لە درێژەی چالاکییەکانی بۆردی هۆشیاری و بە هاوبەشی لەگەڵ ساڵۆنی لاپەڕە نۆ بەرواری 2026/7/4 لە هەولێر، کتێبی (شکاندنی زیندانی سێداری موسڵ 1980-1981) ناسێنرا و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە لەلایەن (دەرسیم پێشەوا) ەوە نووسراوە و لەساڵی 2025 بۆردی هۆشیاری- لە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک) چاپ و بلاوکراوەتەوە.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا، کتێبەکە لەلایەن (هاوار نەسرەدین) ەوە ناسێنرا و لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوە کرد، زیندان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی تاکڕەو و دیکتاتۆری بەعسدا بۆ شکاندنی ئیرادە و کۆنترۆڵکردنی جەستە و دەرون و بیرکردنەوەی تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان بوو بەڵام ئەو تێکۆشەرانەی زیندانی سێدارەی موسڵ بە هەوڵدان بۆ شکاندنی زیندان دەسەڵاتی بەعسیان لە شکۆ ساختەکەی خۆی بەتاڵکردەوە و سەلماندنیان حزبی بەعس نەیتوانیوە ئیرادە و ورەی تێکۆشەران بڕوخێنێت.
هەر لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی شکاندنی زیندانی سێدارەی موسڵ، کاک محەمەد حەسەن خورشید وەک یەکێک لە شایەتحاڵەکانی زیندانی سێدارەی موسڵ و بەشدار لە پلانی یەکەمی شکاندنی زیندانەکە، بەشێک لە یادەوەرییەکانی خۆی گێڕایەوە و تیشکی خستەسەر چەند لایەنێکی نەزانراوی زیندانی سێدارەی موسڵ. هەروەها ئاماژەی بەوەدا ڕاستە ئەو تێکۆشەرانەی زیندانی سێدارە سەر بە چەند حزب و ڕێکخستنێکی جۆراوجۆر بوون بەڵام کوردستانی و شۆڕشگێرانە بیریان دەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved