فەرید زەکەریا نوسەرێکی بەناوبانگی ئەمریکایە، شیکردنەوەو وتارو لێکۆڵینەکانی جێی سەرنجن و وەرگێڕدراونەتە سەر چەندین زمان. زەکەریا سەرنوسەری گۆڤارێکی جیهانییە بەناوی (نیووزویک ئینتەرناشناڵ)و ستونێکێشی لەچاپە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکەدا هەیە. هەندێ لەوتارەکانی لە ڕۆنامەی (واشنتن پۆست) بڵاوکراونەتەوەو زۆر جار لەبەرنامەیەکی شیکاری کەناڵی ئەمریکا دەردەچێ. لەڕوی ئاستی زانستییەوە لیسانسی مێژوی لەزانکۆی بێڵ وەرگرتووەو دکتۆراشی لەبواری زانستە سیاسییەکاندا لەزانکۆی هارڤارد هەیە. ساڵی ١٩٩٢ کرایە بەڕێوەبەری نوسینی گۆڤاری ( فۆرین ئەفێرز) و هەشت ساڵ لەسەر ئەم کارە بەردەوام بوو. ئەو کتێبەش کەلێرە خوێندنەوەی بۆ دەکەین، لەو کاتەدا نوسیویەتی کەبەڕێوبەری نوسینی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرز) بووە.
یەکێک لەگرنگترین کتێبەکانی ئەو کتێبەیە کە لەژێرناونیشآنی (لەسامانەوە بەرەو هێز:ریشە نائاساییەکانی رۆڵی جیهانیی ئەمریکا) بڵاوی کردۆتەوەو ئەم کتێبە وەگێڕدراوەتەوە سەر چەندەها زمان. وتارەکانی لەچەندین رۆژنامەی وەک نیووێۆرک تامیز و وول ستریت ژورناڵی و زی نیووێۆرکەر وزی نیووریپەپلک وسلیت بڵاوکراونەتەوە.
ئەم کتێبەش کەوا لێرە خوێندنەوەی بۆ دەکرێ یەکێ لە کتێبە گرنگەکانی زەکەریایەوە چاپی
یەکەمی لەساڵی ٢٠٠٣ لەئەمریکا بڵاوبۆتەوەو تێیدا شیکردنەوەیەکی قوڵ سەبارەت بەپرسی لیبرالیزم پێشکەش دەکاو لایەنێکی دیموکراسی تێدا تاوتوێ دەکا کە کەمترین نوێژینەوەی لەسەرکراوە، ئەویش دیموکراسیی نالیبرالە.
لەم کتێبەدا زەکەریا بۆچونەکانی خۆی زۆر بەقوڵی نمایش دەکات و دەچێتە سەر ئەو بۆچونەی کەجیهان بەرەو دیموکراسی دەچێ وئەوە دەکاتە بەڵگە کە لەساڵی ١٩٠٠دا یەک
دەوڵەت نەبوو لەجیهاندا پێوەری دیموکراسیی بەسەردا پراکتیزە بکرێ و حکومەتەی بەهەڵبژاردن هاتبێتە سەر کارو هەمو هاوڵاتییەک تێیدا مافی دەنگدانی هەبوبێ. بەڵام ئەمڕۆ
١١٩ دەوڵەت هەیە کەدەتوانین بەدەوڵەتان دەگاتە ٦٢٪ی سەرجەمی هەمو دوڵەتان جیهان، بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەتەنانەت دەوڵەتە دکتاتۆرەکانیش هەوڵ دەدەن وەک دەوڵەتی دیموکرات خۆیان دەرخەن وەک ئەوەی کە لەهەندێ دەوڵەتی جیهانی عەرەب و جیهانی ئیسلام و ئەفریقیای دەبینین کەتیایدا دکتاتۆرەکان هەڵبژاردن رێکدەخەن و وای نیشان دەدەن
کەدەنگێکی زۆریان بەدەستهێناوەو ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کەدیموکراسی قورسایی خۆی هەیە چونکە تەنانەت دکتاتۆرەکانیش وای نیشان دەدەن کە بەشێوەیەکی دیموکراتییانەو لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە گەیشتون بەدەسەڵات.
لەمەسەلەی پەیوەند بەرایەڵەی نێوان دیموکراسی و ئازادی، هەندێ جار دیموکراسی کێشەی گەورەی لێ دەکەوێتەوە. لەناوەندەکاندا دپلۆماتکاری ئەمریکی ریچارد هۆلبرۆک ئەم
ئەگەرەی دەربارەی یۆگۆسلاڤیا بە نمونە هێنایەوە:
ئایا ئەگەر هەڵبژاردنێکی ئازاد لەێۆگۆسلاڤیا ئەنجام دراو بەهۆی ئەم هەڵبژاردنەوە فاشستەکان هاتنە سەر کار، دەبێ هەڵوێست چی بێ؟ لەڕاستیدا ئەم کێشەیە لەڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا دەبینرێ چونکە لەوانەیە لەڕێگەی دیموکراسییەوە ئەو گروپە ئیسلامییە
توندڕەوانە بگەن بەدەسەڵات کە لەبنەمادا باوەڕیان بەدیموکراسی نیەو بەکوفری دادەنێن.
لەرۆژئاوا دیموکراسی بەواتای دیموکراسیی لیبرال دێ، واتە سیستمەکە تەنها هەڵبژاردنی
بێگەردو خاوێنی تێدا نیە بەڵکو شتی تریش دەگرێتەوە وەک سەروەریی یاساو جیاکردنەوەی
دەسەڵاتەکان وئازادیی رادەربڕین. بەڵام لەبەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەدا کەتازە بەرەو دیموکراسی دەچن،دیموکراسی تەنها هەڵبژاردن دەگرێتەوەو زۆر جار دیموکراسییەکە بەڕادەی پێویست ئازادو بێگەردو خاوێن نیە. دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە دکتاتۆرێکی
وەکو هتلەر کەباوەڕی بەدیموکراسی نیە، لەڕێگەی دیموکراسییەوە گەیشت بەدەسەڵات.
لەرۆژائاوای دیموکرات و لیبرالدا، دیموکراسی لەئازادی جیا نابێتەوە بەڵام لەزۆر شوێنی
جیهاندا زۆر جار دکتاتۆریەت لەڕێگەی دیموکراسییەوەوپەیدا دەبێت وەک ئەوەی لەئاسیای
ناوەڕاست دەبینرێت و لەزۆر شوێنی دیکەدا هەڵبژاردن بۆتە هۆی زیادبونی گرژییە
ئیتنیکییەکان.
دیارە مەسەلەی پەیوەندیی نێوان دیموکراسی و ئازادی مەسەلەیەکی ئاڵۆزە. هەر بۆ نمونە،
کاتێک هەڵبژاردن لەوڵاتێک ئەنجام دەدرێ و چەند حزبێک بەشداریی تێدا دەکەن،
هەڵبژاردنەکە بەهەڵبژاردنێکی دیموکراتی دادەندرێ و کاتێک ئافرەتان بەڕێژەیەکی فرە
دیموکراتییانە دەژمێردرێت، لەکاتێکدا دەشێ مەسەلەکە وا نەبێ و هەڵبژاردنەکە دیموکرا تییانە نەبێ، وەک ئەو هەڵبژاردنانەی کە لەعێراقی سەردەمی سەددام و ئێرانی ئێستاو
سوریای سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد ئەنجام دراوە. ئەمەش وەهای کردووە وشەی
(دیموکراسی ) واتای خۆی لەدەست بدات. ئەم مەسەلەیە تەنها ئەو وڵاتانە ناگرێتەوە
کەدیموکراسییەکی لاوازیان هەیە بەڵکو تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کەدیموکراسییەکی پتەووچەسپاویشیان هەیە. هەر بۆ نمونە، لەوڵاتێکی وەکو سوید سیستمی ئابوری
بەچەشنێکە کە بەلای زۆر کەسەوە سیستێکە بۆتە مایەی کەم کردنەوەی مافەکانی خاوەنێتیی
تاک.لە فەرەنساش دەوڵەت تا ماوەیەکی نزیک پەخشی تەلەفزێۆنی مۆنۆپۆل کردبوو.
هەروەها لەوڵاتێکی وەکو بەریتانیا دەوڵەت ئاینێکی فەرمیی هەیە. کەچی لەگەڵ ئەوەی کە ئەمانە هەموی زۆر لەگەڵ دیموکراسیدا وێک نایەنەوە، کەس ناتوانێ لەبەهای دیموکراسیی
ئەم وڵاتانە کەم بکاتەوە.
لەئەوروپاو ئەمریکا لیبرالیزمی دەستوری بەرگییەکی زۆری لەمافی ژیان و خاوەنێتی و
ئازادیی ئاینداری و ئازادیی رادەربڕین کردووەو بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی کەبۆی تێکۆشاوە، چەندان کۆت و بەندی لەسەر دەسەڵاتی حکومەت داناوەو تێۆشانێکی زۆری بۆ یەکسانی لەبەردەم یاساداو دادوەریی بێلایەن و بێگەردو دادگایی کردنی دروست و جیاکردنەوەی
کەنیسە لەدەوڵەت کردووە. بەم پێێە، لەبەریتانیا لەساڵی ١٢١٥دا پاشا ناچار کرا دەستبەرداری بەشێک لەدەسەڵاتەکانی ببێ. هەروەها لەساڵی ١٧٨٩ دەستوری ئەمریکا چوارچێوەیەکی
فەرمیی بۆ چەمکی نەتەوە دانا.
لەم روانگەیەوە رێساکانی کۆنکتیکات و دەستوری ئەمریکا مەرسومی هلسنگی هەر هەموی یەک لەدوای یەک گوزارشت بون لەلیبرالیزمی دەستوری لە ساڵی ١٩٤٥ وە حکومەت لەرۆژئاوا دیموکراسی و لیبرالیزمی دەستوری بەرجەستە دەکات و بەهیچ شێوەیەک کەس ناتوانێ بیر لەجیاکردنەوەیان لەیەکتری بکاتەوە .
دیارە دیموکراسی کتوپڕ پەیدا نەبوە. ئەوە رۆشنە کەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژائاو
تا سەرەتای سەدەی بیستەم وڵاتانێکی نیمچە دیموکرات بون و مافی دەنگدان چەندەها کۆت و بەندی لەسەر بوو، هەروەها ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان دەسەڵاتێکی زۆریان نەبوو.
لە وڵاتێکی وەکو بریتانیا ، لەساڵی ١٨٣٠ دا تەنها ٢%ی دانیشتوان مافی دەنگدانیان هەبوو.
بەڵام لەساڵانی کۆتایی چلەکانی سەدەی بیستەم زۆربەی زۆری وڵاتانی ئەوروپای
رۆژائاوا بەدیموکراسییەکی باش گەیشتن. ئەمە ئەو وڵاتانەش دەگرێتەوە کە لەژێر کاریگەریی ئەوروپادا بون وەک دورگەی هۆنگ کۆنگ لەچین. لەمەوبەر بۆچونێکی وا هەبوو
کەمەرجە ئازادی پشت بەدیموکراسی ببەستێ و لەڕاستیدا ئەم دورگەیە هیچ دیموکراسییەکی
تێدا نەبوو، لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەمدا دیموکراسییەکی وەها گەشەکردوی تێدا
پەیدا بوو بەڵام کاتێک دورگەکە درایەوە بەچین، ترسیکی زۆر لەسەر بەردەوامبونی ئەو
دیموکراسییە هاتە ئاراوە چونکە هۆنگ کۆنگی دیموکرات بووە بەشیک لەوڵاتێکی نا
دیموکرات.
بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کەهۆنگ کۆنگ لەڕوی دیموکراسییەوە فرە گەشەکردوو نەبوو بەڵام بڕیکی زۆر ئازادیی تێیدا بوو، هەروەها وڵاتێک بوو کەیاسا تێیدا سەروەر بوو.
زۆرجار ئازادی و دیموکراسی تێکەڵ بەیەکتری دەکرێن ، لەکاتێکدا دەرفەتێکی زۆر
بۆ لێک جیاکردنەوەیان هەیە. هەر بۆ نمونە، زۆر سیاسەتمەدارانی ئەمریکا و ئیسرائیل
رەخنە لە دەسەڵاتی فەلەستینییەکان دەگرن و بەدەسەڵاتێکی نادیموکرات ناوی دەبەن، لە
کاتێکدا کەیاسر عەرەفات و مەحمود عەباس بەبەراورد لەگەڵ دیموکراسیی وڵاتانی
عەرەب، بەشێوەیەکی دیموکراتییانەو ئازادانەتر هەڵبژێردراون.
لەزۆر شوێنی دنیادا هاوڵاتییان رەخنەیان لەڕژێمی سیاسییان گرتووە، تەنانەت لەئەمریکاش هاولاَتيان بەبەراورد لەگەڵ جاراندا کەمتر رێز لەڕژێمی سیاسییان دەگرن بەڵام ئەمە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاواش دەگرێتەوە . لەڕاستیدا دیموکراسییە رۆژئاواییەکان گوشارێکی
زۆریان لەسەرەو خۆیشیان روبەڕوی چەندەها تەنگوچەڵەمەی گەورە هاتون لەوانە تەنگوچەڵەمەی تیرۆرو کۆچی نایاسایی و پێکداهەڵپژانی کەلتوری. سەرەڕای
ئەم هەموو تەنگوچەڵەمانە، ئەرکی سیستمی سیاسی لەو وڵاتانە تێک نەچووە
بەڵام قورسبونی ئەرکی سەرشانی رژێمەکان وای کردووە تانەو تەشەریان لێ
بگێرێ. ئەمەش رەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کەمبونەوەی ژمارەی ئەوانەی کە
لە کاتی هەڵبژاردندا دەچن بۆ دەنگدان بەڵام ئەمە بەهیچ شێوەیەک هیچ لەو
راستییە ناشێوێنێ کە ئەو دیموکراسییەی لەڕۆژاوادا هەیە لەئاستێکی بەرزدایە و
مایەی رێزو پێزانینە.
ئەگەرچی دیموکراسی بەمانای ئازادی دێ بەڵام ئەو ئازادییەش ناکرێ رەها بێ و
هیچ کۆت و بەندێکی لەسەرنەبێ. مەرج نیە ئازادی لەپاشاگەردانییەوە بێت بەڵکو
دەکرێ لەڕێکخستنیشەوە بێت و دەبێ هاوسەنگییەک لەنێوان دیموکراسی و ئازادی هەبێت . ئەوەی کە پەیوەندیی بەڕۆژئاوا بە پەیدابونی مەسیحییەتەوە بەستراوەتەوە وای دادەنێ کە کەنیسەی مەسیحیی یەکەم سەرچاوەی گرنگی ئازادییە لە
رۆژئاواداو پاشان لە جیهاندا، ئەو لەم مەسەلەیەدا دژی ئەو بۆچونە دەوەستێتەوە
کەێۆنان دەکاتە یەکەم لانکەی ئازادی لەرۆژائاوادا ودەڵێ ئازادی لەم سەردەمەدی ئێمە بەمانای رزگار کردنی تاکە لەدەسەڵاتی دکتاتۆری کەئەمەش چەردەیەک
مافی بنەڕەتی لەگەڵ خۆیدا بۆ مرۆڤ هێناوە وەک ئازادیی رادەربرین و ئازادیی خۆڕێکخستن و ئازادیی پاراستن و هتد.. لەکاتێکدا ئەم جۆرە ئازادییانە لەێۆنان
بەدی ناکرێن و زۆر جار بەشێوەیەکی زیاد لەپێویست جەخت کراوەتەوە سەر
ریشەی رۆمانییەکان .
رۆمانەکان بەشێوەیەکی جیاواز باسی ئازادییان کردووەو وەها لەم چەمکە گەیشتبون کەمانای مامەڵەیەکی یەکسان لەبەردەم یاسادا دەدات و وشەی لاتینییەکەی
. بۆیە لەکاتێکدا ێۆنان فەلسەفەو دانای و هونەرو وێژەی پێشکەش Liberats کردووە، رۆما حوکمڕانیی بەیاسا بەستراوو سەروەریی یاسای بەئێمە پێشکەش
کردووە. ئەمەش جێ پەنجەی زۆر بەرۆشتنی لەدامەزراندنی کۆماری ئەمریکاوە
دیارەو تا ئەمڕۆ چەمک و دەستەواژە سیاسییە رۆمانییەکان لەڕۆژئاوادا زیندون
وەک ئەنجومەنی پیران، کۆمار ،دەستور، ویلایەتەکان و بەهۆی ئەمەوە دەتوانرێ
بوترێت کە یاسای رۆژئاوایی بەکەلەپوری رۆمانی فرە دەوڵەمەندە.
ئەگەرچی فەرید زەکەریا بەشێک لەکتێبەکەی بۆ باس کردنی کورتە مێژویەکی
ئازادیی مرۆڤ تەرخان دەکاو هەر لەژێر ئەم سەردێڕەشدا بەشی یەکەمی کتێبەکەی دەنوسێ ، بەڵام مرۆڤ لێڕەدا بەمانایەکی گشتی نایەو زۆرتر بەمانای مرۆڤی
ئەوروپی دێ، بۆیە کتێک دەچێتە سەر شەن و کەو کردنی ئەم مێژووە، باسی
ئەوروپا دەکاو مرۆڤی ئەوروپی دەکاتە نمونەی هەمو جیهان.
زەکەریا پێی وایە جوگرافیا رۆلێکی دیاری لەدابین کردنی ئازادیدا هەیە، بۆیە
لەژێر سەردێری(( جوگرافیای ئازادی)) شیکردنەوەیەک دەربارەی رایەڵەی
نێوان جوگرافیاو ئازادی پێشکەش دەکاو لێرەدا مەبەستی لەجوگرافیا جوگرافیای
ئەوروپایە و مەبەستیشی لەمرۆڤ مرۆڤی ئەوروپییە. لەبەر یەک هۆ توانیویەتی
دەسەڵاتدار بێ، ئەویش ئەوەیە کەپاش روخانی ئیمپراتۆریەتی رۆمان، هیچ
پاشایەک پەیدا نەبوو کەخۆی بەپاشای هەموو ئەوروپا بزانێ و بەهۆی ئەمەوە
پاپاکانی رۆما سودیان لەئاین وەرگرت بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی خۆیان. بۆیە، کاتێک کەنیسە لە ئەوروپا دەسەڵاتی پەیدا کرد، کەوتە تەنگهەڵچنین بەئازادیی
هاوڵاتییان و ئەمەش بووە مایەی سەرهەڵدانی خەباتیَکی سەخت لەدژی دەسەڵاتی
کەنیسە ئەگەرچی زەکەریا کەدەچێتە سەر باس کردنی مێژوی ئازادی، لە
کەنیسەوە دەست پێدەکا بەڵام خۆیشی ئەوە رون دەکاتەوە کەمەبەست لە دەستپێکر
دن لەکەنیسەوە بەو واتایە نیە کەئازادی لەکەنیسەوە دەستی پێ کردووە،
بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە کەم کردنەوەی دەسەڵاتی کەنیسە لەسەر دەستی بزوتنەوە
ناسیونالیستەکانی ئەوروپا هەنگاوی یەکەم بوو بۆ هەنگاونان بەرەو ئازادی.
کەنیسەی کاتۆلیکی دامەزراوەیەکی وەها نەبووە کە پاڵپشت بێ بۆ ئازادی بەڵکو
چەند لەسەدە ناوەڕاستەکاندا دەسەڵاتی پەیدا کردووە، زۆرترو زۆرتر تەنگبینترو دکتاتۆرتر بووەو زۆرجار هانای بۆ کوشتن و لەناوبردنی نەیارەکانی بردووەو
هەرگیز پشتگیریی ئازادیی تاکی نەکردووە.
لەمێژوی ئەوروپا ململانێی نێوان رێبازی کاتۆلیک و رێبازی پرۆتستانت لەقازانجی ئازادیدا بوو چونکە پرۆتستانتەکان داوای چاکسازییان کردو دژی
چونکە گەندەڵییەکانی کەنیسەی رۆما وەستانەوەو بەهۆی ئەمەوە بزوتنەوەیەکی
شۆڕشگێرانە دژ بە بەکارهێنانی ئاین بۆ بەرژەوەندیی تایبەت هاتە ئاراوە.
مارتن لۆتەر کەڕابەرایەتیی پرۆتستانتەکانی لە دژی کەنیسەی رۆما کرد،
بەبیرکردنەوە لیبرال نەبوو. واتە ئەویش زۆر باوەڕی بەئازادی نەبوو بەڵام
بزوتنەوەکەی دژی گەندەڵییەکانی کەنیسەی رۆما بوو، لەو بڕوایەدا بوو کە
پاپاکان لەخۆشگوزەرانیدا دەژین و هەژارانیان پشت گوێ خستووە. بەڵام بزوتنەوەکەی رۆلێکی گەورەی هەبوو لەزیندوو کردنەوەی پرسی ئازادیی ئاینی. لەهەمان کاتدا ئەم بزوتنەوەیە پاشاکانی ئەوروپای هاندا لەدژی دەسەڵاتی ڤاتیکان راپەڕن
چونکە نەیاندەویست بۆ هەتا هەتایە له ژێر هەژمونی ڤاتیکاندا بژین و ئەم مەسەلەیە زۆرتر لەئینگلتەرە دەستی پێکرد کەپاشاکە چووە سەرباوەڕی مارتن لۆتەرو خۆی لەدەسەڵات و هەژمونی ڤاتیکان راپسکاند، کەئەمەش دواتر دەرگای لەسەر گازی پشت بۆ سنوردانان بۆ دەسەڵاتی پاپاکانی ڤاتیکان کردەوەو هاوڵاتییانی ئەوروپای لەهەژمونی سیاسیی پاپارزگار کرد.
ئەوەی کە لەئینگلتەرە دەستی پێکرد، سەرەتای زنجیرەیەک شۆڕش و جەنگی
ئاینی بوو لەدژی ڤاتیکان کەتا رادەیەک سەرانسەری ئەوروپای گرتەوەو نزیکەی
١٥٠ ساڵی خایاند.
لەسەدەی حەڤدەهەمدا پاشاکانی ئەوروپا سەرکەوتوو بون لەلاوازکردنی دەسەڵاتی
دەرەبەگەکانی هەرێمەکانیان و توانییان دەوڵەتی بەهێزدروست بکەن کەدیارە
ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئازادیدا نەبوو. بۆیە لەو سەدەیەدا بیروباوەڕی رۆشنگەری لەئەوروپا سەری هەڵداو فەیلەسوفەکانی وەک ڤۆڵتێرو دیدروت داوای چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی سیستمی حوکمرانیان کرد بەڵام بیروباوڕانە بەکردەوە
پشتگیریان لە بەهێزبونی دەوڵەت دەکردو پێیان وابووبونی دەسه ڵاتێکی ناوەندیی
بەهێز دەتوانێ وڵات بۆ پێشەوە ببات و ئاغاکانی هەرێمەکان دەمکوت بکات.
بۆیە لەم سەدەیەدا بانگەشە کرا بۆ دکتاتۆریەتێکی رۆشنگەرو بەرچاو رون
لەبەرامبەری دکتاتۆریەتێکی خوێناوی و کۆنەپەرست.
بەهۆی ئەمەوە، کاتێک شۆڕش لەساڵی ١٧٨٩ لەفەرەنسا هەڵگیرسا، بووە مایەی
بەهێزکردنی ناوەندو پەرەپێدانی رێبازی ناوەندێتی.
لەسەدەی نۆزدەهەمدا ژمارەیەک بیرمەندی بەبیروباوەڕ لیبرال و رۆشنگەر پەیدا
بون وەک شارل لویس دی سیکۆنداو مۆنتسکیوو کەرۆڵێکی دیاریان لەبڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئازادیدا هەبوو، هەروەها کاریگەرییان لەسەر شێوەی چاککردنی سیستمی حوکمڕانی هەبوو. هەر لەسەر دەستی ئەو بیرمەندانەش مەسەلەی
دابەشکردنی دەسەڵاتەکان هاتە ئاراوەو پاشان جێبەجێ کرا.
لەوڵاتێکی وەک بریتانیا پاشای بریتانیا سەدە لدوای سەدە کەمتر دەسەڵاتی هەبووە
و هەرجارەی چەردەیەک دەسەڵاتی لێ سەنراوەتەوە تا لەدواییدا بەو ئاکامە گەیشت
کەهیچ دەسەڵاتێکی بۆ نەهێڵدرایەوەو تەنها وەک سمبول مایەوە.
زەکەریا لەو باوەڕەدایە کەپەیدانی ئازادیی تاکدا هەیە. پەیوەندی نێوان لیبرالیزم و سەرمایەداری هەلومەرجێکی وەهای دروست کرد کەتێیدا تاک توانی وردە وردە
بەئازادییەکانی خۆی بدات.
لەسەدەی هەژدەهەمدا سەرمایەداری وای کرد هەرچی ئاستەنگ و
تەگەرەی بەردەمی ئازادیی تاک هەیە رابماڵدرێ و بەهۆی ئەمەوە رێ خۆش بوو
بۆتاک تاکو بتوانێ بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی نەک بەپێی بەرژەوەندییەکانی
خەڵکانی تر سود لەئازادی وەرگرێ. هۆی ئەوەی کەسەرمایەداری، بە پێچەوانەی دەرەبەگایەتییەوە، توانیویەتی ببێ بەهۆکاری پەرەسەندنی ئازادییەکانی تاک
پەیوەندیی بەگەوهەری سەرمایەدارییەوەهەیە کەسیستمێکی کۆمەڵایەتیە، زیاتر
پشت بەپێشبڕکێێ بازاڕ دەبەستێ و تێیدا هەمووهۆو ئامرازەکانی بەرهەم هێنان و
دابەشکردن و گۆڕینەوە ملکەچی خاوەنێتیی تایبەتن، سەرباری ئەوەی کەسەر
مایەداری لەدەرەبەگایەتی کراوەترو پێشکەوتنخوازترەو بەرژەوەندیی لەوەدایە
کەمرۆڤ ئازاد بێ نەک بەزەوییەوە بەسترابێتەوەو نەتوانێ زەوی بەجێ بهێڵێ.
، سەرمایەداری توانی هەمووشێوازەکانی ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتیی و
سیاسیی پێشوو وێران بکاو سیستمی دەرەبەگایەتی لەناو بەرێت. لەم روەوە بریتانیا
بوە مۆدێلێکی دیارو بەرچاوی کاریگەریی سەرمایەداری لەسەرژیانی گشتی بە
جۆرێک کە لەسایەی ئەو سیستمەدا ئازادییەکانی تاک گەشەیان کردو خەباتی
هاووڵاتیانیش بەو سەرنجامە گەیشتن کەدەستکاریی کڕٶکی سیستمی پاشایەتی
کراو لەئاکامدا ئەم سیستمە تەنها وەک نەریت و ئاماژە بۆ رابردوو مایەوە.
دیموکراسیی لیبرال لەدەرەوەی ئەوروپا
مۆدێلی دیموکراسیی لیبرال تەنها لە ئەوروپا نەگیرسایەوە هەرچەند لانکەی ئەم
دیموکراسییە ئەوروپایە، بەڵکو مۆدیلەکە سنوری بەزاندو چوە دەرەوەی ئەوروپا و لەوێ کنەی کرد. لەم پرۆسەیەی گواستنەوەی دیموکراسیی لیبرال لەئەوروپاوە بۆ
وڵاتانی تر، سەرنج دراوە کە لەو وڵآتانیەدا دیموکراسییە لیبرالەکە کۆپییەکی
هەموارکراوی شێوازە ئەوروییەکە بوە لەبواری دیموکراسی و سەروەریی یاسادا.
ئەو وڵاتانەی کە لەدیموکراسیی لیبرالدا لاسایی ئەوروپایان کردۆتەوە، لەسەرەتادا
زۆرکەم دیموکراسییان تێدا بەدی دەکرێ و ئەگەر وڵاتی وەک کۆریای باشورو
تایوان و تایلاندو مالیزیا بەنمونە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێ کەئەم وڵاتانە تا
ماوەیەکی دورو درێژ لەلایەن ئەنجومەنی سوپاییەوە بڕێوە براون یاخود سیستمە
کەیان سیستمی تاک حزبی بووە .بەڵام رژێمەکان کەوتنە ئازادکردنی ئابوری و
پەرەپێدانی سیستمی یاسایی و سەلماندنی ئازادیی پەرستن ونیشتەجێبون و گەڕان و پاش چەند دە ساڵێکیش چونە سەر پیادەکردنی هەڵبژاردنی ئازاد.
بەم پێێە، ئەم وڵاتانە توانیویانە لەماوەیەکی دیاریکراودا دوو مەرجی پێویستی
هاتنە سەرکاری فەرمانڕەوایی چاک بەدی بێنن کەبریتین توانای حکومەت لە
بواری کۆنترۆڵ کردنی هاوڵاتییانداو توانای خۆکۆنترۆڵ کردن، واتا توانای
کۆنتڕۆڵ کردنی سیستمی سیاسی و لەئاکامدا رێکخستنی کاروباری ئازادی
بەشێوەیەک کە لەسەر مەودای دودای دور مەسەلەکە بگاتە رادەی پەیدابونی
حوکمڕانیی وڵاتانی وەک کۆریای باشورو مالیزیاو تایلاند و تایوان بون و پێیان وابوو ئەم وڵاتانە هیچ نوزەیەکیان بۆ پەرەپێدانی ئازادی نەهێشتۆتەوەو چاوەڕێی ئەوەشیان لێ ناکرێ کەبەرەود یموکراسیی پەرەسەندوو بچن. لەبەرامبەردا
بەچاوی رێزونەوازش تەماشای هەندێ ئەزمونی ئاسیاو ئەفریقیایان دەکرد کە
سەرکردەکانیان بەناوبانگ و خۆشەویست بون و هەڵبژاردنیان ئەنجام دەداو شەوو
رۆژ باسی ئەوەیان دەکرد کە ئەوان باوەڕی تەواویان بەگەل ودیموکراسی هەیە،
وەک ئەوی کەهەندێ وڵاتی وەک گانا، تانزانیاو کیناو روی دەدا. کەچی مەسەلەکە
ئاوەژوو کەوتەوە. ئەو وڵاتانەی کەئەوان لەو بڕوایەدا بون کەهەرگیز ناچن
بەلای دیموکراسیدا وەک کۆریای باشورو مالیزیا و تایوان و تایلاند، توانییان
رزگاریان بێ لەمیراتی دکتاتۆری، کەچی ئەو وڵاتانەی کەسەرکردەکانیان
گەلپەرست بون وخۆیان بەدیموکرات دادەناو هەڵبژاردنی گشتیشیان ئەنجام دەدا،
وەک کینیاو گاناو تانزانیا، بون بەوڵاتی دکتاتۆری و نەیانتوانی پەرە بەدیمو
کراسییەکەی خۆیان بدەن. ئەمڕۆ دەتوانرێ بەم چەشنە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا
هەڵبسەنگێنرێن کەئەو وڵاتانە لەزۆربەی هەرە زۆری دەوڵەتە نا رۆژئاواییەکانی
تر لیبرالترن و توانیویانە میکانیزمی گونجاو بۆ کۆنترۆڵ کردنی
گەندەڵی و پێشخستنی بەرهەمی لۆکاڵ دابنێن.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بۆ ئەوە بکرێ کەدەوڵەتێکی وەکو بریتانیا کەدەوڵەتێکە لەسەردەمێکی دیاریکراودا زۆر وڵاتی دەگیر کردووە، لەپاش خۆی میراتێکی باشی لەیاساو سەرمایەداری بۆ وڵاتە داگیرکراوەکان بەجێ هێشتووە کەبۆتە هۆی ئەوەی کە
بەشێکی (نەک هەموو) وڵاتە داگیرکراوەکان سودی لێ وەرگرن و میراتەکەشی
ببێ بەمایەی تۆکمەکردنی هێزەکانی دیموکراسیی لیبرال، لەکاتێکدا فەرەنسا کە
ئەویش لەسەردەمێکی دیاریکراودا چەندەها وڵاتی داگیر کردبوو، وڵاتە داگیر
کراوەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هان نەداوە بەرەو سەروەریی دەستورو بازاڕی
ئازاد بچن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێ شوێنی وەک باکوری ئەفریقیا مافی
دەنگدانی بەدانیشتوانی کۆلۆنییە فەرەنسییەکان داوەو ئەمەش لەبری ئەوەی ئەم
وڵاتانە بەرەو دیموکراسیی ببا، وای کرد زۆرترو زووتر بەرەو دکتاتۆری بچن
چونکە ئەو وڵاتانە کەمافی دەنگدانیان پێ درا ، هێشتا گەلانیان لەو ئاستەدا نەبون
کە دیموکراسی تێبگەن و ناوەرۆکی ئازادیی سیاسی بەچاکی تاوتوێ بکەن.
بەراورد لەنێوان دیموکراسییە
لیبرالییە گەورەکانی ئەوروپا
زەکەریا بەراوردێک لەمەسەلەی لیبرالیزمدا لەنێوان ئەڵمانیاو ئینگلتەرا دەکات کە
یەکەمیان وڵاتێکە بەڕێژە درەنگ ئازادی و لیبرالیزمی تێدا پەیدا بووە، ئەوەی
دیکەشیان زۆر زوتر ئازادی و لیبرالیزمی بەخۆیەوە دیوە. لەئەڵمانیا دیموکراسی کتومەت ئەڵمانیای بەرەو ئازادی نەبرد. لەڕاستیدا ئەڵمانیا پاش تەنگ پێ هەڵچنین و چەرمەسەری و گوڵمەزیکی گەورە ئینجا بەرەو لیبرالیزم هەنگاوی هەڵهێنا،
واتە تەنها پاش ئەوەی کەجەنگی دووەمی جیهانی دۆڕاند، وێران بوو، پارچە کرا، داگیر کراو سیستمێکی سیاسیی بەزۆر بەسەردا سەپێنرا،ئینجا بەرەو فیدرالیزم
رۆیی. بەڵام لەم روەوە تەنها پارچەیەکی بووە وڵاتێکی ئازاد ئەویش ئەڵمانیای
رۆژئاوایە.
بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە دواوە، بۆمان دەردەکەوێ ئەڵمانیا لەسەردەمی بسمارک و
ئیمپراتۆر ڤیلهلمی یەکەم لەناو خۆدا کەرەستەیەکی لیبرال و پێشکەوتوی بەهێزی
هەبووە. بەڵام لەناوەراستی سەدەی بیستەمدا تۆتالیتاریزم بەسەر لیبرالیزمدا زاڵ
بوو و دکتاتۆرێکی وەکو هتلەر لەئەڵمانیا سەری دەرهێنا. بۆیە هەلومەرجی
پێویست بۆ گەشەکردنی دیموکراسیی لیبرال پێک نەهات و ئەگەر ئەڵمانیاو
هەندێ وڵاتی وەک نەمسا و هەنگاریاو فەرەنسا لەگەڵ ئینگلتەراو ئەمریکا
بەراورد بکرێ، دەردەکەوێ کە ئەم دوو وڵاتە هەلومەرجێکی تایبەتیان هەبووە
کەبۆتە هۆی ئەوەی کە دیموکراسیی لیبرال زۆر زوو لەناخیان چەکەرە بکات و
بەخێرایی گەشە بکات. لەم بارەیەوە رالف داهرندۆرف ئوستادی زانستە سیاسییە
کانی بریتانیا لەساڵی ١٩٦٨ ئەو پرسیارەی هێناتەوە پێش کەبۆچی ئەڵمانیا وەک
ئینگلتەرا نەبوو؟
وەڵامەکە ئاڵۆزە بەڵام دەبێ ئەوە رۆشن بێ کەچینی بورژوازی لەئینگلتەرا تایبەتمەندیی خۆی هەیە چونکە ئەم بورژوازییە سەربەخۆیی ئابوری سیاسیی خۆی
هەبوەو لەمنداڵدانی شۆڕشی پیشەسازیدا لەدایک بوەو ئەزمونێکی باشی لەبواری
بازرگانیی ئازادو مافی خاوەنێتیدا هەبووەو خەباتێکی بێ وچانیشی دژی سیستمی
دەرەبەگایەتی کردووەو دوای ئەوەش کەبەسەرفرازی لە کێشمەکێشەکە دەرچووە،
وڵاتی بەو جۆرە لێ کردووە کە لەگەڵ تێڕوانینەکانی خۆیدا دەسازێ.
بۆیە وڵاتەکە بوو بەوڵاتی جموجۆڵی بازرگانی لەکاتێکدا لە ئەڵمانیا پرۆسەی پیشەسازی بەبازدان هاتۆتە ئاراوە و حکومەت بەتاریفەی گومرگی و دەرکردنی یاسا
پشتگیریی لێ کردووە. بۆیە ئەو بورژازییەی لەوێ پەیدا بوو، بورژوازییەکی
لاوازو پەرتەوازە بوو، سەربەخۆ نەبو، ملکەچی دەوڵەت و دەرەبەگایەتیی دەسەڵاتدار بوو. خودی مارکس وتویەتی چینی کارناسازی ئەڵمان بورژازییەکی وەهایان لێ پێک هات کەهیچ دیدێکی مێژویی و جیهانیی نەبووە.
هەروەها بەدرێژایی سەدەی نۆزدەهەمکارناسازی ئەڵمان خۆیان لەگەڵ دەرەبەگەکاندا یەکخستبوو، واتە هیچ گوشارێکیان لەسەر دەرەبەگەکان بەمەبەستی ئەنجام دانی چاکسازیی لیبرال دروست نەکردبوو. ساڵی ١٩٠٩ بیرمەندێکی بەبیرکردنەوە لیبرال وەها پەسنی ئەڵمانیا دەکا کە (کۆمەڵگایەکی پیشەسازییە بەڵام روخسارە سیاسییەکەی روخسارێکی تایبەت بەدەوڵەتێکی کشتوکاڵییە).
فەرەنساش لەمەسەلەی بەلیبرالیبووندا بە بەراورد لەگەڵ ئینگلتەرە زۆر لەدواوە بوو.کاتێک فەرەنسای پاش شۆڕش پەیڕەویی لەدیموکراسی کرد، هێشتا هیچ نەر یتێکی لیبرایی دەستوری نەبوو. بەڵام لەفەرەنسا دەوڵەت خرایە سەروی کۆمەڵگاوەو هەروەها دیموکراسیش خرایە سەروی سیستمی دەستورییەوە و یەکسانی
لەسەروی ئازادییەوە بوو. لەفەرەنسا سەرەڕای ئەوەی کە هەڵبژاردن و راپرسی
هەبوو، بەڵام پاشایەکی وەک لویس بۆناپارت رێوشوێنی پۆلیسی لەبەڕێوەبردنی
دەوڵەتدا پیادە کرد. لەفەرەنسا دیموکراسی و لیبرالیزم درەنگ ئاوێتەی یەکتری
بون و تەنها پاش روخساری سێیەم کۆمار پاش جەنگی دووەمی جیهان ئینجا
دیموکراسی و لیبرالیزم هاتنە ئاراوە، واتە ئەم مەسەلەیە نزیکەی ١٥٠ ساڵی
خایاند و لەو ماوەیەدا فەرەنسا دوو سیستمی پاشایەتی و دوو ئیمپراتۆریەت و پێنج کۆمارو دکتاتۆریەتێکی فاشستی بچوکی بەخۆیەوە بینی . ئەوەی کەئێستاش
لەفەرەنسا لەئارادایە شارل دیگۆل وەها پەسنی کردووە کەپاشایەتییەکی هەڵبژاردوو دیموکراتیانەیە.
ئەوی راستی بێ ئەڵمانیا لەهەنگاوناندا بوو بەرەو پێشکەوتن . لەدەوروبەری ساڵی ١٩٠٠دا ئەڵمانیا بەیەکێ لەدەوڵەتە هەرە پێشکەوتووەکان دادەنرا، خاوەنی دەستورێکی مۆدێرن بوو، بەڕێوەبەرایەتییەکی پێشکەوتوشی هەموو بەڵام مەسەلەکە لەجەنگی یەکەمی جیهاندا گۆڕانی زۆر گەورەی بەسەردا هات چونکە ئەڵمانیا شەڕەکەی دۆڕاندو پەیمانی ڤێرسای سزای قورسی بەسەردا سەپاند و
ژمارەیەکی زۆری ئەڵمانەکان پۆلۆنیاو روسیایان بەجێ هێشت و رویان کردە
ئەڵمانیا و وڵات توشی قەیرانێکی گەورە هات کە بەهۆیەوە سیستمی سیاسی
هەرەسی هێناو لەئاکامدا وردە توندڕەوی بەسەر بیرکردنەوەی ئەڵمانەکاندا زاڵ
بوو، بیروباوەڕی ئازادیخوازی لیبرالییانە پاشەکشەی کردو کەسێکی وەکو هتلەر
لەوێ دەرکەوت و سەختترین دکتاتۆریەتی دامەزراندن. ئیتر بەم هۆیەوە، لەکاتێکدا کەجاران دەرەبەگەکان مایەی هەڕەشە بون بۆ سەر لیبرالیزم لەئەڵمانیا، ئەمجارە فاشستەکان بوونە مایەی هەڕەشە.
بەڵام ئەوروپا بەگشتی وردە وردە روی لەدیموکراسی کرد. دوایین سێ وڵات لەئەوروپا پێش هەرەس هێنانی بلۆکی کۆمۆنیست کەبەرەو دیموکراسییەکی
پێرفێکت و تەواو رۆیشتن بریتی بون لەیۆنان و ئیسپانیا و پرتوگاڵ کە لەحەفتاکانیسەدەی بیستەمدا بەرگی دیکتاتۆریەتیان داکەندوو بەرگی دیموکراسیان کردە بەر .پاش ئەوەش کەبلۆکی کۆمۆنیست روخا، هەمو ئەوروپای رۆژهەڵات بەرەو دیموکراسی و لیبرالیزم رۆیی بەڵام چوونی وڵات کۆنەکۆمۆنیستەکان بۆ ناو
جیهانی لیبرالیزم وا بەئاسانی نیە . ئێستاشی لەگەڵدا بێ هەندێ وڵاتی وەکو رۆمانیاو بولگاریا زۆر بەزەحمەت بەرەو دیموکراسی لیبرایل دەچن بەڵام لەبەرامبەر
یشیدا هەندێ لەو وڵاتانە لەمەسەلەی هەنگاوناندا بەرەو دیموکراسیی لیبرال سەرکەوتنی گەورە شایستەیان وەدەست هێناوە.
دیموکراسی بەبێ لیبرالیزم
گەورە ترین دوو دەوڵەتی دیموکرات لەجیهاندا کەدیموکراسییەکەیان نالیبرالە ، چین وروسیایەو هەر بەهۆی ئەمەشەوە ئەم دوو دەوڵەتە بەردەوام
لەکێبرکێ و کێشمەکێش دان لەگەڵ جیهانی رۆژئاوادا.راستە لەم دوو وڵاتە هه ڵبژاردن هەیەو چاکسازیی ئابوری هەنگاوی باشی بۆ پیشەوە ناوە بەڵام
هێشتا دیموکراسسییە کەیان لەبەرئەوەی لیبرالیزمی کەم تێدایە، نەیتوانیوە وەکو هینەکەی رۆژئاوا پەرە بسەنێت.
دیارە لەنێوان چین وروسیا لەم بارەیەوە جیاوازیی بنەڕەتی هەیە. روسیا چاکسازیی سیاسی خستۆتە پێش چاکسازیی ئابوری ، لەکاتێکدا چین چاکسازیی
ئابوری خستۆتە پێش چاکسازیی سیاسیی وبەهۆیەوە لە ڕوی دیموکراسییەوە لەروسیا باشتر نیە. روسیا بە بەراورد لەگەڵ چین ئازادیی زۆرتری تێدایەو
خاوەنی ئازادیی رۆژنامەگەرییەو تێیدا رێزێکی زۆرتر لەمافەکانی تاک دەگێڕێت.
چین هێشتا وڵاتێکە لەهەژمونی پارتی کۆمۆنیست رانەپەڕیوە هێشتا پارتی کۆمۆ نیست سنورێکی بۆ هەر گەشەیەکی سیاسی داناوەو بەهۆی ئەمەوە چین بە دەوڵە
تێکی داخراو یاخود لانی کەم بەدەوڵەتێکی نیمچە داخراو دەژمێردرێت. لەم بەراوردەدا کەس نەگەیشتۆتە ئەو سەرنجامەی کە ئاخۆ لەم دوو وڵاتە، واتە روسیا چین، کامیان زوتر دەگەن بەدیموکراسیی لیبرال.
شتێکی نزیک لەم نمونەیەی چین و روسیا، لەڤەنزوێللا لەگۆڕێدایە. ڤەنزوێللا
دیموکراسییەکی گەشەنەکردوی سەقەتی هەیە. لەکاتێکدا سامانێکی زەبەلاحی
نەوتی هەیەو دەکرا سودی لێ وەرگرێ و خۆشگوزەرانیی پێ دابین بکات ،
کەچی وڵاتێکە خراپترین بەڕێوبەرایەتیی هەیەو گەندەڵییەکی سیاسی گەورە بە
خۆیەوە دیوەو تا ئێستا نەیتوانیوە دامودەزگای پتەوو تۆکمە دروست بکات.
سەرکردەیەکی وەکو چافیز لەبری ئەوەی پەرە بەدیموکراسیی وڵاتەکەی بداو
خۆشگوزەرانیی بۆ دەستەبەر بکات، کەوتۆتە وروژاندنی هەستی نیشتمانی لەدژی ئەمریکاو وای نیشان دەدا کەئەمریکا دوژمنی گەلی ڤەنزوێللایەو ئەو لەهەوڵی
ئەوەدایە کە بەرژەوەندییەکانی گەل بپارێزێ و نەیەڵێ وڵات بکەوێتە ژێر((ئیمپرالیزمی)) ئەمریکاوە. هەر بەهۆی ئەمەشەوە چافیز دۆستی هەموو ئەو
دکتاتۆرانە بوو کەدژی ئەمریکا بون و گەلانی خۆیان دەچەوساندەوە وەکو سەددام حسێن لەعیراق و کاسترۆ لەکوبا و موعەممەر قەزافی لەلیبیا. چافیز لە
پرۆپاگەندەکانیدا وەها خۆی نمایش کردووە کەبۆتە سمبولی ئازادی و هیواو ئاواتی
گەل بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتن.
مەکسیکیش نمونەیەکی تری لەم جۆرەیە. ئەم وڵاتە درەنگ بەرەو دیموکراسی
چووەو هێشتا دیموکراسییەکەی زۆر کەموکوڕی تێدایە.
ئێساش زۆر جار کەرژێمی سیاسی مەکسیک شیتەڵ دەکرێ، وەها نمایش دەکرێ
کەئەم وڵاتە زۆر سیما دکتاتۆریەتی تۆتالیتارەکانی تێدایە، بەتایبەتی لەژێر سەر
کردایەتی پارتی شۆڕشگێڕ کەخۆی لەخۆیدا حزبێکی خاوەن پێشینەیەکی دکتاتۆری و تاکڕەوی و تۆتالیتارانەیە. جێی سەرنجدانە کەدیموکرسی تەنها لەو کاتەدا هاتە
ئاراوە کەداهاتی تاک لەو وڵاتە گەیشتە ٩٠٠٠ دۆلار کەئەمەش نیشانەو بەڵگەی
ئەوەیە کەدیموکراسی زۆرتر لەوڵاتە خۆشگوزەرانەکاندا پەرە دەستێنێ و هەر
گەلێگ تاک تێیدا داهاتی بەرزی هەبێ، زۆرتر پێویستی بەدیموکراسی دەبێت.
مەکسیک تەنها لەساڵی ٢٠٠١دا بۆ یەکەمجار لەمێژویدا بەشێوەیەکی دیموکراتیاینە
سەرۆکی کۆماری تێدا هەڵبژێردراوە. فەزلی هێنایە دیی دیموکراسی لەو وڵاتە بۆ
پارتی شۆڕشگێڕ دەگەڕێتەوە بەڵام هێشتا دیموکراسییەکەی مەکسیک پێویستی
بەپەرە ئەستاندنەو هەروەها زۆرتر پێویستی بەوە هەیە کە تەوژمەلیبرالییەکانی
زۆرتر گەشەیان پێ بدرێ.
لیبرالیزم لەوڵاتانی جیهانی ئیسلام
یەکێ لەوکێشانەی کەتوشی لیبرالیزم دەبێ لەوڵاتانی جیهانی ئیسلام ئەوەیە کە زۆربەی لەوڵاتانی جیهاندا ئیسلام و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی
دور لەدیموکراسییە. هەموو ئەو رابەرانەش کەحوکمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن بەهەڵبژاردنی راستەقینە نەگەیشتون بەدەسەڵات بەڵام هەموشیان ئەوەیان
کردۆتە بیانوو کەدیموکراسی کارێکی وەها دەکات کەگروپە ئیسلامییە تونڕەوەکان
بگەن بەدەسەڵات .
زەکەریا پێش روداوەکانی بەهاری عەرەب کتێبەکەی نوسیوە، چەند نمونەیەک لەم
بارەیەوە دێنێتەوەو باسی ئەوە دەکات کەیاسر عەرەفات پێشنیاری کلنتۆنی رەت کردەوە سەبارەت بەهێنانە دیی ئاشتییەکی هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل و بەکلنتۆنی
وت ئەگەر ئەو پێشنیارەی پەسەند بکات، رێکخراوی حەماس لەهەرهه ڵبژاردنێکدا
دەگا بەدەسەڵات. هەروەها هەرکات سعودییەکان گوشاری ئەمریکایان لەسەر
زیاد بووبێ سەبارەت بەپێویستیی ئەنجامدانی چاکسازی، وتویانە دیموکراسی
دەبێتە هۆی ئەوەی کەڕژێمێکی ئاینیی توندڕەو لەسعودیە بيَتە سەر تەختی حوکمڕانی. زەکەریا ئەو بەراوردە دەخاتە پێش چاو کەپاشای ئوردن کەبیرکردنەوەیەکی لیبرالی هەیە، زۆر لەو ئەلتەرناتیڤە توندڕەوە باشترە کە بەبیرکردنەوە زۆر
زۆر لەبیرکردنەوەی ئوسامە بن لادن نزیکە ، بەڵام ناشکرێ دیموکراسییەکی باشتر بەبیانوی ئەگەری هاتنە سەر کاری توندڕەوەکان، پێشکەش بەهاووڵاتییە کانی خۆی نەکات. لەکوێتیش کێشە لەم بارەیەوە هاتە ئاراوە. چونکە پەرلەمان
کە لەو کاتەدا ئیسلامییەکان زاڵ بون بەسەریدا، دژی ئەوە وەستایەوە کەمافی
دەنگدان بەئافرەتان بدرێ و پێشنیارەکەی میری کوێتی رەت کردەوە.
لەسعودیەش کاتێک پاشا عەبدوڵڵا ( ئەوسا میر بوو) ویستی رێ بدا بەئافرەتان
کەئوتومبیل لێخوڕن، مەلاکان کردیانە هەڵڵاو پەشیمانیان کەردەوە.
ئیسلامییەکان هێشتا دیموکراسی بەبیدعەیەکی رۆژئاوایی دەزانن و زۆر باوەڕیان بەهەڵبژاردن نیە. بەهۆی ئەمەوە دیموکراسی لەم جۆرە وڵاتانە بەئاسانی دانامەزرێ. کێشەکە هەر کێشەی شێوەی هەنگاونان نیە بەرەو دیمەکراسی. بەڵکو کێشەکە
لەوە دایە کەتەنانەت ئەو رژێمانەش کە بەرگێکی ئاینییان هەیە و خزمەتی ئاین
دەکەن و دیموکرات و لیبرال نین، لەروانگەی ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە لادەرن و
خزمەتی ئیسلام ناکەن و دەبێ بڕوخێنرێن. هەر هەنگاوێکیش کەئەو رژێمانە هەڵی دەهێنن بەرەو کرانەوەو چاکسازی و دیموکراسی و هەر چەند بچوکیش بێ،
ئەو رەوتە ئیسلامییانە دژی دەوەستنەوەو خەڵکی لەدژی هان دەدەن و کێشە بۆ
رژێمەکانی دروست دەکەن. بەهۆی ئەمەشه وە دەرفەتێکی زۆر بۆ ئەو رژێمانە لەئارادا نیە بۆ هەنگاونان بەرەو دیموکراسی و لیبرالیزم، بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەئەو رژێمانە خۆشیان زۆر حەزیان لەدیموکراسی و ئازادی لیبرالییانە نیە.
لەسەدەی نۆزدەهەمدا رۆژئاوا لەو باوەڕەدا بوو کەئیسلام ئاینێکە هانی دکتاتۆری دەداو رێ بۆ پەیدابونی دەسەڵاتداری تاکڕەوو دکتاتۆر خۆش دەکا. لەمەشیاندا
زۆرتر لەژێر کاریگەریی ئەزمونی دەوڵەتی عوسمانیدا بون کەسوڵتان دەسەڵاتی رەهای هەبوو و کەس نەیدەتوانی شان لەشآنی بداو بەبێ پەرلەمان و هەڵبژاردن و لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان حوکمی دەکرد. بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کەمەرج نیە ئەم تێڕوانینە راست بێ چونکە لایەنی کەم ئیسلام دژی زوڵـم و زۆرەو حەز
لەدەسەڵاتدارانی زۆردارو ستەمکار ناکا بەڵام تێڕوانینەکان لەچوارچێوەی تێۆرییەکی رۆشندا دەربارەی شێوەی حوکمڕانی رێک نەخراوە.
ئیسلام لەبەر ئەوەی مەرجەعیەتێکی ئاینیی وای نیە کەهەموان لەسەری کۆک بن، هەر کەسەو ئایەتەکانی قورئان بەجۆرێک راڤە دەکاو هەڵوێستی سیاسی خۆی لەسەر شێوەی راڤەکردنی ئایاتەکان دیاری دەکا. بۆ نمونە، ئەنوەرسادانی سەرۆکی
میسر پەیمانی کامپ دیڤدی بەدژی ئیسلام دانەدەنا، لەکاتێدا زەواهیری پێی وابووە کەئەم پەیمانە لەگەڵ ئیسلامدا ناگونجێ. هەروەها سعودیە پێێ وابوو بانگهێشت کردنی هێزەکانی ئەمریکا لەساڵی ١٩٩١ بۆ رزگارکردنی کوێت، لەگەڵ ئیسلامدا
دەگونجێ، کەچی بن لادن پێێ وابوو ئەم بانگهێشتکردنە دژی ئیسلامە و بەهۆی ئەمەوە لەساڵی ١٩٩٦دا جیهادی دژی حکومەتی سعودیە راگەیاندن و بەلادەر دایە قه ڵەم.
زەکەریا بۆچونی نەرمی لەم بارەیەوە هەیەو لەو باوەڕە دایە کەئیسلام لەپراکتیزە کردندا کەمتر دژی لیبرالیزم و دیموکراسییە بەڵام لەو بڕوایەشدا نیە کەجیهانی ئیسلام بەئاسانی دەتوانێ دیموکراسییەکی تۆکمە دروست بکا. ئەو ئەوە بەنمونە دەهێنێتەوە کە تا پێنج ساڵ لەمەوبەر لە٢٢ دەوڵەتەکی جیهانی عەرەبی هیچ کامێکیان دیموکراسیەکی هەڵبژێردراوی نەبووە، لەکاتێکدا ٦٣%ی وڵاتانی جیهانی دیموکراسیی هەڵبژێردراویان هەیەو باس لەوە دەکات کەهەندێک وڵاتی
وەک ئوردون و مەغریب لیبرالن بەڵام زۆر دیموکرات نین. زەکەریا پێێ وایە
وڵاتە دەوڵەمەندەکانی عەرەب جگە لەوەی کەهیچ دیموکراسییەکی لیبرالیان
دروست نەکردووە، خۆیان بونەتە بەرهەمهێنەری تیرۆرو ئەوە بەنمونە دە هێنێتەوە کەسەرۆکی تیرۆریستاانی قاعیدە لەبنەماڵەیەکی ملێۆنێرەو
زەواهیری لەبنەڕەتدا هەژار نیە و بەپیشە پزیشکە و خاڵی، یەکەم سکرتێری
رێکخراوی دەوڵەتە عەرەبییەکانە. هەروەها لە١٩ رفێنەرەکای چوار فڕۆکەکەی
بەکارهێنراو لەهێرشەکانی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١، پایزە کەسیان سعودین کەهیچ
کامێکیان هەژار نەبون. بۆیە مەسەلەکە زۆرتر پەیوەندیی بەجۆرێ پەروەردەو
جۆری کەلتورەوە هەیە، جگە لەوەی کەبەشێکی زۆر لەتیرۆریستەکان پێیان وایە
وڵات و ئاینەکەیان ئەگەر بەشەڕو چيک نەبێ، ناتوانێ روبەڕوی تەوژمی کاراو
توندی کەلتوری رۆژئاوا ببێتەوە.
تۆکمەیی رۆلی ئاین لەناخی مرۆی رۆژهەڵاتیدا وای کردووە سیاسەتمەدارانی رۆژهەڵات زۆر سود لەئاین وەرگرن، لەوانە ئایەتوڵڵا خومەینی کەئاینی خستە گەڕ بۆ روخاندنی رژێمێکی لیبرال نا دیموکرات لەئێران. لەپاکستانیش جەنرال
زیائولحەق کە ١١ساڵ حوکمی پاکستانی کردووە، ئوسەولییەکانی کردە هاوپەیمان و دۆستی خۆی تاکو زۆرتر لەدەسەڵات بمێنێتەوە. بەڵام وەک دەبینین هاتنە سەرکاری ئیسلامییەکانیش نەبوو بەمایەی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتە ئیسلامییە
کان وەک لەنمونەی ئێراندا دەبینرێ. زەکەریا نمونەی میسری سەردەمی دکتۆر
محەمەد مورسی ناهێنێتەوە چونکە کتێبەکەی پێش روخانی رژێمی موبارەک و
هاتنە سەرکاری ئیخوان موسلمین بڵاوکردۆتەوە. زەکەریا لەو بڕوایەدایە کەنابێ گوشارێکی زۆر بخرێتە سەر رژێمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەنگاونان
بەرەو دیموکراسی چونکە ئەو رژێمانە وا تێدەگەن ئەگەر ئەمڕۆ هەندێ چاکساز
یی بچوک لەسەر داوای ئەمریکا ئەنجام بدەن، سبەی ئەمریکا داوای چاکسازیی
زۆرتریان لێدەکا بەڵام پێویستی دەزانێ وا لەسعودیە بکرێ دەست لەپشتگیری کردنی هەندێ رێکخراو هەڵگرێ کە بەناو کار بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام دەکەن و ئەم
کارەیان بۆتە مایەی بڵاوکردنەوەی توندڕەوی. هەروەها پێی باشە رۆژئاوا کار بۆ
دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ مەسەلەی فەلەستین بکا چونکە ئەم مەسەلەیە هەم وەهای کردووە کەهاووڵاتییانی عەرەب کەم داوای دیموکراسی بکەن هەم بۆتە هۆی شێواندنی پەیوەندی نێوان جیهانی عەرەب و جیهانی رۆژئاوا. بەڵام ئەو لای وایە کەچارەسەرە بنەڕەتییەکە بریتیە لەئەنجامدانی چآکسازیی ئابوری و سیاسی و لەم بارەیەوە چاکسازیی ئابوری بەپێویستتر دەزانێ، ئەگەرچی خۆیشی
ددان بەوەدا دەنێ کە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کێشەی ئابوری چاکترین رێگایە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی دەستوری و دروست کردنی چینێکی
ناوەڕاستی راستەقینە، وەک ئەوەی کە لەئەزمونی هەندێ وڵاتی وەک مەکسیک و پورتوگال و چیلی و تایوان و کۆریای باشوردا دەبینرێ کەتیایاندا چاکسازیی ئابوری بەسەرەنجامێکی باش وگونجاوو سودبەخش گەیشت و ژمارەیەکی زۆر لەکێشە کانی ئەو وڵاتانەی چارەسەر کرد.
ناوی نووسەر: فەرید زەکەریا
خوێندنەوەی: سەربەست حسێن
شوێن و کاتی چاپکردن :نیویۆرک 2003
بابەتی زیاتر