رۆژی۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦ ولە ساڵیادی کۆچی دوای سەرکردەو ڕابەری نەتەوەیی و نیشتمانی ،شکۆی نیشتمان سەرۆک مام جەلال، بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک)، بەهاوکاری مەڵبەندی گەرمیان، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی دەستەواژەکانی شۆڕشی نوێ کە بەرهەمێکی نوێ ی بۆردی هۆشیارییە و لە نوسینی مامۆستا عەلی پەرلەمانە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵان عادل عەلی و بەهێز حسێن و عومەر کەریم نوێنەرانی بۆردی هۆشیاری و بەشێک لە میوانان و هەڤاڵانی مەڵبەند ئەنجامدرا.
کتێبی(دەستەواژەکانی شۆڕشی نوێ) ۲٤۲ دەستەواژەی ناو کۆڕی خەبات و شۆڕشی نوێ ی لەخۆگرتووە ، وەک بەشێک لە هەوڵی پاراستنی ئەرشیفی شاخ وشۆڕشی نوێ مامۆستا عەلی کۆیکردۆتەوە وبۆردی هۆشیاری ساڵی ۲۰۲٦ چاپیکردوە، لەکۆتای کۆڕەکەدا کتێبەکە بە واژووی نووسەر بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.