ن. ڤیتاڵ
وەرگێرانی لەفارسییەوە/مەجید ساڵح


ئەم بابەتە ئەیەوێ ئەوە شیبکاتەوە کەچۆن تەکنەلۆژیای زانیارییەکان دەتوانێ یەرمەتی هاتنە سەرکاری حکومەتێکی کارامەتر بدات . لەم بارەشەوە بەتایبەت لەسەر وڵاتی هیندستان دەوەستێ. نوسەری بابەتەکە بەبڕوای خۆی بەرنامەیەك دەخاتەروو کەدەبێتە هۆی برەودان بەحوکومەتێکی ئەلکترۆنی لەهیندستاندا. بەقەسەی (هیوبرت هامفری) (خەونەکان پێش حەقیقەتەکان دەردەکەون).
ئەوکاتەی خەیاڵ بەشتێکەوە دەکەینەوە سنور بۆ خواستەکان دانانێین و حەقیقەتەکانی دەوروبەرمان لەبەرچاو ناگرین .
وابزانم (روبەرت براونیگ)ە کەدەیگوت : دەست ڕاگەیشتنی ئێمە دەبێ فراوانتر بێت لەدەرك کردنمان) .

دیموکراسیی دیجیتاڵ وێنایەك بۆ سەدەی بیست و یەك، بەرنامەیەك بۆ کارکردن
من وێنای خۆم لەسەر سەدەی بیست و یەکەم ، لەبواری جێ بەجێکردنی دیموکراسی دیجیتاڵی و هێنانە ئارای حکومەت لەڕێگەی حکومەتی ئەلەکترۆنیەوە دەخەمە ڕوو. ئامانجی سەرەکی من ئەوەیە دەبێ هەموو لایەك بەژیانی شادو ئارام و سەرکەوتودا بەهرەمەندبین. حکومەت بۆیە دروست دەکرێت چونکە هەموو کۆمەڵگایەك پێویستی بەحاکم هەیە و دەوڵەتیش کەرەستەیەکە تاکو کۆمەڵگاکان حکومی خۆیان بکەن. زۆر پێناسە بۆ دەوڵەتەکان کراوەو زۆر ناونیشانیان لێ نراوە . وەك حکومەتی پادشایی چەوسێنەر، دیموکراسی.
دەستەواژەی (دیموکراسی دیجیتاڵی) بەهۆی بەکارهێنانی تەکنە لۆژیای زانیارییەکانەوە لەلایەن حکومەتەکانەوە، ڕەواجێکی ڕۆژانەو خێرای هەیە لەلایەکی ترەوە، تەکنەلۆژیاو حکومەت خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە حکومەتەکان پێویستیان بەژمارەیەکی زۆر زانیاری هەیەو تەکنەلۆژیای زانیاریەکانیش بۆ ئەوە دروستکراون بەخێراییەکی زۆر، زۆرترین زانیاری بگەیەنن. حکومەت بەئاسانی دەستی بگاتە پێشینەکان ، چونکە یەکێک لەئامانجە سەرەکیەکانی حکومەتە ئەوەیە
هاووڵاتیان لەوە دڵنیا بکاتەوە کە هەر هەمویان لەبەرامبەر یاساو حکەمەتدا وەك یەك تەماشا دەکرێن بۆ دڵنیا کردنەوە متمانەبەخشین دەبێ بگەڕێتەوە بۆ پێشینەکان بۆئەوەی لەهەل و مەرجە هاوشێوەکاندا کردەوەیەکی یەکسانی هەبێت . دەبێ توانای هێنانەدی هەموتواناکانی خۆی هەبێت. خوا بەهرەیەکە لە ئێمە تواناو وزەی تایبەتی داوە دەبێ ئێمە کۆمەڵگایەك دروست بکەین تواناکانی مرۆڤ هەلی پەرەسەندن و دەرکەوتنیان بۆ بڕەخسێ، خۆش بەختانە لەم ماوەیەدا بەزۆری لەجیاتی (سەرچاوەی مرۆیی) ووشەی (سەرمایی مرۆیی) بەکار دەهێنن. ئەم مەسەلەیە لەچەرخی زانستی ئابوریدا شتێکی سروشتیە چونکە ئەوە خەڵکن بەرهەمەکان هەڵدە سەنگێنن. بۆیە خەڵك سەرمایەیە نەك سەرچاوەیەك بۆ بەکارهێنان .
یەکێك لەبەرهەمەکانی ئەم بۆچونە ڕێزگرتنە لەپلەو پایەی مرۆڤ.لەم بۆچونەدا مەبەستەکەی (ئیبراهیم لینگوتن) کەبریتی بوو لە ( حکومەتی خەڵك،بەدەستی خەڵك و بۆ خەڵك) بەرجەستە دەبێت. بەڵام لەهیندستاندا حکومەتی خەڵکەو بەدەستی خەڵکەوەیە، بەڵام بۆ خەڵك نییە .
لەپانتایی حکومەتێکی روناکبیرانەدا دەبێ هاووڵاتی مافەکانی خۆی بناسێ و دەبێ حکومەتیش کەرەستەی پەیوەندی کردنی خۆی هەبێت بۆ ئەوەی هەموو خەڵك لەماف و ئەرکەکانیان ئاگاداریکاتەوە . تەکنەلۆژیای زانیاریەکان باشترین شێوازن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیاریانە. ئێستامافی وەرگرتنی زانیاری بۆتە کەرەستەیەك بۆ ئاگاهێنانەوەو ئامادەکردنی هاووڵاتیان ئەمڕۆ هیندستان بەووڵاتێکی شێواو لە قەڵەم دەدرێ. دوو بەڵگە بۆ ئەم پەشێویە هەن . یەکێکیان  شەفاف نەبون دوەمیان دواکەوتن لەبەرنامەدانان و ڕەوتی کارەکانی. لەڕاستیدا، تەکنەلۆژیا هەلی زاڵبون بەسەر ئەم لەمپەرانە ئەڕەخسێنێ. کەواتە، تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و هەڵسوکەوتی حکومەت بۆ یەکتری دروست کراون.تەکنەلۆژیای زانیاریەکان دەتوانێ یارمەتی ئەو نەخشەیە بدات کەئەمڕۆکە بەئامانجی حکومەتەکان دادنرێت.حکومەت ئامانجێکی سادە، ئیتنیکی و وەڵامدەرەوەو شەفاف و....هیتە. دەتوانێ لەڕێگەی تەکنەلۆژیای زانیاریەوە هەمووئەوتایبە تمەندیانە بهێنێتەدی.
بەکورتی ئێمە ئەمانەوێ باس لە کاریگەری تەکنەلۆژیای زانیاریەکان بکەین بۆ دروستکردنی حکومەتێکی باشتر پێش ئەوەی باس لەوبابەیە بکەین دەبێ ئەوەبخەینە ڕووکەمەبەستی ئێمە لەحکمەتی ئەلەکترۆنی چیە؟ بەڕێکەوت حکومەتی هیندستان ساڵی(٢٠٠١)ی ناونا ساڵی حکومەتی ئەلەکترۆنی. تائەوشوێنەی من پێ بزانم، حکومەتی ئەلەکترۆنی ئەوحکومەتەیە تێیدا تەکنەلۆژیای زانیاریەکانی حکومەت بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاودەخرێتە خزمەتی خەڵکەوە بۆ ئەوەی لەژیاندا سەرکەوتوبن و خەڵک لەپێشکەوتنەکان ببینن.بەمانایەکی ترحکومەتی ئەلەکترۆنی ئەوحکومەتەیە کە کەڵک لە تەکنەلۆژیای زانیاریەکان وەردەگرێ.

پێنج بواربۆئەرکی حکومەت: 
ئەم مەسەلەیە سەرنجمان بۆلای بابەتێک ڕادەکێشتێ کەلەسەرەتای ئەم سەدەیەوە وەک گۆرانێکی گورەو لەوچاوەڕوانیانەی کەلەحکومەت دەکرێ دەرکەوتووە.
پاش جەنگی دووەمی جیهانی بۆ
چونی زاڵ ئەوە بوو کەحکومەت دەبێ تەنیا لەکاروباری ئابوریدا کۆنتڕڵی هەبێت. هیندستانیش وەک شتێکی سروشتی هەمان سیاسەتی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی گرتەبەر. ئەم مەسەلەیە بەبیرۆکراتیەت و کاغەزوکاغەزکاری و گەندەڵی کۆتای هات پاش هەرەس هێنانی یەکێتی سۆڤیەت و کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، ئێستا بۆچونی زاڵ ئەوەیە کەنابێ حکومەت دەست لەکاروباری ئابوریدا وەردا تەنیا دینامیزمی بازاڕ بەو ئەرکە هەستێ. ئەم بۆچونە دەبێتەهۆی دەست بڕینی حکومەت لە کاروباری و وڵات، بەڵام دەبێت حکومەت ئاگای لەم پێنج بوارەی خوارەوە هەبێ کە بریتین لە:

١-پراستنی یاساو ڕێکخستن.
ئەمە ئەرکی سەرەکی هەمووحکومەتەکانە،چونکە بەبێ پاراستنی یاسا وسیستەمی گونجاو هیچ پێشکەوتنێک روونادات،ژیان بەنائارامی دروست نابێت وئامانجی سەرەکی هەموومرۆڤایەتی کەدابین کردنی کەشی گونجاوە بۆتواناکان هەرگیز دروست نابێت.
٢-دابین کردنی تەندروستی گشتی.
لەوانەیە لەکۆمەڵگایەدا هەموان وەک یەک نەتوانن باشتربن خزمەتگوزاری پزیشکی وەرگرن.بۆیە لەسەرحکومەتەکە توانای خۆشگوزەرانیە سەرەکیەکان بۆخەڵک دابین بکات.تەنیاحکومەت دەتوانێ هەستێ بەڕیشەکێش کردنی نەخۆشیەکانی وەک مەلاریاوسیل وشەلەلی منداڵان.
٣-پەروەردەو فێرکردن.
خوێندەواری گرنگیەکی زۆری هەیە.ئەمڕۆکەشلەسەردەمی زانستی ئابوریدا خوێنەواری کۆمپیوتەری ڕۆژ لەدوای رۆژگرنگی زیاترپەیدا دەکات.لەوڵاتێکی پان وبەرینی وەکوهیندستان ئەرکی سەرەکی حکومەت ئەوەیە وڵات فێری خوێنەواری بکات. بەداخەوە هیندستان تەنیا بە٤٠%ی خەێنەوارەوە پێی نایە هەزارەی سێیەمەوە.ئەمەش واتا لەئاستی جیهاندا گەورەتین وڵاتی نەخوێندەوارانە  ئەمە گرفتێکی ڕاستەقینەیە.ئالێرەدایە تەکنەلۆژیای زانیاریەکان توانایەکی بەربڵاو دەخاتە بەردەستی ئەودیدگایەی کەپەیوەندی بەفێرکردنی سەرتاسەریەوە هەیە.
٤-چوارەمین ئەرکی گرنگی حکومەت ئەوەیە ژێرخانێکی سەرەکی پەرەپێدانی وڵات دروست بکات. ئەمڕۆ کەحکومەت سەرچاوەکانی لەدەسدانیەو بۆچونی باویش پێی وایە تەنها کەرتی تایبەت ئەتوانێ لەڕێگەی خستنەڕوی سەرچاوە بەرفراوانەکانیەوە ئەو یارمەتیە بدات. بۆیە ئێمەش بۆدروستکردنی ژێرخان ڕوو لەکەرتی تایبەت دەکەین.
لەوانەیە ئەم گۆڕانی مۆدیلە دەرەنجامی قۆناغەکانی گۆڕان بێت.لەکاتی خستنە ڕووی مەسەلەی سەرمایەگوزاری، کەرتی تایبەتی بەچاوێکی بازرگانیەوە بەشداری دەکات و تەنیا لەحاڵەتێکدا بەوکارە هەڵدەسێ کەسودی تیادابێت.حکومەتەکانە ناتوانن ئەو بوارانەی کەتێیدا دواکەوتون لەبەرچاو نەگرن. ئەوەش لەبەر ئەو هۆیەیە کەلەماوەیەکی کورتا سودی گونجاویان دەست ناکەرێ. تا ئەو کاتەی ژێرخانی سەرەکی دروست نەکرێ پەرە پێدانیش دروست نابێت. ئەمە دۆخێکی نەگونجاوەو دەبێ حکومەتەکان روبەڕوی ببنەوە.
٥- چاودێری کردنی هاوسەنگی ئابوری.
ڕۆڵی حکومەت هەست بەبەرپرسێتیە بەرامبەر دۆزینەوەی کاری گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆژیای نوێی زانیارییەوە. وەك پێشتریش ووتمان حکومەت چیتر وەك جاران راستەوخۆ لەگەڵ مەسەلە ئابووریەکاندا هەڵسوکەوت ناکات. بەڵام دەتوانێ هەندێ ڕێگەچارەو پێشنیار بخاتە ڕووکە لەڕێگەی زۆرترین سود لەتواناکانی کارو پەرەپێدانی ئابوری پێشکەوتوو، یارمەتی خەڵك بدات – ئەوەی کەباسمان کرد پێنج ئەركە سەرەکیەکەی حکومەتەکانە. ئێستا هەریەك لەو بابەتانەشی دەکەینە. بۆ ئەوەی بزانین دەبێ چی بکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجە سەرەکیەکانی تری مرۆڤ لەبواری پراکتیزەکردنی تواناکانی دا.

گەندەڵی:
لەوانەیە من وەك ئەندامی سەنتەری چاودێری کۆمیسیۆنی، تاڕادەیەکی زۆر کەوتبێتمە ژێر کاریگەری (پێداویستی خزمەتگوزاری دور لەگەندەڵی) وە.
چونکە گەندەڵی دیاردەیەکی دژ بەنەتەوەیە، دژ بەزەحمەتکێشان و دژبە بە پەرەپێدانی ئابورییە.
ئێستا تەکنەلۆژیای زانیاریەکان لەهیندستاندا گەیشتۆتە قۆناغی دەرکەوتن.
هیندستان وڵاتێکی گەندەڵەو ئەیەوێ وەك وڵاتێکی زلهێزی تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەری دەرکەوێت . پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا دەکرێ لەڕێگەی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانەوە ڕێگە لەگەندەڵی بگرین و یارمەتی هیندستان بدەین بۆ ئەوەی ببێتە زلهێزێکی ئابوری ؟ بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە سەرەتا دەبێ دنیامیکیەتی گەندەلی و دینامیکیەتی تەکنەلۆژیای زانیاری بناسین. ئەوەی پەیوەندی بە دینامیکییەتی گەندەڵیەوە هەیە، ئەوەی کەگەندەڵی بەهۆی ئەم پێنج خالەی خوارەوە زیاد دەکات :
*کەمی کاڵاو خزمەتگوزاری.

*نەبوونی شەفافیەت .
* یاسای ئاڵۆزو بڕۆ بێرەوە لەپێناوی خێراکردنی کارەکان کەزۆر بوونی گەندەڵی لێدەکەوێتەوە .
* پاراستنی یاسایی بۆ خەڵکانی گەندەڵ، بەپێی ئەو قسە باوەی کەدەڵێ هەمووان بێ تاوانن تاکو تاوانەکەیان بەسەردا ساغ نەبێتەوە .
* سیستەمی خێڵەکی یان برایەتی نێوان خەڵکانی گەندەڵدا، ئێمە باس لەخەڵکی بەشەرەف ناکەین، بەڵکو باس لەوکەسانە ئەکەین کە لەتاوانێکدا هاوبەشی یەکترن. بەپێی لۆژیك دەبێ بزانین ئایا ئەتوانین بەسەر ئەو پێنج هۆکارەی گەندەڵی دا زاڵ بین و ڕێگە لەگەندڵی بوون بگرین. هەر بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تەکنەلۆژیای زانیاری ئەتوانی هاوکاری تێك شکاندنی هۆکارەکانی گەندەڵی بدات و هیندستان بکاتە زلهێزێکی ئابوری و تەکنەلۆژی .
ئێستا چاوێك بەتایبەتمەندییەکانی تەکنەلۆیای زانیاری یەکاندا دەگێڕین. یەکەمین تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان ئەوەیە کەزۆر بەخێرایی زانیارییەکان ئەدات بەدەستەوە. بەقسەی "بیل گیتز"، لەوانەیە لەڕێگەی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە بتوانن بەهەمان خێرایی کەفکرەیەك لەهزرماندا دروست دەبێت، کارەکانیش ئەنجام بدەین ! ئێمە ئەزانین دواکەوتن لەبەرنامەدانان و خاوی لەبڕیاردان، زەمینەی گەندەڵی دروست دەکەن. کەواتە دەکرێ یەکسەر بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کەئێمە ئەگەر بتوانین تەکنەلۆژیای زانیاری بەکربهێنین کەواتە دەبێ بتوانین خێرایی رەوتەکان زیاتربکەین و بەهەمان رادەش، ئاستی گەندەڵی کەم کەینەوە، بۆ نمونە لەساڵی (١٩٨٩)تەشریفاتی گواستنەوەو گەیاندن لەناوچە سنورییەکانی سەنگاپور سێ رۆژی ئەخایەند. بەڵام ئەم ماوەیە لەڕێگەی سیستەمی ئەلکترونی و ئاڵوگۆری )  یەوە دابەزیوە بۆ (١٥) خولەك. بێنە بەرچاوتان بەڵك وەرگرتن لەسیستەم EDI تەکنەلۆژیای زانیاری خێرایی کارەکانی هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی هیندستان تاج رادیەك زیادی دەکرد. بەشێوەیەکی ئۆتوماتیکی بۆچوونە گەندەڵاوییەکان و زەمینەی باوی "دەستکەوتی خێرای پارە" زۆر بەخێرایی کەم دەبوونەوە .
مەسەلەی سیستەمی دەستی کەدەبێتە هۆی برەودان بەگەندەڵی و سیستەمی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو تەکنەلۆژیا کەدەبێتە هۆی کەم کردنەوەی، ساڵی (١٩٩٢) لەپلانی "هرشادمهتا" دا زۆر بەئاشکرایی دەرکەوت. ئەم پلانە بۆیە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە، چونکە لەریۆبەرایەتی قەرزی گشتی خەزینەی هیندستابدا کار بەسیستەمی دەستی دەکراو هیچ کۆمپیوتەرێك بەکار نەدەهێنرا. خولێکی پازدە ڕۆژەیان بۆ خستنەکار کردنەوەو ((هرشادمهتا)) ولایەنی تر بۆ پێشخستنی پلانەکە کەڵکیان لەو خولە وەرگرت. بەڵام تاکو ئێستاش کەبانکەکاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو کەڵك لەکۆمپیوتەر وەرناگیرێ.لە (٦٥٠٠٠) لقی بانکەکان تەنیا (٧٠٠)سیستەمی کۆمپیوتەریان هەیە. ئەگەر بەشێکی خەرج نەکراو مراجعەی بانکیك بکەیت، دووهەفتە ئەخایەنێ. ئەنجا پارەکە دەچێتە سەر حسابەکەی تۆ. لەبەر بەکار هێنانی ئەم سیستەمی دەستیە بەهەزاران "کرور- (جۆرەپارەیەکی هیندییە.) یەك کرۆر دەکاتە ١٠ ملیون روپیە" بەشێوەیەکی ، هەماهەنگ لەسیستەمی بانکەکاندا دەمێنێتەوە بۆیە دەکرێ بڵێن لەم کاتەدا زەمینەیەکی بەربڵاو بۆ گەندەڵی و دواکەوتن لە ئارادایەو تەنیا بەکۆمپیوتەرکردنی هەموو سیستەمی بانکەکان دەتوانین بەسەر ئەم کێشەیەدا زاڵ بین هەر لەبەر ئەوەش بوو سەنتەری کۆمیسیۆنی چاودێری بڕیارێکی لە ٢٧/١٨/١٩٩٨ دەرکردو بەپێی ئەو بڕیارە لە (٢٠٠١  ) دا بەلانی کەم بانکەکانی هیندستان بە پێی سیستەمی کۆمپیوتەر بەڕێوە چوون . زۆر بەو کردەوەی بانکەکانی هیندستان خۆشحاڵ بووم. بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوکارە تەنیا لەحاڵێکدا کەڵکی هەیە کەکارئاسانی و خێرایی بۆ مراجعەکان دروست بکات.

ویب سایتی سەنتەری کۆمیسیۆنی چاودێری:
خستنە روی ناوی کارمەندانی پلە بەرزی حکومەتی هیندستان لەناویاندا وکارمەندانیIAS لەوب سایتی سەنتەری کۆمیسیۆنی چاودێری لەساڵی ٢٠٠٠، نمونەیەکی باڵای خۆش بەختیە. هەرچەندە کاری سەرەکی ئەم کۆمیسیۆنە   بەجێهێنانی خواستی کۆنی راگەیاندەکان بوو سەبارەت بەوەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو خاوەن پلە بەرزانەی کە بەگەندەڵی تاوانبار کرابوون، هەر کەزانیارییەکانمان لەویب سایتەکەدا بڵاو کردەوە. روبەرووی کاردانەوەیەکی باشی ئەوان بۆیەوە ٩٣ خوڵك لەو راوەرگرتنەی کەرۆژنامەی" هیندستان تایمز"ئەنجامی دا بوو، پشوازیان لەو هەنگاوە کرد بوو .
هەندێ لەوانەی کەناویان لەویب سایتەکەدا هاتووە خەڵکی خاوەن پۆستی هەستیار بوون. یەکێك لە بنەما سروشتیەکانی هەر حکومەتێك ئەوەیە، کاتێك یەکێك خرایە ژێر چاودێری یەوە، نابێ کاری حەساسی پێبدرێت. بەڵام ئەم مەسەلەیە بەپراکتیك جێبەجێنەکرا، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرفراوانببونی گەندەڵی لەسیستەمی ئێمەدا. ئەم لایەنەی بابەتەکە بێ دواکەوتن لەویب سایتەکەدا رەنگی دایەوەو گەورەکرایەوە شەفاف نەب نەبوونی چالاکی وەزارەتەکان یارمەتی ئەو کەسانەی داکە لەژێر بەدوادا چوونی یاسایی دا بوون تاکو بتوانن پلەو پایەی حەساسیان دەست کەوێ.
ناو هێنانی ئەو کەسانە لەم ویب ساتەدا مانای تاوانبارکردنیانە. هەر ئەمەش وای کرد کارمەندان لەترسی ئەوەی ناویان لەویب سایتەدا تۆمار نەکرێ خۆیان لەئەنجام دانی کاری خراپ دورخستەوە .
ئەم ویب سایتە سودێکی تری هەبوو. هەندێ لەوانەی کەناویان لەویب سایتەکەدا هاتبوو، وتیان سەرەڕای بوونی ناویان لەو لیستەدا، بەڵام هیچ هاوبەشیەکانیان لەئامادەکردنی راپۆرتەکەدا نەبووە. ئەمەش واتا لەوانەیە هەندێ خەڵکی بێ تاونیش بخرێتە ناو لیستەکەوە، ئەوەیش بەهۆی دواکەوتنی لێکۆڵینەوەی وەزارەتەکەیەوە. بەڵام بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کۆمیسیۆنەکەمانە هەستا بەئاگادارکردنەوەی وەزارەتەکان بۆ ئەوەی لەماوەی شەش مانگدا لێکۆڵینەوەی خۆیان ئەنجام بدەن. بۆ ئەوەی خەڵکی بەشەرەف لەخەڵکی گەندەڵاوی جیا بکرێتەوە .
ئازادی زانیارییەکان:
ئێستا باس لەدووەم بواری بەربڵاوی دیموکراسیەتی دیجیتاڵی کە "ئازادی زانیارییەکانە" دەکەین. بەبڕوای من پێویستە کەڵك لەتەکنەلۆژیای زانیارییەکان وەرگرین بۆ ئەوەی دەستمان بگات بەزانیارییەکان. لەجیاتی قسەکردن لەسەر یاسای زانیارییەکان، حەق وایە لیستێکی بچوكی ئەو مەسەلانەی کەپێویستە نهێنی بن ئامادەبکەن، چونکە دەبێ دەست گەیشتن بەو زانیارییانەی کەپەیوەندی دارن  بەئاسایشی نەتەوەییەوە ئازاد بن. ئەم یاراستەیە خەڵک بەهێز دەکات. ئێستا ئەتوانین باس لەمەسەلەی حکومەتی سالم بکەین کەپێشتر قسەمان لەسەر کردوە. تەکنەلۆژیای زانیارییەکان ئەتوانێ یارمەتی دروست کردنی بدات. تائەوەی من بزانم ئەم جۆرە حکومەتە حکومەتێکی بچوك، خاوەن ئیتیك، وەڵامدەرەوەو بەرپرس وشەفافە. پرسیارکە ئەوەیە ئایا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری لەچالاکیەکانی حکومەتدا ئەبێتە هۆی دروست بوونی حکومەتی ئەلکترۆنی یان حکومەتی سالم ؟ ئێمە دەتوانین لەڕێگەی بەکەرهێنانی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانەوە حکومەتێکی بچکۆلانە دروست بکەین. حکومەتەکان بەکەڵك وەرگرتن لەیاسای "پارکینسۆن" دەناسرێنەوە، کار بەربڵاو دەکرێتەو بۆ ئەوەی زەمەنی مەوجود پڕکاتەوە.
کاتێك لەساڵی ١٩٤٧دا هیندستان سەر بەخۆیی بەدەست هێنا، هەموو وڵاتەکە لەباکورەوە بۆ باشور لەژێر دەستی بریتانیادا بوو. ئەمرۆ کە "نیودلهی" بەهۆی فرەیی پلەوپایەوە زۆر لەسەر خۆ پێشدەکەوێ. هەمان بارودۆخ بۆ حکومەتی هەرێمەکانی تریش هاتووەتە ئاراوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تەکنەلۆژیای زانیارییەکان ئەتوانی حکومەتێکی بچوك دروست بکات؟
کۆمیسیۆنی پێنجەم رایگەیاند کەوا بەلای کەمەوە (٢٣٠٠٠٠) وەزیفەی زیادە هەیەو پێویستە هەڵبگێڕێن و کەسیان بۆ دانەمەزرێت. بەڵام حکومەت توانای جێبەجێ کردنی ئەو پێشنیارەی نییە. ئەمڕۆ کاتێك لەسیمینارەکاندا باس لەبچوك کردنەوەی حکومەت دەکرێ، زۆر دەنگی نارەزا خۆی قووت ئەکاتەوە. تەکنەلۆژیای زانیارییەکان پاش هەڵگرتنی ئەم بەبن بەست گەیشتنە توانای هاوکاری کردن دەبێ.
سەرەڕایی ئەوەش، هەندێ پێشکەوتن لەهەندێ بەشی حکومەتدا دەبینری، بەکۆمپیوتەر کردنیش پلیتی شەمەنەفەر یەکێکە لەوانە. ئێستا بەهەمان ژمارەی کارمەندەکانی پێشووە، قەبارەی کارکردن نزیکەی دوو بەرامبەر زیادی کردوە.
لەم بارەوە، بیۆکراتیەت توانیویەتی بەکەڵك وەرگرتن لەتەکنەلۆژیای زانیارییەکان و ژمارەی کارمەندەکان، کارێکی زیاتر ئەنجام بدات. ئەمەش یانی زیاتر کارا بوونی کارمەندانی حکومەت. کەواتە ئەکرێ لەڕێگەی بەکار هێنانی هۆشیارانەی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانەوە حکومەتێکی بچوك دروست بکرێت.
پاشان باس لەلایەنی ئیتیکی (ئەخلاقی) حکومەت دەکەین. حکومەتی خاوەن ئیتیك ئەو حکومەتەیە کەگەندەڵی تێدا کەمترەو تەکنەلۆژیای زانیارییەکانیش دەبێتە بەربەست لەڕێگەی گەندەڵی دا. ئێمە لەچەرخی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانداین. جگە لەوە گەندەڵی بۆتە مەترسیەك بۆ سەر نەتەوە ... رێکخراویض "ترانسپارنسی ئینتەرناشنال" لەڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٠٠ی خۆی دا باس لەم مەسەلەیە دەکات و دەڵێ هیندستان لەمەسەلەی ئاشکرا کردنی گەندەڵی دا لەلیستی (٩٠) وڵاتدا پلەی (٦٩) یەمی هەیە. ئێستا باس لەوەڵام دانەوە دەکەین. کەڵك وەرگرتن لەتەکنەلۆژیای زانیاری، هاوکاری حکەمەت دەکات بۆ ئەوەی دەستی بەزانیارییەکان بگات. ئەمەش هەلی وەڵامدانەوە بۆ حکومەت بەرفراوانتر دەکات. دەکرێ لەڕێگەی کەڵك وەرگرتن لەیاسای زانیاری و تەکنەلۆژیای زانیارییەوە هەموو بەرنامەو کارنامەکانی حکومەت لەویب ساتێکی تایبەتدا دانرێت.
مەسەلەیەکی تر لەکاری حکومەت هەست بەمەسئولیەت کردنیەتی. هەست بە بەرپرسیارێتی حکومەت خۆی دا لەخۆی زیاد دەبێت، چونکە وەڵام دانەوە پاش بەرپرسێتی دێت. ئێستا باس لەشەفافیەتی حکومەت دەکەین. بۆ ئەوەی خەڵك لەشێوەو چۆنیەتی ئەنجام دانی کارەکانی حکومەت بەئەگابن، ئێمە پێشتر باسی ئەزموونی ویب سایتمان کرد. بەکورتی حکومەتی سالم ئەو حکومەتی ئەلکترۆنیە. لەوانەیە ئیمکانیاتی سەرەکی بۆ دروست کردنی حکومەتێکی ئەلکترۆنی دروست کردنی زهنێت و بەرپرسیارێتی بێت. مەرج نییە حکومەتێک یان ڕێکخراوێك دەست بەداهێنانێك بکات، هەموو لایەك ئەتوانن کەڵك لەئەزموونی یەکتری وەرگرن. ئەم مەسەلەیە سەرنجی منی بۆلای کێشەیەکی حکومەت راکێشاوە کەدەبێ بەشێوەیەکی جیدی باس لێوە بکرێت. هیندستان ئەمڕۆ لەمارێك ئەچێ سەرەکەی لەسەدەی (٢١)و کلکی لەسەدەی (١٧)یە. ئەگەر ئەم پۆڵێت کردنە سەردەمێک لەهەموو وڵاتەکەدا باڵادەست بێت، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ململانێ. بەهۆی بوونی پەیوەندی سەتەلایتی و مانگی دەستکردەوە، ئێستا خەڵکی ناوچە دواکەوتوەکانیش ئاگاداری هەلومەرجەکەن و بەشێوەیەکی سروشتی خواستەکانیان فراوانتر دەبێت.
ئێمە ناتوانین خۆمان لەم ململانێ یە دور خەینەوە وەگەر ئەو ڕێگا چارانە بگرینە بەر کەبەخێرایی کێشەکانمان بۆ چارەسەر دەکات.
بەرنامەیەك بۆ جێ بەجێ کردن:
بەخۆشحالیەوە حکومەتی هیندستان ساڵی ٢٠٠١ ی وەك ساڵی حکومەتی ئەلکترۆنی داناوە. وەزارەتی تەکنەلۆژیا و زانیاری دەتوانێ هاوکاری ئەو بەرنامەیە بکات کەدەیەوێ زانیاری بگات بەهەموو لایەك.
خاڵی یەکەم ئەوەیە هزری هەست بە بەرپرسێتی لەناو دام و دەزگاکانی حکومەتدا دروست بکرێت . لەسیستەمی بیرۆکراسی دا تەنیا خاوەن پلەو پایە بەرزاەکان حسابیان بۆ دەکرێت. حکومەتەکان دەبێ ئەو کەسانەی کەپشتیوانی لە تەکنەلۆژیای زانیاری دەکەن لەناو سیاسەتداڕێژەکان و بیرۆکراتەکان دا بناسنەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی بەکار هێنانی خێرای تەکنەلۆژیای ئەلکترۆنیەوە حکومەتێکی ئەلکترۆنی دروست بکات.
خاڵی دووەم: ئەوەیە کەدەبێ ئاگاداری پێنج لایەنە سەرەکیەکەی کاری حکومەت بێت کەبریتین لە (یاسا، رێکخستن، پەروەردەو فێرکردن، خوێنەواری و ژێرخان و کار...
خاڵی سێ یەم: چارەسەر کردنێکی داهێنەرانەی کێشەی دیجیتاڵە. دەبێ حکومەتە دواکەوتوەکان کڵك لەتەکنەلۆژ وەرگرن تاکو بگەن بەهەرێمە پێشکەوتووەکان لێرەش پێویستمان بەدروست کردنی زهنیەت هەیە .
خاڵی چوارەم: پێداویستیەکی سەرەکی لەکاتی جێ بەجێ کردندا، دروست کردنی ژێرخانێکی تەکنە کۆژی زانیارییە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی حکومەتێك کەبتوانێ ئەو تەکنەکۆژیایە بەکار بهێنێ. ئەو حکومەتەش حکومەتی ئەلکترۆنیە. لەم قۆناغەدا شەش هۆکاری هەیە کەبریتین لە:
١-ژمارەی کۆمپیوتەرەکان.
٢-پەیوەندی.
٣-ناوەڕۆك.
٤-یاساکانی یسبرننیتیك.
٥-بوجە.
٦-ناسینی گشتی.

بەم جۆرە ژێرخانی تەکنە لۆژیای زانیارییەکان بەپشت بەستن بە بەلاوەنانی لاوازییەکان و کەڵك وەرگرتن لەهەلەکان و روبە روو بوونەوەی هەڕەشەکان، دروست دەبێت .
خاڵی پێنجەم: دەبێ ئاگاداری یاساکانی سیبرنتیك بین. خاڵی پۆزەتیڤ ئەوەیە حکومەتی هیندستان یاسای تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی خستووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوەو پێی وایە پێویستە لە هەمو بوارەکاندا ئەم یاسایە جێ بە جێ بکرێت. بۆ ئەوەی ئەو کاتەی سیستەمی پشت بەستو بەکاغەز شوێن بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر چۆڵ دەکات، کێشەی یاسایی نەبێت هەر ولایەتێك لەولایەتەکانی هیندستان دەبێ لەماوەیەکی کەمدا پلانێك دارێژن و ئەو دۆخەی ئێستایان بگۆڕن بۆ دۆخێك کە بەشێوەیەکی باش سود لەبەکار هێنانی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان وەرگرن. پێداویستیەکی سەرەکی گواستنەوەی زانیاریە لەسەر کاغەز بۆ ناو کۆمپیوتەرەکان. ئەمەش شەشەم خاڵی پراکتیکی مەسەلەکەیە.

سەرچاوە:
ئەم بابەتە ساڵی (٢٠٠١) لەکۆنفرانسی "دیموکراسی ی دیجیتال لەئاسیا" لەژێر ناوی "گۆڕانێ حکومەت لەڕێگەی حکومەتی ئەلکترونیەوە" لەلایەن نوسەرەوە خوێندراوەتەوە.
بابەتەکەش لەژمارە (٣)ی پایزی ٢٠٠١ی گۆڤاری "رسانە"دا بڵاو کراوەتەوە لەلایەن "لێدا کاووسی" یەوە کراوە بەفارسی.
بابەتەکە لە گۆڤاری بیرو هۆشیاری کە گۆڤارێکی فیکری وتیۆری ی وەرزییە ساڵی یەکەم - تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved