یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
هزر
بیروڕا
شرۆڤە
چەمکناسی
توێژینەوە
ئاینناسی
کتێبخانە
پڕۆژەی کۆبەرهەمی مام جەلال
کوردی
عەرەبی
ڕانان
میدیا
هۆشیاری حیزبی
جینۆساید
سەرەکی
چالاکی
کۆڕێکی هۆشیاریی حزبی لەلایەن بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی هەڵەبجە بەرێوەچوو
2026-07-09
لە هۆڵی کۆبونەوەکانی مەڵبەندی هەڵەبجە ، کۆڕێکی هۆشیاریی حزبی لەلایەن بۆردی هۆشیاری بەهاوبەشی مەڵبەند دەربارەی ئەدەبیاتی مام جلال و وێستگەکانی ژیانی و هەڵوێست و هەنگاوکانی بەناونیشانی ئەدەبیاتی مام، کلیلێک بۆ مام ناسی بۆ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) سازکرا.
سەرەتا هەڤاڵ ئەختیار عەزیز لێپرسراو و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی پێشوازییان کرد لە هەڤاڵان ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و وەفدی بۆردی هۆشیاری کە پیکهاتبوون لە هەڤاڵان عادل علی و ئەمیرە عومەر و بەهیز حسین وعومەر کەریم ؛ لە کۆبونەوەیەکدا باس لە کاروباری حزبی لە ناوچەک کرا؛ دواتر لە هۆڵی کۆبونەوەکان بەرچاو روونی پێویستیاندا لە بارەی بایەخی هۆشیاری حزبی و ڕەنگدانەوەی لە ژیانی رۆژانەی کادیران.
هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) ونوسەری کتێبی ئەدەبیاتی مام، کلیلێک بۆ مام ناسی باسی بە فراوانی ناوەرۆکی ئەم نوسینەی بۆ ئامادەبون شیکردەوە کە بۆردی هۆشیاری چاپیانکردوە ووتی پێوستە کادیری حزبی لە رێگەی ئاوڕدانەوە لە لایەنە جیاوازەکانی مام جەلالەوە کار بۆ بەرجەستکردنی لە ژیانی رۆژانەی خۆیدا بکات ئاکار وهەڵویست وهەنگاوە سیاسی و کومەڵایەتی و سەربازی ورۆشنبیرییەکان و مامەڵەکردنی لەگەڵ پێشهاتە ناوخۆی و ناوچەیەکانی بکاتە هەوێنی کارەکانیان بۆیە رایگەیاند گرنگە هەڤاڵانی یەکێتی رێبازی و بەرنامەی مام بکەن هەوێنی کارەکانیان لە هەربارودۆغێکدابێت بەتاینەتی لە ژیانی حزبی دا.
پاشان لێپرسراوی مەڵبەند چەپکە گوڵی ڕێزوپێزانینی پێشکەش بە هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا و بۆردی هۆشیاری کرد.
بۆ دەستکەوتنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم لینکە بکە:
https://www.hoshyary.com/detail/25342
بابەتی زیاتر
بۆردی هۆشیاری بە هاوبەشی مەڵبەندی چەمچەماڵ کۆڕی (کلیلێک بۆ مام ناسی ) بۆ ستران عەبدوڵڵا ساز کرد
بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی زانستی و سیاسی ئەنجام دەدات
کتێبی شکاندنی زیندانی سێدارەی موسڵ لە هەولێر ناسێنرا