بۆردی هۆشیاری – مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بە هەماهەنگی لەگەڵ كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (دەستەواژەكانی شۆڕشی نوێ) لە نووسینی مامۆستا عەلی (عــەلــی پــەرلــەمــان) لــە هۆڵی رۆژنامەكە رێكخست كە تێیدا د. رەنجدەر محەمەد عەزیز خوێندنەوەی بۆ كتێبەكە كرد. ســەرەتــا مامۆستا عــەلــی پــەرلــەمــان وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: ئەو دەســـتـــەواژانـــەی لــەم كتێبەدا هــاتــوون، دوو دەستەن، یەكێكیان تایبەتی و ئەوی دیــكــەیــان گــشــتــیــن، مــن هــەردووكــیــانــم هێناوە و ئەمەش بۆ مێژوو بە تایبەت رووداوەكانی پێشوو زۆر گرنگن و لەوە زیاتر هەق بە خۆم نادەم لەسەر كتێبەكە قسە بكەم
.پاشان د. رەنــجــدەر محەمەد عەزیز گوتی: ئەم كتێبە 242دەستەواژە لەخۆ دەگــرێــت كــە ســەرچــاوەیــەكــی گــرنــگ و رەســەنــە لە بــواری ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێ، هەروەها سەرچاوەیەكی گرنگیش دەبێت بۆ خوێندكاران و تــوێــژەران كە بیانەوێت لەسەر ئەدەبیاتی شۆڕشی نوێ لێكۆڵینەوە بــكــەن، ئــەم كتێبە دەتوانێت كەلێنێك لە هەژاریی كتێبخانەی كوردی پــڕ بــكــاتــەوە، دەتــوانــیــن بڵێین ئــەو دەســتــەواژەیــەی كە لــەم كتێبەدا هاتووە تــایــتــڵە و لــە ئــێــســتــاوە دەتــوانــێــت ناونیشان بێت بۆ توێژینەوەی زانستی، چــونــكــە ئــــەوەی مــامــۆســتــا لـــەو كتێبەدا دەیگێڕێتەوە، تەنها گێڕانەوەیەكی سەرپێی نییە، بەڵكو هەڵسەنگاندن و رەخــنــەی تێدایە، بەتایبەتی رەخــنــەی بنیاتنەرانە، چونكە بە شێوەی زانستی كەسی رەخنەگر دەبێت، بەشێوەیەكی رەخنەگرانە بڕوانێت و بەشێوەیەكی رەخنەگرانە بخوێنێتەوە و بــە شــێــوەی رەخــنــەگــرانــە بنووسێت، مامۆستا عەلی لەم كتێبەدا هەمان شێوازی گرتووەتەبەر، زۆر بە وردی ئاماژەی بە لایەنی باش و خراپی رووداوەكان كردووە و شیكردوونەتەوە و لەسەری نووسیون. هـــــەروەهـــــا گـــوتـــیـــشـــی: لــــە رووی زانستییەوە لێكۆڵینەوە دەبێت راستگۆیی و ئەمانەتپارێزی و بوێری و رەخنەگرتنی تێدا بێت، كە لەم كتێبەدا نووسەر توانیویەتی هەموو ئەوانە لەبەرچاو بگرێت، چونكە خۆی لەناو رووداوەكانی شار و شاخدا بووە و لە نزیكەوە رووداوەكانی بینیوە و توانیویەتی بە زمانێك دابڕێژێتەوە كە لە كەسێكی ئەكادیمی تا كەسێكی ئاسایی لەو زمانە پەتی و رەسەن و جوانە تێبگات.
لە بەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا كتێبەكە بەشێوەی سیمبولێك لەلایەن نووسەرەوە پێشكەش بە سەركردەی دێرین (عومەر فەتاح) كرا؛ لە كۆتایی كۆڕەكەدا كتێبەكە بەسەر ئامادەبوواندا وەك دیاری دابەشكرا.
بابەتی زیاتر