بۆردی هۆشیاری لە وەرزێکی نوێ دا؛ بە هاوبەشی لەگەڵ مەڵبەندی (6)ی سۆران، لە دووچالاکی دا مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبی مانفێستی شۆرش لە برادۆست کە لە نوسینی دکتۆر نەوزاد عەلی ئەحمەدە و ساڵی 2026 بۆردی هۆشیاری چاپیکردوە ئەنجام دا؛ لە چالاکی دووهەم دا کۆڕێکی تایبەت بۆ مامۆستا عەدنان مەنسور رێکخرا کە تایبەت بوو بە خستنە رووی ناوەڕۆکی ئەو کتێبەی کە لە سەر ڕۆلی چین و ئابوری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر ناونیشانی رێگەی حەریر بڵاوکروەتەوە ئەنجام درا. 
رۆژی دووشەممە 15/6/2026 لە بارەگای مەڵبەندی (6)ی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردسان بە ئامادەبوونی هەڤاڵان کاروان گەزنەیی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران و عادل عەلی نوینەری بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی سنورەکە؛ دووچالاکی روناکبیری ئەنجامدرا؛ دکتۆر نەوزاد عەلی ئەحمەد نوسەر و ئامادەکاری کتێبی مانفێستی شۆرش لە برادۆست بە فراوانی باسی لە ناوەرۆکی کتێبەکەی بۆ ئامادەبوان کرد و رایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ یەوە بایەخی تایبەتی بە ناوچەی برادۆست داوە و بۆ ئەوەش بەڵگەی پێویستی لەوبارەیەوە خستەروو دواتر کتێبەکە بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا.
لە چالاکی دووهەم دا مامۆستا عەدنان مەنسور ئامادەکار و نوسەری کتێبی ڕێگەی حەریر؛ کە بڵاوکراوەیەکی نوێ بۆردی هۆشیارییە، لە سیمیناریکدا بە قوڵی لایەنە باسکراوەکانی ناو کتێبەکەی بۆ ئامادەبوان خستەرو و رایگەیاند: چین لە ئێستادا وەک هێزێکی ئابووری گەورە بە دوای رێگەی پێوست دا دەگەرێت بۆ فراوانبوون و دەست ڕاگەیشتنی بە بازاری وڵاتان، بۆ ئەوەش لە چەندین گۆشەی جیاوازەوە کار بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی دەکات.

بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەرزێکی نوێدا لەبەرنامەیدایە ژمارەیەک چالاکی روناکبیری لەسەر ئاستی کوردسان ئەنجام بدات و ژمارەیەک کتێبیشی ئامادەییە بۆ چاپکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ دامەزراوە هاوشێوەکانی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی روناکبیری.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved