نوسینی: پاتریك تورنبری
وه‌رگێڕانی: عومه‌ر ره‌سوڵ شینكی
زه‌مینه‌ی مێژوویی
له‌مێژووی مافی نێوده‌وڵه‌تیدا، نموونه‌ی زۆر له بڕیارنامه‌كان بوونیان هه‌یه، كه بۆ پارێزگاری و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گروپه تایبه‌تییه‌كانه. وه‌ك پهییماننامهی ئۆلیڤیای ساڵی ١٦٦٠، كه‌له نێوان پۆڵۆنیاو ئاكتوری گه‌وره به‌ستراو ناوچه‌كانی پومرانیاو لیونیا كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سویده‌وه، دانیشتووانی ئه‌و شوێنانه‌یان له‌مانه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب دڵنیا كرده‌وه. نموونه‌ی كنوانسیۆن (رێككه‌وتنی سیاسی)ی چه‌ند لایه‌نه‌ی ساڵی١٨٨١بوو. كه‌له سه‌ر دیاریكردنی سنووری نێوان یۆنان و توركیا به‌سترا. جگه له په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی نێوان پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان، وه‌ك په‌یمانی سنت لویسی فه‌ره‌نسا له ساڵی ١٢٥٠دا بۆ پاراستنی مارونییهكان به‌سترا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ر به وڵاتی فه‌ره‌نسا هه‌ژماركران. له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، پێداگریی مه‌راسیمی مه‌زهه‌بیی له‌سه‌ر ویژدان و ئازادی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جار له‌پاراستنی سیستمی گشتیدا، سنوورداریی بۆ ئه‌م ئازادییانه ده‌گیرێته‌به‌ر. دوا به دوای كۆنگره‌ی ڤێننا بۆ پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان، بووه جێگای سه‌رنجی زیاتر و له پاراستنی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه گۆڕدرا بۆ پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. دوای شۆڕشه‌كانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا، سه‌رده‌می تازه‌ی ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵداو له مه‌زهه‌به‌كاندا زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی پاراستنی كه‌مینه‌كان دراوه. شۆڕشی ساڵی ١٧٨٩ی فه‌ره‌نسا، بنه‌مای ئازادیی مه‌زهه‌بی و بوونی په‌رستگای به‌ئاشكرا ده‌سته‌به‌ر كرد. له‌ده‌ستووری ئه‌مریكادا یه‌كه‌مین چاكسازی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو، كه كۆنگریس ناتوانێت ده‌نگ بۆ یاسایه‌ك بدات، كه رێگر بێت له درووستبوون و دامه‌زراندنی یه‌ك مه‌زهه‌ب(مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وانی گروپێكی لاوه‌كیی مه‌زهه‌بییه.) له‌رێگای به‌ستنی په‌یماننامه‌وه ره‌وشی پارێزگاریكردن لهكهمینهكان درێژه‌ی كێشا‌و له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا مه‌سه‌له‌ی كه‌مینه‌كان ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بووه.
ئه‌م په‌یماننامه ئه‌وروپییانه له هه‌موو كیشوه‌ره‌كاندا نموونه بوون بۆ یاساگوزاری و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا زاڵبوون.
له‌په‌یماننامه‌ی نێوان به‌ریتانیای مه‌زن و چین دا (په‌یماننامه‌ی تین سین)، بڕیاردرا له مه‌زهه‌بدا تایبه‌تمه‌ندیی بۆ ئازادی و لێبوورده‌یی دابڕێژێت.
كلود، سه‌باره‌ت به‌و په‌یمانه ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه، كه په‌یمانه‌كان له‌بواری پراكتیكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. سیستمی پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه ئاشكرا‌و نادیاره‌كانی پانتایی سنووری و باشتركردنی بارودۆخ به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه وچۆنییه‌تی ده‌زگاو رێكخراوه‌كان هه‌روه‌ها ناجێگیری و نه‌بوونی كارایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌كانی سزادان داده‌مه‌زرێت.
به‌گشتی له‌سه‌ده‌ی نۆزهیهمدا دوو قوتابخانه‌ی فیكریی هه‌بوون:
قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م: ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له كاروباری كه‌مینه‌ی لۆكاڵی وڵاتان، كه به‌زۆریی لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكای لاتین و ئیتالیا لایه‌نگری ئه‌وه‌بوون، نموونه‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه وه‌ك مانیانی، كارنازاو، ئایماری، پریراو، هالیك بوون.
قۆناغی دووه‌م: ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری كه‌مینه‌كان، پێیان وابووه، كه ده‌بێت خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مكاره سیستماتیكییهكاندا پارێزگاری و به‌رگرییان لێبكرێت. په‌یڕه‌وكه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه پێكهاتبوون له كریسی دی مارتین و ڤیتیون و ڤلزی و ئارنتز. وڵاته‌كان ناتوانن ببن به نموونه‌یه‌كی باش بۆ ئاینده. به‌ئاسانی ناتوانرێت له سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و ته‌كنۆلۆجیادا، مافی نێوده‌وڵه‌تی سستی له‌م رووه‌وه قبووڵبكات.
پارێزگاریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لهكهمینهكان
هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كان و داگیركه‌رانی جه‌نگی گه‌وره، مه‌سه‌له‌ی پاراستنی كه‌مینه‌كانیان به ته‌واوی رهتنهكردنهوه، به‌ڵكو لێیان كۆڵییه‌وه‌و چاكسازییان تێدا كردوه. سه‌باره‌ت به‌مه له‌ره‌شنووسی دووه‌م(كارنامه‌ی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان)دا، ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه پێشنیار كرابوو: كه داوای له‌هه‌موو وڵاته تازه‌كان كردووه، وه‌ك پێشینه‌یه‌ك بۆ شوناسی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی، به‌پێی زۆرینه له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان په‌یڕه‌وی هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئاسایشی راسته‌قینه، بۆ كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌و نه‌ژادی و ئه‌تنیكی بكه‌ن. راوێژكاریی یاسایی ویلسۆن (ئاچ میلر) له‌روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا، ده‌ڵێت: ئه‌م مادده‌یه ئامانجی خێرخوازییانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه قبوڵ بكرێت، كه ره‌فتارو كرده‌وه‌ی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نانه بوونی نییه.
بێگومان ده‌بێت ئیمتیازی فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی به‌یه‌كسانی بدرێت، بۆ نموونه: ناتوانرێت گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێت،كه زمانی هه‌موو كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان له كۆڕ‌و راپۆرته ره‌سمییه‌كاندا بهكارببرێت. له‌و باره‌دا_ كه چه‌ندین كه‌مینه‌ی بچووك له‌یه‌ك وڵات‌دا بوونیان هه‌یه_ ئه‌م كاره ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی لۆكاڵیش ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی نییه.
له ره‌شنووسی سێیه‌می كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كاندا، ئه‌م راسپارده‌یه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. ئه‌و مادده‌یه بهرفراوانتركراو ویلسۆن پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان چه‌ندین به‌ڵێنی هاوشێوه‌ی ئه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا وه‌ربگرێت، كه دایانه‌وێت ببن به ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كاندا.
له‌پاشكۆی ئه‌و ماددیه‌دا مادده‌یه‌كی تر بۆ پاراستنی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه زیاد كرا: ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌و نه‌بوونی لێبوورده‌یی مه‌زهه‌بی، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كان. لایه‌نه پهیماندهرهكان و وڵاته تازه‌كان، كه داواكاریی به ئه‌ندامبوونیان له كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرد، ده‌بێت رازیببن به‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن به هیچ جۆره یاسایه‌ك، كه رێگر بێت له‌ده‌م ئازادیی مه‌زهه‌بی، یان ده‌ستتێوه‌ردان بێت. په‌یڕه‌وكه‌رانی ئایینێك، یان باوه‌ڕێكی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی گشتیی‌دا ناكۆك نه‌بێت، ئه‌وا له رووی ماف و دادپه‌روه‌رییه‌وه، نابێت هیچ جۆره جیاوازی و ده‌مارگیرییه‌كی لهههڵدا بكرێت، ئه‌م مادده‌یه (مادده‌ی تایبه‌ت به مه‌زهه‌ب) له‌مافی نوێ‌دا، وه‌ك یه‌ك مادده‌ی ستانداردی لێهاتووه.
ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی. كه ده‌رباره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی سه‌ره‌وه وتراون، ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌به‌زاند، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه، به‌سه‌ر وڵاته لاوازه‌كاندا سه‌پێنرا.
جگه له‌مه‌ش، نه‌ژادپه‌رستی له‌لای سیاسه‌تمه‌داره‌كان، دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، واتا ناله‌باری نه‌بوو به‌و جۆره‌ی، كه ئه‌مڕۆ پێشنیار كراوه. چه‌مكی میلله‌تی باڵاتر‌و میلله‌تی نزمتر،یان نه‌ته‌وه و نه‌ژاد، هه‌تا ئێستاش به راده‌یه‌ك له ناو په‌یماننامه‌كانی سیستمی نه‌ته‌وه‌دا، بوونی هه‌یه.
ره‌شنووسی ویلسون له‌گه‌ڵ ره‌شنووسه‌كه‌ی بریتانیا جیاوازی هه‌بوو له‌كارنامه‌ی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كاندا.
به‌پێی بۆچوونی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئینگلیز، له رێككه‌وتنامه‌كانی وڵاتێك، كه بۆ دیاریكردنی سنوور دیاریكردن. دوای شه‌ڕ ده‌به‌سترێت، چونكه باشتر دیاری ده‌كرێت ئه‌و فشارانه‌ی، كه له‌لایه‌ن ئوسترالیا‌و نیوزلاند، له‌ترسی ده‌ستتێوه‌ردانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، دانیشتوانی بومی مارۆنی، كه خاكه‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا، ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌ب له یاساكانی نێوده‌وڵه‌تیدا ببێته شتێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ستیار، ده‌خرایه سه‌ر خودی پرۆسه‌كه‌ی ویلسون، كه ئه‌و جارنامه‌ی ده‌رباره‌ی یه‌كسانی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: حه‌زده‌كات كۆتایی به‌و باسه بێت، كه ده‌بێت به‌هۆی ناكۆكی میللی و ده‌رمارگیریی نه‌ژادی و بۆخۆلادان لهشهمهزاری لابردنی، مادده‌ی تایبه‌ت به مه‌زهه‌بی قبوڵ ده‌كات. به‌م جۆره مافی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رده‌می مافی مرۆڤ، دووچاری گومان ببۆه‌وه و له‌شوێنی ئه‌وه هه‌نگاوی به‌ره‌و مافی كه‌مینه‌كان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیستمێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ری بوونی نه‌بوو. سیستمی رژێمی كه‌مینه‌كان، له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و پێش چوونی به‌خۆیه‌وه بینی.
كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بۆ پاراستنی كه‌مینه‌كان، لهگرنتی وه‌رگرتنی په‌یڕه‌وكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بوو. له‌رووی ناوخۆییه‌وه وڵاتانی ئه‌ندام هه‌تا ئاستێكی زۆر په‌یره‌وی پرنسیپه‌كانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌كرد، كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌واوی ئه‌و ماف و یاسا‌و هه‌نگاوه ره‌سمیانه‌ی سه‌باره‌ت به كه‌مینه‌كان و دانیشتوانی تر بنابا، راسته وڵات هه‌بوون له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌كه ناته‌با بوون.
له‌رووی دهرهكیشهوه گرتنی جێبه‌جێكردنی زیاتر سنووردارتر بوون، بۆیه په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروستبوو.
سه‌باره‌ت به‌مافی كه‌مینه‌یی و مه‌زهه‌بی و نهژادییهكان، كه‌واته ده‌توانین سیستمی مافی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا مافی هه‌موو دانیشتووانی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ مافی كه‌مینه‌كاندا، تێكه‌ڵكێش كرابوو، به‌ڵام هه‌ر ده‌توانین به‌مافی كه‌مینه‌كانی بزانین، شكستهێنانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان
له‌ساڵی ١٩٣٩دا چوار داوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوونی هه‌بوو، كه سێ دانه‌یان ره‌تكرانه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری نه‌بوونی كارایی و بێ توانایی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بوو. له‌سه‌ره‌تاوه كێشه بوونیان هه‌بوو. كه كاره‌كانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌به‌سته‌وه به هه‌لومه‌رجی دیاریكراوه‌وه. تێڕوانین و دیدگای ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كان و راو بۆچوونی وڵاته‌كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان
( تازه سه‌ربه‌خۆكان) له‌گه‌ڵ كه‌مینه و وڵاتانی وابه‌سته پشتگوێ خرا، كه رۆڵی گه‌وره‌یان له‌م رێكخراوه‌دا ده‌گێڕا. سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌مینه‌ی تێدابوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نكۆڵی لێده‌كردن، ئه‌مانه‌ی به دانیشتووانی پله دووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌زانی، مافی یه‌كسانیی ئه‌مانه‌ی كه‌متر له‌به‌رچاو ده‌گرت وڵاته تازه سه‌ربه‌خۆكانیش له‌و بڕوایه‌دابوون، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌ربه‌خۆییان دروست ده‌كات، له‌رووی جێگیری ناوخۆوه. بۆیه ویستیان ئه‌و سیستمه ببێت به گشتی تر، یان هه‌ر لاببرێت. بێگومان رێگای دووه‌م گیرایه به‌رو هه‌ڵبژێردرا، له‌وانه‌یه ئه‌و گوته‌یه راست بێت، كه‌ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان ئاستی دیموكراسی له وڵاتێكدا، له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی كه‌مینه‌كان. خودی كه‌مینه‌كان، كه لایه‌نی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بوون، ره‌خنه‌یان له‌مه ده‌گرت. ئه‌مانه خوازیاری ئه‌وه‌بوون ئازادی ره‌خنه‌گرتنیان هه‌بێت، كه خودی رێكخراوی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، نه‌بێت به به‌ردی بناغه‌ی لێكدانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دابه‌شكردنی زیاتری ده‌وڵه‌ته‌كانیان. ناكۆكی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ئاستی وڵاتاندا نه‌بوو، به‌ڵكو كه‌مینه‌كان بنچینه‌ی ناكۆكی بوون، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كانیاندا. سه‌رئه‌نجام دوای هیتله‌ر باوه‌ڕی توندڕه‌و له‌ناو كه‌مینه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی وه‌ك: ئه‌ڵمانیاو نهمساو بوڵگاریاو هه‌نگاریا به‌گوڕتر بوو. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی چاو پیاخشاندنهوهی بنه‌ڕه‌تیی له په‌یماننامه‌ی ڤێرسای. بۆیه سه‌یر نییه بگوترێت: سیستمی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان له ژێر فشار‌و شاڵاوی ئه‌م ره‌وت و زۆریهدا، بنیادنرا. له‌ڕاستیدا تێكشكانی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، تێكشكانێكی سیاسی بوو له باڵاترین ئاستی ئه‌وداو بهشكستخواردنی كۆمه‌ڵگای دیموكراسیش ته‌واوبوو.
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
په‌یماننامه‌و جاڕنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له رووی مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نین، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌ندێك مافی بۆ كه‌سانی ژێر ده‌سته (دانیشتووانی كه‌مینه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ژادی) له خۆ ده‌گرێت. سیستمی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان ره‌وشێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ری نه‌بوو. ئه‌و كه‌سانه‌ی رێككهوتننامهكانیان ده‌نووسی باسی ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌یان نه‌ده‌كرد، كه جیهانی بێت، ته‌نانه‌ت پێشنیاریشیان نه‌كردووه. به‌ڵكو ئه‌م سیستمه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموون و مێژووی ئه‌وروپا بوو. ئه‌م كارنامه‌یه هاوشان له‌گه‌ڵ ره‌وشی داگیركاریی و سیستمی قه‌ومییه‌تی ژێر چاودێرییه‌تی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان ده‌هاته‌وه. هه‌نوكه‌ش پێویسته چه‌مكی مافی مرۆڤ، له ئه‌نگیزه‌ی هێرشی نازییه‌كان بۆ سه‌ر جوله‌كه‌كان، هه‌موو پاكتاوه ره‌گه‌زییه‌كانی تر، هه‌ڵبهێنجرێت. قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م كرده‌وانه، به‌پێی پرنسیپی مافی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به چه‌مكی وابوو، به‌ڵام له پرنسیپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوونی نه‌بووه‌و نییه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ناته‌بایی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بی وڵاتان، نه‌بوونی ده‌سته‌به‌رییه. بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی فه‌رهه‌نگی كه‌مینه‌كان، رێزی لێ بگیرێت. درێژه‌دانی پاراستنی كه‌مینه‌كان به كردهكارێكی پێویست دانرا، بۆیه داوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، مافی كه‌مینه‌كان خرایه پاڵ مافی مرۆڤه‌وه. به‌پێی به‌دواداچوونی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌ساڵی ١٩٥٠دا گرنگیدان به‌مافی كه‌مینه‌كان له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تا ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی په‌راوێزیی بووه‌ته‌وه. كاریگه‌ری و ئاكامی جه‌نگ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان، لابردنی ئه‌و په‌یماننامانه‌ی، كه وابه‌سته‌ی كه‌مینه‌كان بوون، له‌پێناوی داننان و به‌ڕێوه‌چوونی پرنسیپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاشكرای جارنامهكان، به‌هۆی ده‌نگدان به مادده‌ی وابه‌سته به مافی مرۆڤ و ئازادییه سهرهكییهكانه، له په‌یماننامه‌ی ئاشتی ساڵی ١٩٤٧ و جێگۆڕكێ و گواستنه‌وه‌ی دانیشتووان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، هۆكاری ئه‌م پهراوێزبوونهن.
پێناسه‌ی ژیان بوون، چه‌مكێكه له‌لای هه‌مووان واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
له‌وانه‌یه كه‌سێك هه‌بێت، یان نه‌بێت، نه‌بوونی كه‌سێك مه‌رگی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت، ژیانی یه‌ك كۆمه‌ڵ، وه‌ك گروپێكی كه‌مینه، له بوونی تاكه كه‌سه‌كانی ئه‌ودایه. مردنی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ناتوانێت ببێت به‌هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و گروپه. هه‌رچه‌نده زیانیشی پێده‌گه‌یه‌نێت. یه‌ك گروپی كه‌مینه، ژیانێكی تریشی هه‌یه، كهوابهسته به نفوزی ئهندامهكانییهتی و له‌چوار چێوه‌ی زمان، فه‌رهه‌نگ، مه‌زهه‌ب، هه‌ستی هاوبه‌شی مێژوویی و چاره‌نووسی هاوبه‌شدا خۆی ده‌بینێته‌وه. بێ ئه‌م ژیانه ده‌توانین بڵێین: ئه‌ندامی ئه‌و گروپه زیندوون، به‌ڵام خودی گروپه‌كه زیندوونین و شوێنی خۆیان بۆ شتێكی تر چۆڵ كردووه، ده‌شێت گروپێكی تازه‌ی بچوكتر، یان گه‌وره‌تر بێت. له‌ناوچوونی یه‌ك گروپ به‌هۆی كوشتنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه، له‌بواری مافی سزایی نێوده‌وڵه‌تیدا، جێگای باس و به‌دواداچوونه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو تووێژینه‌وه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی وابه‌سته‌نین به پاراستنی گروپه‌كانه‌وه. له كنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌كردنی پاكتاوی ره‌گه‌زیدا ئه‌مه نووسراوه.
له‌م رووه‌وه، كلارسر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هۆی له‌ناوچوون و قوربانیی نه‌ژادی، یان مه‌زهه‌بی، یان باوه‌ڕی سیاسی ئه‌و كه‌سه بێت، بێ ده‌ستگه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی تر، ئه‌م كاره له‌ناو مافه‌كانی مرۆڤدا به تاوان هه‌ژمار ده‌كریت. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واو، یان لاوه‌كی بێت، پێی ده‌گوترێت پاكتاوی ره‌گه‌زی.
له‌درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا، ئاماژه به كنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌كردنی پاكتاوی ره‌گه‌زی و پاراستنی كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ین . كنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌كردن و سزادان، له ساڵی ١٩٣٨دا پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی قه‌ده‌غه‌كردووه. یه‌كه‌م كنوانسیۆن بوو، كه دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، پاراستنی كه‌مینه‌كانی راگهیاندو ده‌ستیكرد به‌دوا داچوون له‌م رووه‌وه. ئه‌م كنواسیۆنه به‌شێكی له مافی سزادانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێناو ئاماژه‌ی به مافی كه‌مینه‌كان داوه. له‌پێناسه كردنی پاكتاوی ره‌گه‌زیدا لمكین. كه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م وشه‌یه‌ی له زمانی یۆنانی به واتای نه‌ژاد، له شوێنی چه‌مكی كوشتن به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت: پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی بریتییه له: دانانی نه‌خشه‌ی ههمهجۆر به ئامانجی له‌ناوبردن و ریشه‌كێش كردنی گروپی نه‌ته‌وه‌یی، له‌وانه‌یه ئامانجی دانانی ئه‌و پلانه هه‌ره‌سپێهێنانی بنیادی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی فه‌رهه‌نگی و زمانی، یان هه‌ستی میللی و مه‌زهه‌بی، یان ئابووری گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌رئه‌نجام نه‌هێشتنی ئاسایش و ساغی و شكۆمه‌ندی بێت، ته‌نانه‌ت ژیانی تاكه‌كه‌سی ئه‌وانه‌ش، كه سه‌ر به‌و گروپانه‌ن. پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ك وه‌ك تاكه‌كه‌س، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ك گروپی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌گرێت. دواتر به‌شه‌كانی پاكتاوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و بیۆلۆجیكی و مه‌زهه‌بی و ئه‌خلاقی، ئه‌مه روونی ده‌كاته‌وه و به‌و جۆره ده‌گاته ئه‌و ئامانجه‌ی، كه له سه‌رده‌می ئاشتیشدا، به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا، چه‌ندین گروپی تایبه‌ت له‌سه‌ر سنووری وڵاتان، وه‌ك بێگانه ده‌ژین. جۆرێك له گرژی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام یه‌ك په‌یماننامه‌ی چه‌ند لایه‌نه بۆ پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بی و نهژادییهكان پێشنیار ده‌كه‌ن. ره‌وشی ناسینی پاكتاوی ره‌گه‌زیی، وه‌ك تاوانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژگاری ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكراوه‌ی دادگای نونیرگ، له سه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌یه ئه‌نجومه‌نی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له یه‌كه‌م دانیشتنی خۆیدا، ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری خۆی خسته‌ڕوو، له بڕیارنامه‌ی ژماره١ی ٩٦دا، جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، كه له رووی مافی نێوده‌وڵه‌تی، پاكتاو تاوانێكه و دنیای شارستانییه‌ت مه‌حكومی ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاكه‌كه‌س بن، یان لێپرسراوانی ره‌سمی، یان حكومه‌ته‌كان، ده‌بێت سزا بدرێن.
بڕیارنامهی١ی ٩٦، په‌سه‌ندكراوی یازده‌یه‌می دیسه‌مبه‌ری ساڵی١٩٤٦ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌گه‌ڵ مه‌حكومكردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دا، یاسادانانی میللی و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی، بۆ رێگه‌گرتن و سزادانی ئه‌مانه راگه‌یه‌ندراوه، داوا له ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كراوه ره‌شنووسێك بۆ رێسا و به‌نده‌كانی، پێشنیاری یه‌ك كنواسیۆن دابمه‌زرێنن. سزای كردنی ئه‌م جۆره تاوانه، له‌هه‌موو تاوانه‌كانی جه‌نگی... هتد، جیاوازبوو، كه دژ به ئاشتی ده‌كرێن. له‌به‌یانی كۆتاییدا راشكاوانه ئه‌م تاوانانه‌ی له‌م كنواسیۆنهدا باس كراوه جیاوازبوون، ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌كۆی گشتی ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
١_ئه‌و گروپانه‌ی شمولی ئه‌م كنوانسیۆنه ده‌كه‌ن: به‌پێی مادده‌ی دووه‌می كنوانسیۆن، قه‌ده‌غه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی، گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نه‌ژاده‌كان پێش‌گرتن له‌و تاوانانه‌ی كه نازییه‌كان كردیان، یان مه‌زهه‌به‌كان ده‌یكه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌م كنوانسیۆنهوه مه‌حكوم ده‌كرێت. بڕیارنامهی٩٦،١ی ئه‌نجومه‌نی گشتی، گروپیی میللی و نه‌ته‌وه‌یی، ناو ناهێنێت، به‌ڵام گروپه سیاسییه‌كان و هه‌موو گروپه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه. سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش، ئاماژه بهگروپهكانی نه‌ژادی و میللی و زمانی و مه‌زهه‌بی و سیاسی ده‌كات، به‌ڵام باسی گروپی نه‌ته‌وه‌یی ناكات. ئه‌و گروپانه‌ی له‌ده‌قی ره‌شنووسی كۆتاییدا ناویان هێنراوه، تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه، كه له‌لای كۆمیته‌ی شه‌شه‌م، گروپی جیاواز و هه‌میشه‌یی و جێگیرن و خاوه‌نی ره‌سه‌نایه‌تی هاوبه‌شن، یان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شیی گشتیین. ئه‌ندام بوون له‌م گروپانه‌دا، به‌ئاره‌زوو نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ناچاریی بووه. ئه‌م گروپانه به پێودانگی به‌رچاوو به‌رجه‌سته ده‌توانرێت بناسرێن. ئه‌و گروپانه‌ی شمولی كنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌كردنی پاكتاوی ره‌گه‌زین و ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ن، كه له هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، په‌یوه‌ندیداره به پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان، ئاماژه‌ی پێكراوه و ته‌نها جیاوازی ئه‌مانه له لابردنی كهمینهدایه.
٢_ ئه‌و كرده‌وانه‌ی به پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی هه‌ژمار ده‌كرێن: ماددهی٢ی كنواسیۆن، ئه‌م كرده‌وانه به تاوان داده‌نێت: جینۆساید‌و پاكتاوی ره‌گه‌زی، به‌پێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
١-كوشتاركردنی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و گروپه.
٢-زه‌بر لێدانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، له‌ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه.
٣-زه‌بر لێوه‌شاندن له‌و گروپانه، له رێگای گۆڕینی باری ژیانیان، به‌ئامانجی له‌ناوبردنی فیزیكی به‌شێك له‌و گروپانه، یان هه‌موویان.
٤-به‌سه‌ردا سه‌پاندنی هه‌ندێك رێ و شووێنی به زۆر، سه‌باره‌ت به رێگه‌نه‌دان له زاوزێكردنی ئه‌و گروپانه و كۆنتڕۆڵكردنی.
٥- گواستنه‌وه و گۆڕینی به زۆری ناسنامه‌ی منداڵانی ئه‌و گروپه، بۆ گروپه‌كانی تر.
خاڵی یه‌كه‌م هه‌تا سێیه‌م به پاكتاوی له‌ش یان ماددیی ده‌ناسرێت، خاڵی چواره‌میش به پاكتاوی بایۆلۆجیكی، یان ژیان، ئه‌مه‌ی دواتریشیان، پاكتاوی فه‌رهه‌نگی پێده‌گوترێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێت به هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه، وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی، كه‌له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌می كنوانسیۆن، پێشنیاركراوی سكرتێری گشتی پاكتاوی فه‌رهه‌نگی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه پێناسه ده‌كات: له‌ناوبردنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و گروپه له‌م رێگایانه‌وه:
١-گۆڕینی ناسنامه‌ی منداڵان به زۆری، بۆ گروپی تر.
٢-لابردن و دوورخستنه‌وه‌ی به زۆری سیستماتیكی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگی گروپێكن.
٣-قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانی میللی، ته‌نانه‌ت له قسه‌كردنی ناوخۆشیاندا.
٤-له‌ناوبردنی به به‌رنامه‌ی كتێب و بڵاوكراوه، كه به زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یان رێگاگرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێد... هتد، بڵاوكراوه‌ی تازه یان نووسینی ئایینی.
٥-به‌رنامه داڕشتن بۆ خراپكردنی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌كارهێنانی بۆ بێگانه‌كان.
٦-خراپكردن و له‌ناو بردن و پهرشكردنهوهی به‌ڵگه‌و ستی به به‌های مێژوویی و هونه‌ری، یان مه‌زهه‌بی، یان ئه‌و شتانه‌ی له مه‌راسیمی مه‌زهه‌بیدا به‌كار ده‌برێن.
كۆمیته‌ی تایبه‌ت له مادده‌یه‌كی جیای پاكتاوی فه‌رهه‌نگیدا، ئاوا پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگ ده‌كات: له‌م كنوانسیۆنهدا جینۆساید بریتییه له هه‌ر كارێكی ئه‌نقه‌ست، كه به ئامانجی له‌ناوبردنی زمان، ئایین، فه‌رهه‌نگی یه‌ك نه‌ته‌وه، گروپێكی نه‌ژادی، یان مه‌زهه‌بی ده‌گرێته‌وه، وه‌ك:
١-قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی گروپێك له گفتوگۆی رۆژانه، یان له قوتابخانه‌كاندا، رێگاگرتن له چاپ و بڵاوكراوه‌و كتێب، به زمانی ئه‌و كه‌مینه‌یه.
٢-نه‌هێشتن و لابردنی كتێبخانه‌كان، مۆزه‌خانه‌كان، قوتابخانه، دامه‌زراوه‌و پاشماوه دێرینه‌كانی ئه‌و كه‌مینه‌یه. كۆمیته‌ی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌دوور و درێژیی باسی له پاكتاوی فه‌رهه‌نگی كردووه‌و دیاریكردووه، چ سزادانێك بۆ ئه‌مانه دانراوه، كه ده‌بێت به‌هۆی پاكتاوی گروپێكی ئه‌تنیكی له پای له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی، ئه‌و بۆچوونه به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیارانه هاته پێش، بۆیه ئه‌م كۆمیته‌یه بڕیاریدا ئه‌م مادده‌یه له كنوانسیۆنهكهدا لاببات.
ئامانج له پاكتاوی ره‌گه‌زی:
له‌كۆمیته‌ی شه‌شه‌مدا پێشنیاری ئه‌وه‌كرا، كه ئامانج له له‌ناوبردنی گروپێك، جیاوازه له دیاریكردنی جیاوازی پاكتاوی،به كوشتن. له‌به‌رئه‌مه ئه‌و كرده‌وانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی به‌شێك، یان هه‌موو كه‌مینه‌یه‌ك ده‌كرێن، ناونراوه پاكتاوی ره‌گه‌زیی. ئه‌و كرده‌وانه‌ی به ئامانجی نه‌پاراستن، یان رێگاگرتن له‌به‌ره‌وپێشچوونی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی، ئه‌و گروپانه ده‌كرێت به پاكتاو هه‌ژمار بكرێت. وه‌ك چۆن له كنوانسیۆنی جینۆسایددا نووسراوه: ژیان یه‌ك چه‌مكی به‌رته‌سكه، كه ته‌واوو پڕاوپڕ مانای راسته‌قینه‌ی ئه‌و گروپه بۆ به‌ره‌و پێشچوون و پێشكه‌وتن، نه‌گه‌یه‌نێت.
لێپرسراوێتیی تاكه‌كه‌س:
مادده‌ی چواره‌می كنوانسیۆن، بنه‌مای لێپرسراوێتیی تاوانباریی تاكه كه‌سه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه شیده‌كاته‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به پاكتاوی ره‌گه‌زیی، یان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، كه له مادده‌ی سێیه‌می كنوانسیۆندا ئاماژه‌یان پێكراوه، پێویسته سزا بدرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه، ئه‌گه‌ر به پێی ده‌ستووری بنچینه‌یی خۆیان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت، یان لێپرسراوی ره‌سمی، یان به‌رپرسبن. له‌كۆمیته‌ی شه‌شه‌مدا، هه‌وڵدرا لێپرسراوێتی تاوانكاریی ده‌وڵه‌ته‌كانیش دیاری بكرێت، ئه‌مه پێشنیار كرا: لێپرسراوێتی جینۆساید، نه‌ك هه‌ر ته‌نها كه‌سه‌كان و دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كان، به‌ڵكو وڵات و حكومه‌ت و ئۆرگان، یان لێپرسراوانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش، كه ده‌ستیان له‌وه‌دا هه‌یه، له‌خۆبگرێت، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ره‌تكرایه‌وه. بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیاره‌ی، كه له دادگای سه‌ربازیی نورنبرگ ده‌رچووه، ته‌نها تاوانی كه‌سه‌كان، سزای بۆ دانراوه، نه‌ك وڵاته‌كان. به‌پێی بڕیاره‌كانی كنوانسۆن، ئه‌و تاوانه‌ی دژ به مافی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێن، ته‌نها له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ری خه‌یاڵی و نادیار. كه‌واته ته‌نها به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌كه‌ن ده‌توانرێت بڕیاره‌كانی مافی نێوده‌وڵه‌تی نێو بهێندرێن و بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی كنوانسیۆنی پاكتاوی ره‌گه‌زیی، نه‌خشه ڕێگای لۆكاڵی و نێوده‌وڵه‌تی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه داڕێژراوه:
١-قانونه‌كانی ناوخۆیی:
به‌پێی مادده‌ی پێنجه‌می كنوانسیۆن و هه‌موو لایه‌نگرانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه قانون داڕشتنی پێویست، به‌پێی یاساكانی خۆیان بۆ به‌رێوه‌بردنی بنه‌ماكانی كنوانسیۆن، به تایبه‌ت دانانی سزای توند له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. وڵاتانی ئه‌ندام سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه‌ی كنوانسیۆن، له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیدا ئازادی به‌رچاویان هه‌یه. به‌جۆرێك، كه دادگای وڵاتانی ئه‌ندام تێیدا، به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر، ئه‌و تاوانه‌ی، كه قابیلی سزادانه، به‌پێی یاسای سزادانی خۆیان دابڕێژنه‌وه، راڤه‌ی ئه‌مه بكه‌ن.كنوانسیۆن، یه‌ك یاسا دابرێژێت، كه یه‌ك ئاراسته‌ی دیاریكراو پێشنیار ناكات.
٢-دروستكردنی دادگای ده‌سه‌ڵاتدار: به‌پێی مادده‌ی شه‌شه‌می كنوانسیۆن، ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی پاكتاویان ئه‌نجامداوه. ده‌بێت له دادگایه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، كه له خاكی ئه‌ودا ئه‌و تاوانه روویداوه، یان له‌یه‌ك دادگای سزادانی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌ندامی كنوانسیۆن له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و رازیبن، دادگایكردنه‌كه به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تاوانه‌كه‌ی تێدا روویداوه له پێشتره، كه دادگاییكردنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامبدرێت. سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چه‌مكی شایسته‌بوون، یان سزادان به باشتر ده‌زانێت، كه به‌پێی ئه‌وه وڵاتانی ئه‌ندام له‌م په‌یمانه‌دا، راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كانییان تاوانی له‌م شێوه‌یان ئه‌نجامداوه، دادگایی و سزابده‌ن هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كنوانسیۆن، پێویسته له‌سه‌ر شانیان سه‌رپێچیكه‌ران له پرنسیپه‌كانی ئه‌م كنوانسیۆنه، له پانتایی بواری قه‌زایی خۆیاندا، به‌له‌به‌رچاو نه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌كان، یان ئه‌و شوێنه‌ی، كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه، سزابده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌تا هه‌نوكه‌ش دادگایه‌كی سزادانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌و ئامانجه دانه‌مه‌زراوه. وادیاره پاراستن و پشتگیری ته‌واو له ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كرێت.
٣-مافی په‌نابردن بۆ ئۆرگانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: به‌پێی مادده‌ی ٨ی كنوانسیۆن، قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه. وڵاته ئه‌ندامه‌كان ده‌توانن داوا له‌و ئۆرگانه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، هه‌تا به‌پێی جارنامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌ر جۆره كارێك، كه بۆ پاكتاوێكی ره‌گه‌زیی، یان هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ی، كه له مادده‌ی ٣دا هاتووه، بگه‌یه‌نن و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت. ئه‌م مادده‌یه به رواڵه‌ت به میكانیزمی بنچینه‌یی و گرنگی به‌كاربردنی كنوانسیۆنهكه هه‌ژمار ده‌كرێت. مادده‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ستتێوه‌ردانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ پێشگیریی و رێگری پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی، به پرۆژه ده‌زانێت.
٤-رۆڵی دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی: به‌پێێ مادده‌ی ٩ی كنوانسیۆن، ناكۆكی له‌نێوان ئه‌ندامانی كموانسیۆن له‌سه‌ر راڤه‌كردن و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی بڕیاره‌كانی كنوانسیۆن، به‌تایبه‌ت پاكتاوی ره‌گه‌زیی و ئه‌و تاوانه‌نه‌ی له بڕگه‌كانی ماددهی٣دا هاتووه، كه هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامه‌كان داوا بكه‌ن، بچنه‌وه لای دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی. ئایا قه‌ده‌غه‌كردنی پاكتاویی، هه‌موو وڵاتان ده‌گرێته‌وه؟ به‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات نه‌هاتوون له‌م رێكخراوه‌دا ببن به ئه‌ندام؟ ئایا بڕگه‌و مادده‌كانی ناو ئه‌و په‌یماننامه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌ندام نین؟ راگه‌ێندراوی دیوانی دادگای سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی نورنبرگ، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا سێ جۆر سه‌رپێچیكاری دیاریكردوون:
١-تاوان دژ به ئاشتی كردن.
٢-تاوانی جه‌نگ.
٣-تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
سه‌باره‌ت به‌مه، شولب ئاوا باس له ده‌ستووری دادگای سزادانی نێوده‌وڵه‌تیی نورنبرگ ده‌كات، وه‌ك چۆن له به‌یاننامه‌ی له‌نده‌نیشدا هاتووه، یاسای په‌یوه‌ست به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، به‌ردی بناغه‌ی سیستمی سزادانی نێوده‌وڵه‌تیی نییه‌و ناتوانرێت به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له كاتی ئاشتی و جه‌نگدا جێبه‌جێبكرێت. سه‌رئه‌نجام ناتوانرێت به‌رگری له مافی مرۆڤ بكات، له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و له‌به‌رانبه‌ر هه‌موواندا، له‌مانه‌ش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، كه ئه‌و كه‌سه تاوانبارانه ده‌پارێزن و به‌رگرییان لێده‌كه‌ن. به تێگه‌یشتن له‌مادده‌كانی دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تیی نورنبرگ، چه‌مكی تاوان سنوورداره، كه دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت. یاسای په‌یوه‌ست به‌م تاوانانه به‌رهه‌می جه‌نگن، كه له سه‌ره‌تا نه‌ك به شێوه‌یه‌كی سنووردار بۆ پاراستنی دانیشتووانی بیانی نیشته‌جێ له‌و وڵاتانه‌دا دانراوه. واته ئه‌و ده‌ست درێژییانهی له‌لایه‌ن لێپرسراوان و ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر نیشته‌جێبوونی نیانی له‌و وڵاته‌دا. جارنامه‌ی نورنبرگ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی، مافی سزای نێوده‌وڵه‌تیی هێنایه كایه‌وه. سنووردار كردنی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی، كه په‌یوه‌ندیدار به جه‌نگه، به‌هۆی مادده‌ی یاسای ١٠ی شۆرای كۆنترۆڵه‌وه، كه له‌٢٠ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی١٩٤٥دا بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نگی له‌سه‌ر درا، له‌م جۆره پێناسه كردنه‌ی تاوانكاریی لادرا. له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای زاراوه‌و واتا، گه‌یاندنه‌كانی پێشه‌كی ئه‌و، یاسای ژماره١٠ی ناوبراوه، بۆیه ده‌نگی بۆ درا. دواتر جارنامه‌ی نورنبرگ رۆڵیكی یاسایی وه‌رگرت. بڕیارنامه‌ی ١ی ٩٦ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاكتاوی ره‌گه‌زیی جیا له‌م كنوانسیۆنه، مه‌حكومی پاكتاوی ره‌گه‌زیی ده‌كات. ریزبه‌ندیكردنی ئه‌و تاوانه، ته‌واو به جیا دانراوه، له هه‌ر جۆره شه‌ڕێكی به‌سه‌ردا داسهپێندراوانهو تاوانی جه‌نگ، نوێنه‌رانی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به پشتبه‌ستن به‌م به‌ڵگانه‌و تێڕوانینی دادگایی سه‌ربازیی نورنبرگ، به‌پێی مافی نێوده‌وڵه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زیی به كارێكی یاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له تێڕوانینی قه‌زاییشه‌وه دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی، جه‌خت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پاكتاوی ره‌گه‌زیی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م دادگایه‌دا سه‌باره‌ت به‌مه ده‌رچوون، جگه له پته‌وكردن و به‌ره‌وپێش بردنی بنه‌ماكانی بڕیارنامه‌ی ١ی ٩٦ بڕیاری جیهانگیربوونی پاكتاوی ره‌گه‌زیی و جینۆساید ده‌ركرا. دۆزی مافی مه‌رجدار هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی كۆمپانیای بارسلونا تراكشنیش رایگه‌یاند: بێگومان جینۆساید له‌سه‌ر بنه‌مای مافی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك یه‌ك تاوان crime به ره‌سمی ناسراوه و به‌ڵێنی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك به‌ڵێندان له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تر سه‌یرده‌كرێت. تێزی په‌یوه‌ندیی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له ماددهكانی٥٣-٦٤ی كنوانسیۆنی ساڵی ١٩٦٩ی ڤێننا، كه سه‌باره‌ت به ره‌نگدانه‌وه و په‌یڕه‌وكردنی بڕگه‌كانی به‌سترا، به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ماددهی٦٤، كه دوا رێسای جددی له‌مافی نێوده‌وڵه‌تی گشتیدا دروسبێت، هه‌موو ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایانه‌دا نه‌یه‌نه‌وه، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. ئه‌م بنه‌مایه‌ش رێسای تایبه‌تمه‌ندییان نییه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له شیكارییه‌كانی كۆمسیۆنی مافی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه: ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی تاوانی وه‌ك: بازرگانیكردن به كۆیله‌كان و چه‌ته‌ی ده‌ریایی، یان پاكتاوی رهگرزیی.