حوسییەکان (کە بە فەرمی بە بزووتنەوەی ئەنساروڵا دەناسرێن) ڕێکخراوێکی سیاسی، سەربازی و ئاینیی چەکدارن لە باکووری یەمەن و بە دیاریکراوی لە پارێزگای سەعدە ئەم بزوتنەوەیە سەریهەڵدا کە بەگەورەترین کۆمەڵگەی زەیدی دادەنرێت.
زیدییەکان (الزيدية) مەزهەبێکی ئیسلامی شیعەن کە شوێنکەوتووی ڕێبازی ئیمام زەیدی کوڕی عەلی کوڕی حوسێنن، ڕەچەڵەکی خۆیان دەبەنەوە سەر بنەماڵەی پێغەمبەر
بزووتنەوەی حوسییەکان لە ساڵی ١٩٨٦ (سەرەتا وەک ڕێکخراوی ئاینی و ڕۆشنبیریی "الشباب المؤمن" یان گەنجانی باوەڕدار) لە شاری سەعدە لەسەر دەستی حوسێن بەدرەدین حوسی دامەزرا، ناوی بزووتنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی "حوسی"  کە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سەعدەن.
لە ساڵی ١٩٨٦ "یەکێتی لاوانی باوەڕداریان" دامەزراند، ئەم ڕێکخراوە ئامانجی بڵاوکردنەوەو فێرکردنی بیری زەیدی بوو، بەدر الدین الحوسی، زانای دیاری زەیدی ئەو سەردەمە، لە مامۆستایانی ئەم ڕێکخراوە بوو.
لە ساڵی ١٩٩٠ یەکگرتنەوەی یەمەن ڕوویدا و ڕێگەی بۆ سیاسەتی فرە حزبی کردەوە.
پارتی الحق (حزب الحق) لە ساڵی 1990 و لەگەڵ یەکگرتنەوەی هەردوو یەمەنی باکوور و باشوور و ڕاگەیاندنی فرەحزبی لە وڵاتەکەدا دامەزرا ئەم پارتە لە لایەن نوخبەیەک لە زاناو پیاوانی ئاینی و ڕۆشنبیرانی مەزهەبی زەیدی شیعە بە سەرکردایەتی ئەحمەد محەممەد شامی (کە بوو بە سکرتێری گشتی پارتەکە) وە بە بەشداریی باوکی حوسییەکان (بەدرەدین حوسی) و کوڕەکەی (حوسێن بەدرەدین حوسی) دامەزرا ،یەکێتی لاوانی باوەڕدار گۆڕا بۆ پارتی ئەلحەق کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی زەیدییەکانی دەکرد لە یەمەن ، حسێن بەدر الدین الحوسی کوڕی زانای ئاینی حوسی بەدر الدین حوسی وەک یەکێک لە دیارترین سەرکردە سیاسییەکانی دەرکەوت.

حوسییەکان سەر بە لقی زەیدی ئیسلامی شیعەن کە شوێنکەوتووانی زۆرینەیان لە باکووری یەمەن و زیاتر لە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن.

حوسیەکان نزیکایەتی مەزهەبیان لەگەڵ قوتابخانەی بیرکردنەوەی شیعە لە ئێران و عێراق و لوبناندا هەیەو پاڵپشتییان لە ئێران وەرگرتووە.

حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ هەڵمەتێکی فراوانخوازییان دەستپێکرد و دەستیان بەسەر زۆربەی ناوەندەکانی دەسەڵاتی تەقلیدی لە باکووری یەمەندا گرت، بەتایبەتی ناوەندەکانی بنەماڵەی ئەلئەحمەر کە سەرکردەکانی کۆنفیدراسیۆنی هۆزەکانی حەشدی کاریگەرن.

سەرکردەی ئێستای حوسییەکان، عەبدولمەلیک ئەلحوسی،لە شێوازی دەربڕین و ناوەڕۆکی وتارەکانیدا، کە تیشک دەخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەربڕینی دوژمنایەتی بەرامبەر ڕۆژئاوا و ئیسرائیل، حەسەن نەسروڵڵای دەهێنێتەوە یاد.

دروشمی حوسییەکان بریتییە لە "خودا گەورەیە، مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ئیسرائیل، نەفرەت لە جولەکەکان، سەرکەوتن بۆ ئیسلام".

پێکهاتەی ڕێکخراوەیی

عەبدولمەلیک ئەلحوسی ناوەندی کێشکردنی سەربازی و سیاسییە بۆ حوسییەکان ،ئەو فەرماندەی گشتی بێ مشتومڕە، کە زۆرجار میدیاکانی لایەنگری حوسییەکان بە "ڕێبەری شۆڕش" ناوی دەبەن. ئەو پلەیەکی هێندە بەرزی دەسەڵات و کاریگەری هەیە کە هێز و دەسەڵاتی هەر سەرکردەیەکی تری حوسییەکان بە نزیکیی لە عەبدولمەلیکەوە دیاری دەکرێت نەک بە نازناو و پێگەی خۆیان.

پێکهاتەی ڕێکخراوەکە کە عەبدولمەلیک سەرۆکایەتی دەکات لە دوو بەش پێکدێت:
یەکەم:  لەو دڵسۆزانە پێکدێت کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و بە درێژایی شەڕەکانی سەعدە پشتگیریان لە ڕێکخراوەکە کردووە.

دووەم : پێکدێت لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە سەرکردەی پێشوو بەدر ئەلحوسی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا دروستی کردووە.

سەرکردایەتی بزووتنەوەکە

حوسێن ئەلحوسی یەکەم سەرکردە و دامەزرێنەری بزووتنەوەی حوسییەکان بوو. ناوبراو بەردەوام بوو لە سەرکردایەتیکردنی بزووتنەوەکە تا لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن سوپای یەمەنەوە کوژرا، دواتر سەرکردایەتییەکەی گواسترایەوە بۆ باوکی، بەدر ئەلحوسی، زانای زەیدی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی یەمەن لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧، نوێنەرایەتی پارتی حەکی ئیسلامی دەکرد. بەدر ئەلدین لە ساڵی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بە هۆکاری سروشتی کۆچی دوایی کرد، بەڵام بە کردەوە سەرکردایەتی بزووتنەوەکە پێشتر بۆ کوڕەکەی، عەبدولمەلیک ئەلحوسی، برای حوسێن ئەلحوسی گوازرابووەوە. عەبدولمەلیک ئەلحوسی لە ساڵی 2006، لە تەمەنی 26 یان 27 ساڵیدا سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەی گرتە ئەستۆ و لەو کاتەوە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و دەستپێشخەرییە سیاسییەکانی گروپەکەی کردووە. ناوبانگەکەی دوای دەستێوەردانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥دا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کرد، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، بزووتنەوەکە شایەتی گەشەیەکی بەرچاوی لە توانا ڕێکخراوەییەکانی و زیادبوونی خێرای هێزی شەڕ و سەربازیی خۆیدا بەخۆیەوە بینی. عەبدولمەلیک بە سروشتی نهێنی و وریا و زۆرجار لە ماڵێکی سەلامەتەوە بۆ ماڵێکی دیکە دەگوازرێتەوە و چاوپێکەوتنە کەمەکانی میدیایی ناسراوە. زۆربەی زانیارییەکان لەسەر ئەو لە سەرچاوە لاوەکییەکانەوە وەرگیراون. سەرەڕای ئەوەش گومانی تێدا نییە کە ئەو وەک سەرۆکی باڵای ڕێکخراوەکە دەمێنێتەوە.

کەسایەتییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی حوسییەکانی دوای عەبدولمەلیک:

یەحیا حوسی، برای عەبدولمەلیک و یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەکە. ساڵی 2007 ناچار بوو یەمەن بەجێبهێڵێت و کۆتاییەکەی لە ئەڵمانیا کۆتایی هات و ئێستا لەوێ نیشتەجێیە. دەوڵەتی یەمەن لە ساڵی 2010دا بە غیابی سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، بە تۆمەتی پشتیوانی لە یاخیبوونی براکەی لە دژی حکومەتی ساڵح، بەڵام لە ڕاستیدا هەرگیز زیندانی نەکرا.

عەبدولخالق ئەلحوسی، یەکێکە لە براکانی عەبدولمەلیک، پۆستێکی سەرکردایەتیی بەرچاوی لە بزووتنەوەکەدا هەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2018 لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆ سەر حودەیدە کوژراوە.

یوسف ئەلمەدانی، زاوای عەبدولمەلیک حوسی، فەرماندەیەکی باڵای سەربازییە لە بزووتنەوەکە و هەروەها جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە. ئەلمەدانی لە سەرەتای ژیانی لە گروپەکەدا لە ڕێگەی ڕیزەکانەوە بەرزبووەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی بزووتنەوەی گەنجانی باوەڕدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕاهێنانی چەکدارانی حوسیدا. بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەلمەدانی لە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە بەرەی کەنارەکانی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٧دا کوژراوە.

محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئامۆزای عەبدولمەلیک، ئەندامێکی پلە باڵای ئەو ڕێکخراوەیە. ناوبراو بەشێک بوو لە ڕژێمی حوکمی حوسییەکان دوای ئەوەی دەستیان بەسەر سنەدا گرت و ئەندامی کۆمیتەی باڵای شۆڕشە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسییە کە جێگەی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی گرتەوە.

محەمەد ئەلبوخەیتی بەرپرسێکی باڵای سیاسی و وتەبێژی حوسییەکانە. زۆرجار چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی دەکات، بەرگری لە کارەکانی حوسییەکان دەکات و بە "بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی کە بە توندی پشتیوانی لە بنەماکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و ئیسلامی دەکات" وەسفیان دەکات.

فەریق جەنەراڵ یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان و دیارترین کەسایەتیی ئەو ڕێکخراوە، بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا کردووە و چەندین هەواڵ و پێشهاتەکانی پەیوەست بەو گرووپەی ڕاگەیاندووە. زۆرجار بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشی بەرچاوی کردووەتە سەر ئامانجەکانی حکومەت و هاوپەیمانان.


داهاتووی حوسییەکان :

سەبارەت بە داھاتووی حووسییەکان (یان پێشھاتەکانی ئەم دواییەیان لە یەمەن)، دۆخەکە بە خێرایی بەرەو قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار ھەنگاو دەنێت. لەبەر رۆشنایی پێشھاتەکانی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دەکرێت داھاتوو و بارودۆخی ئێستای حووسییەکان لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە:

١. بەھێزبوونی پێگەی سەربازی و کۆنترۆڵکردنی دەروازە ئاوییەکان:
حووسییەکان لەم دواییانەدا سەرکەوتنی سەربازی گەورەیان بەدەستھێناوە بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەناراوەکانی دەریای سوور، لەوانەش بەندەری ستراتیژی مەخا و دوورگەی مایون ، ئەمەش وای کردووە کۆنترۆڵێکی تەواویان بەسەر گەرووی باب المندبدا ھەبێت کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیھان بۆ گواستنەوەی نەوت و بازرگانی ،ئەم پێگەیەش وەک کارتێکی فشار بەکاردێنن بۆ داھاتوو.

٢. ھەڵوەشانەوەی ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ شەڕی سەرتاسەری :
ئەو ئاگربەستە ناڕەسمییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە نێوان حووسییەکان و عەرەبستانی سعوودیەدا ھەبوو، بە تەواوی ھەڵوەشاوەتەوە، لە ئێستادا ھێرشی ئاسمانی چڕی سعوودیە بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستیپێکردووەتەوە، لە بەرانبەریشدا حووسییەکان بە درۆن و موشەکی بالیستی ھێرش دەکەنە سەر قووڵایی خاکی سعوودیە و ژێرخانی نەوتی ئەو وڵاتە.

٣. داھاتووی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ ئێران: حووسییەکان وەک بەشێکی سەرەکی لە "بەرەی  بەرگری"ی سەر بە ئێران دەمێننەوە، تاران وەک ئامرازێکی فشار لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەکاریان دەھێنێت .

٤. فشاری نێودەوڵەتی (چین و ئەمریکا): وڵاتی چین بەھۆی مەترسی لەسەر رێڕەوەکانی وزە، داوای لە ئێران کردووە کە فشار بخاتە سەر حووسییەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە. لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەڕەشەی وەڵامی سەربازی توند دەکەن ئەگەر ھێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردوام بێت.

٥. قەیرانی مرۆیی و ناوخۆیی یەمەن : شەڕی نوێی حووسییەکان بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە ناوچەکانی تەعەز و حودەیدە.

حوسییەکان (کە بە فەرمی بە بزووتنەوەی ئەنساروڵا دەناسرێن) ڕێکخراوێکی سیاسی، سەربازی و ئاینیی چەکدارن لە وڵاتی یەمەن ، ئەم بزووتنەوەیە لە باکووری یەمەن و بە دیاریکراوی لە پارێزگای سەعدە سەریهەڵدا کە بەگەورەترین کۆمەڵگەی زەیدی دادەنرێت.

زیدییەکان (الزيدية) مەزهەبێکی ئیسلامی شیعەن کە شوێنکەوتووی ڕێبازی ئیمام زەیدی کوڕی عەلی کوڕی حوسێنن، ڕەچەڵەکی خۆیان دەبەنەوە سەر بنەماڵەی پێغەمبەر

بزووتنەوەی حوسییەکان لە ساڵی ١٩٨٦ (سەرەتا وەک ڕێکخراوی ئاینی و ڕۆشنبیریی "الشباب المؤمن" یان گەنجانی باوەڕدار) لە شاری سەعدە لەسەر دەستی حوسێن بەدرەدین حوسی دامەزرا، ناوی بزووتنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی "حوسی"  کە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سەعدەن.

لە ساڵی ١٩٨٦ "یەکێتی لاوانی باوەڕداریان" دامەزراند، ئەم ڕێکخراوە ئامانجی بڵاوکردنەوەو فێرکردنی بیری زەیدی بوو، بەدر الدین الحوسی، زانای دیاری زەیدی ئەو سەردەمە، لە مامۆستایانی ئەم ڕێکخراوە بوو.

لە ساڵی ١٩٩٠ یەکگرتنەوەی یەمەن ڕوویدا و ڕێگەی بۆ سیاسەتی فرە حزبی کردەوەو پارتی الحق (حزب الحق) لە ساڵی 1990 و لەگەڵ یەکگرتنەوەی هەردوو یەمەنی باکوور و باشوور و ڕاگەیاندنی فرەحزبی لە وڵاتەکەدا دامەزرا. ئەم پارتە لە لایەن نوخبەیەک لە زانا، پیاوانی ئاینی و ڕۆشنبیرانی مەزهەبی زەیدی شیعە بە سەرکردایەتی ئەحمەد محەممەد شامی (کە بوو بە سکرتێری گشتی پارتەکە) و بەشداریی باوکی حوسییەکان (بەدرەدین حوسی) و کوڕەکەی (حوسێن بەدرەدین حوسی) دامەزرا ،یەکێتی لاوانی باوەڕدار گۆڕا بۆ پارتی ئەلحەق کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی زەیدییەکانی دەکرد لە یەمەن.

حسێن بەدر الدین الحوسی کوڕی زانای ئاینی حوسی بەدر الدین حوسی وەک یەکێک لە دیارترین سەرکردە سیاسییەکانی دەرکەوت.

حوسییەکان سەر بە لقی زەیدی ئیسلامی شیعەن کە شوێنکەوتووانی زۆرینەیان لە باکووری یەمەن و زیاتر لە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن.

حوسیەکان نزیکایەتی مەزهەبیان لەگەڵ قوتابخانەی بیرکردنەوەی شیعە لە ئێران و عێراق و لوبناندا هەیەو پاڵپشتییان لە ئێران وەرگرتووە.

حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ هەڵمەتێکی فراوانخوازییان دەستپێکرد و دەستیان بەسەر زۆربەی ناوەندەکانی دەسەڵاتی تەقلیدی لە باکووری یەمەندا گرت، بەتایبەتی ناوەندەکانی بنەماڵەی ئەلئەحمەر کە سەرکردەکانی کۆنفیدراسیۆنی هۆزەکانی حەشدی کاریگەرن.

سەرکردەی ئێستای حوسییەکان، عەبدولمەلیک ئەلحوسی،لە شێوازی دەربڕین و ناوەڕۆکی وتارەکانیدا، کە تیشک دەخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەربڕینی دوژمنایەتی بەرامبەر ڕۆژئاوا و ئیسرائیل، حەسەن نەسروڵڵای دەهێنێتەوە یاد.

دروشمی حوسییەکان بریتییە لە "خودا گەورەیە، مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ئیسرائیل، نەفرەت لە جولەکەکان، سەرکەوتن بۆ ئیسلام".

پێکهاتەی ڕێکخراوەیی

عەبدولمەلیک ئەلحوسی ناوەندی کێشکردنی سەربازی و سیاسییە بۆ حوسییەکان ،ئەو فەرماندەی گشتی بێ مشتومڕە، کە زۆرجار میدیاکانی لایەنگری حوسییەکان بە "ڕێبەری شۆڕش" ناوی دەبەن. ئەو پلەیەکی هێندە بەرزی دەسەڵات و کاریگەری هەیە کە هێز و دەسەڵاتی هەر سەرکردەیەکی تری حوسییەکان بە نزیکیی لە عەبدولمەلیکەوە دیاری دەکرێت نەک بە نازناو و پێگەی خۆیان.

پێکهاتەی ڕێکخراوەکە کە عەبدولمەلیک سەرۆکایەتی دەکات لە دوو بەش پێکدێت:
یەکەم:  لەو دڵسۆزانە پێکدێت کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و بە درێژایی شەڕەکانی سەعدە پشتگیریان لە ڕێکخراوەکە کردووە.

دووەم : پێکدێت لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە سەرکردەی پێشوو بەدر ئەلحوسی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا دروستی کردووە.

سەرکردایەتی بزووتنەوەکە

حوسێن ئەلحوسی یەکەم سەرکردە و دامەزرێنەری بزووتنەوەی حوسییەکان بوو. ناوبراو بەردەوام بوو لە سەرکردایەتیکردنی بزووتنەوەکە تا لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن سوپای یەمەنەوە کوژرا، دواتر سەرکردایەتییەکەی گواسترایەوە بۆ باوکی، بەدر ئەلحوسی، زانای زەیدی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی یەمەن لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧، نوێنەرایەتی پارتی حەکی ئیسلامی دەکرد. بەدر ئەلدین لە ساڵی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بە هۆکاری سروشتی کۆچی دوایی کرد، بەڵام بە کردەوە سەرکردایەتی بزووتنەوەکە پێشتر بۆ کوڕەکەی، عەبدولمەلیک ئەلحوسی، برای حوسێن ئەلحوسی گوازرابووەوە. عەبدولمەلیک ئەلحوسی لە ساڵی 2006، لە تەمەنی 26 یان 27 ساڵیدا سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەی گرتە ئەستۆ و لەو کاتەوە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و دەستپێشخەرییە سیاسییەکانی گروپەکەی کردووە. ناوبانگەکەی دوای دەستێوەردانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥دا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کرد، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، بزووتنەوەکە شایەتی گەشەیەکی بەرچاوی لە توانا ڕێکخراوەییەکانی و زیادبوونی خێرای هێزی شەڕ و سەربازیی خۆیدا بەخۆیەوە بینی. عەبدولمەلیک بە سروشتی نهێنی و وریا و زۆرجار لە ماڵێکی سەلامەتەوە بۆ ماڵێکی دیکە دەگوازرێتەوە و چاوپێکەوتنە کەمەکانی میدیایی ناسراوە ،زۆربەی زانیارییەکان لەسەر ئەو لە سەرچاوە لاوەکییەکانەوە وەرگیراون ،سەرەڕای ئەوەش گومانی تێدا نییە کە ئەو وەک سەرۆکی باڵای ڕێکخراوەکە دەمێنێتەوە.

کەسایەتییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی حوسییەکانی دوای عەبدولمەلیک:

یەحیا حوسی، برای عەبدولمەلیک و یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکانی بزووتنەوەکە. ساڵی 2007 ناچار بوو یەمەن بەجێبهێڵێت و کۆتاییەکەی لە ئەڵمانیا کۆتایی هات و ئێستا لەوێ نیشتەجێیە. دەوڵەتی یەمەن لە ساڵی 2010دا بە غیابی سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، بە تۆمەتی پشتیوانی لە یاخیبوونی براکەی لە دژی حکومەتی ساڵح، بەڵام لە ڕاستیدا هەرگیز زیندانی نەکرا.

عەبدولخالق ئەلحوسی، یەکێکە لە براکانی عەبدولمەلیک، پۆستێکی سەرکردایەتیی بەرچاوی لە بزووتنەوەکەدا هەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2018 لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆ سەر حودەیدە کوژراوە.

یوسف ئەلمەدانی، زاوای عەبدولمەلیک حوسی، فەرماندەیەکی باڵای سەربازییە لە بزووتنەوەکە و هەروەها جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە. ئەلمەدانی لە سەرەتای ژیانی لە گروپەکەدا لە ڕێگەی ڕیزەکانەوە بەرزبووەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی بزووتنەوەی گەنجانی باوەڕدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕاهێنانی چەکدارانی حوسیدا. بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەلمەدانی لە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە بەرەی کەنارەکانی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٧دا کوژراوە.

محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئامۆزای عەبدولمەلیک، ئەندامێکی پلە باڵای ئەو ڕێکخراوەیە. ناوبراو بەشێک بوو لە ڕژێمی حوکمی حوسییەکان دوای ئەوەی دەستیان بەسەر سنەدا گرت و ئەندامی کۆمیتەی باڵای شۆڕشە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسییە کە جێگەی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی گرتەوە.

محەمەد ئەلبوخەیتی بەرپرسێکی باڵای سیاسی و وتەبێژی حوسییەکانە. زۆرجار چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی دەکات، بەرگری لە کارەکانی حوسییەکان دەکات و بە "بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی کە بە توندی پشتیوانی لە بنەماکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و ئیسلامی دەکات" وەسفیان دەکات.

فەریق جەنەراڵ یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان و دیارترین کەسایەتیی ئەو ڕێکخراوە، بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا کردووە و چەندین هەواڵ و پێشهاتەکانی پەیوەست بەو گرووپەی ڕاگەیاندووە. زۆرجار بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشی بەرچاوی کردووەتە سەر ئامانجەکانی حکومەت و هاوپەیمانان.


داهاتووی حوسییەکان :

سەبارەت بە داھاتووی حووسییەکان (یان پێشھاتەکانی ئەم دواییەیان لە یەمەن)، دۆخەکە بە خێرایی بەرەو قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار ھەنگاو دەنێت. لەبەر رۆشنایی پێشھاتەکانی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دەکرێت داھاتوو و بارودۆخی ئێستای حووسییەکان لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە:

١. بەھێزبوونی پێگەی سەربازی و کۆنترۆڵکردنی دەروازە ئاوییەکان:
حووسییەکان لەم دواییانەدا سەرکەوتنی سەربازی گەورەیان بەدەستھێناوە بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەناراوەکانی دەریای سوور، لەوانەش بەندەری ستراتیژی مەخا و دوورگەی مایون ، ئەمەش وای کردووە کۆنترۆڵێکی تەواویان بەسەر گەرووی باب المندبدا ھەبێت کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیھان بۆ گواستنەوەی نەوت و بازرگانی ،ئەم پێگەیەش وەک کارتێکی فشار بەکاردێنن بۆ داھاتوو.

٢. ھەڵوەشانەوەی ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ شەڕی سەرتاسەری :
ئەو ئاگربەستە ناڕەسمییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە نێوان حووسییەکان و عەرەبستانی سعوودیەدا ھەبوو، بە تەواوی ھەڵوەشاوەتەوە، لە ئێستادا ھێرشی ئاسمانی چڕی سعوودیە بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان دەستیپێکردووەتەوە، لە بەرانبەریشدا حووسییەکان بە درۆن و موشەکی بالیستی ھێرش دەکەنە سەر قووڵایی خاکی سعوودیە و ژێرخانی نەوتی ئەو وڵاتە.

٣. داھاتووی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ ئێران: حووسییەکان وەک بەشێکی سەرەکی لە "بەرەی  بەرگری"ی سەر بە ئێران دەمێننەوە، تاران وەک ئامرازێکی فشار لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەکاریان دەھێنێت .

٤. فشاری نێودەوڵەتی (چین و ئەمریکا): وڵاتی چین بەھۆی مەترسی لەسەر رێڕەوەکانی وزە، داوای لە ئێران کردووە کە فشار بخاتە سەر حووسییەکان بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە. لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەڕەشەی وەڵامی سەربازی توند دەکەن ئەگەر ھێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان بەردوام بێت.

٥. قەیرانی مرۆیی و ناوخۆیی یەمەن : شەڕی نوێی حووسییەکان بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە ناوچەکانی تەعەز و حودەیدە.

عبید مام رسول
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved