت (Hannah Arendt)
The Origins of Totalitarianism (سەرچاوەکانی گشتیگیرایەتی / توتالیترزم)
Eichmann in Jerusalem: A Report on the Banality of Evil (ئایخمەن لە ئێرشەلیم: ڕاپۆرتێک سەبارەت بە سادەبونی شەڕە / تێکچوونی خراپی)
( Paper Terrorism: Sovereign Citizens File False Liens as Revenge Against Public Officials – NBC4 Washington)
(Paper Terrorism, by Anne Diebel, Tyler Maroney)
(تروریسم کاغذی - ویکیپدیا، دانشنامهٔ آزاد)
٩