بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری مەراسیمی ناساندن و بەخشینی كتێبی (خــەرمــانــی خــزمــەت، بــیــرەوەری و دیــدارەكــانــی شێخ بــایــز تــاڵــەبــانــی) لە پێداچوونەوە و ئامادەكردنی هێمن کامیل و بارام سوبحی ساز كرد.
مـــەراســـیـــمـــەكـــە، بـــە ئـــامـــادەبـــوونـــی ژمــارەیــەكــی زۆر لە كەسایەتی سیاسی و روونــاكــبــیــری و هـــاوڕێ و دۆستانی شێخ بــایــز تاڵەبانی بەرواری 2026/6/20 لە كــافــتــریــای ئــەمــنــەســوورەكــەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
كتێبی (خەرمانی خزمەت) بیرەوەریی و دیدارەكانی شێخ بایز تاڵەبانییە كە هێمن كامیل و بارام سوبحی ئامادەیان كردووە و لە بڵاوكراوەكانی بۆردی هۆشیاری - مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
كتێبەكە لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم بــیــرەوەری و یادەوەرییەكانێتی، بەشێ دووەم چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکانێتی، بەشی سێهەمیش بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك وێنەی قۆناغە جیاوازەكانی ژیانێتی.
بــایــز سەعید مــحــەمــەد عەبدولغەنی تاڵەبانی ناسراوە بە شێخ بایز تاڵەبانی ساڵی 1944 لە گوندی (باوە)ی سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای كەركوك لەدایكبووە، هەر لەوێ خوێندوویەتی و ساڵی 1968 لە شارەوانیی كەركوك دامــەزراوە. شێخ بایز شاعیر بووە و چەندین شیعری ئەو لەلایەن هونەرمەندانەوە كراون بە گۆرانی. ساڵی 1991 پەیوەندی بە یەكێتیی ساڵی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە و ساڵی 1996 بۆ مەكتەبی دارایی گواستراوەتەوە و دامەزرێنەری دەزگای چاودێری دارایی یەكێتی بووە.
ساڵی 2014 بەپلەی وەزیری خانەنشین کراوە و رۆژی 2018/6/21 لە سلێمانی کۆچی دوای کردوە.