تا ئێستاش پرسی كورد له‌ناو زۆربەی ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بیدا نییە، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسه به كۆنترین و گرنگترین پرسی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چونكه ئاماده‌یی كورد له مێژوو و جوگرافیا و هاوبه‌شیی ئه‌و گه‌له له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه، كه‌چی لەگەڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه تا ئێستا لای ئه‌وان له بازنه‌ی ئه‌منی یان گوتارێكی سه‌رپێیانه زیاتر تێنه‌په‌ڕیوه.
ئه‌و په‌ڕاوێزخستنه به رێكه‌وت نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ئه‌و بونیاته عه‌ره‌بی و سیاسیی خۆرهەڵاتی ناوینه‌یه كه تا ئێستا به چاوی فره نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز سه‌یری ده‌كات، نه‌ك وه‌ك پاشخانێك كه ئه‌گه‌ر هه‌یه شتێكی له‌سه‌ر بونیات بنرێت.
ئه‌و بونیاته و ئایدیا دواكه‌وتووه ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه هێزه داگیركه‌ره ئه‌وروپییه‌كان و خۆرئاواییه‌كان تا چاره‌کی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوو، به‌رده‌وامی هه‌بووە.
ئه‌و غیابه به‌رده‌وامه‌ى له گوتارى رەسمیى عه‌ره‌بیدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر پرسى كورد، نه‌ك هه‌ر بۆشاییه‌كى به‌جێنه‌هێشتوه، به‌ڵكو وایكردوه كورد له هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تى نوێ بگه‌ڕێت
کورد کەوتە بەرچاوی جیهان
ئه‌و غیابه به‌رده‌وامه‌ی له گوتاری رەسمیی عه‌ره‌بیدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر پرسی كورد، نه‌ك هه‌ر بۆشاییه‌كی به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو وایكردووه كورد له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی نوێ بگه‌ڕێت. له‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتوبوون. هێزه كوردییه‌كان له‌ده‌یه‌كانی رابردوودا، توانییان په‌یوه‌ندیی تۆكمه لەگەڵ حزبه كۆمه‌ڵایه‌تییه دیموكراسییه‌كان دروستبكه‌ن له ئه‌وروپا و وڵاتانی ئە‌سكه‌نده‌نافیا، ته‌نانه‌ت توانییان بخزێنه نێو داڵانه سیاسییه‌كان له ئەمریکا و حزبه لیبڕالیزمه جیهانییه‌كانیش.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه، توانییان وێنه‌ی كوردی لای نێوه‌نده خۆرئاواییه‌كان بگۆڕێت، له گه‌لێكی په‌راوێزخراوه‌وە بۆ هێزێكی دیموكراسی كه نموونه‌یه‌كی شارستانییانه ده‌خاته‌ڕوو و هاوبه‌شێكی پشتبه‌ستوو به سه‌قامگیری و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.
پێیان وایە کورد سەر بە هێزی دەرەکییە
سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێشتا هه‌ندێك هێزی عه‌ره‌بی هه‌ن ئه‌و كرانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه كوردییه به په‌یوه‌ستبوونی كورد به هێزی ده‌ركییەوە ده‌بینین، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه چاوپۆشی دەکەن له‌وه‌ی هه‌ر خودی ئه‌و (ده‌ره‌كی)یه خۆی به هاوبه‌شێكی ستراتیژی بۆ زۆرێك له حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان داده‌نێت.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان نایانه‌وێت دان به رۆڵی كورددا بنێن له‌ناو چوارچێوه‌ی ئیقلیمیدا، شتێكی سروشتییه ئه‌و رۆڵه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی تر ناساندنی بۆ بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌نێو ئه‌و پانتاییه پێشكه‌وتنخوازه‌ی كه كورد به‌هێزێكی سه‌ربه‌خۆخواز و به‌رگریكار له دیموكراسی و عه‌لمانییه‌ت و مافه‌كانی ژنان و پێكهاته جیاجیاكان ده‌بینێت.
ئه‌و هێزه كوردییانه، به‌تایبه‌تی له كوردستانی عیراق، توانای خۆیان سه‌لماندووه له بونیاتنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆكمەدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی پێشکەوتووخواز له جیهاندا، به‌ڵام ئاڵەنگارییه‌كانی ئه‌مرۆ هه‌ر بریتی نییه له چوونه پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه جیهانییانه، به‌ڵكو له ته‌رجه‌مه‌كردنیه‌تی بۆ هه‌ژموونێكی ئیقلیمیی كارا، كه بتوانێت جیاوازییه‌ك دروستبكات له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لان و وڵاته دراوسێكان كه دواجار ببێتـه كارتێكی گوشاری نه‌رم و خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات له ژینگه‌یه‌كی سیاسی ئاڵۆزدا.
بۆ باش به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌ندامێتییەش له‌ناو ئەو هاوپه‌یمانێتییە نێوده‌وڵه‌تییانه و بونیاتنانی هه‌ژموونێكی كوردیی كاریگه‌ر پێویستە ئەمانە بکرێن:
پرسى كورد بارگرانى نییه به‌سه‌ر جیهانى عه‌ره‌بییەوە، به‌ڵكو ره‌نگه هه‌لێك بێت بۆ خۆلادان له په‌ڕاوێزى سیاسى و فیكرى كه زۆرجار به‌لاى گوتارێكى نه‌تەوه‌ییانه‌ى داخراودا ده‌ڕوات
بە عەرەبیکردنی روئیای کوردی
یه‌كه‌م: به عه‌ره‌بیكردنی روئیای كوردی، واته داڕشتنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كەلتوری، تا بتوانێت به زمانێكی په‌سه‌ندكراو بیگه‌یه‌نێته جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌و چه‌مكانه‌ش تێپه‌ڕ بكات كه به چه‌مكی دووره‌په‌رێزی یان جوداخوازی شیده‌كرێنه‌وه، ده‌بێت كورد وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له تێكه‌ڵه‌ی ناوچه‌كه نیشان بدات و داوای مافه‌كانی خۆی بكات بێ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ئه‌وانی تر. ئه‌مه‌ش پێویستیی به به‌كارهێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستایه له رێگه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییەوە، له‌پێناوی راستكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كورد لای گه‌لانی تری ناوچه‌كه و به‌دیارخستنی وه‌ك هێزێكی دیموكراسیی مه‌ده‌نی لە رێگه‌ی دامه‌زراوه میدیایی و كەلتوری و كۆربه‌ندییه فیكرییه‌كانەوە کە كاریگه‌ریی دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر حزبه كوردییه‌كانیش، به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك حزبێكی پێشکەوتووخواز، رۆڵێكی كارای له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییە ئیقلیمییانه‌دا بگێرێت، به‌و پێیه‌ی هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌رگریكردن له دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌ناوچه‌كه به‌گشتی.
بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی كارا بچێته ناو هاوپه‌یمانێتییە عه‌ره‌بییه پێشکەوتووخواز و سۆسیالیسته‌كان و به‌شداربێت له گه‌ڵاڵه‌كردنی گوتارێكی یه‌كگرتووی ئیقلیمی له‌باره‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كان وه‌ك فره‌یی و عه‌لمانی و ئازادیی ژن و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی چاره‌ی خۆنووسین.
سێیه‌م: ده‌كرێت تۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كورد به‌رجه‌سته بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی پشتیوانیی زیاتری وه‌ك سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانیكردنی پێشنیازه‌كانی ئاماده‌یی كورد له نێوه‌نده کەلتوری و سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بدا به‌هێزتر بكات له‌رێگه‌ی سازدانی كۆڕبه‌ندی هاوبه‌ش و به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی گه‌نجان و پشتیوانیكردنی میدیایه‌كی پێشکەوتووخوازانه كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوێن له‌باره‌ی پرسی كورد له‌دیدی ماف و مرۆیی نه‌ك ئه‌منی یان دوژمنكارانه.
چواره‌م: كورد ده‌توانێـت سوود له پشتیوانیی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه دۆسته‌كان وه‌ربگرێت به به‌هێزكردنی گوتارێك كه سه‌قامگیریی ئیقلیمی و مافه‌كانی كورد به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات.
ره‌نگه بتوانرێـت له رێگه‌ی سازدانی كۆڕبه‌ندی دیالۆگی خۆرهەڵاتی ناوینەوە كه له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر میوانداری بكرێن و تێیدا بیرمه‌ند و سیاسییه‌كان له وڵاته جیاجیاكانی عه‌ره‌بی و ئێران و توركیاوە، بانگهێشت بكرێن به مه‌به‌ستی دروستكردنی هێڵێكی لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و دروستكردنی دیالۆگی هاوسه‌نگ له‌و بواره‌دا.
له‌هه‌مان كاتدا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه، پێویسته هێزه عه‌ره‌بییه‌كان له نێویشیاندا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌ركرده حزبییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش، دان به پرسی كورددا بنێن، نه‌ك هه‌ر وه‌ك دۆسێیه‌كی ناوخۆیی له عیراق یان سوریا، به‌ڵكو ببێـته به‌شێك له گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دیموكراسی و مافی گه‌لانەوە کە رێکدەخرێن.
ئێستاش ئاماده‌یی كورد له بازنه‌كانی دروستكردنی بڕیار له خۆرئاوا، به‌تایبه‌تیش لای حزبه سۆسیال دیموكراتە‌كان كاریگه‌رییه‌كی راسته‌قینەی هه‌یه له دیزاینكردنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌ك پرسی عه‌ره‌بییە، ئه‌و گۆڕانه‌ش ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ بكرێت و فه‌رامۆش نه‌كرێت.
هاوپه‌یمانێتییه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌رچه‌ندی به‌هێزبن، هه‌ر سنووردار ده‌بن ئه‌گه‌ر بێـت و كاریگه‌رییان نەبێت له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئیقلیمییه كاراكان، كه دان به رۆڵی كورددا بنێن وه‌ك به‌شێكی كاریگه‌ر له‌داهاتووی ناوچه‌كه‌دا.
بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌یی كورد له نێوه‌نده ئه‌وروپی و جیهانییه‌كاندا و له‌پێناوی پرسی كورددا، پێویسته له‌نێو نێوه‌نده عه‌ره‌بی و ئیقلمییه‌كه‌ش ئاماده‌بوونێكی ته‌واوی هه‌بێت و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانی خاوه‌ن ئاراسته‌ی پێشكه‌وتووخواز، كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی كاریگه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. نه‌ك هه‌ر له گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌ڵكو له‌نێوه‌نده کەلتوری و دیارەکانی جیهانی عه‌ره‌بییشدا.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان نایانه‌وێت دان به رۆڵی كورددا بنێن له‌ناو چوارچێوه‌ى ئیقلیمیدا، شتێكى سروشتییه ئه‌و رۆڵه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى جارێكى تر ناساندنى بۆ بكرێته‌وه
یەکێتی رۆڵی کاریگەری دەبێت
لێره‌دا رۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك حزبێكی سیاسی پێشکەوتووخواز و وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا له‌ناو نێوه‌نده سوسیال دیموكراتەکان و به‌شداربوو له چالاكیی ئیقلیمی و به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌بیدا، پێویسته پشتیوانیی له‌و کەلتوره بكات، لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پرسی كورد په‌راوێز نه‌خرێت.
بوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ئه‌ندامێك له هاوپه‌یمانیی سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانی عه‌ره‌بیدا دەرده‌كه‌وێـت و شه‌ره‌فی میوانداریكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه له دوا رۆژه‌كانی مانگی ئاپدا له شاری سلێمانی پێدرا.
ئامادەبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی حزبه پێشكه‌وتووخوازه عه‌ره‌بییه‌كان له‌و كۆنگره‌یەدا، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگێكی روونه لەگەڵ حزبه كوردییه‌كان له هه‌موو كوردستان و داننانه به رۆڵی كورددا وه‌ك به‌شێك له دروستكه‌ری بڕیار كه وێڕای به‌رژه‌وه‌ندیی كورد، ده‌چێته ناو سه‌به‌ته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌ره‌ب و گه‌لانی تری ناوچه‌كه‌شەوە.
پرسی كورد بارگرانی نییه به‌سه‌ر جیهانی عه‌ره‌بییەوە، به‌ڵكو ره‌نگه هه‌لێك بێت بۆ خۆلادان له په‌راوێزی سیاسی و فیكری كه زۆرجار به‌لای گوتارێكی نه‌تەوه‌ییانه‌ی داخراودا ده‌ڕوات. به‌رده‌وامبوونیش له بێده‌نگی و فه‌رامۆش كردن، كورد له په‌راوێزی ناهێڵێته‌وه، به‌ڵكو واده‌كات عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر مێزی ده‌رەوه‌ی مێزی نێوده‌وڵەتی لەگەڵیدا دانیشن.
له‌كاتێكدا پرسی كورد بۆته به‌شێك له هاوكێشه‌ی هێزه پێشكه‌وتووخوازه‌كانی جیهان و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له هه‌ڵكشان.
PUKMEDIA/ شاناز هیرانی لەعەرەبییەوە وەریگێڕاوە بۆ زمانی کوردی
بابەتی زیاتر