زیاد جەبار



لە یادەوەری شاری سلێمانیدا، هەندێك ڕۆژگاری مێژوویی هەیە، بە شكۆوە یادیان دەكەینەوە. (٢٤/١٠/٢٠٢٦) برینێكی گەورەیە لە جەستەی ئەم شارە ماوەتەوە، ڕووداوی دڵتەزێنی (شەهیدانی دەروازەی شار) ئەو ڕۆژەی پێنج گەنجی تێكۆشەری سلێمانی و ئەندامی ڕێكخستنە نهێنییەكانی(ی. ن. ك) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە دەروازەی شار كە ئەوكات بەدووڕییانی سەرچنار ناسرابوو گولەبارانكران.
شەهیدان(كەمال مەحمود، تاریق قادر، جەلال عەبدوڵڵا، عەلی حەمە ڕەحیم، بەرهەم عومەر) پێنج ڕۆحی پۆڵاین، پێش شەهید بوونیان بەرگەی تووندترین ئازاریان گرت، بێ ئەوەی یەك وشە لەسەر هەڤاڵەكانیان و شانە نهێنییەكان بدركێنن.
ئەوەی ئەم كارەساتە دەباتە لوتكەی دڕندەیی، دوای گولە بارانكردنیان، ڕژێمی بەعس پارەی ئەو فیشەكانە لە خانەوادەكانیان وەردەگرێتەوە كە جەستەی ڕۆڵەكانیانی بێ ڕۆح كرد، لەوەش خراپتر ڕێگەیان نەدا پرسەیان بۆ دانرێت.
مایەی ژانی قوڵتر ئەوەیە ئازاری ئەم خانەوادە تێكۆشەرانە لێرەدا نەوەستاو ژمارەیەك لە ئەندامانی هەر پێنج خانەوادەكە دەستگیركران و سەری سێ لە خانەوادەی شەهیدەكان لە لاشەیان جیاكرانەوە و تا ئێستاش گۆڕەكانیان نادیارە.
شەهیدانی دەروازەی شار، لەگەڵ تێكڕای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەكەمان، ئەو چرایەن كە رێگای ئازادیمان ڕووناك دەكەنەوە، نیشانیان داین كە ئازادی بەچ خوێنێك بەدەستهاتووە. ئەركی ئەمڕۆی ئێمە زیندوهێشتنەوەی یادەوەرییەكانیانە نەك تەنها بەوتار و شیوەن، بەڵكو بە پارێزگاریكردن لەو بەها باڵایانەی لە پێناویدا گیانی شیرینیان بەختكرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved