هه‌موو ساڵێك له 22/2/ يادى زمانى دايك له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌كرێته‌وه، هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌ك باس له گرنگى و جوانى زمانه‌كه‌ى خۆى ده‌كات، گه‌لى كورديش له‌و ياده‌دا چالاكى هه‌مه‌جۆر ئه‌نجام ده‌دات، به‌تايبه‌تى ناوه‌نده‌كانى وه‌ك قوتابخانه و زانكۆكان، جيا له گه‌لانى تر يه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كانى ئه‌م ياده لاى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌يه‌كى ژێرده‌ستە كه تا ئێستاش له قۆناغى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ييدايه و نه‌گه‌يشتۆ‌ته قۆناغى پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م خاڵه‌ش زياتر پاڵى پێوه‌ده‌نێت قسه له بوونى خۆى و گرنگى و بايه‌خى زمانه‌كه‌ى بكات.
له دواى پێكهێنانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له باشوورى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى فيدراڵى، هه‌لێكى باش هاته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ى كورد زياتر خزمه‌تى زمان و كه‌لتور و مێژووى خۆى بكات، كردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر لە زانكۆ له شار و شارۆچكه‌كاندا ده‌روازه‌يه‌كى فراوانى كرده‌وه له‌به‌رده‌م پسپۆڕان و خه‌مخۆرانى زمان و مێژووى كورد، بۆ ئه‌نجامدانى سه‌دان لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى، له باره‌ى زمان و مێژوو و كه‌لتورى كورده‌وه.
شێواندنی زمانی کوردی
له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و ژماره زۆره‌ى زانكۆ و ده‌يان سه‌نته‌ر و رێكخراو و دامه‌زراوه‌ى كه‌لتورى و رۆشنبيرییدا، بۆچی نه‌توانراوه وه‌ك پێويست خزمه‌تى زمان و كه‌لتور و مێژووى كورد بكرێت؟ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبينى و
له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌يه، له برى ئه‌وه‌ى زانكۆكان هه‌وڵى پێشخستنى زمانى كارگێڕیی كوردى بده‌ن، مه‌خابن ئه‌وه‌ش كه هه‌بوو تێكيانداوە! لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ين به نموونه ئه‌م بۆچوونه بسه‌لمێنين.
له ساڵانى پێشوودا وه‌ك زاراوه‌ى كار‌گێڕى، به تاقيكردنه‌وه‌كان ده‌وترا: تاقيكردنه‌وه‌ى وه‌رزى و كۆتايى، يان ئه‌زموونه‌كان، به‌ڵام ئێستا له زانكۆكاندا بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى نيوه‌ى وه‌رز، ميدتێرم، بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى كۆتايى وه‌رز، فايناڵ به‌كاردێت. وه‌رز كراوه‌ته: سمسته‌ر، هه‌ندێکجاريش هه‌ر كۆرس به‌كاردێت، كۆلێژ، يان كۆلێج كراوه‌ته: فاكه‌ڵتى، پشوو كراوه‌ته: رێست، خواردنگه كراوه‌ته: رێستۆرانت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌يان وشه‌ى كوردى ره‌سه‌ن بۆ ئه‌م ناوانه هه‌ن. بۆ خوێندنى به پاره زاراوه‌ى پاراڵێڵى ئينگليزى به‌كاردێت، هه‌ريه‌كه له چالاكيیه‌كانى زانكۆ ناوى ئينگليزى بۆ دانراوه، بۆ ديدار، سيمنار، بۆ كۆڕ، سه‌مپۆزيۆم، بۆ ته‌وه‌ر، پانێڵ به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها بۆ كۆڕگێڕ، پانێلیست، بۆ چالاكى، ئيڤێنت، بۆ ده‌فته‌رى پلان، كۆرس بوك، بۆ ديدارى زانستى، ۆركشۆپ به‌كاردێت. رۆژانه ده‌يان وشه‌ى وه‌ك سمسته‌ر، كلاسروم، لۆد، لۆكه‌يشن، كه‌مپه‌س له يه‌كه كارگێڕييه‌كانى زانكۆكاندا دووباره و چه‌ندباره ده‌كرێته‌وه.
له كۆتايى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا كه بۆ يه‌كه‌مجار له كوردستاندا زانكۆ كراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌دا نووسه‌ران و خه‌مخۆرانى زمانى كوردى رازى نه‌بوون ناوى عه‌ره‌بى، يان فارسى به‌كاربێنن، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ناوياناوه دانشگاى سلێمانى، به‌ڵام له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ناوى
(زانكۆ)يان داتاشيوه و دانشگا بووه به زانكۆ. هه‌روه‌ها بۆ كۆڕى زانياريش كه له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكاندا دامه‌زراوه و له به‌رامبه‌ر (المجمع العلمي العراقي) دروستكراوه، به هه‌وڵى شێخ محه‌مه‌دى خاڵ ناوى (كۆڕ)يان بۆ ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه هه‌ڵبژاردووه، له‌و رۆژگاره‌دا گه‌وره‌ترين شانازیى ئه‌وه‌بووه بۆ زاراوه كارگێڕييه‌كان، وشه‌ى كوردى په‌تى بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام مه‌خابن له ئێستادا شانازیى ئه‌وه‌يه زۆرترين وشه‌ى بێگانه به‌كاربێت!.
خه‌مخۆرانى زمانى كوردى
له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا خه‌مخۆرانى زمانى كوردى به‌گژ مه‌حاڵدا چوونه‌ته‌وه و بناغه‌ى زمانى كوردیيان داناوه، هه‌وڵه‌كانى (سه‌عيد سدقى كابان و تۆفيق وه‌هبى و مه‌عروف جياوك و شێخ محه‌مه‌دى خاڵ)، چه‌ندینى تر جێگه‌ى نرخاندنى زۆره. هه‌وڵه‌كانى كۆڕى زانيارى كورد له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكاندا له دانانى وشه‌ى كار‌گێڕى و زانستى، لاپه‌ڕه‌يه‌كى گرنگى مێژووى زمانى كوردييه، به‌تايبه‌تى له‌و دوو بواره‌دا چه‌ند فه‌رهه‌نگێكيان چاپ و بڵاوكردۆته‌وه.
شۆڕش و زمانی کوردی
كاتێك كورد له هه‌وڵه‌كانيدا داواى ئه‌وه‌ى كردووه له‌پاڵ زمانى عه‌ره‌بيدا، زمانى كورديش له دامه‌زاراوه‌كان وه‌ك زمانى ره‌سمى به‌كاربهێنرێت، هه‌ر بۆ نموونه هيچ كات داوا نه‌كراوه پرۆگرامى خوێندنى كۆلێجى پزيشكى و كۆلێجه زانستيیه‌كانى تر بكرێته كوردى، به‌ڵكو داواكراوه زمانى كار‌گێڕى له ناو كۆلێجى پزيشكيیدا كوردى بێت، بۆ شوێنه‌كانى تريش به‌هه‌مانشێوه.
كاتێك بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد له گفتۆگۆكانيدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته سه‌رده‌سته‌كان داوایكردووه زمانى كوردى له‌پاڵ زمانى عه‌ره‌بى و فارسى و توركيدا ده‌بێت له داموده‌زگاكاندا به‌كاربێت و له ده‌ستووردا وه‌ك مادده‌يه‌كى ده‌ستوورى جێ‌گير بكرێت، مه‌به‌ستى ئه‌وه نيیه كه زمانى كۆلێجى پزيشكى بكرێته كوردى، يان كيميا و فيزيا له زانكۆكاندا به كوردى بخوێنرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌يه، زمانى كار‌گێڕى به كوردى بێت، ئه‌م زاراوانه‌ش ئێمه ئاماژەمان پێكردوون، زاراوى كارگێڕين و مه‌خابن له ژێر سایەی حوكمڕانى كورديیدا كراونه‌ته زاراوه‌ى بێگانه، هۆى ئه‌مه‌ش كۆڵه‌وارى ده‌زگا زانستيیه‌كانه له دۆزينه‌وه و هه‌ڵبژاردن و
داتاشينى زاراوه‌ى كوردى ره‌سه‌ن له‌لايه‌ك، له‌لايه‌كى تره‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر زاراوه‌ى ئينگليزيان به‌كارهێنا، ده‌بنه ئينگليزیزان و پێشكه‌توو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا نیيه.
ئه‌ركى زانكۆكانى كوردستان ئه‌وه‌يه كه ده‌يان فه‌رهه‌نگى زانستى و كارگێڕی و ئه‌ده‌بى و ياسايى و بازرگانى ده‌ربكەن، نه‌ك هه‌وڵبدەن ئه‌وه‌شى به هه‌وڵى دڵسۆزان كراوه، پشتگوێى بخەن و ده‌يان زاراوه‌ى بيانى بخەنە ناو زمانى كار‌گێڕى و خوێندكارانى له‌سه‌ر گۆشبكەن. جێگه‌ى خۆيه‌تى كه لێره‌دا دەستخۆشى له زانكۆى كوردستان بكه‌ين له شارى سنه كه شاكارێكى وه‌ك (فه‌رهه‌نگى زانستگاى كوردستان)ی له چوار به‌رگى ناوازه‌دا چاپكردووه، ئه‌ركى زانكۆى سلێمانى بوو كه وه‌ك زانكۆى ئۆكسفۆرد، فه‌رهه‌نگێكى كوردى-كوردى ده‌ربكردايه و ساڵانه خۆيان گوته‌نى (ئه‌بده‌يت)يان بكردايه و هه‌رچى وشه‌ى له‌بيركراوه بۆيان زياد بكردايه و هه‌ڵه و كه‌موكوڕييه‌كانيان چاك بكردايه.
زانكۆكانى كوردستان ده‌بوو گه‌وره‌ترين خزمه‌تيان به زمانى كوردى بكردايه، به‌ڵام مه‌خابن هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه‌يان نه‌ناوه، هه‌ربۆيه پێويسته ئه‌و زانكۆ و ناوه‌ندانه‌ى خزمه‌تى زمانى كورديان نه‌كردووه و هه‌وڵى شێواندنيانداوه، رێگه نه‌درێت له يادى زمانى دايكدا، خۆيان بنوێنن و باس له زمانى كوردى بكه‌ن.