پێناسە و شوناسی شۆڕش خۆی هەر لە کردەیەکی چەکدارییدا نابینێتەوە بەوەی هەزاران خەباتگێر و  تێکۆشەر و پێشمەرگە لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکانیدا پڕ چەک بکرێن و گیانی خۆیان پێشکەش بکەن و ببنە قوربانی و بەشێکیشیان وەک پاڵەوان لە گۆڕەپانەکە بمێننەوە. 
سروشتی هەڵگیرسان و دروستبوونی شۆڕشی چەکداری کات و سات و قۆناغی خۆی هەیە، دەکرێت شۆڕش لە ئان و ساتی زۆربوونی ستەم و خراپیی بارودۆخ و تەنگژە و چەوساندنەوەی گەلانی ژێر دەستە و ستەم دیدە هەڵگیرسێت، نەک لە کات و ساتی ئازادیی و ئارامیی و دۆخی شێنەییدا! 
پێش گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی هەر گەلێک، شۆڕشی چەکداری پێویست و گرنگ بووە، بەڵام دوای بەدەستهێنانی ئازادی و دامەزراندنی دامەزراوە کارگێڕی و رێکخراوەیی و پیشەییەکان و دروستبوونی دەسەڵات، شۆڕشی خزمەتکردن و خزمەتگوزاری بۆ تاک و کۆی کۆمەڵگە گرنگ و پێویستتر، بۆیە تێگەیشتن لە شۆڕش، لە سەردەمی ئەمڕۆدا گۆڕاوە، ئێستا تێگەیشتن لێی، تێگەیشتنێکی خزمەتگوزارییە نەک چەکدارانە. 
لەو سۆنگەیەوە ئەگەر کەرکوک وەک نموونەیەکی زیندوو وەرگرین، بە شێوەیەکی پراکتیکی و کردەیی، دەبینین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەو پێیەی قەڵەمڕەو و هەژموونی سیاسەت و جەماوەرەکەی لەو شارە لە پلەی یەکەمدایە، بۆیە لە رێی کارەکتەرە سیاسی و ئیدارییەکانییەوە، توانیویەتی شۆڕشێکی نوێی دیکە بەرپا بکات، ئەویش شۆڕشی خزمەتگوزارییە.
کارەکتەرە سیاسی و ئیدارەییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەک هەر لە ئان و ساتی پێش هەڵبژاردنەکاندا، بەڵکو هەموو کات و قۆناغێکی سیاسیدا، لەگەڵ خەڵک و لەناو خەڵکی کەرکوکدا ژیاوە و بەرگریی لێیان کردووە و  هاوکاری کردوون. 
نموونەی زیندووش بۆ ئەمە سەرپەرشتیاری زۆنی کەرکوک _ سەڵاحەدین و  پارێزگاری کەرکوکە، کە یەکەمیان وەک بەرپرسێکی خۆشەویست و  سیاسی یەکێتی لە شارەکە زۆرترین دەرکەوتن و جووڵەی هەیە و دووەمیان وەک بەرپرسێکی خۆنەویست کە لێپرسراوی یەکەی ئیدارەیی پارێزگاکەیە ئەویش پارێزگاری کەرکوکە.
بەو پێیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قەڵەمڕەو و هەژموونی سیاسەت و جەماوەرەکەی لە کەرکوک لە پلەی یەکەمدایە، بۆیە لە رێی کارەکتەرە سیاسی و ئیدارییەکانیەوە، توانیویەتی شۆڕشێکی نوێی دیکە بەرپا بکات ئەویش شۆڕشی خزمەتگوزاریەکانە.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved